Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu mu rurimi rw'ikikurudi, bikaba ari incamacye y'ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu.

numero y'urupapuro:close

external-link copy
82 : 7

وَمَا كَانَ جَوَابَ قَوۡمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓاْ أَخۡرِجُوهُم مِّن قَرۡيَتِكُمۡۖ إِنَّهُمۡ أُنَاسٞ يَتَطَهَّرُونَ

کەچی وەڵامی گەلەکەی لوط کە ڕێگری ئەو داوێن پیسی وفاحیشەیان لێکرابوو پشتیان لەھەق وڕاستی کردو ووتیان: لوط وشوێنکەوتووەکانی لەشار وگوندەکانتان دەربکەن ، چونکە ئەوان کەسانێکن دەیانەوێت خۆیان پاکڕابگرن لەم کارەی ئێمە دەیکەین، شیاو نییە بۆ ئێمە ئەوانە لەناو ئێمەدا بمێنن. info
التفاسير:

external-link copy
83 : 7

فَأَنجَيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥٓ إِلَّا ٱمۡرَأَتَهُۥ كَانَتۡ مِنَ ٱلۡغَٰبِرِينَ

خۆی وبنەماڵەکەیمان ڕزگارکرد ئەوانەی کە فەرمانمان پێکردن کە بەشەو لەگوندەکە دەربچن ، ئەو گوندەی کە سزاکەی بۆ دادەبەزێت، ھەموویمان ڕزگار کرد جگە لەژنەکەی نەبێت کە لەگەڵ خەڵکەکەی مایەوە، ئەوە بوو ئەو سزایەی تووشی ئەوان بوو توشی ژنەکەی لوطیش بوو. info
التفاسير:

external-link copy
84 : 7

وَأَمۡطَرۡنَا عَلَيۡهِم مَّطَرٗاۖ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُجۡرِمِينَ

بارانێکی بەھێزمان باراندە سەریان، بەردبارانمان کردن بەبەردێکی لەقوڕ دروستکراو، وە گوندەکەمان ھەڵگێڕایەوە بەسەریاندا، وسەرەوژێرمان کردن، جا - ئەی پێغەمبەر- تێڕامێنە سەرەنجامی تاوانبارانی گەلی لوط چۆن بوو؟ سەرەنجامیان تیاچوون وزەلیلییەکی ھەمیشەیی بوو. info
التفاسير:

external-link copy
85 : 7

وَإِلَىٰ مَدۡيَنَ أَخَاهُمۡ شُعَيۡبٗاۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥۖ قَدۡ جَآءَتۡكُم بَيِّنَةٞ مِّن رَّبِّكُمۡۖ فَأَوۡفُواْ ٱلۡكَيۡلَ وَٱلۡمِيزَانَ وَلَا تَبۡخَسُواْ ٱلنَّاسَ أَشۡيَآءَهُمۡ وَلَا تُفۡسِدُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ بَعۡدَ إِصۡلَٰحِهَاۚ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ

بۆ ھۆزی مەدیەنیش شوعەیبی برایانمان نارد (سەلامی خوای لێ بێت) پێی فەرموون: ئەی گەلەکەم خوای گەورە بەتاک وتەنھایی بپەرستن، جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی تر نییە شایستەی پەرستن بێت، بەڵگەی ڕوون وئاشکراتان لەلایەن خواوە بۆ ھات، کەبەڵگەی ڕاست ودروستی ئەوەیە کە لەلایەن پەروەردگارمەوە بۆم ھێناون، ئەی گەلەکەم مافەکانی خەڵکی بدەن بەوەی کێشانە وپێوانەکان تەواو وبەرامبەر بێت، کەلوپولی خەڵکی بێ بەھا وبەکەم مەزانن بەوەی تانە وتەشەر وعەیب ونەنگی لێ بدۆزنەوە، یان فڕوفێڵ لەخاوەنەکانیان بکەن، بەکوفر وبێباوەڕی وئەنجامدانی گوناھ و تاوان خراپەکاری لەسەر زەویدا بڵاو مەکەنەوە پاش ئەوەی خوای گەورە بەناردنی پێغەمبەرەکان لەپێشوودا چاکی کرد، ئەوەی باسکرا بۆ ئێوە چاکترە وبەسوودترە ئەگەر ئێوە باوەڕدارن، چونکە وازھێنان لەسەرپێچی خوای گەورە دوور کەوتنەوەیە لەوەی خوا ڕێگری لێکردووە، وە بەئەنجامدانی ئەوەش کەخوای گەورە فەرمانی پێکردووە مرۆڤ خۆی لەخوا نزیک دەکاتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
86 : 7

وَلَا تَقۡعُدُواْ بِكُلِّ صِرَٰطٖ تُوعِدُونَ وَتَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ مَنۡ ءَامَنَ بِهِۦ وَتَبۡغُونَهَا عِوَجٗاۚ وَٱذۡكُرُوٓاْ إِذۡ كُنتُمۡ قَلِيلٗا فَكَثَّرَكُمۡۖ وَٱنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُفۡسِدِينَ

لەسەر ڕێگاکاندا دامەنیشن ھەڕەشە لەو کەسانە بکەن کە ڕێبوارن وماڵ وسامانیان بەزۆر لێ بسێنن، وە مەبن بەڕێگر لەبەردەم ئاینی خوادا، لەبەردەم ئەوانەی کە مەبەستیانە رێگای ھەق وھیدایەت بگرنە بەر، وە ھەوڵیش مەدەن رێگای خوا بەلار وچەوتی نیشانی خەڵکی بدەن بۆ ئەوەی نەیەنە سەری، باسی ئەو ناز ونعیمەتانە بکەن کەبەسەرتانەوەیە تاوەکو سوپاس وشوکری بکەن، کاتێک ژمارەتان کەم بوو خوای گەورە زۆری کردن ودەسەڵاتی پێدان، وە بیر بکەنەوە وتێڕامێنن بزانن سەرەنجامی ئەوانەی خراپەیان لەپێش ئێوە لەسەر زەوی بڵاو کردەوە چۆن بوو، سەرەنجامیان تیاچوون ولەناو چوون بوو. info
التفاسير:

external-link copy
87 : 7

وَإِن كَانَ طَآئِفَةٞ مِّنكُمۡ ءَامَنُواْ بِٱلَّذِيٓ أُرۡسِلۡتُ بِهِۦ وَطَآئِفَةٞ لَّمۡ يُؤۡمِنُواْ فَٱصۡبِرُواْ حَتَّىٰ يَحۡكُمَ ٱللَّهُ بَيۡنَنَاۚ وَهُوَ خَيۡرُ ٱلۡحَٰكِمِينَ

ئەگەر چی کۆمەڵێک لەئێوە باوەڕیان ھێنا بەوەی لەلایەن پەروەردگارمەوە بۆم ھێنان، وکۆمەڵێکی تریش باوەڕیان پێ نەھێنا، دەی کەوایە - ئەی بێباوەڕینە - ئارام بگرن وچاوەڕێ بکەن ھەتا خوای گەورە لەنێوانتاندا دادوەری دەکات وچاک وخراپ لێک جودا دەکاتەوە، کە ھەر ئەویش لەگشت دادوەرەکان چاکترە. info
التفاسير:
Inyungu dukura muri ayat kuri Uru rupapuro:
• اللواط فاحشة تدلُّ على انتكاس الفطرة، وناسب أن يكون عقابهم من جنس عملهم فنكس الله عليهم قُراهم.
نێربازی فاحیشەیەکە بەڵگەیە لەسەر تێکشاندنی فیترەتی پاکی مرۆڤ، وە شیاوە کە تۆڵە وسزاکەیشی وەک جنسی گوناھەکە بێت، ئەوە بوو خوای گەورە گوندەکانی تێک وپێک شکاند بەسەریاندا. info

• تقوم دعوة الأنبياء - ومنهم شعيب عليه السلام - على أصلين: تعظيم أمر الله: ويشمل الإقرار بالتوحيد وتصديق النبوة. والشفقة على خلق الله: ويشمل ترك البَخْس وترك الإفساد وكل أنواع الإيذاء.
بانگەوازی پێغەمبەران لەسەر دوو بنەما وەستاوە، -لە نێویشیاندا بانگەوازی شوعەیبە (سەلامی خوای لێ بێت) - یەکەم: بەگەورەگرتنی فەرمانی خوای گەورە، کە داننان بەیەکخواپەرستی وباوەڕ بەپێغەمبەرایەتی لەخۆ دەگرێت، دووەم: بەزەیی ھاتنەوە بەدروستکراوەکانی خوادا، کە وازھێنان لە بەکەم زانینی کەلوپەلی خەڵکی و وازھێنان لەخراپەکاری وھەموو جۆرە ئەزیەتدانێک لەخۆ دەگرێت. info

• الإفساد في الأرض بعد الإصلاح جُرْم اجتماعي في حق الإنسانية؛ لأن صلاح الأرض بالعقيدة والأخلاق فيه خير للجميع، وإفساد الأرض عدوان على الناس.
خراپەکاری لەسەر زەوی پاش چاکردن وئیصلاح کردنی تاوانێکی کۆمەڵایەتیە کە دەرھەق بەمرۆڤایەتی دەکرێت، چونکە چاکسازی کردنی زەوی بە بیروباوەڕ وئاکار وڕەوشتی جوان خێر وخۆشییە بۆ ھەمووان، وە خراپەکاری لەسەر زەوی دەست درێژی کردنە بۆ سەر خەڵکی. info

• من أعظم الذنوب وأكبرها وأشدها وأفحشها أخذُ ما لا يحقُّ أخذه شرعًا من الوظائف المالية بالقهر والجبر؛ فإنه غصب وظلم وعسف على الناس وإذاعة للمنكر وعمل به ودوام عليه وإقرار له.
گەورەترین گوناھ و تاوان وتوندترین وخراپترینیان وەرگرتن و بردنی موڵک وماڵ وداھاتی خەڵکییە بەزۆر وزۆرکاری کە شەریعەتی ئیسلام قەدەغەی کردووە، چونکە ئەوە داگیرکردن وستەمە لەخەڵکی دەکرێت، وە بڵاوکردنەوەی گوناھ وتاوان وکارپێکردنیەتی وە بەردەوام بوونە لەسەری ودان پێدانانیەتی. info