ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
21 : 9

يُبَشِّرُهُمۡ رَبُّهُم بِرَحۡمَةٖ مِّنۡهُ وَرِضۡوَٰنٖ وَجَنَّٰتٖ لَّهُمۡ فِيهَا نَعِيمٞ مُّقِيمٌ

خوای گەورە و پەروەردگار موژدەیان دەداتێ بە ڕەحم و میھرەبانی و ڕەزامەندی خۆی، وە ھەرگیز لێیان زوێر نابێت، وە دەیانخاتە ئەو بەھەشتانەی کە ناز و نیعمەتەکانی نەبڕاوە و ھەمیشەیی و ھەتا ھەتایین. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 9

خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًاۚ إِنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥٓ أَجۡرٌ عَظِيمٞ

لەو بەھەشتانەدا بە ھەمیشەیی و نەبڕاوەیی دەمێننەوە کە ھەرگیز کۆتایی نایەت، ئەویش لە پاداشتی ئەو کار و کردەوە چاکانەی لە دونیا ئەنجامیان دابوو، بێگومان خوای گەورە پاداشتی زۆر مەزن و گەورەی لایە بۆ ئەوانەی کە تەنھا لەبەر ڕەزامەندی خۆی فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن و دوور دەکەونەوە لەڕێگریەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 9

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُوٓاْ ءَابَآءَكُمۡ وَإِخۡوَٰنَكُمۡ أَوۡلِيَآءَ إِنِ ٱسۡتَحَبُّواْ ٱلۡكُفۡرَ عَلَى ٱلۡإِيمَٰنِۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمۡ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ

ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان بە خوا ھێناوە و شوێن ئەو پەیامە کەوتوون کە پێغەمبەرەکەی ھێناویەتی، ئەو باب و باپیر و برا نەسەبیانە و جگە ئەوانیش خزمەکانتان کە بێباوەڕیان لا باشترە و چاکترە لە باوەڕ و ئیمان مەیانکەنە دۆست و پشتیوان و خۆشەویستی خۆتان و نھێنی باوەڕدارانیان لا ئاشکرا مەکەن، وە پرس و ڕاوێژیان پێ مەکەن، ئەگەر ھاتوو ئەوان کوفر وبێباوەڕیان لا باشتر بوو لە باوەڕ بە خوای تاک و تەنھا، ھەرکەسێک ئەوانە بکاتە دۆست و پشتیوان و خۆشەویستییان بۆ دەرببڕێت لە کاتێکدا بەردەوامن لەسەر بێباوەڕی خۆیان بێگومان سەرپێچی خوای کردووە، وە ستەمیشی لە خۆی کردووە، چونکە نەفسی خۆی بە ھۆی گوناھ و تاوان و سەرپێچی خواوە بەرەو و تیاچوون و سزای خوای گەورە بردووە. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 9

قُلۡ إِن كَانَ ءَابَآؤُكُمۡ وَأَبۡنَآؤُكُمۡ وَإِخۡوَٰنُكُمۡ وَأَزۡوَٰجُكُمۡ وَعَشِيرَتُكُمۡ وَأَمۡوَٰلٌ ٱقۡتَرَفۡتُمُوهَا وَتِجَٰرَةٞ تَخۡشَوۡنَ كَسَادَهَا وَمَسَٰكِنُ تَرۡضَوۡنَهَآ أَحَبَّ إِلَيۡكُم مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَجِهَادٖ فِي سَبِيلِهِۦ فَتَرَبَّصُواْ حَتَّىٰ يَأۡتِيَ ٱللَّهُ بِأَمۡرِهِۦۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡفَٰسِقِينَ

- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: - ئەی باوەڕداران - ئەگەر باوک و کوڕ و برا و ژن و خێزان و خزم و ئەو ماڵ و سامانەیش کەپەیداتان کردووە، وە ئەو بازرگانییەی کە پێتان خۆشە برەو پەیدا بکات و دەترسن تووشی داڕمان بێت، وە ئەو خانوو مەسکەنەی حەزتان بە مانەوەیە تێیدا، ئەگەر بێتو ھەموو ئەمانەتان لەلا خۆشەویستر بێت لە خوا و پێغەمبەرەکەی و جیھاد و تێکۆشان لەپێناویدا، ئەوا چاوەڕوانی ئەوە بکەن خوای گەورە سزا و تۆڵەی خۆیتان بۆ بنێرێت، وە خوای گەورەیش کەسانی لە سنوور دەرچوو سەرکەتوو موەفەق ناکات کە کاروکردەوەیەک بکەن جێگای ڕەزامەندی خۆی بێت. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 9

لَقَدۡ نَصَرَكُمُ ٱللَّهُ فِي مَوَاطِنَ كَثِيرَةٖ وَيَوۡمَ حُنَيۡنٍ إِذۡ أَعۡجَبَتۡكُمۡ كَثۡرَتُكُمۡ فَلَمۡ تُغۡنِ عَنكُمۡ شَيۡـٔٗا وَضَاقَتۡ عَلَيۡكُمُ ٱلۡأَرۡضُ بِمَا رَحُبَتۡ ثُمَّ وَلَّيۡتُم مُّدۡبِرِينَ

- ئەی باوەڕداران - بێگومان خوای گەورە لە زۆر غەزاكاندا ئەگەرچیش ژمارە و چەک و چۆڵیشتان کەم و لاواز بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی پشتتان بە خوا بەست و دەستتان گرت بە ئامراز و ھۆکارەکانەوە خوای گەورە سەریخستن، وە بە زۆری ژمارەتان لە خۆتان بایی نەبوون، چونکە زۆریتان ھۆکاری سەرکەوتنتان نەبوو، بەڵام لە ڕۆژی حونەیندا کاتێک بە زۆری ژمارەتان لە خۆتان بایی بوون، وە وتتان: ئەمڕۆ لەبەر کەمیمان ژێڕ ناکەوین، ئەوە بوو ئەو زۆریەی کە پێوەی دەتاننازی سوودی پێ نەگەیاندن، وە دوژمنەکانتان سەرکەوتن بە سەرتاندا، وە ئەو زەوییەش کە چەند فراوانە لێتان تەسک بوویەوە، پاشان پشتان لە دوژمن ھەڵکرد و تێک شکان و ڕاتان کرد. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 9

ثُمَّ أَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَعَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَأَنزَلَ جُنُودٗا لَّمۡ تَرَوۡهَا وَعَذَّبَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْۚ وَذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلۡكَٰفِرِينَ

پاش ھەڵھاتن و ڕاکردنتان لە دوژمنەکانتان خوای گەورە دڵئارامی دابەزاند بۆ سەر پێغەمبەرەکەی و باوەڕداران، ئەوە بوو ھێزی دەروونیان بۆ گەڕایەوە و ترسیان نەما و دامەزراو بوون لەسەر جەنگ و کوشتاریان، وە لەشکرێکی زۆریشی لە فریشتە نارد بۆ ھاوکاریتان کە بەچاو نەتاندەبینین، وە بێباوەڕەکانیشی سزا و ئەشکەنجەدا، بەوەی دوچاری کوشتن و بەدیل گرتن و ماڵ لێسەندن و مناڵ بەسەبایا بوونی کردن، ئەمەش لەتۆڵە و سزای بێباوەڕانە، ئەوانەی باوەڕیان بە پێغەمبەرەکەیان نەکرد و پشتیان ھەڵکرد لەو پەیامەی ھێنابووی. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• مراتب فضل المجاهدين كثيرة، فهم أعظم درجة عند الله من كل ذي درجة، فلهم المزية والمرتبة العلية، وهم الفائزون الظافرون الناجون، وهم الذين يبشرهم ربهم بالنعيم.
مەرتەبە و پلەی فەزڵ و چاکەی موجاھیدان و تێکۆشەرانی ڕێگای خوا زۆرن، ئەوان لەناو پلەدارەکاندا گەورەترین پلەیان ھەیە لای خوا، وە تایبەتمەندی و پلەی زۆر بەرزیان ھەیە، ئەوانە سەرکەوتوو و ڕزگار بووی ڕاستەقینەن، ئەوانە خوای گەورە موژدەی ناز و نیعمەتی زۆری پێداون. info

• في الآيات أعظم دليل على وجوب محبة الله ورسوله، وتقديم هذه المحبة على محبة كل شيء.
لەم ئایەتانەدا گەورەترین بەڵگە ھەیە لەسەر واجب بوونی خۆشویستنی خوا و پێغەمبەرەکەی، وە پێش خستنی ئەم خۆشەویستیەی خوا و پێغەمبەرەکەی بەسەر تەواوی خۆشەویستەکانی تردا. info

• تخصيص يوم حنين بالذكر من بين أيام الحروب؛ لما فيه من العبرة بحصول النصر عند امتثال أمر الله ورسوله صلى الله عليه وسلم وحصول الهزيمة عند إيثار الحظوظ العاجلة على الامتثال.
باسکردنی رۆژی حونەین لە نێوان ھەموو ڕۆژگارەکانی تری جەنگەكاندا، پەند و ئامۆژگاری زۆری تێدایە، لەوانە بەدەستھێنانی سەرکەوتن لە کاتی بە جێھێنانی فەرمانەکانی خوا و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم)، وە پاشەکشێ و شکانیش کاتێک مەبەست و حەزە کەسیەکان پێش دەخرێت بەسەر گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەیدا. info

• فضل نزول السكينة، فسكينة الرسول صلى الله عليه وسلم سكينة اطمئنان على المسلمين الذين معه وثقة بالنصر، وسكينة المؤمنين سكينة ثبات وشجاعة بعد الجَزَع والخوف.
فەزڵی ھاتنی سەکینەت و دڵئارامی لە لایەن خواوە، سەکینەت و دڵئارامی بۆ پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دڵئارامی و سەکینەتە بۆ ئەو موسڵمانانەی کە لە گەڵیدا بوون، وە متمانە بوونیشە بەو سەرکەوتنەی خوا، وە دڵئارامی باوەڕدارانیش دڵئارامی دامەزراندن و سەقامگیر بوون و ئازایەتییە پاش ترس و بیم و ھەڵھاتن. info