Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu mu rurimi rw'ikikurudi, bikaba ari incamacye y'ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu.

numero y'urupapuro:close

external-link copy
164 : 7

وَإِذۡ قَالَتۡ أُمَّةٞ مِّنۡهُمۡ لِمَ تَعِظُونَ قَوۡمًا ٱللَّهُ مُهۡلِكُهُمۡ أَوۡ مُعَذِّبُهُمۡ عَذَابٗا شَدِيدٗاۖ قَالُواْ مَعۡذِرَةً إِلَىٰ رَبِّكُمۡ وَلَعَلَّهُمۡ يَتَّقُونَ

- ئەی پێغەمبەر- وە بیرخۆت بھێنەرەوە کاتێک کۆمەڵێک لەوان ڕێگری ئەو کارەیان لێکردن وە ھۆشداریان پێدان، دەستەیەکی تر لەوان بەوانیان وت: بۆچی ئێوە ئامۆژگاری کەسانێکی وادەکەن، کە خوای گەورە بە ھۆی ئەنجامدانی گوناھەکانیانەوە لە دوونیا لەناویان دەبات، یان لە ڕۆژی قیامەتدا سزایەکی زۆر توندیان دەدات؟ ئامۆژگاریەکەرەکانیش وتیان: ئامۆژگاری ئێمە بۆ ئەوەیە لای خوای گەورە بیانویەکمان ھەبێت کە ئەو فەرمانەی پێی کردوین، فەرمان بەچاکە وڕیگری لە خراپە بکەین، تاوەکو پەروەردگار لەبەر وازھێنانمان لەوەھا کارێک ئیمەش سزا نەدات ونەمانگرێت، وە بەڵکو ئەوانیش سودێک لەو ئامامۆژگاریانە وەربگرن و وازبھێنن لەو گوناھو تاوانانەی کە ئەنجامی دەدەن. info
التفاسير:

external-link copy
165 : 7

فَلَمَّا نَسُواْ مَا ذُكِّرُواْ بِهِۦٓ أَنجَيۡنَا ٱلَّذِينَ يَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلسُّوٓءِ وَأَخَذۡنَا ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ بِعَذَابِۭ بَـِٔيسِۭ بِمَا كَانُواْ يَفۡسُقُونَ

جا کاتێک سەرپێچی کەرەکان پشتیان ھەڵکرد لە ئامۆژگاری ئەو کەسانە، وە وازیان نەھێنا لە خراپە و تاوان، ئەو کەسانەمان ڕزگار کرد کە ڕێگریان کرد لە خراپە و تاوان، وە سزای توندی ئەوانەماندا کە لە ڕۆژانی شەممەدا بەڕاوکردن سەرپێچی فەرمانی خوایان کرد، بەھۆی دەرچونیان لە تاعەت و گوێڕایەڵی خوای گەورە و سووربونیان لەسەر ئەنجامدانی گوناھو تاوان. info
التفاسير:

external-link copy
166 : 7

فَلَمَّا عَتَوۡاْ عَن مَّا نُهُواْ عَنۡهُ قُلۡنَا لَهُمۡ كُونُواْ قِرَدَةً خَٰسِـِٔينَ

کاتێکیش کە بە لووتبەرزی و لەخۆبایی بوون درێژەیان بەو کارەیاندا کە ڕێگری کرابوون لێی و سنوری سەرپێچی خوایان تێپەڕاند، وە پەند و ئامۆژگاریان وەرنەگرت و لە گوناھو تاوان نەگەڕانەوە، پێمان وتن: ئەی سەرپێچکەرینە لە تۆڵەی ئەو کارەتاندا ببن بە مەیمون بە سوک و ڕیسوایی، ئەوە بوو بوون بە مەیمون ھەروەک ئێمە ویستمان، چونکە ئێمە ھەر ئیشێکمان ویست کە بیکەین پێی دەڵێین: ببە، ئەویش خێرا دەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
167 : 7

وَإِذۡ تَأَذَّنَ رَبُّكَ لَيَبۡعَثَنَّ عَلَيۡهِمۡ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ مَن يَسُومُهُمۡ سُوٓءَ ٱلۡعَذَابِۗ إِنَّ رَبَّكَ لَسَرِيعُ ٱلۡعِقَابِ وَإِنَّهُۥ لَغَفُورٞ رَّحِيمٞ

- ئەی پێغەمبەر - وە بیر خۆت بھێنەرەوە کە خوای گەورە بە ڕاگەیاندنێکی ڕوون و ئاشکرا کە ھیچ ناڕوونی و نادیاریەکی تێدا نەبوو، کە تا ڕۆژی قیامەت کەسانێکی وا زاڵ دەکەم بەسەر جوولەکەدا کە خراپترین سزایان لە ژیانی دونیا تا ڕۆژی قیامەت پێ بچەژێت، - ئەی پێغەمبەر - پەروەردگاری تۆ چەسپان و خێرایە لە تۆڵە سەندنەوە لەو کەسانەی کە سەرپێچی دەکەن، ھەتاوەکو ھەندێ جار ھەر لە دونیادا سزاکەیان بۆ پێشدەخات، وە بێگومان پەروەردگارت زۆر لێبوردەیە بەرامبەر گوناھو تاوانی ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای خوا، وە زۆریش بەڕەحم و میھرەبانە. info
التفاسير:

external-link copy
168 : 7

وَقَطَّعۡنَٰهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ أُمَمٗاۖ مِّنۡهُمُ ٱلصَّٰلِحُونَ وَمِنۡهُمۡ دُونَ ذَٰلِكَۖ وَبَلَوۡنَٰهُم بِٱلۡحَسَنَٰتِ وَٱلسَّيِّـَٔاتِ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ

لە زەویدا جولەکەمان کردە چەند دەستە و تاقمێک و لێکمان ترازاندن، دوای ئەوەی کە کۆک و تەبا و یەکگرتوو بوون، ھەیانبوو پیاوچاک و ساڵح بوون، مافەکانی خوا و خەڵکیشیان جێ بەجێ دەکرد و ڕاست و دروست ڕێگای ڕاستیان گرتبووە بەر، وە ھەشیان بوو زیادەڕۆییان کرد بە ئەنجامدانی گوناھو تاوان، وە بە خۆشی و ناخۆشی تاقیمان کردنەوە بە ئومێدی ئەوەی کە واز بھێنن لەو سەرپێچی و تاوان وگوناھەی کە لەسەری بوون. info
التفاسير:

external-link copy
169 : 7

فَخَلَفَ مِنۢ بَعۡدِهِمۡ خَلۡفٞ وَرِثُواْ ٱلۡكِتَٰبَ يَأۡخُذُونَ عَرَضَ هَٰذَا ٱلۡأَدۡنَىٰ وَيَقُولُونَ سَيُغۡفَرُ لَنَا وَإِن يَأۡتِهِمۡ عَرَضٞ مِّثۡلُهُۥ يَأۡخُذُوهُۚ أَلَمۡ يُؤۡخَذۡ عَلَيۡهِم مِّيثَٰقُ ٱلۡكِتَٰبِ أَن لَّا يَقُولُواْ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلۡحَقَّ وَدَرَسُواْ مَا فِيهِۗ وَٱلدَّارُ ٱلۡأٓخِرَةُ خَيۡرٞ لِّلَّذِينَ يَتَّقُونَۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ

کەچی دوای ئەوان کۆمەڵێکی خراپەكار جێی ئەوانی گرتەوە، تەوراتیان لە پێشینەکانی خۆیانەوە وەرگرت ، دەیانخوێندنەوە بەڵام کاریان پێ نەدەکرد، کەل و پەل و کاڵای دونیایان وەک بەرتیل وەردەگرت تاوەکو کتێب و پەرتوکەکەی خوای پێ بگۆڕن، وە بە غەیری ئەو حوکم و دادوەریان دەكرد ، ئەو جولەکانە ئەمە کاریانە کەچی دڵی خۆیان خۆش دەکەن کە خوای گەورە لە تاوان و گوناھەکانیان خۆش دەبێت، خۆ ئەگەر جارێکی تر کەل و پەل و کاڵایەکی وەک ئەوەیان دەست بکەوێت جار لە دوای جار وەری دەگرن و ھیچ گوێ بەحەرامی و حەڵاڵی نادەن، ئایا خوای گەورە پەیمان و بەڵێنی لەوان وەرنەگرت کە جگە لە ھەق و ڕاستی ھیچی تر نەڵێن بێ ئەوەی ھیچ شتێک تێک بدەن و ھیچ شتێکیش بگۆڕن؟ وە نەبێت ئەو کارەیان لە نەزانین و جەھلەوە بێت، نەخێر بەڵکو لە زانینەوە ئەوەیان دەکرد، ئەوەی لە تەوراتدا بوو خوێندبویانەوە، وە چاکیش شارەزای حوکمەکانی بوون، بۆیە گوناھی ئەوان گەورەتر بوو، ماڵەكەی تر و ڕۆژی دوایی کە پڕیەتی لە ناز و نیعمەتی ھەمیشەیی و نەبڕاوە بۆ خواناسان و لە خواترسان، ئەوانەی فەرمانەکانی خوا جێ بەجێ دەکەن و دوور دەکەونەوە لە ڕێگریەکانی، باشتر و خاسترە لەتام لەزەتی کاتی ژیانی دونیا، ئایا ئەوانەی کەسەرگەرمی کۆکردنەوەی کەلو پەلی بێ نرخی دونیان نازانن و بیر ناکەنەوە ئەوەی خوای گەورە ئامادەی کردووە بۆ خواناسان لە ڕۆژی دواییدا باشترو ھەمیشەیی ترە لەوەی لە ژیانی دونیادا ھەیە؟! info
التفاسير:

