Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu mu rurimi rw'ikikurudi, bikaba ari incamacye y'ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu.

numero y'urupapuro:close

external-link copy
150 : 7

وَلَمَّا رَجَعَ مُوسَىٰٓ إِلَىٰ قَوۡمِهِۦ غَضۡبَٰنَ أَسِفٗا قَالَ بِئۡسَمَا خَلَفۡتُمُونِي مِنۢ بَعۡدِيٓۖ أَعَجِلۡتُمۡ أَمۡرَ رَبِّكُمۡۖ وَأَلۡقَى ٱلۡأَلۡوَاحَ وَأَخَذَ بِرَأۡسِ أَخِيهِ يَجُرُّهُۥٓ إِلَيۡهِۚ قَالَ ٱبۡنَ أُمَّ إِنَّ ٱلۡقَوۡمَ ٱسۡتَضۡعَفُونِي وَكَادُواْ يَقۡتُلُونَنِي فَلَا تُشۡمِتۡ بِيَ ٱلۡأَعۡدَآءَ وَلَا تَجۡعَلۡنِي مَعَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ

کاتێک موسی لە گفتوگۆ وموناجاتەکەی لە کێوی طور لەگەڵ پەروەردگاری بەتوڕەیی وخەم وخەفەتێکی زۆرەوە گەڕایەوە بۆ لای گەلەکەی، کاتێک بینی کەخەریکی گوێرەکە پەرستنن، ووتی: - ئەی گەلەکەم - بێگومان دوای ڕۆيشتنی من ئێوە جێنیشینێکی زۆر خراپ بوون، کە دەبێتە ھۆی تیاچوون وسەرگەردانیتان، ئایا بێزار بوون لەچاوەڕوانی کردنم ودەستتان کرد بە گوێرەکە پەرستن؟! ئەوە بوو موسی ئەو تەختە ولەوحانەی کەتەوراتی تێدا نوسرابوو لەتوڕەیی وخەم و خەفەتدا ھەمووی فڕێدان، وە سەر وڕیشی ھارونی برای ڕاکێشا لەبەر ئەوەی لەناویاندا مابوویەوە، کەچی ڕێگری نەکردن لەگوێرەکە پەرستی، ھارون بیانوو پۆزشی بۆ موسی ھێنایەوە ولەسەرخۆی بۆ ڕاکێشانی عەتف وسۆزی براکەی پێی ووت: ئەی كوري دایکم گەلی بەنی ئیسرائیل وایانزانی لاوازم بۆیە زەلیلیان کردم، وە نزیک بوو بیشم کوژن، بۆیە سزام مەدە بە شتێک کە دوژمنەکانم دڵخۆش بکات، وە بەھۆی توڕەییت لێم مەمخەرە ڕیزی ئەو گەلە ستەمکارەی کە گوێرەکەیان لەبری خوا پەرست. info
التفاسير:

external-link copy
151 : 7

قَالَ رَبِّ ٱغۡفِرۡ لِي وَلِأَخِي وَأَدۡخِلۡنَا فِي رَحۡمَتِكَۖ وَأَنتَ أَرۡحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ

موسی داوای لەپەروەردگاری کرد ووتی: ئەی پەروەردگارم لەگوناھی من وھارونی برام خۆشبە، وە بمانخە بەر ڕەحم ومیھرەبانی خۆت، وە بەشێوەیەک لەھەموو لایەکەوە دەورمان بگرێت، - ئەی پەروەردگارمان - بێگومان تۆ لە ھەموو خەڵکانی میهرەبان بە ڕەحم ومیھرەبانتریت. info
التفاسير:

external-link copy
152 : 7

إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ ٱلۡعِجۡلَ سَيَنَالُهُمۡ غَضَبٞ مِّن رَّبِّهِمۡ وَذِلَّةٞ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۚ وَكَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُفۡتَرِينَ

بێگومان ئەوانەی کە گوێرەکەکەیان کردە خوای خۆیان وپەرستیان، دووچاری توڕەیي وخەشم وقینی پەروەردگاریان دەبنەوە، وە لەژیانی دونیاشدا ڕیسواو سەر شۆڕ دەبن، چونکە خوایان توڕە کرد وسوکایەتیان پێکرد، ئیتر بەھاوشێوەی ئەم سزایە پاداشتی ئەو کەسانە دەدەینەوە کە درۆیان ھەڵبەست بە ناو خوای گەورەوە. info
التفاسير:

external-link copy
153 : 7

وَٱلَّذِينَ عَمِلُواْ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ثُمَّ تَابُواْ مِنۢ بَعۡدِهَا وَءَامَنُوٓاْ إِنَّ رَبَّكَ مِنۢ بَعۡدِهَا لَغَفُورٞ رَّحِيمٞ

ئەوانەیش کەکاری خراپیان کرد لەھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوای گەورە، وە گوناھ و تاوانیان ئەنجامدا، وە پاشان تەوبەیان کرد وگەڕانەوە بۆ لای خوا، وە باوەڕیان پێھێنا، وە وازیان ھێنا لەو گوناھ و تاوانانەی کە کردبویان، بێگومان - ئەی پێغەمبەر - دوای ئەم تەوبە کردنە گەڕانەوە بۆ لای خوا و وازھێنان لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان و گەڕانەوە بۆ باوەڕ وئیمان، وە لەتاوان وگوناھەوە بۆ تاعەت وگوێرایەڵی، ئەوا بێگومان خوای گەورە لێیان خۆش دەبێت بەوەی چاوپۆشیان لێدەکات وگوناھەکانیان بۆ دادەپۆشێت، وە بەڕەحم ومیھرەبانە بۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
154 : 7

وَلَمَّا سَكَتَ عَن مُّوسَى ٱلۡغَضَبُ أَخَذَ ٱلۡأَلۡوَاحَۖ وَفِي نُسۡخَتِهَا هُدٗى وَرَحۡمَةٞ لِّلَّذِينَ هُمۡ لِرَبِّهِمۡ يَرۡهَبُونَ

کاتێک موسی (سەلامی خوای لێ بێت) توڕەیی وڕقەکەی ھێور بوویەوە، ئەو تەختە ولەوحانەی بەھۆی توڕەییکەیەوە فڕێی دابوون ھەڵیگرتنەوە، ئەو تەخت ولەوحانە ڕێنومایی خەڵکی تێدابوو لە گومڕاییەوە بۆ ھیدایەت وە ڕوونکردنەوەی ھەق وڕاستیان تێدا بوو، وە ڕەحمەت ومیھرەبانی بوو بۆ ئەوانەی کە لە پەروەردگار وسزا و تۆڵەی دەترسێن. info
التفاسير:

external-link copy
155 : 7

وَٱخۡتَارَ مُوسَىٰ قَوۡمَهُۥ سَبۡعِينَ رَجُلٗا لِّمِيقَٰتِنَاۖ فَلَمَّآ أَخَذَتۡهُمُ ٱلرَّجۡفَةُ قَالَ رَبِّ لَوۡ شِئۡتَ أَهۡلَكۡتَهُم مِّن قَبۡلُ وَإِيَّٰيَۖ أَتُهۡلِكُنَا بِمَا فَعَلَ ٱلسُّفَهَآءُ مِنَّآۖ إِنۡ هِيَ إِلَّا فِتۡنَتُكَ تُضِلُّ بِهَا مَن تَشَآءُ وَتَهۡدِي مَن تَشَآءُۖ أَنتَ وَلِيُّنَا فَٱغۡفِرۡ لَنَا وَٱرۡحَمۡنَاۖ وَأَنتَ خَيۡرُ ٱلۡغَٰفِرِينَ

