Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu mu rurimi rw'ikikurudi, bikaba ari incamacye y'ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu.

numero y'urupapuro:close

external-link copy
156 : 7

۞ وَٱكۡتُبۡ لَنَا فِي هَٰذِهِ ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٗ وَفِي ٱلۡأٓخِرَةِ إِنَّا هُدۡنَآ إِلَيۡكَۚ قَالَ عَذَابِيٓ أُصِيبُ بِهِۦ مَنۡ أَشَآءُۖ وَرَحۡمَتِي وَسِعَتۡ كُلَّ شَيۡءٖۚ فَسَأَكۡتُبُهَا لِلَّذِينَ يَتَّقُونَ وَيُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلَّذِينَ هُم بِـَٔايَٰتِنَا يُؤۡمِنُونَ

وە بمانگێڕە لەو کەسانەی کەلەژیانی دونیادا ڕێزت لێگرتوون بەبەخشینی ناز و نیعمەتەکانی خۆت و موەفەق و سەرکەتووت کردون بە ئەنجامدانی کاروکردەوەی چاکە، وە بمانگێڕە لەو بەندە ساڵح و چاکانەت کە لەڕۆژی دواییدا بەھەشتت بۆ ئامادە کردوون، بێگومان ئێمە تەوبەمان کردووە لە گوناھ و تاوانەکانمان، وە گەڕاوینەتەوە بۆ لای تۆ و داندەنێین بە کەمتەرخەمی خۆماندا، خوای گەورەش لە وەڵامدا فەرمووی: مەیلم لە ھەر کەسێک ھەبێت بەھۆی سەرکەشی و سەرپێچی و خراپی خۆیەوە سزا و ناڕەحەتی خۆمی بەسەردا دەڕێژم، وە ڕەحمەت و میھرەبانیشم ھێندە فراوانە ھەموو شتێکی لەدونیادا گرتوەتەوە، ھیچ دروستکراوێکی خوا نیە ئیللا ڕەحمەت و میھرەبانی خوای پێگەیشتووە، وە لە فەزڵ و ئیحسان و چاکەی ئەودا نوقم بووە، وە لە ڕۆژی دواییشدا ڕەحمەت و میھربانی من بۆ ئەوانە دەبێت کە لە خواترس بوون، وە فەرمانەکانیان جێ بەجێکردووە و دوور کەوتونەتەوە لەڕێگریەکانی، وە بۆ ئەوانەیش دەبێت کە زەکاتی ماڵ و سامانیان دەردەکەن و دەیدەنە کەسانی شایستە، وە بۆ ئەوانەیش کە باوەڕیان ھەیە بە ئایەت و نیشانەکانی ئێمە. info
التفاسير:

external-link copy
157 : 7

ٱلَّذِينَ يَتَّبِعُونَ ٱلرَّسُولَ ٱلنَّبِيَّ ٱلۡأُمِّيَّ ٱلَّذِي يَجِدُونَهُۥ مَكۡتُوبًا عِندَهُمۡ فِي ٱلتَّوۡرَىٰةِ وَٱلۡإِنجِيلِ يَأۡمُرُهُم بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَيَنۡهَىٰهُمۡ عَنِ ٱلۡمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيۡهِمُ ٱلۡخَبَٰٓئِثَ وَيَضَعُ عَنۡهُمۡ إِصۡرَهُمۡ وَٱلۡأَغۡلَٰلَ ٱلَّتِي كَانَتۡ عَلَيۡهِمۡۚ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِهِۦ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَٱتَّبَعُواْ ٱلنُّورَ ٱلَّذِيٓ أُنزِلَ مَعَهُۥٓ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ

باوەڕداری تەواو ئەوانەن کە شوێن موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دەکەون، ئەو پێغەمبەرە نەخوێندەوارەی کە نە دەتوانێت بنوسێت و نە دەتوانێت بخوێنێتەوە، بەڵام پەروەردگاری وەحی و نیگای بۆ دەکات، ئەو پێغەمبەرەی کە ناو و سیفاتەکانی و ئەوەیش دابەزیوەتە سەری لەو تەوراتەی دابەزیووە بۆ سەر موسا (سەلامی خوای لێ بێت) لەو ئینجیلەی کە دابەزیوە بۆ سەر عیسا (سەلامی خوای لێ بێت) نوسراوە لای خۆیان دەستیان دەکەوێت، یانی زۆر بەچاکی دەیناسن، ئەو پێغەمبەرە فەرمانیان پێدەکات بەو کارانەی کە چاک و باشن، وە ڕێگریان لێدەکات لەو کارانەی کەژیری و عەقڵی سەلیم و فیترەتی ساغ و دروست بەخراپەی دەزانن، وە ھەموو شتێکی پاک و خاوێن و بەلەزەتیان بۆ حەڵاڵ دەکات لە خواردن و خواردنەوە و ژن و ژنخوازی و ھتد، وە ھەموو شتێکی پیس و پۆخل و زیانبەخشیشیان لێ یاساغ و حەرام دەکات، وە ھەموو کارێکی قورس و کۆت و زنجیرێک کە لەسەریان بوو لایدەبات، وەک کوشتنەوەی کەسی بکوژ لە تۆڵەی کەسێکی تردا جا ئەو کوشتنە بە ئەنقەست بووبیت یان بە ھەڵە و نەزانین، جا ئەوانەی لە نەوەى ئیسرائیل و جگە لە ئەوانیش باوەڕیان بەو پێغەمبەرە ھێنا، وە بە گەورە و ڕێز و حورمەتەوە ڕایانگرت، وە ھاوکاریان کرد و سەریانخست بەسەر ئەوانەی دژایەتیان دەکرد، وە شوێن ئەو قورئانە کەوتن کە لەگەڵیدا نێردراوە وەک نورێکی ڕێنمویکار وایە، ئەوانەی سیفاتیان ئاوایە سەرفرازن لەوەی ھەرچیەک داوای دەکەن پێیان دەدرێت وە ھەرشتێکیش بیانترسێنێت لێیان دوور دەخرێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
158 : 7

