Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu mu rurimi rw'ikikurudi, bikaba ari incamacye y'ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu.

numero y'urupapuro:close

external-link copy
144 : 7

قَالَ يَٰمُوسَىٰٓ إِنِّي ٱصۡطَفَيۡتُكَ عَلَى ٱلنَّاسِ بِرِسَٰلَٰتِي وَبِكَلَٰمِي فَخُذۡ مَآ ءَاتَيۡتُكَ وَكُن مِّنَ ٱلشَّٰكِرِينَ

خوای گەورە فەرمووی بەموسی: ئەی موسی ، من تۆم ھەڵبژاردووە، وە بەنامە وپەیامەکانم کە ناردومن بۆت فەزڵی تۆم داوە بەسەر خەڵکیدا، وە بەگفتوگۆکردنم لەگەڵتدا بەبێ ھیچ نێوەندگیر وھۆکارێکی تر فەزڵتم داوە بەسەر کەسانی تردا، دەی کەوابێت تۆیش ئەو شەرەف وپلەوپایە رێزدارەی کەپێم بەخشیوت وەری بگرە وقەدری بزانە، وە لەبەارمبەر ئەم بەخششە مەزنەدا لە سوپاسگوزاران بە بۆ خوا. info
التفاسير:

external-link copy
145 : 7

وَكَتَبۡنَا لَهُۥ فِي ٱلۡأَلۡوَاحِ مِن كُلِّ شَيۡءٖ مَّوۡعِظَةٗ وَتَفۡصِيلٗا لِّكُلِّ شَيۡءٖ فَخُذۡهَا بِقُوَّةٖ وَأۡمُرۡ قَوۡمَكَ يَأۡخُذُواْ بِأَحۡسَنِهَاۚ سَأُوْرِيكُمۡ دَارَ ٱلۡفَٰسِقِينَ

وە لەو لەوح وتەختانەی بە موساماندا حوکمی ھەموو شتێک کە بەنو ئیسرائیل پێویستیان بوو لە کارورباری دین ودونیایان بۆمان نوسی، تا ببێتە پەند وئامۆژگاری بۆ ئەوانەی پەندی لێ وەردەگرن، وە شیکەرەوەی ھەموو ئەو حوکمانەیە کە پێویست بەشیکردنەوە دەکات، - ئەی موسی - ئەم تەوراتە زۆر بەھێز وتوند بگرە و فەرمان بکە بەگەلەکەت بە بەنو ئیسرائیل کە ھەرە چاکەکەیان بگرن کە پاداشتەکەی زۆر گەورەیە، وەک جێ بەجێکردنی ئەوەی فەرمانی پێکراوە بەجوانترین شێوە، لە ئارامگرتن ولێخۆش بوون، وە دڵنیاش بە پاشەڕۆژ وسەرەنجامی ئەوانەی کەسەرپێچی فەرمانەکانم دەکەن و لە گوێڕایەڵیم دەردەچن نیشان دەدەم، وە چۆن خانە ولانەیان تێک وپێک دەشکێنم و لە ناویان دەبەم. info
التفاسير:

external-link copy
146 : 7

سَأَصۡرِفُ عَنۡ ءَايَٰتِيَ ٱلَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّ وَإِن يَرَوۡاْ كُلَّ ءَايَةٖ لَّا يُؤۡمِنُواْ بِهَا وَإِن يَرَوۡاْ سَبِيلَ ٱلرُّشۡدِ لَا يَتَّخِذُوهُ سَبِيلٗا وَإِن يَرَوۡاْ سَبِيلَ ٱلۡغَيِّ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلٗاۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا وَكَانُواْ عَنۡهَا غَٰفِلِينَ

ئەوانەی کە لەسەر زەوی خۆیان بەگەورە دەزانن بەسەر بەندەکانی خوادا، وە بەناھەق خۆیان بەسەر ھەقدا بەرز ڕادەگرن، لە وەرگرتن وتێگەیشتن لەو بەڵگە ونیشانانەی کە لەدەرونی خۆیان وگەردوندا ھەیە لایان دەدەم وناھێڵم لێی تێبگەن وحاڵی بن لێی، لەکاتێکدا ئەوان ئەگەر ھەر بەڵگە ونیشانەیەکیش ببینن باوەڕی پێ ناکەن، چونکە ئەوان دژی دەوەستنەوە وپشتی تێھەڵدەکەن، ئەویش لەبەر ئەوەی ھەمیشە دژایەتی خوا وپێغەمبەرەکەی دەکەن، وە ئەگەر ڕێگای ھەق وڕاستیش بەدی بکەن کە بیانگەیەنێتە ڕەزامەندی خوای گەورە ئەوا ئەوان ئەو ڕێگایە ناگرنە بەر وحەزی پێناکەن، وە ئەگەر ڕێگای خراپەکاری وگومڕایی ببینن کە سەرەنجامەکەی توڕەیی وخەشم وقینی خوایە ئەوا دەیگرنە بەر وشوێنی دەکەون، ئەوەی دووچار ئەوان بووە بەھۆی ئەوە بووە کە بەڵگە ونیشانە گەورەکانی خوا کە بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرەکانی بەدرۆیان خستوەتەوە، وە غافڵ وبێ ئاگایش بوون لێی وسەرنجیان نەدانێ. info
التفاسير:

external-link copy
147 : 7

وَٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا وَلِقَآءِ ٱلۡأٓخِرَةِ حَبِطَتۡ أَعۡمَٰلُهُمۡۚ هَلۡ يُجۡزَوۡنَ إِلَّا مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

ئەوانەش کە نیشانە وبەڵگەکانی ئێمەیان لەسەر ڕاست ودروستی پێغەمبەرەکان وھاتنی ڕۆژی قیامەت بەدرۆ دانا، کارە چاکەکانیان کەخۆیان لەگوێڕایەڵی وتاعەتدا دەبینیەوە پووچەڵ بوویەوە ولەناوچوون، ئەوانە خوای گەورە پاداشتی خێریان ناداتەوە، چونکە مەرجی وەرگرتنی کاری چاکەیان تێدا نیە کە باوەڕ وئیمانی ڕاست ودروستە، وە لەڕۆژی قیامەتیشدا ھیچیان دەست ناکەوێت، جگە ئەوە نەبێت لە کوفر وبێباوەڕ وھاوەڵ بۆ خوا پەیدا کردن ئەنجامیان داوە، وە پاداشتی ئەوەشیان مانەوەی ھەتاھەتاییە لەناو ئاگری دۆزەخدا. info
التفاسير:

external-link copy
148 : 7

وَٱتَّخَذَ قَوۡمُ مُوسَىٰ مِنۢ بَعۡدِهِۦ مِنۡ حُلِيِّهِمۡ عِجۡلٗا جَسَدٗا لَّهُۥ خُوَارٌۚ أَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّهُۥ لَا يُكَلِّمُهُمۡ وَلَا يَهۡدِيهِمۡ سَبِيلًاۘ ٱتَّخَذُوهُ وَكَانُواْ ظَٰلِمِينَ

دوای چوونەکەی موسایش بۆ گفتوگۆ وموناجات لەگەڵ پەروەردگاری خۆی، بەنو ئیسرائیلی گەلی موسی لەخشڵ وزێڕ پەیکەرێکی گوێرەکەیان دروست کرد کەھیچ گیانی تێدا نەبوو بەڵام دەنگێکی لێوە دەھات، ئەو گوێرەکەیان پەرست، ئایا ئەوان نازانن ئەو گوێرەکەیە قسەیان لەگەڵدا ناکات، وە ڕێنوێنشیان ناکات بۆ ھیچ خێر وچاکەیەک، نە بەرجەستە نە مەعنەوی ونادیار، وە ھیچ سوودێکیشیان پێ ناگەیەنێت، وە ھیچ زەرەر وزیانێکیشیان لەسەر لانابات؟ ئەوان ئەو گوێرەکەیان کردە خوای پەرستراوی خۆیان، بەوەش ستەمیان لەخۆیان کرد چونکە چوونە رێزی ھاوەڵدانەرانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
149 : 7

وَلَمَّا سُقِطَ فِيٓ أَيۡدِيهِمۡ وَرَأَوۡاْ أَنَّهُمۡ قَدۡ ضَلُّواْ قَالُواْ لَئِن لَّمۡ يَرۡحَمۡنَا رَبُّنَا وَيَغۡفِرۡ لَنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ

جا کاتێک پەشیمان بوونەوە ودۆشدامان، وە زانیان کە بەڕاستی گومڕا وسەرگەردان بوون ولە ڕێگای ھەق وڕاستی لایانداوە بەو کارەی کە گوێرەکەیەکیان لەگەڵ خوای گەورە پەرستووە، گەڕانەوە بۆ لای خوا وزۆر بەزەلیلیەوە ووتیان: ئەگەر پەروەردگارمان ڕەحممان پێ نەکات وسەرکەوتومان نەکات بۆ تاعەت وگوێڕایەڵی خۆی، وە لێمان خۆش نەبێت لەوەی لەوەوپێش کردمان لەگوێرەکە پەرستی، ئەوا لەوانە دەبین کە خەسارۆمەندی دونیا ودواڕۆژ بوون. info
التفاسير:
Inyungu dukura muri ayat kuri Uru rupapuro:
• على العبد أن يكون من المُظْهِرين لإحسان الله وفضله عليه، فإن الشكر مقرون بالمزيد.
پێویستە بەندەکانی خوای گەورە ھەمیشە چاکە وفەزڵەکانی پەروەردگاریان لەبیر بێت وباسی بکەن، چونکە شوکری نیعمەت وچاکەکانی خوا ھۆکاری مانەوە بەردەوامی وزیادکردنیانە. info

• على العبد الأخذ بالأحسن في الأقوال والأفعال.
پێویستە بەندەکانی خوا ھەمیشە بەدوای چاکتریاندا بگەڕێن لەکار وکردەوە وگوفتاریاندا. info

• يجب تلقي الشريعة بحزم وجد وعزم على الطاعة وتنفيذ ما ورد فيها من الصلاح والإصلاح ومنع الفساد والإفساد.
پێویستە شەریعەتەکەی خوا توند بگرین وزۆریش بە وورە وعەزمەوە تاعەت وفەرمانەکانی خوا جێ بەجێ بکەین، ئەوانەی کە چاکە وچاکردن وڕێگری کردن لە خراپە وخراپەکاریان تێدا ھاتووە. info

• على العبد إذا أخطأ أو قصَّر في حق ربه أن يعترف بعظيم الجُرْم الذي أقدم عليه، وأنه لا ملجأ من الله في إقالة عثرته إلا إليه.
پێویستە لەسەر بەندەی خوا ھەرکاتێک ھەڵەیەک یان کەمتەرخەمییەکی کرد لەمافەکانی خوای گەورەدا، خێرا دان بنێت بەگەورەی ئەو تاوانەی کە ئەنجامی داوە، وە بزانێت ھیچ پەناو پەناگایەک نییە بۆ قەرەبوو کردنەوەی تاوانەکەی جگە لەوە نەبێت کە بگەرێتەوە بۆ لای خوای گەورە وپەشیمانی بۆ دەرببرێت وداوای لێخۆشبونی لێ بکات. info