ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
36 : 33

وَمَا كَانَ لِمُؤۡمِنٖ وَلَا مُؤۡمِنَةٍ إِذَا قَضَى ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ أَمۡرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ ٱلۡخِيَرَةُ مِنۡ أَمۡرِهِمۡۗ وَمَن يَعۡصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَقَدۡ ضَلَّ ضَلَٰلٗا مُّبِينٗا

{نابێت باوەڕداران لە بڕیاری خواو پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم – لابدەن} [ وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَنْ يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ ] وه‌ بۆ هیچ باوه‌ڕدارێكی پیاو و ئافره‌ت حه‌ڵاڵ نیه‌ كه‌ كاتێك خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بڕیارێك بده‌ن ئه‌وان سه‌رپشك بن له‌وه‌ی كه‌ شتێكی تر هه‌ڵبژێرن، به‌ڵكو پێویسته‌ له‌سه‌ریان پابه‌ندى گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا بن - صلی الله علیه وسلم - [ وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بكات [ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُبِينًا (٣٦) ] ئه‌وه‌ گومڕا بووه‌ گومڕابوونێكی زۆر ئاشكرا، (ابن كثير) سێ هۆى هاتنه‌ خواره‌وه‌ى بۆ ئه‌م ئایه‌ته‌ هێناوه‌و ده‌فه‌رمێت: له‌سه‌ر (ئوم كه¬لثومی كچی عوقبه‌ی كوڕی ئه‌بی موعیه‌ط) دابه‌زیوه‌، كه‌ یه‌كه‌م ئافره‌ت بووه‌ له‌ دواى رێككه‌وتننامه‌ى حوده‌یبیه‌ كۆچى كردووه‌، خۆى پێشكه‌شى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كردووه‌ ئه‌میش خۆى نه‌یویست و ماره‌ى كرد له‌ (زه‌ید) له‌ پاش ئه‌وه‌ى (زه‌ینه‌ب)ى ته‌ڵاقداو ئه‌میش خۆى و براكه‌ى پێیان ناخۆش بوو، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، یاخود له‌سه‌ر (جوله‌یبیب) دابه‌زیوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - داخوازى ئافره‌تێكى ئه‌نصارى بۆ كرد باوكى وتى: با پرس به‌ دایكى بكه‌م، دایكى وتى: كه‌س نه‌ما پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بۆ (جوله‌یبیب) داواى ده‌كات! سوێند به‌ خوا نایده‌مێ كه‌ نه‌مداوه‌ به‌ فڵان و فڵان، كچه‌كه‌یش گوێى لێبوو وتى: ئایا پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و رازى بێت منیش رازیم و نامفه‌وتێنێت و رازى بوون و خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، یاخود له‌سه‌ر (زه‌یدی كوڕی حارثه) له‌گه‌ڵ (زه‌ینه‌بی كچی جه‌حش) دابه‌زیوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - داخوازی (زه‌ینه‌بی) كردووه‌ -كه‌ خزمی خۆی بووه‌- بۆ (زه‌ید)، كه‌ (زه‌ینه‌ب) قوڕه‌یشی بووه‌و (زه‌یدیش) كۆیله‌یه‌كی ئازادكراو بووه‌ وتوویه‌تی: پێی ڕازی نابم، دواتر خوای گه‌وره‌ ئه‌و ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندووه‌و (زه‌ینه‌ب) پێی ڕازی بووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 33

وَإِذۡ تَقُولُ لِلَّذِيٓ أَنۡعَمَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِ وَأَنۡعَمۡتَ عَلَيۡهِ أَمۡسِكۡ عَلَيۡكَ زَوۡجَكَ وَٱتَّقِ ٱللَّهَ وَتُخۡفِي فِي نَفۡسِكَ مَا ٱللَّهُ مُبۡدِيهِ وَتَخۡشَى ٱلنَّاسَ وَٱللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخۡشَىٰهُۖ فَلَمَّا قَضَىٰ زَيۡدٞ مِّنۡهَا وَطَرٗا زَوَّجۡنَٰكَهَا لِكَيۡ لَا يَكُونَ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ حَرَجٞ فِيٓ أَزۡوَٰجِ أَدۡعِيَآئِهِمۡ إِذَا قَضَوۡاْ مِنۡهُنَّ وَطَرٗاۚ وَكَانَ أَمۡرُ ٱللَّهِ مَفۡعُولٗا