موسی حەفتا پیاوی ھەڵکەوتەی لەگەلەکەی ھەڵبژارد تاوەکو پۆزش وداوای لێبوردن لەپەروەردگاریان بکەن لەبەرامبەر ئەو کارە نەشیاوەی کاڵفامەکانی بەنو ئیسرائیل کردنیان لەگوێرەکە پەرستی، خوای گەورە بەڵێنیدا کە کات وشوێنیان بۆ دیاری بکات کە ئامادەبن تێیدا، جا کاتێک ئامادەبوون زاتی ئەوەیان کرد بەرانبەر بە خوا کە داوا لە موسی بکەن خوای گەورە خۆی پیشانی ئەوان بدات، جا لەتۆڵەی ئەوەدا بومەلەرزەیەکی زۆر توند گرتنی، لەتاو بەھێزی بومەلەرزەکە مردن وتیاچوون، موسایش (سەلامی خوای لێ بێت) بەگەردنکەچی وزەلیلیەوە داوای لەخوای گەورە کرد و وتی: ئەی پەروەردگارم ئەگەر بتویستایە من وئەوانیشت پێش ئامادە بوونمان بۆ ئێرە لەناو دەبرد، ئایا بەتاوان وگوناھ و کاروکردەوەی کاڵفامەکانمان لەناومان دەبەیت؟ ئەوەی گەلەکەم پێی ھەستان لە گوێرەکە پەرستی تاقیکردنەوە وھەڵسەنگاندنی خۆتە، بەمەیل ومەشیئەتی زاتی ھەقی تەعالای خۆت خەڵکانێکی پێ سەرلێشێواو وگومڕا دەکەیت، وە ڕێنومایی وھیدایەتی کەسانێکی تریشی پێ دەدەیت، تەنھا تۆ سەرپەرشتیار گەورەی ئێمەیت، لەگوناھەکانمان خۆشبە، وە بەڕەحم ومیھرەبانی فراوانی خۆت ڕەحممان پێ بکە ومیھرەبان بە لەگەڵماندا، وە باشترین بەخشێنەری گوناھەکان ھەر تۆی، وە ھەر تۆیش باشترین کەسێکیت کە لەتاوان وگوناە خۆش دەبێت. info
التفاسير:
Inyungu dukura muri ayat kuri Uru rupapuro:
• في الآيات دليل على أن الخطأ في الاجتهاد مع وضوح الأدلة لا يعذر فيه صاحبه عند إجراء الأحكام عليه، وهو ما يسميه الفقهاء بالتأويل البعيد.
ئەم ئایەتانە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ھەڵەکردن لەئیجتھاد کردندا لەگەڵ ڕوونی بەڵگە و دەلیلەکان، بەھیچ شێوەیەک خاوەنەکەی بروبیانوی شەرعی نیە کە حوکمەکانی بەسەردا نەچەسپێت، ئەو کارە زانایان و فوقەھا بە لێکدانەوە و شرۆفەکردنی دوور ناویان لێناوە. info

• من آداب الدعاء البدء بالنفس، حيث بدأ موسى عليه السلام دعاءه فطلب المغفرة لنفسه تأدُّبًا مع الله فيما ظهر عليه من الغضب، ثم طلب المغفرة لأخيه فيما عسى أن يكون قد ظهر منه من تفريط أو تساهل في رَدْع عَبَدة العجل عن ذلك.
یەکێک لە ئادابەکانی نزاکردن ئەوەیە کەسی نزاکار لەخۆیەوە دەست پێ بکات، ئەوە بوو موسی (سەلامی خوای لێ بێت) کاتێک نزای کرد سەرەتا داوای لێخۆش بوونی بۆ خۆی کرد وەک ئەدەبێک لەگەڵ خوادا، چونکە سەرەتا توڕەیی پێوە دیار بوو، پاشان داوای لێخۆش بوونی بۆ براکەی کرد، لەبەر ئەوەی رەنگە كە کەمتەرخەمی پێوە دیار بوو بێت لەڕێگری کردن لەگەلەکەی و شلگیر بوو بێت لەگەڵیاندا لەوەی ڕێگریان لێ بکات لەگوێرەکە پەرستن. info

• التحذير من الغضب وسلطته على عقل الشخص؛ ولذلك نسب الله للغضب فعل السكوت كأنه هو الآمر والناهي.
ھۆشداریدان لە توڕەیی و دەسەڵاتی ئەو توڕەییە بەسەر ژیری و لۆژیکی مرۆڤدا، لەبەر ئەوە خوای گەورە بێدەنگی دایە پاڵی وەک ئەوەی فەرمانکار و ڕێگریکار ئەو بێت. info

• ضرورة التوقي من غضب الله، وخوف بطشه، فانظر إلى مقام موسى عليه السلام عند ربه، وانظر خشيته من غضب ربه.
پێویستی خۆپاراستن لە توڕەیی وخەشم وغەزەبی خوای گەورە، تەماشا بکە وسەرنج بدە لە پلە وپایە ومەقامی موسی (علیە السلام) وە سەرنجیش بدە لەترس وخۆفی لە توڕەیی وغەزەبی پەروەردگاری. info