ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
100 : 9

وَٱلسَّٰبِقُونَ ٱلۡأَوَّلُونَ مِنَ ٱلۡمُهَٰجِرِينَ وَٱلۡأَنصَارِ وَٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُم بِإِحۡسَٰنٖ رَّضِيَ ٱللَّهُ عَنۡهُمۡ وَرَضُواْ عَنۡهُ وَأَعَدَّ لَهُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي تَحۡتَهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ

ئەوانەی لەسەرەتاوە باوەڕیان ھێنا لە کوچەرییەکان، ئەوانەی لەماڵ و وڵاتی خۆیان لەبەر ڕەزامەندی خوا کۆچیان کرد، وە ئەوانەیش لەیاریدەدەرەکان کە پێغەمبەرەکەیان سەرخست، وە ئەوانەیش لە دوای ئەوانەوە چاک شوێنی کۆچەری و یاریدەدەرکان کەوتوون لە بیروباوەڕ و وتە و کرداردا، خوا لێیان ڕازی بوو تاعەت و عیبادەتەکانیان لێ گیرا کرا، وە ئەوانیش لە خوا ڕازی بوون لە بەرامبەر ئەو پاداشتە گەورەیەی کە پێی بەخشین، وە بەھەشتانێکیشی بۆ ئامادە کردوون کە ڕووبارەکان بە ژێر کۆشک و تەلارەکانیاندا گوزەر دەکەن، وە بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، بەڕاستی ئا ئەو پاداشتە مەزنە ڕزگار بوون و سەرکەوتنی گەورەیە. info
التفاسير:

external-link copy
101 : 9

وَمِمَّنۡ حَوۡلَكُم مِّنَ ٱلۡأَعۡرَابِ مُنَٰفِقُونَۖ وَمِنۡ أَهۡلِ ٱلۡمَدِينَةِ مَرَدُواْ عَلَى ٱلنِّفَاقِ لَا تَعۡلَمُهُمۡۖ نَحۡنُ نَعۡلَمُهُمۡۚ سَنُعَذِّبُهُم مَّرَّتَيۡنِ ثُمَّ يُرَدُّونَ إِلَىٰ عَذَابٍ عَظِيمٖ

وە لە عەرەبە دەشتەکییەکانی دەوروبەریشتان خەڵکانێکی دووڕوو ھەن، وە لە خەڵکانی مەدینەیش ھەندێک دووڕوو لێبڕاو بۆ دووڕویی ھەن کە ھەر لەسەر دووڕویی وەستاون و جێگیر بوون، - ئەی پێغەمبەر - تۆ چاک نایانناسیت، بەڵکو خوای گەورە چاک دەیانناسێت، جا لەبەر ئەوە ئێمە دووجار سزایان دەدەین، جارێکیان لە دونیادا بە ھەڵماڵینی دووڕویی و کوشتن و بە دیل گرتنیان، وە جارێکی تریش لە دواڕۆژدا بەسزادانیان لەناو گۆڕەكەیاندا، وە پاشان گەڕاندنەوەیان لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ سزادانیان بە سزایەکی زۆر گەورە لە بنی بنەوەی دۆزەخدا. info
التفاسير:

external-link copy
102 : 9

وَءَاخَرُونَ ٱعۡتَرَفُواْ بِذُنُوبِهِمۡ خَلَطُواْ عَمَلٗا صَٰلِحٗا وَءَاخَرَ سَيِّئًا عَسَى ٱللَّهُ أَن يَتُوبَ عَلَيۡهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ

ھەر لەخەڵکی مەدینە کەسانێکی تر ھەن بەبێ بوونی ھیچ بیانوویەک لە غەزا و جیھاد لە پێناو خوای گەورە بەجێمان، وە پاشان دانیان بە گوناھ و ھەڵە و تاوانەکەی خۆیاندانا، بەوەی ھیچ بیانویەکیان نەبوو کە بەجێمان، وە ھیچ بڕوبیانویەکی درۆیشیان نەھێنایەوە، کاروکردەوە چاکەکانی پێشویان لە تاعەت و گوێڕایەڵی خوای گەورە و پابەند بوونیان بە شەریعەتەکەی و جیھاد و تێکۆشان لە پێناو خوای گەورە تێکەڵاو بە کارو کردەوەی خراپ کرد، دانیان نا بەو گوناھانەیاندا و تەوبەیان کردو گەڕانەوە بۆ لای خوا، بە ئومێدی ئەوەی خوای گەورە تەوبەکەیان لێ وەربگرێت و لێیان خۆش بێت، بیگومان خوای گەورە زۆر لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان. info
التفاسير:

external-link copy
103 : 9

خُذۡ مِنۡ أَمۡوَٰلِهِمۡ صَدَقَةٗ تُطَهِّرُهُمۡ وَتُزَكِّيهِم بِهَا وَصَلِّ عَلَيۡهِمۡۖ إِنَّ صَلَوٰتَكَ سَكَنٞ لَّهُمۡۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ

- ئەی پێغەمبەری خوا - زەکاتی ماڵ و سامان و داھاتیان وەربگرە تاوەکو پاکیان بکەیتەوە لە چڵک و پیسی تاوان و گوناھەکانیان، وە چاکەکانیشیان بەو ھۆیەوە گەشە و نما بکات، وە پاش وەرگرتنی زەکاتەکەیش نزا و دوعای خێریان بۆ بکە، چونکە نزا و دوعای تۆ بۆ ئەوان ڕەحمەت و دڵئارامییە بۆیان، وە خوای گەورە بیسەری نزا و پاڕانەوەکانتە، وە ئاگادار و زانایە بەکارو کردەوە و نیەتەکانیان. info
التفاسير:

external-link copy
104 : 9

أَلَمۡ يَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ هُوَ يَقۡبَلُ ٱلتَّوۡبَةَ عَنۡ عِبَادِهِۦ وَيَأۡخُذُ ٱلصَّدَقَٰتِ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ

با ئەوانەی لە جیھاد و تێکۆشان لە پێناوی خوا بەجێمان و تەوبەیان کرد لە گوناھ و تاوانەکانیان بزانن کە بێگومان خوای گەورە تەوبەی بەندە گوناھبارەکانی وەردەگرێت، وە خێر و سەدەقاتەکانیشان وەردەگرێت لە کاتێکدا ئەو زۆر بێنیازە لە خێر و سەدەقاتی ئەوان، وە خێرومەندەکانیش جێگیر و دامەزراو دەکات لەسەر خێر و چاکەکانیان، وە بێگومان ھەر خوایە تەوبە گیراکار و میھرەبان و دلۆڤانە بەرامبەر بەندە تەوبەکارەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
105 : 9

وَقُلِ ٱعۡمَلُواْ فَسَيَرَى ٱللَّهُ عَمَلَكُمۡ وَرَسُولُهُۥ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَۖ وَسَتُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ

- ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ بەوانەی کە لە جیھاد و تێکۆشان بەجێمان و تەوبەیان کرد لەو کارەیان، پێیان بڵێ: زیانی ئەو تاوانەی کردتان قەرەبوو بکەنەوە، وە کاروکردەوەکانتان یەکلایی بکەنەوە بۆ خوای گەورە، وە بەشێوەیەک بن ئەو ڕازی بکەن، بێگومان خوای گەورە و پێغەمبەر و باوەڕدارانیش کارو کردەوەکانتان دەبینن، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا دەگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگارتان کە ئاگاداری ھەموو شتێکە، ئاگاداری ھەموو کاروبارێکی نھێنی و ئاشکراتانە، وە پاشانیش بەھەر کارێک ئەنجامتان داوە ئاگادارتان دەکاتەوە، وە سزا و پاداشتیشتان لەسەر ئەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
106 : 9

وَءَاخَرُونَ مُرۡجَوۡنَ لِأَمۡرِ ٱللَّهِ إِمَّا يُعَذِّبُهُمۡ وَإِمَّا يَتُوبُ عَلَيۡهِمۡۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ

وە ھەندێکی تر لەوانەی کە لە غەزای تەبوک بەجێمان و نەچوون بۆ جیھاد و تێکۆشان لە پێناوی خوای گەورە ھیچ بڕوبیانوویەکیشیان نەبوو، ئەمانە بەجێمان لەبەر فەرمان و قەزا و حوکمێکی خوا بوو کە ھەرچۆنێکی بوێت بەو شێوەیە بڕیاریان لەسەر دەدات، یان ئەوەتانێ ئەگەر ھاتوو تەوبە نەکەن و نەگەڕێنەوە لە گوناھ و تاوان ئەوا خوای گەورە سزایان دەدات، یان ئەگەر ھاتوو تەوبەیان کرد و گەڕانەوە ئەوا خوای گەورە تەوبەیان لێ قبوڵ دەکات، وە خوای گەورە زانایە بەو کەسانەی کە شایستەی سزا و تۆڵەن، وە بەو کەسانەیش کە شایستەی لێخۆش بوونن، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە شەریعەت و بڕیار و بەرێوەبردنی دروستکراوەکانیدا، ئەو سێ کەسەش کە لە غەزای تەبووک بەجێمان بەبێ بوونی ھیچ بڕوبیانوویەک ھەریەک لە: مورارەی کوڕی ڕەبیع، وە کەعبی کوڕی مالیک، وە ھیلالی کوڕی ئومەییە بوون. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• فضل المسارعة إلى الإيمان، والهجرة في سبيل الله، ونصرة الدين، واتباع طريق السلف الصالح.
فەزلێ پەلەکردن لە باوەڕھێنان، وە کۆچ کردن لە پێناو خوای گەورە، وە سەرخستنی ئاین، وە شوێن کەوتنی ڕێگای سەلەفی ساڵح. info

• استئثار الله عز وجل بعلم الغيب، فلا يعلم أحد ما في القلوب إلا الله.
زانینی زانستی غەیب و فەرمان و بڕیارە نادیارەکان تایبەتە بە خوای گەورە، ھیچ کەسێک نازانێت چی لە دڵەکاندا ھەیە جگە لە خوای گەورە. info

• الرجاء لأهل المعاصي من المؤمنين بتوبة الله عليهم ومغفرته لهم إن تابوا وأصلحوا عملهم.
ئومێد بوون بە کەسانی گوناھکار لە باوەڕداران بەوەی تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورە، وە خوای گەورەش لێیان خۆش بێت و تەوبەکانیان گیرا بکات، ئەگەر ھاتوو گەڕانەوە و کاروکردەوەکانیان چاک و باش کرد. info

• وجوب الزكاة وبيان فضلها وأثرها في تنمية المال وتطهير النفوس من البخل وغيره من الآفات.
واجب بوونی زەکات و ڕوونکردنەوەی فەزڵەکەی لەگەڵ کاریگەری لەسەر گەشە کردنی ماڵ و سامان و خاوێنکردنەوەی دڵ و دەروون لە ڕژدی و بەخیلی و تەواوی خووە خراپەکانی تر. info