قُلۡ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنِّي رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَيۡكُمۡ جَمِيعًا ٱلَّذِي لَهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ يُحۡيِۦ وَيُمِيتُۖ فَـَٔامِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِ ٱلنَّبِيِّ ٱلۡأُمِّيِّ ٱلَّذِي يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَكَلِمَٰتِهِۦ وَٱتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمۡ تَهۡتَدُونَ

- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: ئەی خەڵکینە ، بێگومان من نێردراوی خوام بۆ لای ھەمووتان، بە عەرەب وعەجەمتانەوە، ئەو خوایەی کە موڵک و پادشایی ئاسمانەکان و زەوی تەنھا بۆ ئەوە، ھیچ پەرستراوێکی بەھەق جگە لە ئەو نیە، مردوەکان زیندوو دەکاتەوە، وە زیندووەکانیش دەمرێنێت، - ئەی خەڵکینە - باوەڕ بھێنن بەخوا و بە موحەممەدی پێغەمبەریشی (صلی اللە علیە وسلم) ئەو پێغەمبەرەی کە نەدەتوانێت بخوێنێتەوە و نەدەتوانێت بیشنوسێت، بەڵام پەروەردگاری وەحی و نیگای بۆ دەکات، کە باوەڕی بە خوا ھەیە، وە باوەریشی ھەیە بەوەی دابەزیوە بۆ سەری و بەوەیش دابەزیوە بۆ سەر پێغەمبەرانی پێش خۆی بەبێ جیاوازی، کەوابێت ئێوەش شوێن ئەوە بکەون کە لەلایەن پەروەردگارییەوە ھێناویەتی، بە ئومێدی ئەوەی ڕێنمایی بکرێن بۆ شتانێک کە بەرژەوەندی دونیا و دوارۆژتانی تێدایە. info
التفاسير:

external-link copy
159 : 7

وَمِن قَوۡمِ مُوسَىٰٓ أُمَّةٞ يَهۡدُونَ بِٱلۡحَقِّ وَبِهِۦ يَعۡدِلُونَ

لەناو گەلەکەی موسی، گەلی بەنوئیسرائیلدا دەستەیەک ھەبوون کە لەسەر ئاينی ڕاست و دروست بوون، ڕێنیشاندەری خەڵکی بوون بۆ لای ئەو ئاینە ڕاست و دروستە، وە حوکم و دادوەریشیان بە ھەق دەکرد، وە ھیچ زوڵم و ستەمیان نەدەکرد. info
التفاسير:
Inyungu dukura muri ayat kuri Uru rupapuro:
• تضمَّنت التوراة والإنجيل أدلة ظاهرة على بعثة النبي محمد صلى الله عليه وسلم وعلى صدقه.
تەورات وئینجیل بەڵگەی زۆر ڕوون و ئاشکرایان تێدایە لەسەر پێغەمبەرێتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) وڕاستگۆیی ئەو. info

• رحمة الله وسعت كل شيء، ولكن رحمة الله عباده ذات مراتب متفاوتة، تتفاوت بحسب الإيمان والعمل الصالح.
ڕەحمەت و میھرەبانی خوای گەورە ھەموو شتێکی گرتووەتەوە، بەڵام ڕەحمەت و میھرەبانی بۆ بەندەکانی بە شێوازی جیاواز و پلە بەندییە، بەپێی باوەڕ و ئیمان و کاروکردەوەی چاکیان ڕەحم و میھرەبانی خوای گەورەش بۆ ئەوان دەگۆڕێت. info

• الدعاء قد يكون مُجْملًا وقد يكون مُفَصَّلًا حسب الأحوال، وموسى في هذا المقام أجمل في دعائه.
نزا و پاڕانەوە دەکرێت گشتگیر بێت، وە دەکرێت بەپێی بارودۆخەکانیش بە ورد و درشتی نزا وپاڕانەوە بکرێت، موسی (سەلامی خوای لێ بێت) لەم مەقام و پلەوپایەدا بوو کە بەگشتگیری نزا و پاڕانەوەکەی کرد. info

• من صور عدل الله عز وجل إنصافه للقِلَّة المؤمنة، حيث ذكر صفات بني إسرائيل المنافية للكمال المناقضة للهداية، فربما توهَّم متوهِّم أن هذا يعم جميعهم، فَذَكَر تعالى أن منهم طائفة مستقيمة هادية مهدية.
یەکێک لە شێوەکانی دادگەری خوای گەورە ئەوەیە بە ئینسافە لەگەڵ کەمینە باوەڕدارەكەدا، سیفاتەکانی بەنو ئیسرائیلی باسکردووە ئەو سیفاتانەی کە دژ بوو لەگەڵ ڕێک و پێکی و تەواوی کە ھاوتا نەبوو لەگەڵ ھیدایەت و ڕێنوێنیدا، لەوە دەچێت کەسێک وا گومان ببات ئەمە سیفاتی ھەموو بەنو ئیسرائیل بووبێت، بۆیە خوای گەورە باسی ئەوەشی کردووە کە دەستەیەک لەوان ڕێک و ڕاست لەسەر ڕێگای ھیدایەت و رێنوێنی بوون. info