ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
7 : 9

كَيۡفَ يَكُونُ لِلۡمُشۡرِكِينَ عَهۡدٌ عِندَ ٱللَّهِ وَعِندَ رَسُولِهِۦٓ إِلَّا ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّمۡ عِندَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۖ فَمَا ٱسۡتَقَٰمُواْ لَكُمۡ فَٱسۡتَقِيمُواْ لَهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُتَّقِينَ

نابێت پەیمان و ئەمان بۆ بتپەرست و موشریکەکان ھەبێت لای خوا و لای پێغەمبەرەکەی، جگە پەیمان و ئەمانی ئەو بتپەرست و موشريکانە نەبێت کە ئێوەی موسڵمان لای مزگەوتی حەرام لە گەڵتان بەستن لە ڕیکەوتنی حودەیبیەدا، تا ئەو کاتەی ئەوان لەسەر پەیمان و بەڵێنی خۆیان بەردەوام دەبن و نایشکێنن، ئێوەیش لەسەری بەردەوام بن و مەیشکێنن، بیگومان خوای گەورە بەندە خواناسەکانی خۆش دەوێت، ئەوانەی فەرمانەکانی خوا بەجێ دەھێنن و دوور دەکەونەوە لە ڕێگرییەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 9

كَيۡفَ وَإِن يَظۡهَرُواْ عَلَيۡكُمۡ لَا يَرۡقُبُواْ فِيكُمۡ إِلّٗا وَلَا ذِمَّةٗۚ يُرۡضُونَكُم بِأَفۡوَٰهِهِمۡ وَتَأۡبَىٰ قُلُوبُهُمۡ وَأَكۡثَرُهُمۡ فَٰسِقُونَ

چۆن پەیمان و ئەمانیان دەبێت لە كاتێكدا ئەوان دوژمنی ئێوەن، ئەگەر دەسەڵاتیان ھەبێت بەسەرتاندا نە ڕەچاوی خوا و نە ڕەچاوی خزمایەتی دەکەن، (وە نەڕەچاوی ئەو پەیمان وبەڵێنەیش کەلەگەڵتان بەستووتانە؟) بەڵکو بەتوندترین سزایش سزاتان دەدەن، بە زمان و گوفتاری ساف و لووسیان ڕازیتان دەکەن، بەڵام دڵ و زمانیان یەك نییە، بە ھیچ شێوەیەک پابەندی ئەوە نابن کە دەیڵێن، وە زۆربەشیان بەشکاندنی پەیمان وبەڵێنەکانیان لەتاعەت وگوێرایەڵی خوای گەورە دەرچوون. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 9

ٱشۡتَرَوۡاْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ ثَمَنٗا قَلِيلٗا فَصَدُّواْ عَن سَبِيلِهِۦٓۚ إِنَّهُمۡ سَآءَ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

ئایەتەکانی خوایان گۆڕیەوە، ئەو ئایەتانەی کە باس لە وەفا دەکەن بە پەیمان و بەڵێنەکانەوە بە بەھایەکی کەم و بێنرخی دونیا، بۆ تێرکردنی ھەوا و ئارەزووەکانیان، وە بەرھەڵستی خۆیان و خەڵکیشیان کرد لە شوێنکەوتنی ھەق و ڕاستی، وە پشتیان تێکرد، وە بوونە هۆی ئەوەی جگە لە خۆیانیش پشتی تێبكەن ، بەڕاستی بەوەی ئەنجامیاندا کارێکی زۆر خراپیان کرد. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 9

لَا يَرۡقُبُونَ فِي مُؤۡمِنٍ إِلّٗا وَلَا ذِمَّةٗۚ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُعۡتَدُونَ

ئەوانە لەبەر ئەو ھەمووە ڕق و کینەیەی ھەیانە بەرامبەر باوەڕداران ڕەچاوی حەقی خوا و حەقی خزمایەتی و پەیمان و بەڵێن ناکەن، ئەوانە دەستدرێژکار و پەیمان شکێنن، وە سنورەکانی خوایان بەزاندووە، چونکە دوژمنایەتی خوا دەکەن و ستەم لە خۆیان و خەڵکیش دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 9

فَإِن تَابُواْ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُاْ ٱلزَّكَوٰةَ فَإِخۡوَٰنُكُمۡ فِي ٱلدِّينِۗ وَنُفَصِّلُ ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَعۡلَمُونَ

ئەگەر ھاتوو وازیان لە بێباوەڕی ھێنا و گەڕانەوە بۆ لای خوا و تەوبەیان کرد، وە شایەتومانیان ھێنا، وە نوێژەکانیان ئەنجامدا و زەکاتی ماڵ و سامانیان دەرکرد، ئەو کاتە دەبنە موسڵمان و برای دینیتان، ئەوەی بۆ ئێوە ھەیە بۆ ئەوانیش دەبێت، ئەوەی لەسەر ئێوەیە لەسەر ئەوانیش دەبێت، وە دروست نییە لەگەڵیان بجەنگن، چونکە موسڵمان بوونیان خوێن و ماڵ و سامان و شەرەف و ناموسیان دەپارێزێت، وە ئێمە ئایەتەکانمان بۆ خەڵکانێک کە تێبگەن و تێبفکرێن ڕوون دەکەینەوە، چونکە ئەوانە سوودی لێ دەبینن و خەڵکیشی پێ سوودمەند دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 9

وَإِن نَّكَثُوٓاْ أَيۡمَٰنَهُم مِّنۢ بَعۡدِ عَهۡدِهِمۡ وَطَعَنُواْ فِي دِينِكُمۡ فَقَٰتِلُوٓاْ أَئِمَّةَ ٱلۡكُفۡرِ إِنَّهُمۡ لَآ أَيۡمَٰنَ لَهُمۡ لَعَلَّهُمۡ يَنتَهُونَ

ئەگەر ھاتوو ئەو بتپەرست و موشریکانە ئەو پەیمان و بەڵێنانەیان شکاند کە دابوتان لە گەڵیان بۆ وازھێنان لە شەڕ و جەنگ کردن بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، وە تانە و تەشەر و توانجیان لە ئاینەکەتان گرت، ئەوا لە گەڵیان بجەنگن، چونکە ئەوانە سەرکردە و پێشەوای بێباوەرانن و ھیچ پەیمان و بەڵێنێک نابەنە سەر کەخوێنیان دەپارێزێت، لە گەڵیان بجەنگن و بە شەڕ بێن، بە ئومێدی ئەوەی واز لە کوفر و بێباوەڕی و شکاندنی پەیمان و بەڵێن و تانە و تەشەر و توانج دان لە دین بھێنن. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 9

أَلَا تُقَٰتِلُونَ قَوۡمٗا نَّكَثُوٓاْ أَيۡمَٰنَهُمۡ وَهَمُّواْ بِإِخۡرَاجِ ٱلرَّسُولِ وَهُم بَدَءُوكُمۡ أَوَّلَ مَرَّةٍۚ أَتَخۡشَوۡنَهُمۡۚ فَٱللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخۡشَوۡهُ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ

- ئەی باوەڕداران - بۆچی لەگەڵ خەڵکانێکدا ناجەنگن کەپەیمان و بەڵێنەکانی خۆیان شکاندووە؟ وە لە کۆڕ و کۆبونەوەکانیان کە لە(دار الندوة) دەیانبەست ھەوڵیاندا کە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لە مەککە وەدەرنێن، ئەوان یەکەمجار دەست پێشخەریان کرد و جەنگان لەگەڵتان، کاتێک یارمەتی بەنی بەکریاندا کە ھاوپەیمانی قوڕەیش بوون بەسەر بەنی خوزاعەدا کە ھاوپەیمانی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بوون، ئایا لێیان دەترسن بۆیە شەڕیان لەگەڵ ناکەن؟ خۆ خوای گەورە شایستەترە کە لێی بترسن ئەگەر ئێوە باوەڕداری ڕاستەقینەن. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• دلَّت الآيات على أن قتال المشركين الناكثين العهد كان لأسباب كثيرة، أهمها: نقضهم العهد.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی شەڕکردن لەگەڵ ئەو بتپەرست و موشریکانەی کە پەیمانەکانیان شکاند، چەند ھۆکارێکی ھەبوو، گرنگترینی ئەوانە شکاندنی پەیمان بوو. info

• في الآيات دليل على أن من امتنع من أداء الصلاة أو الزكاة فإنه يُقاتَل حتى يؤديهما، كما فعل أبو بكر رضي الله عنه.
لەو ئایەتانەدا بەڵگە ھەیە لەسەر ئەوەی ھەرکەسێک وازی هێنا لە نوێژکردن و دەرکردنی زەکاتی ماڵ و سامانی، شەڕی لەگەڵ دەکرێت تا ئەوکاتەی جێ بەجێیان دەکات، ھەروەک چۆن ئەبوبەکری سدیق (خوای لێ ڕازی بێت) لەگەڵ ھەڵگەڕاوەکاندا کردی. info

• استدل بعض العلماء بقوله تعالى:﴿وَطَعَنُوا فِي دِينِكُمْ﴾ على وجوب قتل كل من طعن في الدّين عامدًا مستهزئًا به.
ھەندێک لەزانایان ئەم ئایەتە (وطعنوا فی دینکم) دەکەنە بەڵگە لەسەر واجب بوونی کوشتنی ھەرکەسێک تانە و تەشەر و توانج بدات لە ئاینی ئیسلام بە ئەنقەست، وە مەبەستی گاڵتەپێکردن بێت، ((بەڵام پاش ئەوەی داوای تەوبەی لێ دەکرێت، ئەگەر تەوبەی کرد و پەشیمان بوویەوە وازی لێ دەھێنرێت، وە گەر نا دادوەری مسوڵمان فەرمانی کوشتنی دەردەکات)). info

• في الآيات دلالة على أن المؤمن الذي يخشى الله وحده يجب أن يكون أشجع الناس وأجرأهم على القتال.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی ئەو باوەڕدارەی کە تەنھا لە خوای گەورە دەترسێت، پێویستە لە ھەموو کەس ئازاتر بێت و غیرەتی بۆ شەڕکردن لەگەڵ بیباوەڕان زیاتر بێت. info