ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
23 : 33

مِّنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ رِجَالٞ صَدَقُواْ مَا عَٰهَدُواْ ٱللَّهَ عَلَيۡهِۖ فَمِنۡهُم مَّن قَضَىٰ نَحۡبَهُۥ وَمِنۡهُم مَّن يَنتَظِرُۖ وَمَا بَدَّلُواْ تَبۡدِيلٗا

[ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ] (ئه‌نه‌سى كوڕى مالیك) ده‌فه‌رمێت: (ئه‌نه‌سى كوڕى نه‌زرى) مامم له‌ غه‌زاى (به‌در) به‌شدارى نه‌كرد، وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ئاماده‌ى یه‌كه‌م غه‌زا نه‌بووم كه‌ كوشتارى كافرانت كرد ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره‌ یارمه‌تیم بدات ئاماده‌ بم له‌ كوشتارى كافران ده‌مبینێت كه‌ چى ده‌كه‌م، له‌ غه‌زاى (ئوحود)دا كه‌ موسڵمانان تێكشكان، وتى: خوایه‌ من داواى لێبوردنت لێده‌كه‌م كه‌ هاوڕێكانم تێكشكان، وه‌ به‌ریم له‌وه‌ى كه‌ كافران ده‌یكه‌ن، پاشان چووه‌ پێشه‌وه‌ (سه‌عدى كوڕى موعاز) پێى گه‌یشت، وتى: ئه‌ى (سه‌عدى كوڕى موعاز) سوێند بێت به‌ خواى باوكم من بۆنى به‌هه‌شت ده‌كه‌م له‌ لاى (ئوحود)ه‌وه‌، (سه‌عد) فه‌رمووى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ى (ئه‌نه‌سى كوڕى نه‌زر) كردى من نه‌متوانى بیكه‌م، (ئه‌نه‌س) ده‌فه‌رمێت: بینیمان هه‌شتاو ئه‌وه‌نده‌ برین به‌ له‌شیه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ شمشێرو رم و تیر لێیدرابوو، وه‌ كوژرا بوو وه‌ لاشه‌ى شێوێنرابوو كه‌س نه‌یناسیه‌وه‌ ته‌نها خوشكه‌كه‌ى نه‌بێت به‌ سه‌ره‌په‌نجه‌كانى ناسیه‌وه‌، (ئه‌نه‌س) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر (ئه‌نه‌سی كوڕی نه‌ضر)و هاوشێوه‌كانى دابه‌زیوه‌: له‌ناو پیاواندا كه‌سانێك هه‌ن كه‌ ڕاستگۆ بوونه‌ له‌و به‌ڵێنه‌ی كه‌ به‌ خوای گه‌وره‌یان داوه‌ كه‌ به‌رگری له‌ دینی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن [ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَى نَحْبَهُ ] جا هه‌یانبووه‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه‌ كه‌ به‌ڵێنیان داوه‌ كه‌ بگه‌ن به‌ دوژمن كوشتاریان بكه‌ن، یاخود مردوونه‌و شه‌هید بوونه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (طلحة له‌م كه‌سانه‌یه‌) [ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ ] وه‌ هه‌شیانه‌ چاوه‌ڕێیه‌ كه‌ ئه‌جه‌لی بێت و له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ بكوژرێ [ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا (٢٣) ] وه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه‌ به‌ خواو پێغه‌مبه‌ری خوایان داوه‌ - صلی الله علیه وسلم - نه‌یانگۆڕیوه‌و به‌رده‌وام بوونه‌ له‌سه‌ری info
التفاسير:

external-link copy
24 : 33

لِّيَجۡزِيَ ٱللَّهُ ٱلصَّٰدِقِينَ بِصِدۡقِهِمۡ وَيُعَذِّبَ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ إِن شَآءَ أَوۡ يَتُوبَ عَلَيۡهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورٗا رَّحِيمٗا

[ لِيَجْزِيَ اللَّهُ الصَّادِقِينَ بِصِدْقِهِمْ ] تا خوای گه‌وره‌ پاداشتی ڕاستگۆیان بداته‌وه‌ به‌هۆی ڕاستگۆییانه‌وه‌ كه‌ باوه‌ڕدارانن [ وَيُعَذِّبَ الْمُنَافِقِينَ إِنْ شَاءَ ] وه‌ سزای مونافیقان بدات ئه‌وه‌ی كه‌ ویستی لێ بێت و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر نیفاق [ أَوْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ ] یان لێیان خۆشبێ له‌وانه‌ی كه‌ ته‌وبه‌ ده‌كه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُورًا رَحِيمًا (٢٤) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌به‌زه‌ییه‌. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 33

وَرَدَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِغَيۡظِهِمۡ لَمۡ يَنَالُواْ خَيۡرٗاۚ وَكَفَى ٱللَّهُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٱلۡقِتَالَۚ وَكَانَ ٱللَّهُ قَوِيًّا عَزِيزٗا

[ وَرَدَّ اللَّهُ الَّذِينَ كَفَرُوا بِغَيْظِهِمْ لَمْ يَنَالُوا خَيْرًا ] وه‌ ئه‌و كافرانه‌یشى كه‌ هاتنه‌ مه‌دینه‌ خوای گه‌وره‌ گه‌ڕاندیانیه‌وه‌ به‌ ڕق و كینه‌ی خۆیانه‌وه‌ وه‌ هیچ خێرێكیان ده‌ست نه‌كه‌وت [ وَكَفَى اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ الْقِتَالَ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ش باوه‌ڕدارانی پاراست له‌ كوشتار كردن به‌ڵكو ته‌نها با و فریشته‌ی بۆ ناردن، (ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ چیتر قوڕه‌یش ناتوانن بده‌ن به‌سه‌رتانداو ئێوه‌ ده‌ده‌ن به‌سه‌ریانداو دواتر فه‌تحى مه‌ككه‌یان كرد) [ وَكَانَ اللَّهُ قَوِيًّا عَزِيزًا (٢٥) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌هێزو به‌عیززه‌ت و باڵاده‌سته‌. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 33

وَأَنزَلَ ٱلَّذِينَ ظَٰهَرُوهُم مِّنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ مِن صَيَاصِيهِمۡ وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ ٱلرُّعۡبَ فَرِيقٗا تَقۡتُلُونَ وَتَأۡسِرُونَ فَرِيقٗا

[ وَأَنْزَلَ الَّذِينَ ظَاهَرُوهُمْ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مِنْ صَيَاصِيهِمْ ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ پشتیوانی كافرانیان كرد له‌ جووله‌كه‌كانی (به‌نی قوڕه‌يزه) خوای گه‌وره‌ ئه‌وانیشی له‌ قه‌ڵا پته‌وه‌كانیان ده‌ركرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ به‌ڵێنیان شكاندو چوونه‌ پاڵ كافران و ویستیان له‌گه‌ڵ كافراندا پێغه‌مبه‌ری خواو - صلی الله علیه وسلم - موسڵمانان له‌ناوده‌ن و ریشه‌كێشیان بكه‌ن، به‌ڵام خۆیان ریشه‌كێش كران [ وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ الرُّعْبَ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ترسی خسته‌ ناو دڵیانه‌وه‌و خۆیان ته‌سلیم كرد، پاش ئه‌وه‌ى كه‌ (بیست و پێنج) رۆژ گه‌مارۆ دران [ فَرِيقًا تَقْتُلُونَ ] كۆمه‌ڵێكتان له‌وان كوشت ئه‌وانه‌ی كه‌ پیاو و جه‌نگاوه‌ره‌كان بوون [ وَتَأْسِرُونَ فَرِيقًا (٢٦) ] وه‌ كۆمه‌ڵێكیشتان به‌دیل گرت ئه‌وه‌ی كه‌ مناڵ و ئافره‌ت بوون. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 33

وَأَوۡرَثَكُمۡ أَرۡضَهُمۡ وَدِيَٰرَهُمۡ وَأَمۡوَٰلَهُمۡ وَأَرۡضٗا لَّمۡ تَطَـُٔوهَاۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٗا

[ وَأَوْرَثَكُمْ أَرْضَهُمْ وَدِيَارَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ وَأَرْضًا لَمْ تَطَئُوهَا ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئێوه‌ی كرد به‌ جێنشینى زه‌وی و خانوو و ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانى ئه‌وان و هه‌موو شتێكی ئه‌وانی خسته‌ ژێر ده‌ستی ئێوه‌، وه‌ هه‌ندێك زه‌ویش كه‌ هێشتا نه‌تانگرتووه‌ كه‌ (خه‌یبه‌ر)ه‌ كه‌ دواتر ئه‌ویش ئازاد ئه‌كه‌ن، یان مه‌ككه‌یه‌، یان فارس و رۆمه‌ [ وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرًا (٢٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 33

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ قُل لِّأَزۡوَٰجِكَ إِن كُنتُنَّ تُرِدۡنَ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا وَزِينَتَهَا فَتَعَالَيۡنَ أُمَتِّعۡكُنَّ وَأُسَرِّحۡكُنَّ سَرَاحٗا جَمِيلٗا

{خێزانەكانی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - خواو پێغەمبەر هەڵدەبژێرن} [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ إِنْ كُنْتُنَّ تُرِدْنَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهَا فَتَعَالَيْنَ أُمَتِّعْكُنَّ وَأُسَرِّحْكُنَّ سَرَاحًا جَمِيلًا (٢٨) ] كاتێك كه‌ خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - داوای نه‌فه‌قه‌یان كرد چونكه‌ زۆر هه‌ژارو نه‌بوون بوون، (ئیمامى ئه‌بو به‌كر) هه‌ڵسایه‌ گیان (عائیشه‌)ى كچى لێیبدات و (ئیمامى عومه‌ر)یش هه‌ڵسایه‌ گیان (حه‌فسه‌)ى كچى لێیبدات و وتیان داواى شتێك له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌كه‌ن كه‌ نیه‌تى، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌یهێشت و به‌رهه‌ڵستى كردن، ئه‌وانیش وتیان سوێند به‌ خواى گه‌وره‌ له‌مه‌ودوا داواى شتێك له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ناكه‌ین كه‌ نه‌یبێت، وه‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو سه‌رپشكى كردن له‌ نێوان دونیاو دوارۆژدا: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ خێزانه‌كانت بڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ جوانی و ڕازاوه‌یی ژیانی دونیاتان ده‌وێ وه‌رن با ته‌ڵاقتان بده‌م واته‌: ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌تانه‌وێ پێتان ئه‌به‌خشم به‌ڵام لێتان جیا ئه‌بمه‌وه‌و ته‌ڵاقتان ئه‌ده‌م و بۆ خۆتان بڕۆن و دوای دونیا بكه‌ون info
التفاسير:

external-link copy
29 : 33

وَإِن كُنتُنَّ تُرِدۡنَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَٱلدَّارَ ٱلۡأٓخِرَةَ فَإِنَّ ٱللَّهَ أَعَدَّ لِلۡمُحۡسِنَٰتِ مِنكُنَّ أَجۡرًا عَظِيمٗا

[ وَإِنْ كُنْتُنَّ تُرِدْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَالدَّارَ الْآخِرَةَ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ خواو پێغه‌مبه‌ری خواو - صلی الله علیه وسلم - قیامه‌تتان ئه‌وێ واته‌: به‌هه‌شتان ئه‌وێ [ فَإِنَّ اللَّهَ أَعَدَّ لِلْمُحْسِنَاتِ مِنْكُنَّ أَجْرًا عَظِيمًا (٢٩) ] ئه‌وه‌ به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ بۆ چاكه‌كاران له‌ ئێوه‌ ئه‌جرو پاداشتێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی داناوه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - یه‌ك یه‌ك خێزانه‌كانى سه‌رپشك كردو له‌ (عائیشه‌)وه‌ ده‌ستى پێكردو فه‌رمووى: ئه‌ى (عائیشه‌) شتێكت پێ ده‌ڵێم به‌ڵام په‌له‌ مه‌كه‌ له‌ بڕیارداندا تا راوێژ به‌ دایك و باوكت ده‌كه‌یت، (ده‌یزانى دایك و باوكى رازى نابن عائیشه‌ واز له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بێنێت و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - خۆیشى پێى خۆش نه‌بوو)، (عائیشه‌) فه‌رمووى: له‌م شته‌دا راوێژ به‌كه‌س ناكه‌م و من خواو پێغه‌مبه‌ری خواو - صلی الله علیه وسلم - به‌هه‌شتم ده‌وێت، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - زۆر دڵخۆش بوو، پاشان خێزانه‌كانی تریشى هه‌ر هه‌موویان خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خواو - صلی الله علیه وسلم - به‌هه‌شتیان هه‌ڵبژاردو خۆشى ژیانى دونیایان ڕه‌ت كرده‌وه‌، كه‌ نۆ خێزانى هه‌بوو كه‌: (عائیشه‌و حه‌فصه‌و ئوم حه‌بیبه‌و سه‌وده‌و ئوم سه‌له‌مه‌و صه‌فیه‌و مه‌یمونه‌و زه‌ینه‌بى كچى جه‌حش و جوه‌یرییه‌) بوون. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 33

يَٰنِسَآءَ ٱلنَّبِيِّ مَن يَأۡتِ مِنكُنَّ بِفَٰحِشَةٖ مُّبَيِّنَةٖ يُضَٰعَفۡ لَهَا ٱلۡعَذَابُ ضِعۡفَيۡنِۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٗا

[ يَا نِسَاءَ النَّبِيِّ مَنْ يَأْتِ مِنْكُنَّ بِفَاحِشَةٍ مُبَيِّنَةٍ ] ئه‌ی خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ ئه‌گه‌ر كارێكی ناشیاو و ناشیرین بكات (هه‌ر چه‌نده‌ خوای گه‌وره‌ له‌به‌ر رێزو گه‌وره‌یى و پله‌و پایه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - پاراستوونى لێی و ئه‌مه‌ مه‌رجه‌و مه‌رجیش وا ناخوازێت كه‌ رووبدات) [ يُضَاعَفْ لَهَا الْعَذَابُ ضِعْفَيْنِ ] ئه‌وه‌ سزای دوو قات ئه‌بێت له‌ دونیاو قیامه‌تداو وه‌كو ئافره‌تانی تر نین له‌به‌ر پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش خوای گه‌وره‌ پاراستنی [ وَكَانَ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرًا (٣٠) ] وه‌ ئه‌مه‌یش لای خوای گه‌وره‌ شتێكی ئاسانه. info
التفاسير: