ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
69 : 9

كَٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُمۡ كَانُوٓاْ أَشَدَّ مِنكُمۡ قُوَّةٗ وَأَكۡثَرَ أَمۡوَٰلٗا وَأَوۡلَٰدٗا فَٱسۡتَمۡتَعُواْ بِخَلَٰقِهِمۡ فَٱسۡتَمۡتَعۡتُم بِخَلَٰقِكُمۡ كَمَا ٱسۡتَمۡتَعَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُم بِخَلَٰقِهِمۡ وَخُضۡتُمۡ كَٱلَّذِي خَاضُوٓاْۚ أُوْلَٰٓئِكَ حَبِطَتۡ أَعۡمَٰلُهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ

ئێوە - ئەی دەستە و گرۆھی دووڕوان - لە بێباوەڕی و گاڵتەکردن حاڵتان وەک حاڵی گەلانی تری پێش خۆتانە کە بەڵگە و نیشانەکانی خوا و پێغەمبەرەکانیان بە درۆ زانی، ئەوان لە ھێز و بازوودا لە ئێوە زۆر بەھێزتر بوون وە لە ئێوەیش زیاتر ماڵ و سامان و کوڕ و کاڵیان ھەبوو، ھێندەی بۆیان نوسرابوو لەزەتیان لە دونیا و خۆشیەکانی برد، وە ئێوەیش - ئەی دووڕوینە - ھەروا لەزەتتان برد بەو ئەندازەیەی کە بۆتان دیاری کرابوو لەم ژیانی دونیایە، ھەروەک گەلانی پێشوو کە بەڵگە و نیشانەکانی خوا و پێغەمبەرەکانیان بە درۆ زانی و لەزەتیان لەدونیا برد، ھەروەک ئەوان لەناھەقی و بە درۆ زانینی بەڵگە و نیشانەکانی خوا و تانە و تەشەر لە پێغەمبەرەکانیان ڕۆچوون ، ئێوەیش بە خەستی لەو کارەدا ڕۆچوون و بەڵگە و نیشانەکانی خواتان بە درۆ زانی و تانە و تەشەریشتان لە پێغەمبەرەکان دا، ئەوانەی بەو صیفات و ڕەوشتە ناشیرینانە وەصف کران کاروکردەوەکانیان پووچ و بێھوودە مایەوە، لەبەر ئەوەی خاوەنەکانیان لای خوا بێباوەڕ بوون، وە کردەوەکانیشان لێ وەرنەگیرا، ئا ئەوانە دوڕاو و زیانبارن، چونکە خۆیان زیانبار کرد لەبەر ئەوەی خۆیان دووچاری ئەو جێگایانە کرد کە دەبنە ھۆی فەوتان و تیاچوون. info
التفاسير:

external-link copy
70 : 9

أَلَمۡ يَأۡتِهِمۡ نَبَأُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ قَوۡمِ نُوحٖ وَعَادٖ وَثَمُودَ وَقَوۡمِ إِبۡرَٰهِيمَ وَأَصۡحَٰبِ مَدۡيَنَ وَٱلۡمُؤۡتَفِكَٰتِۚ أَتَتۡهُمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِۖ فَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظۡلِمَهُمۡ وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ

ئایا ئەو دووڕوانە ھەواڵ و دەنگوباسی ئەو گەلە پێشووانەی کە بەڵگە و نیشانەکانی خوایان بە درۆ زانی پێنەگەیشتووە، وە چۆن خوای گەورە سزای دان، وەک گەلی نوح و گەلی هوود و گەلی صاڵح و گەلی ئیبراھیم و خەڵکی مەدیەن، وە شار و گوندی گەلی لوط، پێغەمبەرەکانیان بە بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکراوە ھاتن بۆ لایان، خوای گەورە بە ناھەق و ستەم لە ناوی نەبردن، چونکە پێغەمبەرەکانیان ترساندنیان و ئاگاداریان کردنەوە، بەڵکو ئەوە خۆیان بوون ستەمیان لە خۆیان کرد، بەوەی بێباوەڕ بوون بەخوا و پێغەمبەرەکانیشیان بە درۆ زانی. info
التفاسير:

external-link copy
71 : 9

وَٱلۡمُؤۡمِنُونَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتُ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلِيَآءُ بَعۡضٖۚ يَأۡمُرُونَ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَيَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِ وَيُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَيُطِيعُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓۚ أُوْلَٰٓئِكَ سَيَرۡحَمُهُمُ ٱللَّهُۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٞ

باوەڕدارانی پیاو و ئافرەت ھەندێکیان پاڵپشت و پشتیوانی ھەندێکی تریانن، چونکە ھەردوولایان باوەڕدارن، ئەوان فەرمان دەکەن بە چاکە، چاکەیش ھەر شتێکە لای خوای گەورە خۆشەویست بێت، لە ڕوانگەی گوێڕایەڵی کردنیەوە، وەک یەکخواپەرستی و نوێژکردن، وە ڕێگریش دەکەن لە خراپە، خراپەیش ھەر شتێکە خوای گەورە تووڕە بکات لە گوناھ و تاوان و بێباوەڕی و ڕیبا خواردن، ئەو باوەڕدارانە نوێژەکانیان زۆر بە جوانی جێ بەجێ دەکەن، وە فەرمانبەرداری فەرمانەکانی خوا و پێغەمبەرەکەین، ئا ئەوانەی کە ئەو صیفاتە جوان و ڕەوشتە بەرزانەیان ھەیە خوای گەورە دەیانخاتە بەر ڕەحمەت و میھرەبانی خۆیەوە، بێگومان خوای گەورە زۆر باڵادەستە، ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بە سەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە دروستکردن و بەرێوەبردنی کارەکانی و شەریعەت و یاسا و ڕێساکانیدا. info
التفاسير:

external-link copy
72 : 9

وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا وَمَسَٰكِنَ طَيِّبَةٗ فِي جَنَّٰتِ عَدۡنٖۚ وَرِضۡوَٰنٞ مِّنَ ٱللَّهِ أَكۡبَرُۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ

خوای گەورە بەڵێنی بە پیاو و ژنە باوەڕدارەکان داوە، کە لە رۆژی دواییدا بیانخاتە بەھەشتانێکەوە کە ڕووبارەکان دەچن بە ژێر کۆشک و تەلارەکانیدا، وە بەھەمیشەییش تێیدا دەمێننەوە، وە ھیچ کەسێک لەوان لەوێ نامرن، وە ناز و نیعمەتەکانیان نابڕێتەوە و کۆتایی نایەت، وە بەڵێنیشی پێداون لەو بەھەشتەی کە جێگای مانەوەی ھەمیشەییە بیانخاتە کۆشک و تەلاری زۆر جوانەوە، وە لەسەروو ھەموو ئەوانەیشەوە ڕەزامەندی خوا لەھەموو گەورەتر و خۆشترە، ئەو پاداشتەی کە باسکرا سەرکەوتن و سەرفرازی گەورە و مەزنە، کە ھیچ سەرکەوتن و سەرفرازییەکی تر ھاوشانی ئەو نییە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• سبب العذاب للكفار والمنافقين واحد في كل العصور، وهو إيثار الدّنيا على الآخرة والاستمتاع بها، وتكذيب الأنبياء والمكر والخديعة والغدر بهم.
ھۆکاری سزادانی بێباوەڕان و دووڕوان لە ھەموو چەرخ و سەردەمێکدا یەک ھۆکار بوون، ئەویش ھەڵبژاردنی ژیانی دونیا و سەرگەرم بوونە بە لەزەتەکانیەوە بەسەر ژیانی دواڕۆژدا، وە بە درۆزانینی پێغەمبەران و فڕوفێڵ و خیانەت کردنە لێیان. info

• إهلاك الأمم والأقوام الغابرة بسبب كفرهم وتكذيبهم الأنبياء فيه عظة وعبرة للمعتبر من العقلاء.
لەناوبردنی ھۆز و گەلانی پێشوو بە ھۆی بێباوەڕی و بەدرۆزانینی پێغەمبەرەکانەوە، پەند و ئامۆژگاری زۆر گەورەی تێدایە بۆ کەسانی ھۆشمەند و ژیر. info

• أهل الإيمان رجالًا ونساء أمة واحدة مترابطة متعاونة متناصرة، قلوبهم متحدة في التوادّ والتحابّ والتعاطف.
باوەڕداران بە پیاو و ئافرەتەوە ھەر ھەموویان یەک ئوممەتن، پێکەوە گرێدراون و ھاوکاری یەکتر دەکەن و یەکتریش سەردەخەن، دڵەکانیان لە ڕووی خۆشەویستی و سۆز و عەتفەوە پەیوەستن بەیەکترەوە. info

• رضا رب الأرض والسماوات أكبر من نعيم الجنات؛ لأن السعادة الروحانية أفضل من الجسمانية.
ڕەزامەندی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی گەورەترە لە ناز و نیعمەتەكانی بەھەشت، چونکە بەختەوەری گیان و ڕۆح لە بەختەوەری لاشە و جەستە باشترە. info