Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Vertimas į kurdų k. – Salah Ad-Din

Puslapio numeris:close

external-link copy
131 : 6

ذَٰلِكَ أَن لَّمۡ يَكُن رَّبُّكَ مُهۡلِكَ ٱلۡقُرَىٰ بِظُلۡمٖ وَأَهۡلُهَا غَٰفِلُونَ

[ ذَلِكَ أَنْ لَمْ يَكُنْ رَبُّكَ مُهْلِكَ الْقُرَى بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا غَافِلُونَ (١٣١) ] به‌م شێوازه‌ په‌روه‌ردگار هیچ شارو دێ¬یه‌ك له‌ناو نادات كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ى بێئاگابن و پێغه‌مبه‌ریان بۆ نه‌چووبێت و زوڵم و سته‌میان لێ بكات خوای گه‌وره‌ دووره‌ له‌ زوڵم و سته‌م info
التفاسير:

external-link copy
132 : 6

وَلِكُلّٖ دَرَجَٰتٞ مِّمَّا عَمِلُواْۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَٰفِلٍ عَمَّا يَعۡمَلُونَ

[ وَلِكُلٍّ دَرَجَاتٌ مِمَّا عَمِلُوا ] وه‌ جن و مرۆڤ پله‌یان جیاوازه‌ له‌ قیامه‌تدا جا له‌ به‌هه‌شتدا بێ یان له‌ دۆزه‌خدا بێت و هه‌ر كه‌س به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌ی خۆیانه‌ چ چاك یان خراپ [ وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ (١٣٢) ] وه‌ په‌روه‌ردگارت بێ ئاگا نیه‌ له‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن، به‌ڵكو هه‌مووى تۆمار كراوه info
التفاسير:

external-link copy
133 : 6

وَرَبُّكَ ٱلۡغَنِيُّ ذُو ٱلرَّحۡمَةِۚ إِن يَشَأۡ يُذۡهِبۡكُمۡ وَيَسۡتَخۡلِفۡ مِنۢ بَعۡدِكُم مَّا يَشَآءُ كَمَآ أَنشَأَكُم مِّن ذُرِّيَّةِ قَوۡمٍ ءَاخَرِينَ

‌ [ وَرَبُّكَ الْغَنِيُّ ذُو الرَّحْمَةِ ] وه‌ په‌روه‌ردگارت ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ پێویسته‌ له‌ دروستكراوه‌كانى وه‌ زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌ [ إِنْ يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت ئه‌ی سته‌مكاران ئێوه‌ له‌ناو ئه‌بات و ڕیشه‌كێشتان ده‌كات [ وَيَسْتَخْلِفْ مِنْ بَعْدِكُمْ مَا يَشَاءُ ] وه‌ له‌ دوای ئێوه‌ كه‌سانێكی تر ئه‌هێنێ كه‌ خۆی ویستی لێ بێت و گوێڕایه‌ڵى و عیباده‌تى بكه‌ن [ كَمَا أَنْشَأَكُمْ مِنْ ذُرِّيَّةِ قَوْمٍ آخَرِينَ (١٣٣) ] هه‌روه‌كو چۆن ئێوه‌ی دروست كرد له‌نه‌وه‌ی كه‌سانێكی تر ئه‌وانه‌ی له‌ناو كه‌شتیه‌كه‌ی نوح دا بوون مرۆڤایه‌تی له‌وان دروست بوه‌وه‌ info
التفاسير:

external-link copy
134 : 6

إِنَّ مَا تُوعَدُونَ لَأٓتٖۖ وَمَآ أَنتُم بِمُعۡجِزِينَ

[ إِنَّ مَا تُوعَدُونَ لَآتٍ ] به‌دڵنیایی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێتان ئه‌دا له‌ زیندوو بوونه‌وه‌و پاداشت و سزا هه‌مووی دێته‌جێ و خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی خۆی ئه‌باته‌ سه‌ر [ وَمَا أَنْتُمْ بِمُعْجِزِينَ (١٣٤) ] وه‌ ئێوه‌ ڕزگارتان نابێ له‌ سزای خوای گه‌وره‌و شوێنێك نیه‌ كه‌ بۆی هه‌ڵبێن، وه‌ ببن به‌خۆڵیش خواى گه‌وره‌ تواناى هه‌یه‌ زیندوتان بكاته‌وه‌ info
التفاسير:

external-link copy
135 : 6

قُلۡ يَٰقَوۡمِ ٱعۡمَلُواْ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمۡ إِنِّي عَامِلٞۖ فَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَ مَن تَكُونُ لَهُۥ عَٰقِبَةُ ٱلدَّارِۚ إِنَّهُۥ لَا يُفۡلِحُ ٱلظَّٰلِمُونَ

[ قُلْ يَا قَوْمِ اعْمَلُوا عَلَى مَكَانَتِكُمْ إِنِّي عَامِلٌ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌ی قه‌ومی خۆم كار بكه‌ن له‌ جێی خۆتان و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كوفرو به‌رنامه‌ى خۆتان من گوێ ناده‌م و زه‌ره‌رو زیان به‌ من ناگات، وه‌ منیش به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر رێگاو مه‌نهه‌جى خۆم، ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى سه‌خته‌ [ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ مَنْ تَكُونُ لَهُ عَاقِبَةُ الدَّارِ ] له‌ داهاتوودا ئه‌زانن سه‌ره‌نجام و عاقیبه‌تی دونیاو قیامه‌ت بۆ كێیه‌و كێ له‌سه‌ر حه‌ق و كێ له‌سه‌ر باتڵه‌ [ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ (١٣٥) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ زاڵم و سته‌مكاران سه‌رفراز ناكات info
التفاسير:

external-link copy
136 : 6

وَجَعَلُواْ لِلَّهِ مِمَّا ذَرَأَ مِنَ ٱلۡحَرۡثِ وَٱلۡأَنۡعَٰمِ نَصِيبٗا فَقَالُواْ هَٰذَا لِلَّهِ بِزَعۡمِهِمۡ وَهَٰذَا لِشُرَكَآئِنَاۖ فَمَا كَانَ لِشُرَكَآئِهِمۡ فَلَا يَصِلُ إِلَى ٱللَّهِۖ وَمَا كَانَ لِلَّهِ فَهُوَ يَصِلُ إِلَىٰ شُرَكَآئِهِمۡۗ سَآءَ مَا يَحۡكُمُونَ

[ وَجَعَلُوا لِلَّهِ مِمَّا ذَرَأَ مِنَ الْحَرْثِ وَالْأَنْعَامِ نَصِيبًا ] كافرانی قوڕه‌یش به‌ گومانی خۆیان به‌شیان بۆ خوای گه‌وره‌ دانابوو له‌وه‌ى كه‌ دروستى كردووه‌ له‌ كێڵگه‌و زه‌رعات و ئاژه‌ڵ [ فَقَالُوا هَذَا لِلَّهِ بِزَعْمِهِمْ ] به‌ گومانی خۆیان ئه‌یانووت: ئه‌م ئاژه‌ڵانه‌ یان ئه‌م زه‌رعاته‌ تایبه‌ته‌ به‌خوای گه‌وره‌ [ وَهَذَا لِشُرَكَائِنَا ] ئه‌مانه‌ی تریشیان دائه‌نا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كردبوویان به‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ یان بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ خزمه‌تی بت و شته‌كانیان ئه‌كرد [ فَمَا كَانَ لِشُرَكَائِهِمْ فَلَا يَصِلُ إِلَى اللَّهِ ] ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ بته‌كان دایان نابوو نه‌ئه‌گه‌یشت به‌ خوای گه‌وره‌ واته‌ خوای گه‌وره‌ لێیان وه‌رناگرێ، یاخود هه‌ر نه‌ئه‌گه‌یشت به‌ خوای گه‌وره‌ واته‌ هه‌موویان بۆ بته‌كانیان سه‌رف ئه‌كرد یان بۆ سه‌ده‌نه‌و خزمه‌تكاری بته‌كان سه‌رف ئه‌كرد [ وَمَا كَانَ لِلَّهِ فَهُوَ يَصِلُ إِلَى شُرَكَائِهِمْ ] به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ خوایان دانابوو دواتر كه‌ ئه‌وه‌ نه‌مایه‌ ئه‌میشیان هه‌ر بۆ بته‌كانی خۆیان و بۆ سه‌ده‌نه‌و خزمه‌تكاری بته‌كانیان سه‌رف ئه‌كردو ئه‌یانووت: خوای گه‌وره‌ پێویستی به‌مه‌ نیه‌ [ سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ (١٣٦) ] به‌ڕاستی ئه‌مه‌ خراپترین بڕیاره‌ كه‌ ئه‌یده‌ن كه‌ فه‌زڵی خواكان و بته‌كانی خۆیان ئه‌ده‌ن به‌سه‌ر خوای گه‌وره‌دا له‌ كاتێكدا خواى گه‌وره‌ په‌روه‌ردگارو خاوه‌ندارو هه‌ڵسوڕێنه‌رى هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌ info
التفاسير:

external-link copy
137 : 6

وَكَذَٰلِكَ زَيَّنَ لِكَثِيرٖ مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ قَتۡلَ أَوۡلَٰدِهِمۡ شُرَكَآؤُهُمۡ لِيُرۡدُوهُمۡ وَلِيَلۡبِسُواْ عَلَيۡهِمۡ دِينَهُمۡۖ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ مَا فَعَلُوهُۖ فَذَرۡهُمۡ وَمَا يَفۡتَرُونَ

[ وَكَذَلِكَ زَيَّنَ لِكَثِيرٍ مِنَ الْمُشْرِكِينَ قَتْلَ أَوْلَادِهِمْ شُرَكَاؤُهُمْ ] وه‌ به‌م شێوازه‌ شه‌یتانه‌كان كوشتنی زۆرێك له‌ مناڵی موشریكانیان ڕازاندبۆوه‌و جوان كردبوو بۆیان كه‌ كوڕیان ئه‌كوشت له‌ ترسی برسێتی و فه‌قیریداو كچیشیان ئه‌كوشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ گه‌وره‌ نه‌بن و به‌شوویان نه‌ده‌ن چونكه‌ ئه‌بێته‌ مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆیان [ لِيُرْدُوهُمْ وَلِيَلْبِسُوا عَلَيْهِمْ دِينَهُمْ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌هیلاكیان بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ ئه‌كه‌ن وه‌ دینه‌كه‌شیان لێیان تێكدابوو [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا فَعَلُوهُ ] وه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بوایه‌ ویستی كه‌ونی ئه‌وه‌ ئه‌و شته‌یان نه‌ئه‌كرد [ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ (١٣٧) ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - لێیانگه‌ڕێ و وازیان لێ بێنه‌ ئه‌و بوهتان و درۆیانه‌ی كه‌ بۆ خوای گه‌وره‌ی ئه‌كه‌ن خوای گه‌وره‌ خۆی سزایان ئه‌دات و زه‌ره‌رو زیان به‌ تۆ ناگه‌یه‌نن. info
التفاسير: