Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu mu rurimi rw'ikikurudi, bikaba ari incamacye y'ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu.

numero y'urupapuro:close

external-link copy
88 : 7

۞ قَالَ ٱلۡمَلَأُ ٱلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُواْ مِن قَوۡمِهِۦ لَنُخۡرِجَنَّكَ يَٰشُعَيۡبُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَكَ مِن قَرۡيَتِنَآ أَوۡ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَاۚ قَالَ أَوَلَوۡ كُنَّا كَٰرِهِينَ

گەورە و سەرۆکەکانی گەلی شوعەیب ئەوانەی خۆبەزلزان بوون بە شوعەیبیان وت (سەلامی خوای لێ بێت): بێگومان بە - ئەی شوعەیب - ئێمە تۆ و ئەوانەش کە باوەڕیان پێ ھێناویت لە گوندەکەمان وەدەرتان دەنێین، یان ئەوەتانێ دەگەڕێنەوە سەر ئاینەکەمان ، شوعەیبیش بیری کردەوە و بەسەر سوڕمانێکەوە پێی فەرموون: ئایا شوێن ئاین و دینەکەتان بکەوین ئەگەر ناچاریش بكرێین ، ئەوا دڵنیاین ئێوە لەسەر باتڵ و ناھەقین. info
التفاسير:

external-link copy
89 : 7

قَدِ ٱفۡتَرَيۡنَا عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا إِنۡ عُدۡنَا فِي مِلَّتِكُم بَعۡدَ إِذۡ نَجَّىٰنَا ٱللَّهُ مِنۡهَاۚ وَمَا يَكُونُ لَنَآ أَن نَّعُودَ فِيهَآ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ رَبُّنَاۚ وَسِعَ رَبُّنَا كُلَّ شَيۡءٍ عِلۡمًاۚ عَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلۡنَاۚ رَبَّنَا ٱفۡتَحۡ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَ قَوۡمِنَا بِٱلۡحَقِّ وَأَنتَ خَيۡرُ ٱلۡفَٰتِحِينَ

ئەگەر بگەڕێینەوە سەر ئاین ودینەکەتان ئەوا درۆمان بۆ خوا ھەڵبەستووە، لەکاتێکدا ئێمە دەزانین کە ئێوە لەسەر بتپەرستی وبێباوەڕین دوای ئەوەی خوای گەورە بەفەزڵ ومنەتی خۆی ڕزگاری کردین لێی، ڕاست ودورست نییە بۆمان بگەرێینەوە سەر ئاینی بەتاڵی ئێوە مەگەر خوای گەورە خۆی بیەوێت و لە ڕەحمی خۆی بێ بەشمان بکات، چونکە ھەمووان لە ژێر ویستی ئەوداین، پەروەردگار ئاگاداری ھەموو شتێکە وزانستی ئەو ھەموو شتێکی گرتوەتەوە، بەشێوەیەک ھیچ شتێکی لا شاراوە نییە، پشت وپەنامان ھەر خوای گەورەیە کە لەسەر ڕاستە ڕێگا دامەزراومان بکات، وە بمانپارێزێت لە ڕێگاکانی چوون بەرەو دۆزەخ، ئەی پەروەردگارمان بەھەق ودروست دادوەری بکە لەنێوان ئێمە وگەلە بێباوەڕەکەماندا ، خاوەنی ھەق وڕاستی و ستەم لێکراوانیش سەربخە بەسەر ستەمکارانی سەرسەختدا، چونکە تۆی - ئەی پەروەردگارمان- چاکترینی دادوەرانیت. info
التفاسير:

external-link copy
90 : 7

وَقَالَ ٱلۡمَلَأُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَوۡمِهِۦ لَئِنِ ٱتَّبَعۡتُمۡ شُعَيۡبًا إِنَّكُمۡ إِذٗا لَّخَٰسِرُونَ

گەورە وسەرۆکە بێباوەڕەکانی گەلەکەی شوعەیب ئەوانەی بانگەوازی یەکخواپەرستیان ڕەد کردەوە وپێی رازی نەبوون وھۆشداریان دەدا بەخەڵکی کە شوێنی شوعەیب و دینەكەی نەکەون، ووتیان: - ئەی گەلەکەمان- ئەگەر بچنە ناو ئاینەکەی شوعەیب ووازتان لە ئاینی خۆتان وباوباپیرانتان ھێنا ئەوە بێگومان لە خەسارۆمەندان دەبن. info
التفاسير:

external-link copy
91 : 7

فَأَخَذَتۡهُمُ ٱلرَّجۡفَةُ فَأَصۡبَحُواْ فِي دَارِهِمۡ جَٰثِمِينَ

ئەوجا لەپڕ بومەلەرزەیەکی زۆر توند گرتنی، ھەموویان لەناو ماڵەکانیاندا تیاچوون وبێ گیان کەوتن بەسەر ڕوومەت وئەژنۆکانیاندا، مردووی بێ دەنگ لەناو خانوەکانیاندا. info
التفاسير:

external-link copy
92 : 7

ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ شُعَيۡبٗا كَأَن لَّمۡ يَغۡنَوۡاْ فِيهَاۚ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ شُعَيۡبٗا كَانُواْ هُمُ ٱلۡخَٰسِرِينَ

ئەوانەی شوعەیبیان بەدرۆزانی وباوەڕیان پێ نەکرد ھەر ھەموویان تیاچوون، وەک ئەوەی ھەرگیز لەناو ئەو خانوانەدا نەژیا بن وڕایان نەبواردبێت تێیدا، ئەوانەی شوعەیبیان بە درۆدانا ھەر ئەوان خەسارۆمەندن، چونکە ئەوان خۆیان وماڵ وسامان وئەوەیشی ھەیانبوو خەسار کرد، نەک ئەوانەی کە باوەڕیان ھێنا پێی لە گەلەکەی، ئەوان ھیچ خەسارۆمەند نەبوون، ھەروەک چۆن بێباوەڕانی درۆزنی گەلەکەی بانگەشەی ئەوەیان دەکرد. info
التفاسير:

external-link copy
93 : 7

فَتَوَلَّىٰ عَنۡهُمۡ وَقَالَ يَٰقَوۡمِ لَقَدۡ أَبۡلَغۡتُكُمۡ رِسَٰلَٰتِ رَبِّي وَنَصَحۡتُ لَكُمۡۖ فَكَيۡفَ ءَاسَىٰ عَلَىٰ قَوۡمٖ كَٰفِرِينَ

کاتێک ئەوان تیاچوون شوعەیبی پێغەمبەریان(سەلامی خوای لێ بێت) پشتی تێکردن وپێی ووتن: ئەی گەلەکەم ئەوەی پەروەردگارم فەرمانی پێکردبووم کە پێتان بگەیەنم پێم گەیاندن، وئامۆژگاریم کردن بەڵام ئێوە ئامۆژگاریەکانی منتان وەرنەگرت، وەپابەندی ڕێنوماییەکانی من نەبوون، ئیتر چۆن دڵم تەنگ بێت بۆ گەلی بێباوەڕان، ئەو گەلەی سوور بوون لەسەر کوفر وبێباوەڕی خۆیان؟! info
التفاسير:

external-link copy
94 : 7

وَمَآ أَرۡسَلۡنَا فِي قَرۡيَةٖ مِّن نَّبِيٍّ إِلَّآ أَخَذۡنَآ أَهۡلَهَا بِٱلۡبَأۡسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ لَعَلَّهُمۡ يَضَّرَّعُونَ

ھیچ پێغەمبەرێکمان لە پێغەمبەرانی خوا نەناردووە بۆ لای ھیچ گوند وشارێک وباوەڕیان پێ نەکرد بێت، ئیللا ئێمەش بەنەخۆشی وقات وقڕی وھەژاری گرتومانن، بە ئومێدی ئەوەی ملکەچ وزەلیلی بەردەم خوابن وواز بھێنن لە بێباوەڕی وسەرسەختی وفیز ودەعیەی خۆیان، ئەمەش ھۆشداری وئاگادار کردنەوەیە بۆ قورەیش وبۆ ھەموو کەسێکی تر کە بێباوەڕ بێت، وە باوەڕی بەیادخستنەوەی سوننەتی خوا نەبێت کە چی کردووە بەگەلانی پێشین کاتێک پشتیان ھەڵکردبێت لە ئاینی خوا وبەدرۆیان زانیبێت. info
التفاسير:

external-link copy
95 : 7

ثُمَّ بَدَّلۡنَا مَكَانَ ٱلسَّيِّئَةِ ٱلۡحَسَنَةَ حَتَّىٰ عَفَواْ وَّقَالُواْ قَدۡ مَسَّ ءَابَآءَنَا ٱلضَّرَّآءُ وَٱلسَّرَّآءُ فَأَخَذۡنَٰهُم بَغۡتَةٗ وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ

پاشان ئەو نەھامەتی ونەخۆشی ونەدارییەمان بۆ گۆڕین بە خێر وبەرەکەت وئەمن وئاسایش تاوەکو جارێکی تر ماڵ وسامان وژمارەیان زیادی کرد، وە ووتیان: ئەوەی دوچارمان بوو لەخێر وخۆشی وخراپە باوباپیرانیشمان ھەروا تووشی ناخۆشی وزیان بوونەوە بەڵام دوای ئەوە ڕزگاریان بوو، کەچی نەیانزانی ئەوەی دووچاریان بوو لەناخۆشی وناڕەحەتی بۆ پەند وەرگرتن بوو، وە ئەوەشی تووشی بوون لەخێر وخۆشی مەبەست لێی ئەوە بوو خوای گەورە کەمەندکێشیان بکات تاوەکو زیاتر لەسەرپێچی وگوناھ وتاوان ڕۆبچن، ئەو کات ئیتر لەناکاودا بۆ ئەوەی ھەست بەخۆیان بکەن بەسزای سەخت گرتمانن لەکاتێکدا ئەوان چاوەڕوانی سزای لەو شێوەیە نەبوون وھەستیان پێ نەکردبوو. info
التفاسير:
Inyungu dukura muri ayat kuri Uru rupapuro:
• من مظاهر إكرام الله لعباده الصالحين أنه فتح لهم أبواب العلم ببيان الحق من الباطل، وبنجاة المؤمنين، وعقاب الكافرين.
یەکێک لە ڕواڵەتەکانی ڕێزی خوای گەورە بۆ بەندە چاکەکانی ئەوەیە دەرگاکانی زانست وزانیاریان لێ دەکاتەوە کە ھەق وڕاستیان بۆ ڕوون دەکاتەوە وجیای دەکاتەوە لە باتڵ وناڕاستی، وە باوەڕداران ڕزگار دەکات وسزای بێباوەڕانیش دەدات. info

• من سُنَّة الله في عباده الإمهال؛ لكي يتعظوا بالأحداث، ويُقْلِعوا عما هم عليه من معاص وموبقات.
یەکێک لەسوننەتەکانی خوای گەورە وایە مۆلەتی بەندەکانی دەدات، تاوەکو پەند وەربگرن لە ڕووداوەکان، وە وازبھێنن لە ئەو گوناھ و تاوانانەی کە دەبێتە مایەی تیاچوونی ھەموو گەل وھۆزێک. info

• الابتلاء بالشدة قد يصبر عليه الكثيرون، ويحتمل مشقاته الكثيرون، أما الابتلاء بالرخاء فالذين يصبرون عليه قليلون.
زۆرێک ئارام دەگرن لەسەر تاقیکردنەوەی توند وسەخت، وە زۆرێکیش بەرگەی لێکەوتەکانی دەگرن، بەڵام تاقیکردنەوە بەخێر وخۆشی وفراوان بوونی ڕزق وڕۆزی کەم کەس ھەیە ئارام بگرێت لەسەری. info