ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
27 : 9

ثُمَّ يَتُوبُ ٱللَّهُ مِنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَ عَلَىٰ مَن يَشَآءُۗ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

پاشان ھەرکەسێک تەوبە بکات و بگەڕێتەوە لە کوفر و بێباوەڕی و گومڕاییەکەی دوای ئەو سزا و ئەشکەنجەدانە، بێگومان خوای گەورە تەوبە و گەڕانەوەکەی لێ وەردەگرێ، وە خوای گەورە زۆر لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان، لەبەر ئەوەی دوای کوفر و بێباوەڕی و ئەنجامدانی گوناھ و تاوان تەوبەیان لێ وەردەگرێت. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 9

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّمَا ٱلۡمُشۡرِكُونَ نَجَسٞ فَلَا يَقۡرَبُواْ ٱلۡمَسۡجِدَ ٱلۡحَرَامَ بَعۡدَ عَامِهِمۡ هَٰذَاۚ وَإِنۡ خِفۡتُمۡ عَيۡلَةٗ فَسَوۡفَ يُغۡنِيكُمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦٓ إِن شَآءَۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٞ

ئەی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بەخوا و پێغەمبەرەکەی و شوێن شەریعەتەکەی کەوتوون، بزانن کە بتپەرست و موشریکەکان پیس و پۆخڵ و ناپاکن، لەبەر بێباوەڕی و ستەم و ڕەوشتی ناشیرین و داب و نەریتی خراپیان، نابێت لەم ساڵە بەدواوە کە ساڵی نۆیەمی کۆچییە بێنە ناو حەرەمی مەککە و مزگەوتی حەرامەوە، تەنانەت ئەگەر مەبەستیان حەج و عومرە کردنیش بێت، جا - ئەی باوەڕداران - ئەگەر ھاتوو ترسان لەوەی تووشی ھەژاری و نەداری ببن لەبەر ئەوەی ئیتر ئەو خواردن و بازرگانییەی کە ئەوان پێشتر دەیانھێنا دوای ڕێگری کردنیان ئیتر بۆتان نایەت و تووشی ھەژاری دەبن، بێگومان ئەگەر خوای گەورە بیەوێت لە فەزڵی خۆی دەوڵەمەندتان دەکات، چونکە بەڕاستی خوای گەورە زۆر زانا و شارەزایە بە حاڵ و گوزەرانتان، وە دانا و کاربەجێیە لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانتان. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 9

قَٰتِلُواْ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَلَا بِٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ ٱلۡحَقِّ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ حَتَّىٰ يُعۡطُواْ ٱلۡجِزۡيَةَ عَن يَدٖ وَهُمۡ صَٰغِرُونَ

- ئەی باوەڕداران - لە گەڵ بێباوەڕاندا بجەنگن کە باوەڕیان بە خوایەک نییە کە ھاوەڵ و شەریکی نەبێت، وە باوەڕیان نییە بە ڕۆژی قیامەت، وە دوور ناکەونەوە لەو شتانەی کە خوا و پێغەمبەرەکەی حەرامیان کردووە لە گۆشتی مردارەوە بوو، وە گۆشتی بەراز، وە مەی خواردنەوە و سوو (ڕیبا) وەرگرتن، وە ملکەچی شەریعەتەکەی نابن لە جولەکە و گاورەکان، لەگەڵیان بجەنگن تا ئەوکاتەی بە دەستی خۆیان سەرانە و جزیە دەدەن بە ملکەچی و زەلیلی. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 9

وَقَالَتِ ٱلۡيَهُودُ عُزَيۡرٌ ٱبۡنُ ٱللَّهِ وَقَالَتِ ٱلنَّصَٰرَى ٱلۡمَسِيحُ ٱبۡنُ ٱللَّهِۖ ذَٰلِكَ قَوۡلُهُم بِأَفۡوَٰهِهِمۡۖ يُضَٰهِـُٔونَ قَوۡلَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَبۡلُۚ قَٰتَلَهُمُ ٱللَّهُۖ أَنَّىٰ يُؤۡفَكُونَ

بێگومان ھەریەک لە جولەکە و گاورەکان موشریکن و ھاوەڵیان بۆ خوا بڕیارداوە، جولەکەکان ھاوەڵیان بۆ خوا بڕیارداوە چونکە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە عوزێر کوڕی خوایە، وە گاورەکانیش ھاوەڵیان بۆ خوا بڕیارداوە چونکە دەڵێن عیسا کوڕی خوایە، ئەو وتەیە کە بە زاری خۆیان ھەڵیان بەستووە و دەیڵێنەوە ھیچ بەڵگە و بورھانێکی نییە، لە قسەی بێباوڕان و موشریکانی پێش خۆیان دەەچێت کە دەیانووت: فریشتەکان کچی خوان، پاک و بێگەردی و بەرز و بڵندی بۆ خوا لەو درۆ و دەلەسەیەی ھەڵیدەبەستن، خوا لە ناویان بەرێت، چۆن لە ھەق و ڕاستی ڕوون و ئاشکرا وازدەھێنن بۆ باتڵ و ناڕاستی؟! info
التفاسير:

external-link copy
31 : 9

ٱتَّخَذُوٓاْ أَحۡبَارَهُمۡ وَرُهۡبَٰنَهُمۡ أَرۡبَابٗا مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَٱلۡمَسِيحَ ٱبۡنَ مَرۡيَمَ وَمَآ أُمِرُوٓاْ إِلَّا لِيَعۡبُدُوٓاْ إِلَٰهٗا وَٰحِدٗاۖ لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۚ سُبۡحَٰنَهُۥ عَمَّا يُشۡرِكُونَ

جولەکەکان زانا و حاخامەکانی خۆیان و گاورەكان خواپەرستەكانیان لە بری خوای گەورە کردە پەرستراو و پەروەردگاری خۆیان، ئەوەی خوای گەورە لەسەری حەرامی کردبوون ئەوان بۆیان حەڵاڵ کردن، وە ئەوەشی خوای گەورە حەڵاڵی کردبوو بۆیان ئەوان حەرامیان کرد لەسەریان، وە گاورەکانیش عیسای کوڕی مەریەمیان لەگەڵ اللە تەعالا کردە خوای خۆیان، وە بزانن خوای گەورە فەرمانی نەکردبوو بە زانا و حاخامەکانی جولەکە و قەشەی گاورەکان، وە فەرمانی نەکردبوو بە عوزێر و عیسای کوڕی مەریەم کە جگە خوای گەورەی بەرز و بێ وێنە ھیچ کەسێکی تر بپەرستن، وە فەرمانی پێ نەکردبوون کە ھیچ کەسێکی تر بکەنە ھاوەڵ و شەریکی ئەو، زاتی بەرزی ئەو تاک و تەنھایە، وە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لەو، پاک و بێگەردی بۆی لەوەی ھاوەڵ و شەریکی ھەبێت، ھەروەک ھاوەڵ بڕیاردەران و جگە لەوانیش بانگەشەی دەکەن. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• في الآيات دليل على أن تعلق القلب بأسباب الرزق جائز، ولا ينافي التوكل.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی دڵبەستەبوون بە ھۆکارەکانی ڕزق و ڕۆزی دروستە، وە ناتەبا نییە لەگەڵ تەوەکول و پشت بەستن بە خوای گەورە. info

• في الآيات دليل على أن الرزق ليس بالاجتهاد، وإنما هو فضل من الله تعالى تولى قسمته.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی ڕزق و ڕۆزی بەتێکۆشان و خۆ ماندوو کردن نییە، بەڵکو لە فەزڵ و چاکەی خوای گەورەیە، وە ھەر ئەویش دابەشی دەکات. info

• الجزية واحد من خيارات ثلاثة يعرضها الإسلام على الأعداء، يقصد منها أن يكون الأمر كله للمسلمين بنزع شوكة الكافرين.
جزیە و سەرانە یەکێکە لەو سێ بژاردەیەی کە ئاینی پیرۆزی ئیسلام دەیخاتە بەردەم دوژمنەکانی، مەبەست لێی بەڕێوەبردنی ھەموو کاروبارێکە لەلایەن موسڵمانانەوە ئەویش بە نەھێشتنی ھێز و شەوکەتی بێباوەڕان. info

• في اليهود من الخبث والشر ما أوصلهم إلى أن تجرؤوا على الله، وتنقَّصوا من عظمته سبحانه.
جولەکەکان ئاکاری پیس و خراپی وایان تێدایە گەیاندونی بەوەی زاتی ئەوە بکەن سنوری زاتی ھەق تەعالای خوا ببەزێنن، بۆیە بە بیروباوەری نەشیاوی خۆیان لە گەورەیی و ھەیبەتی خوای پاک و بێگەرد کەم دەکەنەوە. info