Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Vertimas į kurdų k. – Salah Ad-Din

Puslapio numeris:close

external-link copy
147 : 6

فَإِن كَذَّبُوكَ فَقُل رَّبُّكُمۡ ذُو رَحۡمَةٖ وَٰسِعَةٖ وَلَا يُرَدُّ بَأۡسُهُۥ عَنِ ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡمُجۡرِمِينَ

[ فَإِنْ كَذَّبُوكَ فَقُلْ رَبُّكُمْ ذُو رَحْمَةٍ وَاسِعَةٍ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌گه‌ر جووله‌كه‌ یان موشریكان تۆیان به‌درۆ زانی له‌م شته‌دا ئه‌وا بڵێ: په‌روه‌ردگارتان خاوه‌ن ڕه‌حمه‌تێكی زۆر فراوانه‌و په‌له‌ ناكات له‌ سزادانتاندا [ وَلَا يُرَدُّ بَأْسُهُ عَنِ الْقَوْمِ الْمُجْرِمِينَ (١٤٧) ] به‌ڵام كاتێك كه‌ سزای موجریم و تاوانباران بدات كه‌س ناتوانێ سزای خوای گه‌وره‌ ڕه‌ت بكاته‌وه‌و بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ info
التفاسير:

external-link copy
148 : 6

سَيَقُولُ ٱلَّذِينَ أَشۡرَكُواْ لَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ مَآ أَشۡرَكۡنَا وَلَآ ءَابَآؤُنَا وَلَا حَرَّمۡنَا مِن شَيۡءٖۚ كَذَٰلِكَ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ حَتَّىٰ ذَاقُواْ بَأۡسَنَاۗ قُلۡ هَلۡ عِندَكُم مِّنۡ عِلۡمٖ فَتُخۡرِجُوهُ لَنَآۖ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَإِنۡ أَنتُمۡ إِلَّا تَخۡرُصُونَ

[ سَيَقُولُ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا أَشْرَكْنَا وَلَا آبَاؤُنَا ] موشریكان ئه‌یانووت: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بوایه‌ نه‌ ئێمه‌و نه‌ باوك و باپیرانیشمان شه‌ریكمان بۆ خوا دانه‌ئه‌نا [ وَلَا حَرَّمْنَا مِنْ شَيْءٍ ] وه‌ هیچ شتێكیشمان له‌سه‌ر خۆمان حه‌رام نه‌ئه‌كرد هه‌موو ئه‌و خراپانه‌ی كه‌ ئه‌یان كرد دایانه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌ [ كَذَلِكَ كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] به‌م شێوازه‌ موشریكانی پێش ئه‌مانیش ئاوا درۆیان ئه‌كردو درۆیان ئه‌دایه‌ پاڵ خواو پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - [ حَتَّى ذَاقُوا بَأْسَنَا ] تا سزای ئێمه‌یان چه‌شت تا خوای گه‌وره‌ سزای بۆیان دابه‌زاند [ قُلْ هَلْ عِنْدَكُمْ مِنْ عِلْمٍ فَتُخْرِجُوهُ لَنَا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا هیچ زانیاریه‌كتان هه‌یه‌ تا بۆمانی ده‌ركه‌ن و ئاشكراى بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م شتانه‌و خواى گه‌وره‌ رازیه‌ به‌م كارانه‌ى ئێوه‌ [ إِنْ تَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ ] ئێوه‌ هیچ زانیاریه‌كتان نیه‌و ته‌نها شوێنی گومان و خه‌یاڵ كه‌وتوونه‌ [ وَإِنْ أَنْتُمْ إِلَّا تَخْرُصُونَ (١٤٨) ] وه‌ ته‌نها وه‌هم و گومان و درۆو خه‌مڵاندێكه‌ خۆتان داتانناوه‌ info
التفاسير:

external-link copy
149 : 6

قُلۡ فَلِلَّهِ ٱلۡحُجَّةُ ٱلۡبَٰلِغَةُۖ فَلَوۡ شَآءَ لَهَدَىٰكُمۡ أَجۡمَعِينَ

[ قُلْ فَلِلَّهِ الْحُجَّةُ الْبَالِغَةُ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: حوجه‌و به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ لای خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ به‌سه‌رتاندا جێگیرى كردووه‌، بۆیه‌ هیچ كه‌سێك به‌ڵگه‌و بیانوى نیه‌ له‌ كوفرو تاوانكردندا [ فَلَوْ شَاءَ لَهَدَاكُمْ أَجْمَعِينَ (١٤٩) ] ئه‌گه‌ر ویستی لێ بوایه‌ هیدایه‌تی هه‌مووتانی ئه‌دا به‌ڵام خۆتان ڕێگای هیدایه‌ت ناگرنه‌ به‌رو لێی لائه‌ده‌ن info
التفاسير:

external-link copy
150 : 6

قُلۡ هَلُمَّ شُهَدَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ يَشۡهَدُونَ أَنَّ ٱللَّهَ حَرَّمَ هَٰذَاۖ فَإِن شَهِدُواْ فَلَا تَشۡهَدۡ مَعَهُمۡۚ وَلَا تَتَّبِعۡ أَهۡوَآءَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا وَٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ وَهُم بِرَبِّهِمۡ يَعۡدِلُونَ