external-link copy
170 : 7

وَٱلَّذِينَ يُمَسِّكُونَ بِٱلۡكِتَٰبِ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجۡرَ ٱلۡمُصۡلِحِينَ

ئەوانەش کە ھەمیشە دەست دەگرن بە کتێب و پەرتووکەکەی خواوە، وە کاری پێدەکەن، وە نوێژەکانیان لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدەن، بە تەواوی مەرج و واجب و سوننەتەکانیەوە، خوای گەورە پاداشتی کار و کردەوەکانیان دەداتەوە، وە خوای گەورە پاداشتی چاکەکاران ون و زایە ناکات. info
التفاسير:
Inyungu dukura muri ayat kuri Uru rupapuro:
• إذا نزل عذاب الله على قوم بسبب ذنوبهم ينجو منه من كانوا يأمرون بالمعروف وينهون عن المنكر فيهم.
ئەگەر ھاتوو سزای خوای گەورە دابەزی بۆ سەر گەل و ھۆزێک بە ھۆی گوناھ و تاوانیانەوە، تەنھا ئەوانە ڕزگاریان دەبێت کە فەرمانیان بەچاکە و ڕێگریان لە خراپە کردووە. info

• يجب الحذر من عذاب الله؛ فإنه قد يكون رهيبًا في الدنيا، كما فعل سبحانه بطائفة من بني إسرائيل حين مَسَخَهم قردة بسبب تمردهم.
پێویستە ھۆشداری بدرێت لە ھاتنی سزای خوا، چونکە لە دونیادا ھەندێ جار زۆر ترسناکە، ھەروەک ئەوەی خوای گەورە کردی لەگەڵ كۆمەڵێك لە بەنوئیسرائیلدا، کە شێوەیانی شێواند و کردنی بە مەیمون. info

• نعيم الدنيا مهما بدا أنه عظيم فإنه قليل تافه بجانب نعيم الآخرة الدائم.
خوای گەورە زەلیل و ڕسوایی لەسەر بەنو ئیسرائیل نووسی بوو، وە مۆڵەتی دابوون کە ھەر ماوە نا ماوەیەکیش بە ھۆی زوڵم و ستەمی لادانی خۆیانەوە سزایەکی پێ دەچەشتن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە و تەوبە بکەن، بەڵام لەبری وانە و پەند وەرگرتن زیاتر سنورەکانی خوایان دەشکاند. info

• أفضل أعمال العبد بعد الإيمان إقامة الصلاة؛ لأنها عمود الأمر.
ناز و نیعمەتەکانی دونیا ھەرچەند زۆر و گەورە و خۆش بن، بەڵام کەم و هیچن و ھەرگیز ناگەن بە ناز و نیعمەت و خۆشییە بەردەوامەکانی ڕۆژی دوایی لە بەھەشتدا. info

• كتب الله على بني إسرائيل الذلة والمسكنة، وتأذن بأن يبعث عليهم كل مدة من يذيقهم العذاب بسبب ظلمهم وانحرافهم.
باشترین کار و کردەوەی بەندەکان دوای باوەڕ و ئیمانێکی ڕاست و دروست، ئەنجامدانی نوێژەکانە، چونکە نوێژ کۆڵەکەی دینە. info