ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
55 : 9

فَلَا تُعۡجِبۡكَ أَمۡوَٰلُهُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُهُمۡۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُعَذِّبَهُم بِهَا فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَتَزۡهَقَ أَنفُسُهُمۡ وَهُمۡ كَٰفِرُونَ

- ئەی پێغەمبەر - سەروەت و سامان و کوڕ و کاڵی ئەو دووڕوانە سەرسامت نەکەن و لەبەر چاوت نەڕازێنەوە، چونکە پاشەڕۆژی ماڵ و سامان و کوڕوکاڵیان خراپ دەبێت، خوای گەورە دەیەوێت بە ماڵ و سامان و کوڕ و کاڵیان ھەر لە ژیانی دونیا سزایان بدات، چونکە ماندوو دەبن لە بەدەستھێنانی وە پاشان تووشی زەرەر و زیان دەبن داخ و خەمی بۆ دەخۆن، تا ئەو کاتەی خوای گەورە بە بێباوەڕی گیانیان دەکێشێت، لە پاشە ڕۆژیشدا بە ھەتاھەتایی لە بنی بنەوەی دۆزەخ سزا دەدرێن. info
التفاسير:

external-link copy
56 : 9

وَيَحۡلِفُونَ بِٱللَّهِ إِنَّهُمۡ لَمِنكُمۡ وَمَا هُم مِّنكُمۡ وَلَٰكِنَّهُمۡ قَوۡمٞ يَفۡرَقُونَ

- ئەی باوەڕداران - ئەو دووڕوانە سوێندتان بە درۆ بۆ دەخۆن کە بێگومان ئێمە لە ئێوەین، بەڵام لەڕاستیدا ئەوانە درۆ دەکەن چونکە لەدڵەوە لەگەڵ ئێو نین، ھەرچەند بە ڕواڵەت وایش دەربخەن، بەڵکو دەترسێن ئەوەی تووشی بتپەرست و موشریکەکان بوو لە کوشتن و بە دیل گرتن و کۆیلە کردنیان دووچاری ئەوانیش ببێت، ھەر لەبەر ئەوە لە ترسان بە ڕواڵەت موسڵمان بوونی خۆیان دەردەخەن. info
التفاسير:

external-link copy
57 : 9

لَوۡ يَجِدُونَ مَلۡجَـًٔا أَوۡ مَغَٰرَٰتٍ أَوۡ مُدَّخَلٗا لَّوَلَّوۡاْ إِلَيۡهِ وَهُمۡ يَجۡمَحُونَ

ئەو دووڕوانە ھێندە دەترسێن ئەگەر پەناگا و قەڵایەکیان دەسکەوێت بۆ خۆپاراستن، یان ئەشکەوتێک لەکێوەکان، یان ژێر زەمینێک بچونایەتە ناویەوە، بۆ ئەوەی خۆیانی تێدا بشارنەوە ئەوا پەنایان بۆ دەبرد و زۆر بە خێرای دەچونە ناویەوە. info
التفاسير:

external-link copy
58 : 9

وَمِنۡهُم مَّن يَلۡمِزُكَ فِي ٱلصَّدَقَٰتِ فَإِنۡ أُعۡطُواْ مِنۡهَا رَضُواْ وَإِن لَّمۡ يُعۡطَوۡاْ مِنۡهَآ إِذَا هُمۡ يَسۡخَطُونَ

- ئەی پێغەمبەر - لە ناو دووڕوەکاندا ھەندێکیان تانە و تەشەرت لێدەدەن لەسەر دابەشکردنی خێر و خێرات و زەکات کە بە دڵی ئەوان دابەشی ناکەیت و ئەوەی دەیانەوێت بە دەستی ناھێنن، خۆ ئەگەر ئەوەی دەیانویست بەو شێوەیە بەشی ئەوانیشت لێ بدایە ئەوا ڕازی دەبوون، بەڵام ئەگەر ئەوەی داوایان دەکرد پێت نەدانایە ئەوا قەڵس دەبوون و ڕقیان لێ ھەڵدەگرتیت. info
التفاسير:

external-link copy
59 : 9

وَلَوۡ أَنَّهُمۡ رَضُواْ مَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَقَالُواْ حَسۡبُنَا ٱللَّهُ سَيُؤۡتِينَا ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦ وَرَسُولُهُۥٓ إِنَّآ إِلَى ٱللَّهِ رَٰغِبُونَ

ئەو دووڕوانەی کە لەسەر دابەشکردنی خێر و صەدەقات و زەکات تانە و تەشەریان لێدایت ڕازی بوونایە بەوەی خوای گەورە بۆی دیاری کردوون، وە بەو بەشەیش کە پێغەمبەری خوا پێی دابوون، وە بیانوتایە: خوامان بەسە، وە پاشانیش ھەر خوا لە فەزڵ و چاکەی خۆیمان پێ دەبەخشێ، وە پێغەمبەریش لەوەی خوای گەورە پێی داوە زیاترمان دەداتێ، وە ئێمە حەزمان لەوەیە خوا لە فەزڵ و چاکەی خۆیمان بداتێ، ئەگەر ئەوانە ئەوەیان بکردایە باشتر بوو لەوەی کەتانە و تەشەرت لێ بدەن. info
التفاسير:

external-link copy
60 : 9

۞ إِنَّمَا ٱلصَّدَقَٰتُ لِلۡفُقَرَآءِ وَٱلۡمَسَٰكِينِ وَٱلۡعَٰمِلِينَ عَلَيۡهَا وَٱلۡمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمۡ وَفِي ٱلرِّقَابِ وَٱلۡغَٰرِمِينَ وَفِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱبۡنِ ٱلسَّبِيلِۖ فَرِيضَةٗ مِّنَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ

ئەو زەکاتەی خوای گەورە فەرزی کردووە، دەبێت بدرێت: بە ھەژاران ئەوانەی کە شتێک لەماڵ و داھاتیان ھەیە لەکار و کاسپی و وەزیفەکانیان، بەڵام بەشی بژێویان ناکات و کەس پێیان نازانێت، وە بۆ نەدارانیش ئەوانەی کە بە کولە مەرگی دەژین و ھیچ شتێک شک نابەن، وە حاڵ و گوزەرانیان لای ھەموو خەڵکی ئاشکرایە یان خۆیان باسی دەکەن، وە بۆ ئەو فەرمانبەرانەیش کە ئیمام و پێشەوای موسڵمانان دەیانێرێت بۆ زەکات کۆکردنەوە، وە بۆ ئەو بێباوەڕانەیش کە ئومێدی موسڵمان بوونیان لێدەکرێت لەو زەکاتەیان دەدرێتێ بۆ ئەوەی ھۆگربن بە ئیسلامەوە، یان ئەوانەیان باوەڕیان ھێشتا دانەمەزراوە تاوەکو بەتەواوی باوەڕیان دادەمەزرێت، یان بۆ ئەوە پێیان دەدرێت تاوەکو لەشەڕ و خراپەی بە دوور بن، وە خەرج دەکرێت بۆ ئازاد کردنی کۆیلە و بەندەکان، وە بەشی ئەو قەرزارانەیشی لێ دەدرێت کە قەرزەکانی لێ بدەنەوە ئەو قەرزارانەی کە بەبێ زیادەڕۆی ژیانیان گوزەراندووە بەڵام قەرزار بوون لەسەری، یان قەرزێکیان کردبێت لەگوناھ و تاوان و سەرپێچی خوای گەورەدا خەرجیان نەکردبێت، وە بەشێکی تری زەکات خەرج دەکرێت بۆ ئامادەکردنی موجاھیدان و تێکۆشەرانی ڕێگای خوا، وە بەشێکی تری بۆ ئەو ڕێبوارانەی لە ڕێگا پارە و پوڵ و خەرجیان لێ بڕاوە ، خەرج کردنی زەکات تەنھا بۆ ئەوانەی دیاریکراون بڕیاری خوایە و ئەو خۆی بڕیویەتیەوە، وە خوای گەورەش خۆی زانایە بە حاڵ و گوزەران و بەرژەوەندی بەندەکانی، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە بەڕێوەبردنی کارەکانی و دانانی شەریعەتەکەیشی. info
التفاسير:

external-link copy
61 : 9

وَمِنۡهُمُ ٱلَّذِينَ يُؤۡذُونَ ٱلنَّبِيَّ وَيَقُولُونَ هُوَ أُذُنٞۚ قُلۡ أُذُنُ خَيۡرٖ لَّكُمۡ يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَيُؤۡمِنُ لِلۡمُؤۡمِنِينَ وَرَحۡمَةٞ لِّلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنكُمۡۚ وَٱلَّذِينَ يُؤۡذُونَ رَسُولَ ٱللَّهِ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ

لە ناو دووڕوەکاندا ھەیە بەتانە و تەشەر و قسەی نابەجێ ئازاری پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەدات، کاتێک لەسەرخۆیی و ئارامگری ئەویان دەدی دەیانووت: پێغەمبەر خۆش باوەڕە گوێ لەقسەی ھەموو کەس دەگرێت و باوەڕی پێدەکات، وە جیاوازی ناکات لەنێوان ھەق و ناھەقدا، جا - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: پێغەمبەری خوا تەنھا گوێ لە چاکەیەک دەگرێت خێری باوەڕدارانی تێدا بێت، گوێ لەشتێک دەگرێت خوا بە ڕاستی بزانێت، وە باوەڕ بەو شتانەیش دەکات باوەڕدارانی ڕاستگۆ پێی بگەیەنن، وە میھرەبانیشە لەگەڵیان، بێگومان ڕەوانەکردنی ئەو ڕەحمەتە بۆ ئەوانەی باوەڕیان پێھێناوە، وە ئەو کەسانەیش بەھەر جۆرێک ئەزیەت و ئازاری پێغەمبەریان دابێت (صلی اللە علیە وسلم) سزای بە ئازاریان بۆ ھەیە لەڕۆژی دواییدا. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الأموال والأولاد قد تكون سببًا للعذاب في الدنيا، وقد تكون سببًا للعذاب في الآخرة، فليتعامل العبد معهما بما يرضي مولاه، فتتحقق بهما النجاة.
ماڵ و سامان و کوڕوکاڵ ھەندێک جار دەبن بەمایەی ئەزیەت و ئازار لە دونیادا، وە رەنگە ببنە ھۆکاری سزای ڕۆژی دواییش، جا لەبەر ئەوە بەندەکانی خوا دەبێت بە شێوەیەک مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن کە ببنە مایەی ڕەزامەندی خوای گەورە، تاوەکو سەرفرازی دونیا و دواڕۆژی پێ بەدەست بھێنن. info

• توزيع الزكاة موكول لاجتهاد ولاة الأمور يضعونها على حسب حاجة الأصناف وسعة الأموال.
دابەشکردنی زەکات دراوەتە دەست ئیجتھادی زانایان و کاربەدەستانی وڵات بۆ ئەوەی بە پێی پێویستی ئەو دەستە و تاقمانە لەگەڵ بوونی پارەی پێویست دابەشی بکەن. info

• إيذاء الرسول صلى الله عليه وسلم فيما يتعلق برسالته كفر، يترتب عليه العقاب الشديد.
ئازاردانی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) ئەوەی پەیوەستە بە پەیام و ریسالەکەیەوە بە کوفر و بێباوەڕی دەژمێردرێت، بۆیە تۆڵەی زۆر توندیشی لەسەر دانراوە. info

• ينبغي للعبد أن يكون أُذن خير لا أُذن شر، يستمع ما فيه الصلاح والخير، ويُعرض ترفُّعًا وإباءً عن سماع الشر والفساد.
پێویستە بەندەی خوا گوێیەکانی خێری پێ ببیستێت، نەک خراپە، ئەوەی پێ ببیستێ کە خێری و خۆشی بۆ موسڵمانان و کۆمەڵگەی باوەڕداران تێدایە، وە بۆ ئەوەی پلەی بەرز بێتەوە و خۆی بەری بکات لە ھەموو خراپەیەک دەبێت پشت ھەڵکات و واز بھێنێت لە بیستنی ھەموو خراپە و خراپەکارییەک. info