Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - Muhtasar Kur'an-ı Kerim Tefsiri Kürtçe Tercümesi

Sayfa numarası:close

external-link copy
46 : 3

وَيُكَلِّمُ ٱلنَّاسَ فِي ٱلۡمَهۡدِ وَكَهۡلٗا وَمِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

لەکاتێکدا عیسی ھێشتا کۆرپە ساوایەک بوو لە بێشکەدا، وە پێش ئەوەی کاتی قسە کردنی بێت، خوای گەورە وای لێکرد لەگەڵ خەڵکیدا قسە بکات، وە دیسان کاتێکیش کە گەورە بوو ھێز وتوانا وپیاوەتی پەیدا کرد کەوتە قسە کردن لەگەڵیان، گفتوگۆی لەگەڵ دەکردن لەبارەی ھەرشتێک کە خێر وچاکەی دین و دونیایانی تێدا بێت، وە ھەروەھا یەکێکیشە لە پیاوچاکان لە گوفتار وکرداریدا. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 3

قَالَتۡ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي وَلَدٞ وَلَمۡ يَمۡسَسۡنِي بَشَرٞۖ قَالَ كَذَٰلِكِ ٱللَّهُ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُۚ إِذَا قَضَىٰٓ أَمۡرٗا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ

مەریەم بەسەرسوڕمانێکەوە وتی: ئەی پەروەردگارم چۆن من بەبێ پیاو منداڵم دەبێت؟ چۆن منداڵم دەبێت کە ھیچ کەسێک نزیکم نەبووەتەوە نە بەحەرام و نە بەحەڵاڵ؟ فریشتەکە پێی وت: ھەروەک چۆن خوای گەورە بەبێ باوک منداڵی پێ بەخشیت، ھەر بەو شێوەیە ئەمەش فەرمانی خوایە و ھەرواش دەبێت، خوای گەورە ویستی لەسەر ھەر شتێک بێت دروستی دەکات، ئەگەر پێچەوانەی ئەوەش بێت کە خەڵکی لەسەری ڕاھاتوون، جا ئەگەر ھەر کارێکی ویست کە ئەنجامی بدات، ئەوە تەنھا فەرمانی پێ دەکات و دەڵێت: ببە، ئەویش خێرا دەبێت، وە ھیچ شتێکیشی لێ دەسەوسان نابێت. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 3

وَيُعَلِّمُهُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَٱلتَّوۡرَىٰةَ وَٱلۡإِنجِيلَ

خوای گەورە ئەو کوڕەی تۆ فێری نوسین و دانایی وکارجوانی لە گوفتار و کرداردا دەکات، وە ئەو تەوراتەیشی فێر دەکات کە دایبەزاندبوو بۆ موسی (سەلامی خوای لێ بێت)، وە ئینجیلیشی فێر دەکات کە دواتر دایدەبەزێنێت بۆی. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 3

وَرَسُولًا إِلَىٰ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ أَنِّي قَدۡ جِئۡتُكُم بِـَٔايَةٖ مِّن رَّبِّكُمۡ أَنِّيٓ أَخۡلُقُ لَكُم مِّنَ ٱلطِّينِ كَهَيۡـَٔةِ ٱلطَّيۡرِ فَأَنفُخُ فِيهِ فَيَكُونُ طَيۡرَۢا بِإِذۡنِ ٱللَّهِۖ وَأُبۡرِئُ ٱلۡأَكۡمَهَ وَٱلۡأَبۡرَصَ وَأُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰ بِإِذۡنِ ٱللَّهِۖ وَأُنَبِّئُكُم بِمَا تَأۡكُلُونَ وَمَا تَدَّخِرُونَ فِي بُيُوتِكُمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لَّكُمۡ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ

ھەروەھا دەیکات بە پێغەمبەر بۆ لای نەوەکانی ئیسرائیل، وە پێیان دەڵێت: من پێغەمبەر و نێرراوی خوام بۆلای ئێوە، وە بەڵگە ونیشانەیشم بۆ ھێناون لەسەر ڕاستی دروستی پێغەمبەرایەتیم، کە بریتیە لەوەی لە قوڕ شکڵی باڵندەتان بۆ دروست دەکەم، پاشان فووی پێدا دەکەم بەیارمەتی خوای گەورە دەبێتە باڵندەیەکی زیندوو، وە ئەو کەسەشی بە زکماکی بە کوێری لەدایک بووبێت چاکی دەکەمەوە، وە ئەوەشی دووچاری بەڵەکی بووبێت چاکی دەکەمەوە و پێستە جوانەکەی بۆ دەگەڕێتەوە، وە بە یارمەتی خوای گەورە مردووان زیندوو دەکەمەوە، وە پێتان دەڵێم چی دەخۆن، وە چیش لە ماڵەوە ھەڵدەگرن و دەیشارنەوە، ئەو کارە گەورانەی کە بۆم باسکردن ولە دەسەڵاتی مرۆڤدا نین ھەمووی بەڵگەی ڕوون و ئاشکران لەسەر ئەوەی من نێردراوی خودام بۆ لای ئێوە، ئەگەر ئێوە باوەڕداران و باوەڕتان ھەیە بە بەڵگە ونیشانەکان. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 3

وَمُصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيَّ مِنَ ٱلتَّوۡرَىٰةِ وَلِأُحِلَّ لَكُم بَعۡضَ ٱلَّذِي حُرِّمَ عَلَيۡكُمۡۚ وَجِئۡتُكُم بِـَٔايَةٖ مِّن رَّبِّكُمۡ فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ

وە ھەروەھا ئەوەشم بۆ ھێناون کە بەڵگە بێت لەسەر ڕاست ودروستی ئەوەی لە پێش منەوە لە تەورات دابەزیوە، وە ھاتووم تاوەکو ھەندێک لەو شتانەی کە پێشتر حەرام کراوە لەسەرتان بۆتانی حەڵاڵ بکەم، تاوەکو ئاسان و سووک بێت لەسەرتان، وە بەڵگەی ڕوون وئاشکرام بۆ ھێناون لەسەر ڕاستی ئەوەی پێتان دەڵێم، جا لەبەر ئەوە لەخوای گەورە بترسن بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دوور بکەونەوە لەو شتانەی کە قەدەغەی کردوون، وە گوێڕایەڵم بن لەوەی بانگتان دەکەم بۆی. info
التفاسير:

external-link copy
51 : 3

إِنَّ ٱللَّهَ رَبِّي وَرَبُّكُمۡ فَٱعۡبُدُوهُۚ هَٰذَا صِرَٰطٞ مُّسۡتَقِيمٞ

بێگومان اللەی بەرزوبڵند پەروەردگاری من و ئێوەشە، ھەر بەتەنھا ئەو شایستەی ئەوەیە گوێرایەڵی بکرێت ولێ بترسێت، جا لەبەر ئەوە بە تاک وتەنھایی بیپەرستن، ئەوەی کە من فەرمانم پێکردن لە پەرستنی خوای گەورە و ترسان لێی، ھەر ئەوە ڕێگای ڕاست و دروستە کە بەھیچ شێوەیەک لار و خوار و خێچی تێدا نیە. info
التفاسير:

external-link copy
52 : 3

۞ فَلَمَّآ أَحَسَّ عِيسَىٰ مِنۡهُمُ ٱلۡكُفۡرَ قَالَ مَنۡ أَنصَارِيٓ إِلَى ٱللَّهِۖ قَالَ ٱلۡحَوَارِيُّونَ نَحۡنُ أَنصَارُ ٱللَّهِ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَٱشۡهَدۡ بِأَنَّا مُسۡلِمُونَ

جا کاتێک عیسی (سەلامی خوای لێ بێت) زانی ئەوان ھەر سوورن لەسەر بێباوەڕی خۆیان. بە نەوەکانی ئیسرائیلی ووت: کێتان یارمەتیدەرم دەبێت لە بانگەواز کردن بۆلای خوای گەورە، پیاوە دڵسۆز وشوێنکەوتە دەستە بژێرەکانیان ووتیان: ئێمە یارمەتیدەری ئاینی خوای گەورەین، باوەڕمان بەخوای گەورە ھەیە و شوینت کەوتین، وە تۆیش ئەی عیسی شاھیدبە، کە ئێمە ملکەچی فەرمانی خوای گەورەین، بە یەکخواپەرستی وگوێرایەڵی بۆی. info
التفاسير:
Bu sayfadaki ayetlerin faydaları:
• شرف الكتابة والخط وعلو منزلتهما، حيث بدأ الله تعالى بذكرهما قبل غيرهما.
شەرەف وڕێز وحورمەتی نوسین وخەت وبەرزی وپلەو پایەیەی لای خوای گەورە، چونکە خوای گەورە پێش ھەموو شتێک باسی ئەوانی کرد. info

• من سنن الله تعالى أن يؤيد رسله بالآيات الدالة على صدقهم، مما لا يقدر عليه البشر.
یەکێک لە سوننەتەکانی خوای گەورە ئەوەیە کە پاڵپشتی پیغەمبەرەکانی دەکات بە بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرا لەسەر ڕاست و دروستی پەیامەکەیان، ئەو بەڵگە ونیشانانەی کە مرۆڤەکان توانای جێ بەجێ کردنیان نیە ودەستەوسانن لە ئاستیدا. info

• جاء عيسى بالتخفيف على بني إسرائيل فيما شُدِّد عليهم في بعض شرائع التوراة، وفي هذا دلالة على وقوع النسخ بين الشرائع.
عیسا (سەلامی خوای لێ بێت) کارئاسانی ھێنا بۆ نەوەکانی ئیسرائیل، لەو شتانەی کە پێشتر ھەندێک لەو شەریعەتەی تەورات ھێنابووی لەسەری گران کردبوون، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە نەسخ -هەڵوەشاندنەوە- لە نێوان شەریعەتەکانی پێشووتردا ھەبووە. info