Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - Muhtasar Kur'an-ı Kerim Tefsiri Kürtçe Tercümesi

Sayfa numarası:close

external-link copy
158 : 3

وَلَئِن مُّتُّمۡ أَوۡ قُتِلۡتُمۡ لَإِلَى ٱللَّهِ تُحۡشَرُونَ

دڵنیابن ھەرچۆنێک بمرن ولەسەر ھەر حاڵەتێک بمرن، یان بکوژرێن، ئەوا ھەر ھەمووتان ھەر بۆلای خوا دەگەڕێنەوە، بۆ ئەوەی پاداشتی کار وکردەوەی ھەمووتان بداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
159 : 3

فَبِمَا رَحۡمَةٖ مِّنَ ٱللَّهِ لِنتَ لَهُمۡۖ وَلَوۡ كُنتَ فَظًّا غَلِيظَ ٱلۡقَلۡبِ لَٱنفَضُّواْ مِنۡ حَوۡلِكَۖ فَٱعۡفُ عَنۡهُمۡ وَٱسۡتَغۡفِرۡ لَهُمۡ وَشَاوِرۡهُمۡ فِي ٱلۡأَمۡرِۖ فَإِذَا عَزَمۡتَ فَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُتَوَكِّلِينَ

ئەی پێغەمبەر بەھۆی میھرەبان وڕەحمەتی گەورەی خواوەیە کە تۆ نەرم ونیان بویت لەگەڵ ھاوەڵەکانتدا، ئەگەر بھاتایە لە کردار وگوفتارتدا توند و دڵ ڕەق بویتایە ئەوا ئەوان دەوریان چۆڵ دەکردیت، بۆیە لە کەمتەرخەمیەکانیان بەرامبەر خۆت چاوپۆشیان لێ بکە، وە داوای لێخۆش بوونیان بۆ بکە، وە لەو بابەتانەیش کە پێویستی بە ڕاوێژ ھەیە ڕاوێژیان پێ بکە، جا پاش ڕاوێژ کردن کاتێک بۆ ڕایەک ڵێبڕایت بۆ ئەنجامدانی کارەکەت پشت بەخوای گەورە ببەستە وکارەکەت ئەنجام بدە، بێگومان خوای گەورە ئەو کەسانەی خۆش دەوێت کە تەنھا پشت بەو دەبەستن، وە سەرکەوتوویان دەکات و پشتیان دەگرێت. info
التفاسير:

external-link copy
160 : 3

إِن يَنصُرۡكُمُ ٱللَّهُ فَلَا غَالِبَ لَكُمۡۖ وَإِن يَخۡذُلۡكُمۡ فَمَن ذَا ٱلَّذِي يَنصُرُكُم مِّنۢ بَعۡدِهِۦۗ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلۡيَتَوَكَّلِ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ

بێگومان ئەگەر خوای گەورە یارمەتی دان وسەری خستن ئەوا ھیچ کەسێکی ناتوانێت بەسەرتاندا زاڵ ببێت، ئەگەر بێتۆ ھەموو خەڵکی سەر زەویش کۆ ببنەوە لەسەرتان، خۆ ئەگەر ھاتوو سەری نەخستن و وازی لێھێنان وتەسلیمی دەستی خۆتانی کردنەوە ئەوا ھیچ کەسێک ناتوانێت سەرتان بخات ویارمەتیتان بدات، چونکە سەرکەوتن تەنھا بەدەستی ئەوە، بۆیە با باوەڕداران تەنھا پشت وپەنایان ھەر خوای گەورە بێت، وە پشت بەھیچ کەسێکی تر نەبەستن. info
التفاسير:

external-link copy
161 : 3

وَمَا كَانَ لِنَبِيٍّ أَن يَغُلَّۚ وَمَن يَغۡلُلۡ يَأۡتِ بِمَا غَلَّ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفۡسٖ مَّا كَسَبَتۡ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ

بۆ ھیچ پێغەمبەرێک نیە لە پێغەمبەران وە شیاو نیە بۆیان کە خیانەت بکەن لەھەڵگرتنی شتێک لەدەستکەوتەکانی جەنگ، ئەوە نەبێت کە خوای گەورە بۆی دیاری کردوون وتایبەتی کردووە بە خۆیانەوە، جا ھەر کەسێک لە ئێوە خیانەت بکات لە دەستکەوتەکانی جەنگ، ئەوا خوای گەورە سزای دەدات و سوک وڕیسوای دەکات لەڕۆژی دواییدا، بەشێوەیەک لەو ڕۆژەدا دەیھێننە بەردەم ھەموو خەڵک بەو شتەوە کە بە خیانەت ھەڵیگرتووە بۆ خۆی، پاشان ھەموو کەس پاداشتی کار وکردەوەی خۆی بەبێ ھیچ کەم وکوورتیەک دەدرێتەوە، ھیچ ستەمیان لێ ناکرێت کە خراپەکانیان بۆ زیاد بکرێت، یان چاکە و خێر و حەسەناتەکانیان بۆ کەم بکرێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
162 : 3

أَفَمَنِ ٱتَّبَعَ رِضۡوَٰنَ ٱللَّهِ كَمَنۢ بَآءَ بِسَخَطٖ مِّنَ ٱللَّهِ وَمَأۡوَىٰهُ جَهَنَّمُۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ

ھیچ کاتێک لای خوای گەورە وەک یەک نین، ئەو کەسەی شوێن ڕەزامەندی خوای گەورە کەوتبێت وباوەڕی پێ ھێنابێت وکار وکردەوەی چاکەی کردبێت، لەگەڵ ئەو کەسەی بێباوەڕ بووبێت و کاروکردەوەی خراپی ئەنجام دابێت و بە توڕەی و خەشم وقینی خواوە گەڕابێتەوە لای، شوێن وجێگای ئەو کەسە لادەرە ئاگری دۆزەخە، کە شوێن وجێگایەکی زۆر خراپە. info
التفاسير:

external-link copy
163 : 3

هُمۡ دَرَجَٰتٌ عِندَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ بَصِيرُۢ بِمَا يَعۡمَلُونَ

ئەوان لە دونیا و دواڕۆژدا پلە و پایە و جێگا وڕێگایان لای خوا جیاوازە، بێگومان خوای گەورە بینەری کاروکردەوەیانە، وە ھیچ شتێکی لێ وون نابێت، وە پاداشتی ھەموو کەسێک بەپێی کاروکردەوەی دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
164 : 3

لَقَدۡ مَنَّ ٱللَّهُ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ إِذۡ بَعَثَ فِيهِمۡ رَسُولٗا مِّنۡ أَنفُسِهِمۡ يَتۡلُواْ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِهِۦ وَيُزَكِّيهِمۡ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَإِن كَانُواْ مِن قَبۡلُ لَفِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٍ

بێگومان خوای گەورە منەتی کرد بەسەر باوەڕداراندا، وە ناز ونیعمەتی خۆی ڕشت بەسەریاندا، وە چاکەی زۆری لەگەڵ کردن چونکە لەخۆیان وھەر لەمرۆڤ پێغەمبەرێکی بۆ ناردن، کە ئایەتەکانی قورئانیان بەسەردا دەخوێنێتەوە، وە پاکیان دەکاتەوە لە پیسی وچەپەڵی ھاوەڵدانان و خوڕەوشتی نەگریس وخراپ، وە قورئان وسوننەتیان فێر دەکات، لەکاتێکدا پێش پێغەمبەرایەتی ئەوان لە گومڕایی و سەرلێشێواویەکی ڕوون ئاشکرای دوور لە ھیدایەت وڕێنوێنی خوای گەورەدا بوون. info
التفاسير:

external-link copy
165 : 3

أَوَلَمَّآ أَصَٰبَتۡكُم مُّصِيبَةٞ قَدۡ أَصَبۡتُم مِّثۡلَيۡهَا قُلۡتُمۡ أَنَّىٰ هَٰذَاۖ قُلۡ هُوَ مِنۡ عِندِ أَنفُسِكُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ

ئەی باوەڕداران ئایا کاتێک کە تووشی ئەو شکستەی ڕۆژی ئوحود بوونەوە، ئەوەی لێتان کوژرا کوژرا، لەکاتێکدا پێشتر ئێوە دوو ھێندە زیانتان بەوان گەیاند لەڕۆژی بەدردا، لە بەدیل گرتن و کوشتن، ئایا ووتتان: ئێمەی باوەڕدار لەکوێوە وە بۆچی دوچاری ئەمە بووینەوە؟ لەکاتێکدا پێغەمبەری خوایشمان لەگەڵدایە؟ جا ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئەوەی تووشتان بوو ھۆکاری ئەو ناکۆکی وڕاجیاییە بوو کە دروست بوو لەنێوتاندا، وە بەھۆی سەرپێچی کردنی فەرمانی پێغەمبەرەوەکەتانەوە بوو، بێگومان خوای گەورە زۆر بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، ئەوەی ئەو بیەوێت سەری دەخات، وە ئەوەی ئەویش بیەوێت ژێری دەخات. info
التفاسير:
Bu sayfadaki ayetlerin faydaları:
• النصر الحقيقي من الله تعالى، فهو القوي الذي لا يحارب، والعزيز الذي لا يغالب.
سەرکەوتنی ڕاستەقینە لەلایەن خوای بەرز وبڵندەوەیە، ئەو زاتەی کە کەس ناتوانێت لەگەڵیدا بجەنگێت، کە زۆر بەدەسەڵاتە و ھەرگیز کەس بەسەریدا زاڵ نابێت. info

• لا تستوي في الدنيا حال من اتبع هدى الله وعمل به وحال من أعرض وكذب به، كما لا تستوي منازلهم في الآخرة.
لە دونیادا یەکسان نیه ئەو کەسەی کە شوێن ڕێنوینی خوا کەوتوه وکاری پێکردووە، لەگەڵ ئەو کەسەی کە پشتی تێکردووە وبەدرۆی زانیووە، ھەروەک چۆن پلە وپایە وجێگا وڕێگایان لە دواڕۆژدا یەکسان نین. info

• ما ينزل بالعبد من البلاء والمحن هو بسبب ذنوبه، وقد يكون ابتلاء ورفع درجات، والله يعفو ويتجاوز عن كثير منها.
ئەوەی لە بەڵا و ناڕەحەتی و ناخۆشی تووشی بەندەکان دەبێت ھەمووی بەھۆی تاوان وگوناھیانەوەیە، یان بۆ تاقیکردنەوە وبەرزکردنەوەی پلەو پایەیانە، خوای گەورەش لە زۆرێکیان خۆش دەبێت و چاوپۆشیان لێدەکات. info