[ قُلْ هَلُمَّ شُهَدَاءَكُمُ الَّذِينَ يَشْهَدُونَ أَنَّ اللَّهَ حَرَّمَ هَذَا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: شایه‌ته‌كانتان بێنن و ئاماده‌یان بكه‌ن ئه‌وانه‌ی كه‌ شایه‌تن كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌م شتانه‌ی له‌سه‌ر ئێوه‌ حه‌رام كردووه‌ [ فَإِنْ شَهِدُوا ] ئه‌گه‌ر شایه‌تی درۆینه‌شیان هێنا به‌بێ زانیاری [ فَلَا تَشْهَدْ مَعَهُمْ ] ئه‌وا تۆ باوه‌ڕیان پێ مه‌كه‌و به‌ڕاستیان دامه‌نێ ئه‌وانه‌ درۆ ئه‌كه‌ن [ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَالَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ ] وه‌ شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌و كه‌سانه‌ مه‌كه‌وه‌ كه‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ به‌درۆ ئه‌زانن وه‌ ئیمانیان به‌ڕۆژی دوایی نیه‌ [ وَهُمْ بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ (١٥٠) ] وه‌ كه‌سانی ترو بت یه‌كسان ئه‌كه‌ن به‌ خوای گه‌وره‌و وه‌كو خوای گه‌وره‌ ئه‌یانپه‌رستن. info
التفاسير:

external-link copy
151 : 6

۞ قُلۡ تَعَالَوۡاْ أَتۡلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمۡ عَلَيۡكُمۡۖ أَلَّا تُشۡرِكُواْ بِهِۦ شَيۡـٔٗاۖ وَبِٱلۡوَٰلِدَيۡنِ إِحۡسَٰنٗاۖ وَلَا تَقۡتُلُوٓاْ أَوۡلَٰدَكُم مِّنۡ إِمۡلَٰقٖ نَّحۡنُ نَرۡزُقُكُمۡ وَإِيَّاهُمۡۖ وَلَا تَقۡرَبُواْ ٱلۡفَوَٰحِشَ مَا ظَهَرَ مِنۡهَا وَمَا بَطَنَۖ وَلَا تَقۡتُلُواْ ٱلنَّفۡسَ ٱلَّتِي حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلۡحَقِّۚ ذَٰلِكُمۡ وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُمۡ تَعۡقِلُونَ

{ئەو شتانەی كە خوای گەورە حەرامی كردووە} [ قُلْ تَعَالَوْا أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: وه‌رن با من پێتان بڵێم و بۆتان بخوێنمه‌وه‌ ئه‌و شتانه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر ئێوه‌ی حه‌رام كردووه‌ نه‌ك خۆتان له‌ خۆتانه‌وه‌ شت حه‌رام بكه‌ن [ أَلَّا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا ] له‌ هه‌موو شتێك گه‌وره‌تر كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ری حه‌رام كردوون ئه‌وه‌یه‌ هیچ جۆره‌ شه‌ریكێك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار مه‌ده‌ن، ئێوه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار ئه‌ده‌ن به‌ڵام له‌ولاوه‌ ئه‌وه‌ی خوا حه‌ڵاڵی كردووه‌ له‌سه‌ر خۆتانی حه‌رام ئه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌ رۆژى قیامه‌ت به‌ پڕایى زه‌وی به‌ تاوانه‌وه‌ بگه‌یت به‌ خواى گه‌وره‌و شه‌ریكت بۆ بڕیار نه‌دابێت ئه‌وا خواى گه‌وره‌ به‌ پڕایى زه‌وى به‌ لێخۆشبوونه‌وه‌ بۆت دێت و لێت خۆش ده‌بێت [ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ] وه‌ چاكه‌كار بن له‌گه‌ڵ دایك و باوكتاندا ئه‌گه‌ر كافریش بن [ وَلَا تَقْتُلُوا أَوْلَادَكُمْ مِنْ إِمْلَاقٍ ] وه‌ مناڵی خۆتان مه‌كوژن له‌به‌ر فه‌قیری و هه‌ژاری، كه‌ هه‌ندێكیان كوڕیان له‌به‌ر هه‌ژارى و كچیان له‌به‌ر شه‌رمه‌زارى زینده‌به‌چاڵ ده‌كرد [ نَحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ ] ئێمه‌ ڕزقی ئێوه‌و ئه‌وانیش ئه‌ده‌ین [ وَلَا تَقْرَبُوا الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ ] وه‌ نزیكی فاحیشه‌و به‌دڕه‌وشتی مه‌كه‌ونه‌وه‌ وه‌كو زینا ئه‌وه‌ی ئاشكرایه‌و ئه‌وه‌ی نهێنیه‌و خۆتانی لێ دووربخه‌نه‌وه‌ [ وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ] وه‌ ئه‌و نه‌فسه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردووه‌ بیكوژن ئێوه‌ مه‌یكوژن ئیلا به‌حه‌ق نه‌بێ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێكی به‌ناحه‌ق كوشتبێ ئه‌بێ بكوژرێته‌وه‌، یان له‌ دوای زه‌واجێكی شه‌رعی زینا بكات ئه‌بێ بكوژرێته‌وه‌، یان له‌ دین هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌بێ بكوژرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مانه‌ش حاكمی موسڵمان ئه‌یكات نه‌ك تاك تاكه‌ی خه‌ڵكی [ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (١٥١) ] ئا ئه‌مانه‌ خوای گه‌وره‌ پێویستی كردووه‌ له‌سه‌رتان و فه‌رمانی پێ كردوون و ئامۆژگاری كردوون به‌ڵكو عاقڵ بن و فێر بن و شت وه‌ربگرن. info
التفاسير: