ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
94 : 9

يَعۡتَذِرُونَ إِلَيۡكُمۡ إِذَا رَجَعۡتُمۡ إِلَيۡهِمۡۚ قُل لَّا تَعۡتَذِرُواْ لَن نُّؤۡمِنَ لَكُمۡ قَدۡ نَبَّأَنَا ٱللَّهُ مِنۡ أَخۡبَارِكُمۡۚ وَسَيَرَى ٱللَّهُ عَمَلَكُمۡ وَرَسُولُهُۥ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ

دووڕوەکان ئەوانەی کە لە جیھاد دواکەوتن بڕوبیانوی بێ بنەما دەھێننەوە بۆ موسڵمانان دوای گەڕانەوەیان لە جیھاد و تێکۆشان، خوای گەورە پێغەمبەر و باوەڕداران ئاڕاستە دەکات کە وەڵامیان بدەنەوە و پێیان بڵێن: بڕوبیانووی درۆینە مەھێننەوە، ھیچ باوەڕناکەین بەوەی باسی دەکەن، چونکە شتێک لەوەی شاردبوتانەوە خوای گەورە بۆی ئاشکرا کردین، خوا و پێغەمبەرەکەی چاوەڕوانی ئەوەن: ئایا تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە، کە خوای گەورە تەوبەکەتان گیرا بکات، یان بەردەوام دەبن لەسەر نیفاق و دووڕویتان؟ وە پاشان دەگەڕێنەوە بۆ لای ئەو خوایەی کە ئاگاداری ھەموو شتێکە، وە ھەر شتێکیشتان کردبێت ئاگادارتان دەکات لێی، وە تۆڵەی ھەموویشتان لێدەکاتەوە، جا بۆیە زوو تەوبە بکەن و بگەرێنەوە بۆ لای، وە واز لەدووڕوویی بھێنن و کاروکردەوەی چاکە بکەن. info
التفاسير:

external-link copy
95 : 9

سَيَحۡلِفُونَ بِٱللَّهِ لَكُمۡ إِذَا ٱنقَلَبۡتُمۡ إِلَيۡهِمۡ لِتُعۡرِضُواْ عَنۡهُمۡۖ فَأَعۡرِضُواْ عَنۡهُمۡۖ إِنَّهُمۡ رِجۡسٞۖ وَمَأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُ جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ

ھەرکاتێک لە غەزاکە گەڕانەوە، خێرا ئەو دووڕوانەی کە لە جیھاد و تێکۆشان بەجێمان و نەھاتن لە گەڵتان، سوێندتان بۆ دەخۆن کە توانای ھاتنیان نەبووە بێن لە گەڵتان، بۆ ئەوەی وازبێنن لە لۆمە و سەرزەنشت کردنیان، دەسا ئێوەیش وازیان لێ بھێنن و مەیاندوێنن و نرخیان بۆ دامەنێن، ئەوانە دڵ و دەروون پیسن، وە جێگا و ڕێگایان ئاگری دۆزەخە، ئەوەش لە تۆلەی ئەو نیفاق و دووڕویی و گوناھ و تاوانەی کە ئەنجامیان دابوو. info
التفاسير:

external-link copy
96 : 9

يَحۡلِفُونَ لَكُمۡ لِتَرۡضَوۡاْ عَنۡهُمۡۖ فَإِن تَرۡضَوۡاْ عَنۡهُمۡ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يَرۡضَىٰ عَنِ ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡفَٰسِقِينَ

- ئەی باوەڕداران - ئەو دووڕوانەی کە لە غەزاکە بەجێمان و نەھاتن لە گەڵتان بۆ جیھاد و تێکۆشان سوێندتان بۆ دەخۆن تاوەکو لێیان ڕازی بن، ئەگەر لێیان ڕازی بن ئەوە سەرپێچی پەروەردگارتان کردووە، خۆ ئەگەر لێیشیان ڕازی بن، ئەوا خوای گەورە لەخەڵکانی سنوور بەزێن ڕازی نابێت، ئەوانەی بە دووڕویی و بێباوەڕی لە تاعەت و گوێڕایەڵی خوا دەرچوون، جا بۆیە - ئەی موسڵمانان - وریابن نەکەن ڕازی بن لە کەسانێک کە خوای گەورە لێیان ڕازی نییە. info
التفاسير:

external-link copy
97 : 9

ٱلۡأَعۡرَابُ أَشَدُّ كُفۡرٗا وَنِفَاقٗا وَأَجۡدَرُ أَلَّا يَعۡلَمُواْ حُدُودَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ

عەرەبە دەشتەکییەکان ئەگەر دەستیان دایە بێباوەڕی و دووڕویی ئەوا بێباوەڕی و دووڕویەکەیان لە خەڵکانی تری شار خراپترە، وە شایستە و لەبارتریشن بەنەزانینی سنورەکانی دین، وە لە پێشترن بە جەھل و نەزانینی فەرز و سوننەت و ڕێکخەری ئەو ئەحکامانەی کە خوای گەورە ناردوینیەتیە خوارەوە بۆ پێغەمبەرەکەی، ئەویش لەبەر ئەو وشکی و توندی و زبری و تێکەڵاو نەکردنیەیانە کەلەسەری ڕاھاتوون، وە خوای گەورە ئاگاداری حاڵ و گوزەرانیانە، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە بەرێوەبردن و شەریعەتەکەیدا. info
التفاسير:

external-link copy
98 : 9

وَمِنَ ٱلۡأَعۡرَابِ مَن يَتَّخِذُ مَا يُنفِقُ مَغۡرَمٗا وَيَتَرَبَّصُ بِكُمُ ٱلدَّوَآئِرَۚ عَلَيۡهِمۡ دَآئِرَةُ ٱلسَّوۡءِۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٞ

وە لەناو عەرەبە دەشتەکییەکاندا دووڕووی وایان تێدایە ئەو ماڵ و سامانەی لە پێناوی خوادا دەیبەخشن وادەزانن کە زیانیان کردووە، وە غەرامە کراون، وا گومان دەبەن ئەگەر ھەرچی ببەخشن ھیچ پاداشتێکی لەسەر وەرناگرن، وە ئەگەر گرتیشیانەوە و نەیانبەخشی خوا سزایان نادات، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێک جار بۆ چاوبەستکردنی خەڵکی و ڕوپامایی ھەندێک ماڵ ھەر دەبەخشن، وە - ئەی باوەڕداران - بزانن ئەو دووڕووانە چاوەڕوانی ئەوەن کە ئێوە تووشی خراپە و بەڵا و ناڕەحەتییەک ببن تاوەکو ڕزگاریان ببێت لێتان، بەڵکو ئەوەی ئەوان ئاواتەخوازینی کە باوەڕداران دووچاری خراپەیەک ببن و چەرخ و ڕۆژگار بەشێوەیەک بگۆڕێت کە لە بەرژەوەندی ئەوان نەبێت، خوای گەورە پێچەوانەی دەکاتەوە و لە بەرژەوەندی باوەڕداران تەواوی دەکات، وە خوای گەورە بیسەری ھەموو گوفتار و وتارێکیانە، وە زانا و ئاگاداری ئەوەشە کە لە دڵ و دەرونیاندا شاردویانەتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
99 : 9

وَمِنَ ٱلۡأَعۡرَابِ مَن يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَيَتَّخِذُ مَا يُنفِقُ قُرُبَٰتٍ عِندَ ٱللَّهِ وَصَلَوَٰتِ ٱلرَّسُولِۚ أَلَآ إِنَّهَا قُرۡبَةٞ لَّهُمۡۚ سَيُدۡخِلُهُمُ ٱللَّهُ فِي رَحۡمَتِهِۦٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

ھەیشە لەناو ئەو عەرەبە دەشتەکییانەدا کە باوەڕیان بە خوا و بە ڕۆژی قیامەت ھەیە، وە ئەوەیشی دەیبەخشێت بەو مەبەستە ئەیبەخشێت خۆی لە خوای گەورە پێ نزیک بکاتەوە، وە بۆ ئەوەی کە پێغەمبەر نزا و داوای لێخۆش بوونیان لای خوا بۆ بکات، ھەروایشە بە بەخشینەکانیشیان وە بەو نزا و پاڕانەوەیش کە پێغەمبەری خوا بۆیان دەکات لە خوا نزیک دەبنەوە، وە خوای گەورە ئەیانخاتە ناو ڕەحم و بەزەیی خۆیەوە، کە لێخۆش بوون و چوونە بەھەشتیشی تێدایە، بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە بۆ ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە بە ڕەحم و بەزەییشە بەرامبەریان. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• ميدان العمل والتكاليف خير شاهد على إظهار كذب المنافقين من صدقهم.
گۆڕەپانی کاروکردەوە و بە جێھێنانی فەرمانەکان باشترین شاھیدە لەسەر دەرخستنی درۆ و دەلەسە و ڕاستگۆیی دووڕوەکان. info

• أهل البادية إن كفروا فهم أشد كفرًا ونفاقًا من أهل الحضر؛ لتأثير البيئة.
عەرەبە دەشتەکییەکان ئەگەر دەستیان دایە بێباوەڕی و دووڕویی ئەوا لە خەڵکی شار زیاتر بێباوەڕ و دووڕوترن، ئەویش لەبەر ئەوەی ژینگە ڕۆڵی خۆی ھەیە. info

• الحض على النفقة في سبيل الله مع إخلاص النية، وعظم أجر من فعل ذلك.
ھاندانی خەڵکی بۆ ماڵ بەخشین لە گەڵ ئیخلاس و دڵسۆزی لە نیەتدا، وە پاداشتی گەورە بۆ ئەوانەی کە ئەنجامی دەدەن. info

• فضيلة العلم، وأن فاقده أقرب إلى الخطأ.
گەورەیی و فەزیڵەتی علیم و زانست، وە ھەرکەسێکیش نەزان و جاھیل بێت نزیکترە لەوەی تووشی ھەڵە و خراپە ببێت. info