Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - Muhtasar Kur'an-ı Kerim Tefsiri Kürtçe Tercümesi

Sayfa numarası:close

external-link copy
53 : 3

رَبَّنَآ ءَامَنَّا بِمَآ أَنزَلۡتَ وَٱتَّبَعۡنَا ٱلرَّسُولَ فَٱكۡتُبۡنَا مَعَ ٱلشَّٰهِدِينَ

پیاوە دڵسۆز ودەستەبژێڕەکانی عیساش ووتیان: ئەی پەروەردگارمان باوەڕمان ھێناوە بەوەی لە ئینجیل داتبەزاندووە، وە شوێن عیسی کەوتوین (سەلامی خوای لێ بێت) دەی تۆش بمانگێڕە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە شاھیدیانی داوە بەھەق وڕاستی، ئەوانەی باوەڕیان بەتۆ و بە پێغەمبەرەکانت ھێناوە. info
التفاسير:

external-link copy
54 : 3

وَمَكَرُواْ وَمَكَرَ ٱللَّهُۖ وَٱللَّهُ خَيۡرُ ٱلۡمَٰكِرِينَ

بێباوەڕانی بەنو ئیسرائیل فڕوفێڵیان کرد، بەوەی ھەوڵیاندا کە عیسی (سەلامی خوای لێ بێت) بکوژن، خوای گەورەش لە بەرامبەر فڕوفێڵی ئەواندا فێڵی لێکردن و لە گومڕایی و سەر لێشێواویدا بەجێی ھێشتن، ئەوەبوو پیاوێکی تری لەخۆیان خستە سەر شێوازی عیسی (سەلامی خوای لێ بێت)، بێگومان خوای گەورە باشترینی کەسە کە فڕوفێڵی ئەوان بەتاڵ وپووچ بکاتەوە، چونکە ھیچ کەسێک وەک خوای گەورە ناتوانێت فڕوفێڵی کەسانی تر پووچ بکاتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
55 : 3

إِذۡ قَالَ ٱللَّهُ يَٰعِيسَىٰٓ إِنِّي مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إِلَيَّ وَمُطَهِّرُكَ مِنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَجَاعِلُ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوكَ فَوۡقَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِۖ ثُمَّ إِلَيَّ مَرۡجِعُكُمۡ فَأَحۡكُمُ بَيۡنَكُمۡ فِيمَا كُنتُمۡ فِيهِ تَخۡتَلِفُونَ

وە دیسان خوای گەورە فێڵێ ئەوانی پووچەڵ کردەوە بەوەی کاتێک بە عیسای فەرموو: (سەلامی خوای لێ بێت) من تۆ دەبەمەوە بۆلای خۆم بەبێ ئەوە بمریت، وە جەستە و ڕۆحت بەرز دەکەمەوە بۆلای خۆم، وە خاوێنت دەکەمەوە لە بەدکاری ئەوانەی باوەڕیان پێ نەھێنایت وە دوورت دەخەمەوە لێیان، وە ئەوانەشی کە شوێن کەوتەی تۆ بوون لەسەر ئاینی ھەق و باوەڕیان پێ ھێنایت، وە باوەڕیان ھێنا بە پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) زاڵیان دەکەم بەسەر ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون بەتۆ تاڕۆژی دوایی بە بەڵگە وبورھان و سەرخستن بەسەریاندا، وە پاشان گەڕانەوەشتان تەنھا بۆلای منە لەڕۆژی دواییدا، وە منیش بەڕاست ودروست دادوەری دەکەم لەنێوانتاندا لەسەر ئەو شتانەی کە ناکۆک و ڕاجیاواز بوون تیایدا. info
التفاسير:

external-link copy
56 : 3

فَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَأُعَذِّبُهُمۡ عَذَابٗا شَدِيدٗا فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ

جا ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون بە تۆ وە بەو ھەق وڕاستیەش کە تۆ بۆت ھێنان، من لەدونیادا سزای زۆر سەختیان دەدەم بە کوشت وکوشتار و بەدیل گرتن وزەلیل کردن و سزای تریش، وە لەڕۆژی دواییشدا سزایان دەدەم بە ئاگری دۆزەخ، وە ئەوان ھیچ کەسێکیان نیە سەریان بخات و یارمەتیان بدات و سزایان لەسەر ھەڵبگرێت. info
التفاسير:

external-link copy
57 : 3

وَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَيُوَفِّيهِمۡ أُجُورَهُمۡۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلظَّٰلِمِينَ

وە ئەوانەش کە باوەڕیان پێ ھێنایت وە باوەڕیان بەو ھەق وڕاستیەش ھێنا کە تۆ بۆت ھێنان، وە کاروکردەوەی چاکیان ئەنجامدا لە نوێژ وزەکات وڕۆژوو و بەجێھێنانی سیلەی ڕەحم وکارە چاکەکانی تریش، ئەوا بێگومان خوای گەورە بەچاکترین شێوە پاداشتی کاروکردەوەکانیان دەداتەوە وە ھیچیان لێ کەم ناکات، ئەم باس وخواسە بۆ شوێنکەوتوانی عیسای مەسیحە (سەلامی خوای لێ بێت) پێش ئەوەی خوای گەورە موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ڕەوانە بکات کە مەسیح خۆی موژدەی ھاتنی پێدابوون، بێگومان خوای گەورە ستەمکارانی خۆش ناوێت، گەورەترین ستەمیش ستەمی ھاوەڵ بڕیاردانە بۆ خوای گەورە وە باوەڕ ناھێنانە بە پێغەمبەرەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
58 : 3

ذَٰلِكَ نَتۡلُوهُ عَلَيۡكَ مِنَ ٱلۡأٓيَٰتِ وَٱلذِّكۡرِ ٱلۡحَكِيمِ

ئەوەی بۆت دەخوێنینەوە لەسەرگوزەشتە و ھەواڵی عیسی (سەلامی خوای لێ بێت) لەو نیشانە ڕوون وئاشکرایانەن کە بەڵگەن لەسەر ڕاستی ودروستی ئەوەی بۆ تۆ دابەزیووە، ئەویش مایەی وەبیرخستنەوەیە بۆ خواناسان، وە ھەمووی ڕاست ودروستن و بەھیچ شێوەیەک ناھەقی ونادروستیان بەسەردا نایەت. info
التفاسير:

external-link copy
59 : 3

إِنَّ مَثَلَ عِيسَىٰ عِندَ ٱللَّهِ كَمَثَلِ ءَادَمَۖ خَلَقَهُۥ مِن تُرَابٖ ثُمَّ قَالَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ

نمونەی خەلق ودروست بوونی عیسی (سەلامی خوای لێ بێت) لای خوای گەورە ھاوشێوەی خەلق ودروست بوونی ئادەمە کە خوای گەورە لەگڵ دروستی کرد، بەبێ باوک و بەبێ دایک، تەنھا ھێندە بوو کە خوای گەورە پێی فەرموو: ببە بە مرۆڤ، ئەوە بوو بوو بەو مرۆڤەی کە خوای گەورە وویستی لەسەر بوو، جا ئیتر چۆن وا گومان دەبەن کە عیسی خوا بێت؟ بە بەڵگەی ئەوە کە بەبێ باوک لەدایک بووە؟ ئەوان دان دەنێن بەوەی کە ئادەم مرۆڤە، لەگەڵ ئەوەشدا کە بەبێ باوک و دایکیش خوای گەورە خەلقی کرد ودروستی کرد. info
التفاسير:

external-link copy
60 : 3

ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُن مِّنَ ٱلۡمُمۡتَرِينَ

ئەو ھەق وڕاستیەی کە گومانی تێدا نیە لەبارەی عیساوە (سەلامی خوای لێ بێت) ھەر ئەوەیە کە خوای گەورە بۆی دابەزاندویت و بۆی باسکردویت، جا لەبەر ئەوە بەھیچ شێوەیەک گومانت نەبێت و تووشی دوو دڵی نەبیت لەبارەیەوە، بەڵکو پێویستە لەسەر ئەو ھەق وڕاستیەی کە لەسەریتی دامەزراوو بیت. info
التفاسير:

external-link copy
61 : 3

فَمَنۡ حَآجَّكَ فِيهِ مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلۡعِلۡمِ فَقُلۡ تَعَالَوۡاْ نَدۡعُ أَبۡنَآءَنَا وَأَبۡنَآءَكُمۡ وَنِسَآءَنَا وَنِسَآءَكُمۡ وَأَنفُسَنَا وَأَنفُسَكُمۡ ثُمَّ نَبۡتَهِلۡ فَنَجۡعَل لَّعۡنَتَ ٱللَّهِ عَلَى ٱلۡكَٰذِبِينَ

جا ئەی پێغەمبەر ھەر کەسێک لە گاورەکانی نەجران دەمەقاڵێی لەگەڵدا کردیت سەبارەت بە عیسی، وباوەڕی وابوو کە ئەو بەندەی خوا نیە، دوای ئەوەی کە زانیاری دروستت بۆ ھات لەسەری، ئەوا تۆ پێیان بڵێ: ئەگەر ڕاست دەکەن با ئێمە وئێوە بانگێ کوڕەکانمان و ژنەکانمان وبانگی خۆمان وخۆتان بکەین وە ھەموومان لە جێگایەک کۆ ببینەوە، پاشان داوا لەخوای گەورە بکەین کە نەفرینی خۆی دابەزێنێت بەسەر ئەوانەمان کە درۆزنین. info
التفاسير:
Bu sayfadaki ayetlerin faydaları:
• من كمال قدرته تعالى أنه يعاقب من يمكر بدينه وبأوليائه، فيمكر بهم كما يمكرون.
لە کەماڵی دەسەڵات وقودرەتی خوای گەورە ئەوەیە، سزای ئەوانە دەدات کە خەریکی فڕوفیڵن لە دۆستەکانی، ھەر چۆن ئەوان خەریکی فڕوفێڵن خوای گەورەش فڕوفێلەکانیان بەتاڵ وپووچ دەکاتەوە. info

• بيان المعتقد الصحيح الواجب في شأن عيسى عليه السلام، وبيان موافقته للعقل فهو ليس بدعًا في الخلقة، فآدم المخلوق من غير أب ولا أم أشد غرابة والجميع يؤمن ببشريته.
ڕوونکردنەوەی باوەڕی ڕاست ودروست لەبارەی عیسی (سەلامی خوای لێ بێت)، وە ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە ھاوتای ژیری ولۆژیکە، ئەویش شتێکی داھێنراو نیە لە دروستکراوەکانی خوادا، ئادەمی دروستکرد بەبێ باوک ودایک، کە زۆر سەرسورھێنەرترە، وە ھەموویش باوەڕیان وایە کە ئادەم مرۆڤ بووە. info

• مشروعية المُباهلة بين المتنازعين على الصفة التي وردت بها الآية الكريمة.
مەشروعیەتی موباھەلە لەنێوان دوو لایەنی ناکۆکدا بەو شێوەیەی کە لە ئایەتە پیرۆزەکەدا ھاتووە (بەوەی کە موسڵمانان لەگەڵ غەیری خۆیاندا داوا لەخوا بکەن کە ھەرلایەکیان ڕاست ناکەن بەر نەفرینی خوا بکەون). info