ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
14 : 9

قَٰتِلُوهُمۡ يُعَذِّبۡهُمُ ٱللَّهُ بِأَيۡدِيكُمۡ وَيُخۡزِهِمۡ وَيَنصُرۡكُمۡ عَلَيۡهِمۡ وَيَشۡفِ صُدُورَ قَوۡمٖ مُّؤۡمِنِينَ

- ئەی باوەڕداران - لەگەڵ ئەو بتپەرست و موشریکانەدا بجەنگن، چونکە ئەگەر ئێوە لەگەڵیان بجەنگن خوای گەورە بەدەستی ئێوە سزایان دەدات، ئەویش بەوەی کوشتن و بەدیل گرتن و شکستیان لەسەر دەستی ئێوە دەبێت، وەسەرتان دەخات و زاڵ دەبن بەسەریاندا، وە کارێک دەکات بە سەرکەوتنی بڕواداران و شکست و کوشتار و بەدیل گرتنی بیباوەڕان کوڵی دڵی ئەو بڕوادارانە دابمرکێ کەئامادەی جەنگ نەبوون. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 9

وَيُذۡهِبۡ غَيۡظَ قُلُوبِهِمۡۗ وَيَتُوبُ ٱللَّهُ عَلَىٰ مَن يَشَآءُۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ

وە بەو سەرکەوتنەیش ڕق و کینەی دڵی بەندە باوەڕدارەکانی لادەبات و دڵ خۆش دەبن، وە خوای گەورەش تەوبە لەو سەرسەختانە وەردەگرێت کە خۆی دەیەوێت ئەگەر ھاتوو تەوبەیان کرد و گەڕانەوە بۆ لای، وەک چۆن لە فەتحی مەککەدا ھەندێکیان تەوبەیان کرد، وە خوای گەورە زانایە بەوانەی کە تەوبەیان کردووە، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە دروستکراوەکانی وە لە بەرێوەبردن و شەریعەت و یاسا و ڕێساکانیدا. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 9

أَمۡ حَسِبۡتُمۡ أَن تُتۡرَكُواْ وَلَمَّا يَعۡلَمِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ جَٰهَدُواْ مِنكُمۡ وَلَمۡ يَتَّخِذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَا رَسُولِهِۦ وَلَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَلِيجَةٗۚ وَٱللَّهُ خَبِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ

- ئەی باوەڕداران - ئایا وا گومان دەبەن بەبێ تاقیکردنەوە خوای گەورە وازتان لێ دەھێنێت؟! تاقیکردنەوە سوننەتێکە لە سوننەتەکانی ئەو، تاقیتان دەکاتەوە تاوەکو خوای گەورە بزانێت، زانینێک بۆ بەندەکانی دەربکەوێت، کێ بەڕاستی و دڵسۆزی موجاھید و تێکۆشەرە بۆ خوای گەورە، ئەوانەی کە جگە لە خوای گەورە و پێغەمبەر و باوەڕداران کەسیان نەکردووە بەجێی ڕاز و نیاز و پشتیوانی خۆیان کە خۆشیان بوێن و دڵیان لایان بێت، وە خوای گەورە ئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشت و سزای ھەموو کاروکردەوەکانیشتان دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 9

مَا كَانَ لِلۡمُشۡرِكِينَ أَن يَعۡمُرُواْ مَسَٰجِدَ ٱللَّهِ شَٰهِدِينَ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِم بِٱلۡكُفۡرِۚ أُوْلَٰٓئِكَ حَبِطَتۡ أَعۡمَٰلُهُمۡ وَفِي ٱلنَّارِ هُمۡ خَٰلِدُونَ

نابێت بتپەرست و موشریکەکان مزگەوتەکانی خوا ئاوەدان بکەنەوە بەخواپەرستی و جۆرەکانی تاعەت و گوێڕایەڵی، چونکە ئەوان بەوەی لێیان بەدەردەکەوێت شاھیدی بێباوەڕیان لەسەر خۆیان داوە، ئەوانە کاروکردەوەکانیان پوچەڵ بووەتەوە، چونکە مەرجی باوەڕ و ئیمانیان تێدا نییە، وە لە رۆژی دواییشدا بەھەتاھەتایی لە دۆزەخدا دەمێننەوە، ئەگەر ھاتوو لەو شیرک و بتپەرستیەی لە سەرین پێش مردن تەوبە نەکەن و نەگەڕێنەوە بۆ باوەڕ و ئیمان. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 9

إِنَّمَا يَعۡمُرُ مَسَٰجِدَ ٱللَّهِ مَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَأَقَامَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَى ٱلزَّكَوٰةَ وَلَمۡ يَخۡشَ إِلَّا ٱللَّهَۖ فَعَسَىٰٓ أُوْلَٰٓئِكَ أَن يَكُونُواْ مِنَ ٱلۡمُهۡتَدِينَ

بەراستی ھەر ئەوانە شایستەی ئەوەن مزگەوتەکانی خوا ئاوەدان بکەنەوە و ھەستن بەجێ بەجێکردنی مافەکانی کە باوەڕیان تەنھا بە خوا ھەیە، وە ھاوەڵ و شەریکی بۆ بڕیار نادەن، وە باوەڕیشیان ھەیە بە ڕۆژی دوایی، وە نوێژەکانیان ئەنجام دەدەن و زەکاتی ماڵ و سامانیان دەردەکەن، وە جگە لە خوایش لە ھیچ کەسێکی تر ناترسن، بێگومان ھەر ئەوانە ئومێدی ئەوەیان لێدەکرێت کە ڕێنوێنی کرابن بۆ سەر ڕێگای ڕاست، بەڵام بتپەرست و موشریکەکان لەوە دوورترن تا ئەو کاتەی لەسەر ئەوە بەردەوام بن کە لە سەرین. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 9

۞ أَجَعَلۡتُمۡ سِقَايَةَ ٱلۡحَآجِّ وَعِمَارَةَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ كَمَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَجَٰهَدَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ لَا يَسۡتَوُۥنَ عِندَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ

- ئەی بتپەرست و موشریکینە - ئایا پێتان وایە ئەوانەی کە ئاو دەدەن بەحاجیان و مزگەوتی حەرام ئاوەدان دەکەنەوە، وەک ئەو کەسە وایە کە باوەڕی بە خوا ھەیە، وە ھیچ کەس ناکات بە ھاوەڵ و شەریکی؟ وە باوەڕیشی ھەیە بە ڕۆژی دوایی، وە بە گیان و ماڵ و سەروەت و سامانی جیھاد و تێکۆشانی کردووە لە پێناو بەرزکردنەوەی وشەی(اللە) و نەوی کردنی وشەی کوفر و بێباوەڕی، ئایا لە فەزڵ و چاکەدا لای خوای گەورە وەک یەکتان داناون؟! ھەرگیز وەک یەک نین لای خوا، چونکە موشریکەکان کاروکردەوەیان بێھوودە و پوچە، وە باوەڕدارانیش کاریان پیرۆزە پڕ بەرەکەتە، بێگومان خوای گەورە ستەمکاران موەفق و سەرکەوتوو ناکات لە ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا، ھەرچەند کاری چاکەیش بکەن، وەک ئاودان بەحاجیان و ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتی حەرام. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 9

ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَهَاجَرُواْ وَجَٰهَدُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡ أَعۡظَمُ دَرَجَةً عِندَ ٱللَّهِۚ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡفَآئِزُونَ

ئەوانەی کە له نێوان بڕوا ھێنان به خوا و کۆچ كردنیان له وڵاتی بێباوەڕیەوه بۆ وڵاتی ئیسلام وتێکۆشان لەڕێگای خوادا بەماڵ و بەگیانیان كۆكردەوه پلەیان بەرزترە لای خوا وەھەر ئەوانە كه ئەو سیفەتانەیان هەیه سەرکەوتوون (لە دونیا و دوا ڕۆژدا) وبەهەشتیان بردوەتەوه. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• في الآيات دلالة على محبة الله لعباده المؤمنين واعتنائه بأحوالهم، حتى إنه جعل من جملة المقاصد الشرعية شفاء ما في صدورهم وذهاب غيظهم.
لەم ئایەتانەدا ئەوە بەدی دەکرێت کەخوای گەورە بەندە باوەڕدارەکانی خۆی خۆش دەوێت و زۆریش گرنگی بە حاڵ و گوزەرانیان دەدات، تەنانەت شیفای دڵ و دەروون و دامرکاندنەوەی ڕق و کینەیانی کردوە بە یەکێک لە کۆی مەبەست و مەقاسیدە شەرعیەکان. info

• شرع الله الجهاد ليحصل به هذا المقصود الأعظم، وهو أن يتميز الصادقون الذين لا يتحيزون إلا لدين الله من الكاذبين الذين يزعمون الإيمان.
خوای گەورە جیھاد و تیکۆشانی بۆیە لە شەریعەتی ئیسلامدا داناوە تاوەکو یەکێک لە مەبەستە گەورەکانی پێ بێتەدی، ئەویش جیاکردنەوەی کەسانی ڕاستگۆیە ئەوانەی کەتەنھا مەبەستیان خوا لە خۆڕازیکردن و سەرخستنی دینەکەیەتی، جیایانکاتەوە لە کەسانی درۆزن ئەوانەی بە درۆ و دەلەسە بانگەشەی باوەڕ دەکەن. info

• عُمَّار المساجد الحقيقيون هم من وُصِفوا بالإيمان الصادق، وبالقيام بالأعمال الصالحة التي أُمُّها الصلاة والزكاة، وبخشية الله التي هي أصل كل خير.
ئاوەدانکەرەوەی ڕاستیەقینەی مزگەوتەکان ئەوانەن کە خوای گەورە بە باوەڕداری ڕاستەقینە وەسفی کردوون، وە کاروکردەوەی چاکە ئەنجام دەدەن، لەسەرووی ھەموویانەوە نوێژ و زەکاتە، وە ترسان لە خوا کە بنەمای ھەموو کارێکی خێرە. info

• الجهاد والإيمان بالله أفضل من سقاية الحاج وعمارة المسجد الحرام بدرجات كثيرة؛ لأن الإيمان أصل الدين، وأما الجهاد في سبيل الله فهو ذروة سنام الدين.
جیھاد و تێکۆشان و باوەڕ بەخوا زۆر زۆر باشتر و خاسترە لای خوا لە ئاودان بە حاجیان و ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتی حەرام، چونکە باوەڕ بەخوا بنەمای ئاینی پیرۆزی ئیسلامە، وە جیھاد و تیکۆشانیش لوتکەی ھەرەبەرزی ئەو ئاینەیە. info