[ وَإِذْ تَقُولُ لِلَّذِي أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَأَنْعَمْتَ عَلَيْهِ ] (زه‌یدی كوڕی حارثه) كه‌ خوای گه‌وره‌ نیعمه‌تی خۆی ڕژاندووه‌ به‌سه‌ریدا به‌وه‌ی هیدایه‌تی داوه‌ بۆ ئیسلام، وه‌ تۆش ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - نیعمه‌تت ڕژاندووه‌ به‌سه‌ریدا به‌وه‌ی كه‌ ئازادت كردووه‌ له‌ كۆیلایه‌تی، وه‌ خۆشه‌ویستت بووه‌، وه‌ (زه‌ینه‌بی كچی جه‌حش)ت بۆ ماره‌ كردووه‌ كاتێك كه‌ كێشه‌یان هه‌بوو پێی ده‌فه‌رمیت: [ أَمْسِكْ عَلَيْكَ زَوْجَكَ وَاتَّقِ اللَّهَ ] ئه‌ی (زه‌ید) خێزانه‌كه‌ی خۆت له‌لای خۆت بهێڵه‌ره‌وه‌، واته‌: ته‌ڵاقی مه‌ده‌، وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌و په‌له‌ مه‌كه‌ له‌ ته‌ڵاق دانیدا [ وَتُخْفِي فِي نَفْسِكَ مَا اللَّهُ مُبْدِيهِ ] وه‌ شتێك له‌ نه‌فسی خۆتدا ئه‌شاریته‌وه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ئاشكرای ئه‌كات كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ری - صلی الله علیه وسلم - ناردووه‌ كاتێك كه‌ (زه‌ید) (زه‌ینه‌ب) ته‌ڵاق ئه‌دات تۆ له‌ دوای ئه‌و ماره‌ی ئه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داب و نه‌ریته‌ى كه‌ له‌سه‌رده‌می نه‌زانیدا هه‌بووه‌ نه‌مێنێت كه‌ ئه‌یانووت: هه‌ر كه‌سێك كه‌ كوڕێكی به‌ (ته‌به‌نی) هه‌بێ و په‌روه‌رده‌ی كردبێ ئه‌و كوڕه‌ كه‌ له‌ ئه‌سڵدا كوڕی ئه‌م نیه‌ ته‌نها خزمه‌تی كردووه‌و گه‌وره‌ى كردووه‌و لای ئه‌م بووه‌، به‌مه‌ ئه‌یانووت بووه‌ به‌ كوڕی، ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات ئه‌وه‌ نابێ ماره‌ی بكاته‌وه‌، خوای گه‌وره‌ ویستی ئه‌و داب و نه‌ریته‌ نه‌زانى و نه‌فامییه‌ نه‌هێڵێ، (عائیشه‌) ده‌فه‌رمێت: (ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - شتێكى له‌ قورئان بشاردایه‌ته‌وه‌ ئه‌وا ئه‌م ئایه‌ته‌ى ده‌شارده‌وه‌، به‌ڵام هیچى نه‌شاردۆته‌وه‌و هه‌مووى گه‌یاندووه‌) [ وَتَخْشَى النَّاسَ ] وه‌ تۆ له‌ خه‌ڵكى ئه‌ترسێی له‌وه‌ی كه‌ تانه‌و ته‌شه‌رت لێ بده‌ن [ وَاللَّهُ أَحَقُّ أَنْ تَخْشَاهُ ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ شایه‌نتره‌ كه‌ لێی بترسێی {خوای گەورە خۆی لە ئاسمانەوە مارەی زەینەبی لە پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - بڕی} [ فَلَمَّا قَضَى زَيْدٌ مِنْهَا وَطَرًا زَوَّجْنَاكَهَا ] وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ (زه‌ید) (زه‌ینه‌ب)ى ماره‌ كردو گواستیه‌وه‌و پێویستی خۆی جێبه‌جێ كردو پێكه‌وه‌ نه‌گونجان و پێویستی پێی نه‌ما له‌ دوای ئه‌وه‌ له‌ تۆی ماره‌ ئه‌كه‌ین، واته‌: ئه‌مه‌ ماره‌ كردنێك بوو خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ زه‌ینه‌بی له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ماره‌ كرد به‌بێ ماره‌ بڕین و وه‌لی ئه‌مرو شایه‌ت و ماره‌یی، ئه‌مه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم -، وه‌ (زه‌ینه‌ب)یش زۆر جار شانازی به‌سه‌ر خێزانه‌كانی تری پێغه‌مبه‌ردا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌كردو ئه‌یفه‌رموو: كه‌سوكارتان هاوسه‌رگیریان به‌ ئێوه‌ كردووه‌، به‌ڵام من له‌ سه‌رووی حه‌وت ئاسمانه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ماره‌ی كردووم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم -، (زه‌ینه‌ب له‌به‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - رازى بوو هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ زه‌یددا بكات و وازى له‌ حه‌زو ئاره‌زووى خۆى هێنا دواتر خواى گه‌وره‌ بۆى قه‌ره‌بوو كرده‌وه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم -) وه‌ (زه‌ید ته‌نها هاوه‌ڵه‌ كه‌ له‌ قورئانى پیرۆزدا ناوى هاتووه‌) [ لِكَيْ لَا يَكُونَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ حَرَجٌ فِي أَزْوَاجِ أَدْعِيَائِهِمْ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ باوه‌ڕداران هیچ پێناخۆش بوون و ته‌نگی و ته‌سكی و مه‌شه‌قه‌یه‌ك له‌سه‌ریان نه‌مێنێ له‌ خواستنی هاوسه‌رى ئه‌و كوڕانه‌ی كه‌ كوڕی خۆیان نین به‌ڵام گه‌وره‌یان كردوون و له‌لای ئه‌مان گه‌وره‌ بوونه‌ كه‌ (ته‌به‌نی) پێ ئه‌ووترێ له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ژنی ته‌ڵاق دا بۆ ئه‌مان حه‌ڵاڵه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌رده‌می نه‌زانیدا حه‌رامیان ئه‌كرد، (زینایان به‌لاوه‌ ئاسایی بووه‌ به‌ڵام ئه‌م ماره‌كردنه‌یان به‌لاوه‌ حه‌رام و سه‌یر بووه‌) [ إِذَا قَضَوْا مِنْهُنَّ وَطَرًا ] كاتێك كه‌ ئیشیان پێیان نه‌ماو پێویستی نه‌ما دوای گواستنه‌وه‌ ته‌ڵاقی دا ئه‌توانن ماره‌یان بكه‌ن [ وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ مَفْعُولًا (٣٧) ] وه‌ كاری خوای گه‌وره‌ جێبه‌جێ ئه‌بێ و كه‌س نیه‌ كاری خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌و له‌ زانیارى خواى گه‌وره‌دا بووه‌ كه‌ (زه‌ینه‌ب) ده‌بێت به‌ هاوسه‌رى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - info
التفاسير:

external-link copy
38 : 33

مَّا كَانَ عَلَى ٱلنَّبِيِّ مِنۡ حَرَجٖ فِيمَا فَرَضَ ٱللَّهُ لَهُۥۖ سُنَّةَ ٱللَّهِ فِي ٱلَّذِينَ خَلَوۡاْ مِن قَبۡلُۚ وَكَانَ أَمۡرُ ٱللَّهِ قَدَرٗا مَّقۡدُورًا

[ مَا كَانَ عَلَى النَّبِيِّ مِنْ حَرَجٍ فِيمَا فَرَضَ اللَّهُ لَهُ ] هیچ ته‌سكی و ته‌نگیه‌ك له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - نیه‌ له‌و هاوسه‌رگیرییه‌ى كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆی حه‌ڵاڵ كردووه‌ [ سُنَّةَ اللَّهِ فِي الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلُ ] ئه‌مه‌ سوننه‌تی خوای گه‌وره‌ بووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ران و ئوممه‌تانی پێشتریشدا كه‌ ئه‌و شته‌ی بۆ حه‌ڵاڵ كردوون [ وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ قَدَرًا مَقْدُورًا (٣٨) ] وه‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ جێبه‌جێ بووه‌و ته‌قدیر كراوه‌. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 33

ٱلَّذِينَ يُبَلِّغُونَ رِسَٰلَٰتِ ٱللَّهِ وَيَخۡشَوۡنَهُۥ وَلَا يَخۡشَوۡنَ أَحَدًا إِلَّا ٱللَّهَۗ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ حَسِيبٗا

[ الَّذِينَ يُبَلِّغُونَ رِسَالَاتِ اللَّهِ وَيَخْشَوْنَهُ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ په‌یامه‌كانی خوای گه‌وره‌ به‌ خه‌ڵكى ده‌گه‌یه‌نن وه‌ به‌تاك و ته‌نها له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌ترسن به‌ زانسته‌وه‌ [ وَلَا يَخْشَوْنَ أَحَدًا إِلَّا اللَّهَ ] وه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ له‌ كه‌سی تر ناترسێن له‌ گه‌یاندنى دینه‌كه‌دا، (واته‌: ده‌بێت وابن) [ وَكَفَى بِاللَّهِ حَسِيبًا (٣٩) ] وه‌ به‌سه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ چاودێر بێت به‌سه‌رتانه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا بكات. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 33

مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَآ أَحَدٖ مِّن رِّجَالِكُمۡ وَلَٰكِن رَّسُولَ ٱللَّهِ وَخَاتَمَ ٱلنَّبِيِّـۧنَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٗا

[ مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رِجَالِكُمْ ] محمد - صلی الله علیه وسلم - باوكی هیچ كام له‌و پیاوانه‌ی ئێوه‌ نیه‌، واته‌: باوكی (زه‌ید) نیه‌ له‌ حه‌قیقه‌تدا باوكی نه‌بووه‌ وه‌ باوكی هیچ پیاوێكی تر نیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سێ كوڕى هه‌بووه‌ كه‌ (ئیبراهیم و قاسم و عبدالله) بوونه‌، كه‌ (عبدالله)، (طيِّب و طاهیریشی) پێ ئه‌ووترا، (قاسم و عبدالله) له‌ خه‌دیجه‌ بوون، وه‌ (ئیبراهیم)یش له‌ (ماریه‌ی قيبطى) بوو هه‌موویان له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌ دوو ساڵ وه‌فاتیان كردووه‌، بۆیه‌ باوكی هیچ كام له‌م پیاوانه‌ نیه‌و كوڕی نیه‌، وه‌ كچه‌كانیشى (زينب و روقية و أم كلثوم و فاطمة) بوونه‌ كه‌ هه‌موویان له‌ (خه‌دیجه‌) بوونه‌و پێش پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وه‌فاتیان كردووه‌ ته‌نها (فاطمة) نه‌بێت كه‌ شه‌ش مانگ دواى وه‌فاتى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كۆچى دوایى كردووه‌ [ وَلَكِنْ رَسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ ] به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم - وه‌ كۆتا پێغه‌مبه‌رانه‌و له‌ دوای ئه‌م هیچ پێغه‌مبه‌رێكی تر نایات تا ڕۆژی قیامه‌ت، وه‌ هه‌ركه‌سێك بانگه‌شه‌ى پێغه‌مبه‌رایه‌تى بكات درۆ ده‌كات [ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا (٤٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌ هه‌موو شتێك. info
التفاسير:

external-link copy
41 : 33

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ ذِكۡرٗا كَثِيرٗا

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْرًا كَثِيرًا (٤١) ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ زیكری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن زیكرێكی یه‌كجار زۆرو هه‌میشه‌ با زمانتان ته‌ڕو پاراو بێت به‌ زیكری خوای گه‌وره‌، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: (خواى گه‌وره‌ هیچ عیباده‌تێكى فه‌رز نه‌كردووه‌ ئیلا سنورێكى دیاریكراوى بۆ داناوه‌، وه‌ عوزریشى داناوه‌ بۆ نه‌كردنى، ته‌نها زیكرى خوا نه‌بێت كه‌ هیچ سنورێكى دانه‌ناوه‌ بۆ ته‌واو بوونى، وه‌ هیچ كه‌سێكیش عوزرى نیه‌ له‌ نه‌كردنى) . info
التفاسير:

external-link copy
42 : 33

وَسَبِّحُوهُ بُكۡرَةٗ وَأَصِيلًا

[ وَسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا (٤٢) ] وه‌ زیكری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و خوا به‌ پاك ڕابگرن له‌ به‌یانیان و ئێوارانداو زیكره‌كانی به‌یانیان و ئێواران بخوێنن. info
التفاسير:

external-link copy
43 : 33

هُوَ ٱلَّذِي يُصَلِّي عَلَيۡكُمۡ وَمَلَٰٓئِكَتُهُۥ لِيُخۡرِجَكُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِۚ وَكَانَ بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ رَحِيمٗا

[ هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلَائِكَتُهُ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ صه‌ڵاوات له‌سه‌ر ئێوه‌ ئه‌دات، صه‌ڵاواتی خوای گه‌وره‌ واته‌: ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تی خۆى ده‌ڕژێنێت به‌سه‌رتانداو له‌لای فریشته‌ به‌ڕێزه‌كان ناوتان ده‌هێنێت و باستان ده‌كات و مه‌دح و سه‌ناتان ده‌كات، وه‌ صه‌ڵاواتی مه‌لائیكه‌تیش واته‌: دوعای خێرتان بۆ ده‌كه‌ن و داوای لێخۆشبوونتان بۆ ده‌كه‌ن له‌ خوای گه‌وره‌ [ لِيُخْرِجَكُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ] تا خواى گه‌وره‌ به‌ هۆى ره‌حمه‌تى خۆى و دوعاى خێرى فریشته‌كان ده‌رتان بكات له‌ تاریكیه‌كانی كوفرو شیرك و تاوان بۆ نوورو ڕووناكی هیدایه‌ت و یه‌كخواپه‌رستی [ وَكَانَ بِالْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًا (٤٣) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌ییه‌ به‌ باوه‌ڕداران له‌ دونیاو قیامه‌تدا. info
التفاسير: