Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - Muhtasar Kur'an-ı Kerim Tefsiri Kürtçe Tercümesi

Sayfa numarası:close

external-link copy
101 : 3

وَكَيۡفَ تَكۡفُرُونَ وَأَنتُمۡ تُتۡلَىٰ عَلَيۡكُمۡ ءَايَٰتُ ٱللَّهِ وَفِيكُمۡ رَسُولُهُۥۗ وَمَن يَعۡتَصِم بِٱللَّهِ فَقَدۡ هُدِيَ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ

ئێوە چۆن بێباوەڕ دەبن بەخوای گەورە پاش باوەڕھێنانتان پێی، لەکاتێکدا ئێوە ھۆکاری زۆر گەورەتان پێیە بۆ دامەزراو بونتان لەسەر باوەڕ وئیمان، ئایەتەکانی خوای گەورەتان بەسەردا دەخوێنرێتەوە، وە پێغەمبەرەکەیشی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) بۆتانی ڕوون دەکاتەوە، جا ھەر کەسێک دەست بگرێت بە کتێبەکەی خوداوە (بە قورئان) و بە سوننەتی پێغەمبەرەکەیەوە، ئەوا بێگومان خوای گەورە سەرکەوتووی دەکات لەسەر ڕێگای ڕاست، ڕێگایەک کە ھیچ خوار و خێچی تێدا نیە. info
التفاسير:

external-link copy
102 : 3

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِۦ وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسۡلِمُونَ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە خوای گەورە و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، بەڕاستی لەخوا بترسن، ئەویش بەوەی شوێن فەرمانەکانی بکەون وە دوور بکەونەوە لەو شتانەی کە ڕێگری لێکردوون، وە سوپاسگوزاری بن لەسەر ناز ونیعمەتەکانی، وە توند دەست بگرن بە ئاینەکەیەوە تا ئەو کاتەی مردن یەخەتان دەگرێت ئێوە لەسەر ئەوە بەردەوام بن و وازی لێ نەھێنن. info
التفاسير:

external-link copy
103 : 3

وَٱعۡتَصِمُواْ بِحَبۡلِ ٱللَّهِ جَمِيعٗا وَلَا تَفَرَّقُواْۚ وَٱذۡكُرُواْ نِعۡمَتَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ إِذۡ كُنتُمۡ أَعۡدَآءٗ فَأَلَّفَ بَيۡنَ قُلُوبِكُمۡ فَأَصۡبَحۡتُم بِنِعۡمَتِهِۦٓ إِخۡوَٰنٗا وَكُنتُمۡ عَلَىٰ شَفَا حُفۡرَةٖ مِّنَ ٱلنَّارِ فَأَنقَذَكُم مِّنۡهَاۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمۡ ءَايَٰتِهِۦ لَعَلَّكُمۡ تَهۡتَدُونَ

ئەی باوەڕداران دەست بگرن بە قورئان و سوننەتەوە، وە نەکەونە ناو ئەو گوناھو تاوانانەی کە دەبێتە ھۆی لێک ترازان و جیاوازیتان، وە بیری ئەو ناز ونیعەمەتانەی خوا بکەنەوە کە بەسەرتانەوەیە، کاتێک ئێوە پێش ئیسلام دوژمنی یەکتر بوون و لەسەر بچوکترین ھۆکار لەگەڵ یەک دەجەنگان، بەڵام خوای گەورە بەھۆی ئیسلامەوە دڵەکانتانی یەکخست وبە فەزڵی ئەم ئاینەوە کردنی بە برای یەکتر، بەزەییتان بەیەکتردا دێتەوە، لەبەر ڕەزامەندی ئەو ئامۆژگاری یەکتر دەکەن، لەکاتێکدا پێش ئەوە لە تاوان و گوناھدا ڕۆچووبن کە وەخت بوو بەھۆی ئەو بێباوەڕیتانەوە بچنە ئاگری دۆزەخەوە، بەڵام خوای گەورە بەھۆی ئیسلامەوە ڕزگاری کردن و ڕێنوینی کردن بۆ باوەڕ وئیمان، ھەروەک چۆن خوای گەورە ئەمەی بۆ ڕوون کردنەوە، ھەر بەو شێوەیەش ئەوەی خێری دین ودونیاتانی تێدایە بۆتانی روون دەکاتەوە، تاوەکو بەھۆیەوە ڕێگای ژیری و ڕاست و دامەزراوی بگرنە بەر. info
التفاسير:

external-link copy
104 : 3

وَلۡتَكُن مِّنكُمۡ أُمَّةٞ يَدۡعُونَ إِلَى ٱلۡخَيۡرِ وَيَأۡمُرُونَ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَيَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِۚ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ

ئەی باوەڕداران با کۆمەڵێک لەئێوە ھەمیشە بانگەواز بکات بۆ ھەموو خێر و چاکەیەک کە خوای گەورە خۆشی دەوێت، وە فەرمان بکات بۆ ئەو کارە چاکانەی کە شەریعەتی ئیسلام پێی ئاشنا کردوین وژیری و لۆژیکیش بەچاکەیان دەزانێت، وە با ڕێگری بکەن لەو کارە خراپانەشی کە شەریعەتی ئیسلام ڕێگری لێ کردون و ژیری ولۆژیکیش بە خراپیان دەزانێت، جا ئەوانەی ئەم ئاکارە جوانانەیان تێدایە ھەر ئەوانن کە بەڕاستی سەرکەوتون لە دونیا و دواڕۆژیشدا. info
التفاسير:

external-link copy
105 : 3

وَلَا تَكُونُواْ كَٱلَّذِينَ تَفَرَّقُواْ وَٱخۡتَلَفُواْ مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلۡبَيِّنَٰتُۚ وَأُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٞ

ئەی باوەڕداران وەک ئەھلی کتاب لە جولەکە و گاورەکان مەبن کە لێک جودا و جیاواز بوون و بوون بەچەند دەستە وتاقمێکەوە، وە پاش ئەوەی بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرایان بۆھات لە لایەن خواوە کەچی لە ئاینەکەیاندا جیاوازیان تێکەوت و بوون بەچەند کۆمەڵێکەوە، ئا ئەوانەی کە باسکران لەلایەن خواوە سزای زۆر گەورەیان بۆ ھەیە. info
التفاسير:

external-link copy
106 : 3

يَوۡمَ تَبۡيَضُّ وُجُوهٞ وَتَسۡوَدُّ وُجُوهٞۚ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ٱسۡوَدَّتۡ وُجُوهُهُمۡ أَكَفَرۡتُم بَعۡدَ إِيمَٰنِكُمۡ فَذُوقُواْ ٱلۡعَذَابَ بِمَا كُنتُمۡ تَكۡفُرُونَ

ئا ئەو سزا گەورەو و سەخەتە دەدرێن لەڕۆژی دواییدا، جا ئەو کاتە لە خۆشی وبەختەوەریدا ڕووی باوەڕداران سپی وگەش دەبێت، وە ڕووی بێباوەڕانیش لە داخ و خەفەتدا ڕەش دەبێت، جا ئەوانەی لەو ڕۆژە گەورەدا کە ڕوویان ڕەش دەبێت بە سەر زەنشتەوە پێیان دەوترێت: ئایا ئێوە بێباوەڕ بوون بە یەکخواپەرستی و ئەو بەڵێنەی کە لێی وەرگرتبوون کە ھیچ شتێک نەکەنە ھاوەڵ وشەریکی دوای ئەوەی دانتان پێدانا و بەڕاستان زانی؟! جا لەبەر ئەوە سزای سەختی خوا بچەژن، ئەو سزایەی بەھۆی بێباوەڕیتانەوە بۆی ئامادە کردوون. info
التفاسير:

external-link copy
107 : 3

وَأَمَّا ٱلَّذِينَ ٱبۡيَضَّتۡ وُجُوهُهُمۡ فَفِي رَحۡمَةِ ٱللَّهِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ

بەڵام ئەوانەی کە ڕوویان سپی و گەشە، جێگا و پلە وپایەیان ئەو بەھەشتانەیە کە پڕن لە ناز ونیعمەتی خوا، بە ھەمیشەیی و ھەتا ھەتایی لەو ناز ونیعمەتانەدا دەمێننەوە کە ھەرگیز تیا ناچێت و ھەرگیزیش لێان ناسەرێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
108 : 3

تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱللَّهِ نَتۡلُوهَا عَلَيۡكَ بِٱلۡحَقِّۗ وَمَا ٱللَّهُ يُرِيدُ ظُلۡمٗا لِّلۡعَٰلَمِينَ

ئەو بەڵگە ونیشانانەی کە بەڵێن و ھەڕەشەیان تێدایە، ئەی پێغەمبەر بەسەرتدا دەیخوێنینەوە، کە ھەمووی ڕاستن وھیچ درۆیەکیان تێدا نیە، وە ھەموو حوکمەکانی لەو پەڕی دادگەریدا، وە بێگومان خوای گەورە ھیچ زوڵم وستەمێکیشی ناکات لە دروستکراوەکانی لە جیھاندا، بەڵکو ھیچ کەسێکیش سزا نادات بەھۆی کار وکردەوەی خراپی خۆیەوە نەبێت کە ئەنجامیان دەدات. info
التفاسير:
Bu sayfadaki ayetlerin faydaları:
• متابعة أهل الكتاب في أهوائهم تقود إلى الضلال والبعد عن دين الله تعالى.
شوێنکەوتنی ھەواو وھەوەس و ئارەزووی جولەکە وگاورەکان دەبێتە ھۆی گومڕایی و دورکەوتنەوە لە ئاینی خوای گەورە. info

• الاعتصام بالكتاب والسُّنَّة والاستمساك بهديهما أعظم وسيلة للثبات على الحق، والعصمة من الضلال والافتراق.
دەستگرتن بە قورئان وسوننەت و ڕێنیونیەکانیانەوە، گەورەترین ھۆکاری دامەزراوین لەسەر ھەق وڕاستی، وە پارێزراوی لە گومڕایی و سەر لێشێواوی و جودایی. info

• الافتراق والاختلاف الواقع في هذه الأمة في قضايا الاعتقاد فيه مشابهة لمن سبق من أهل الكتاب.
کەرتبوون و ناکۆکی بوون لە ئومەتی ئیسلامدا لە بابەتەکانی بیروباوەڕ، لێکچوونی ھەیە لەگەڵ ئەوەی کە پێشووتر لەناو جولەکە وگاورەکان ھەبووە. info

• وجوب الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر؛ لأن به فلاح الأمة وسبب تميزها.
واجبە مرۆڤی باوەڕدار فەرمان بکات بە چاکە و ڕێگریش بکات لەخراپە، چونکە ئەوە ھۆکاری ڕزگاری ئوممەت وجیاکردنەوەیەتی لەتەواوی ئوممەتانی تر. info