Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - Muhtasar Kur'an-ı Kerim Tefsiri Kürtçe Tercümesi

Sayfa numarası:close

external-link copy
16 : 3

ٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَآ إِنَّنَآ ءَامَنَّا فَٱغۡفِرۡ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ ٱلنَّارِ

بەھەشتیەکان ئەوانەن کە لە نزا وپاڕانەوەکانیاندا بە پەروەردگاریان دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان بێگومان ئێمە باوەڕمان بەتۆ ھێناوە، وە باوەڕیشمان ھێناوە بەو پەرتووک وپەڕاوانەیشی داتبەزاندووە بۆ پیغەمبەرەکانت، وە شوێن شەریعەتەکەیشت کەوتوین، دەی سا تۆیش لەو گوناھانەمان خۆشبە کە کردومانن، وە لەسزای ئاگری دۆزەخیش بمانپارێزە. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 3

ٱلصَّٰبِرِينَ وَٱلصَّٰدِقِينَ وَٱلۡقَٰنِتِينَ وَٱلۡمُنفِقِينَ وَٱلۡمُسۡتَغۡفِرِينَ بِٱلۡأَسۡحَارِ

ئەوان ئارامگرن لەسەر بەجێھێنانی تاعەت وگوێڕایەڵی پەروەردگار و دوور کەوتنەوە لە خراپەکاری، وە ئارامیش دەگرن لەسەر ھەر بەڵا وموصیبەتێک توشیان دەبێت، ئەوانە ڕاستگۆن لە گوفتار و کرداریاندا، بە تەواوی گوێڕایەڵێ خوای گەورەن، ماڵوسامانی خۆیان دەبەخشن لە پێناو خوای گەورە، کۆتا بەشی شەویش داوای لێخۆشبوون لە پەروەردگاریان دەکەن، لەبەر ئەوەی نزا وپاڕانەوە لەکۆتا بەشی شەودا لە گیرا بوونەوە نزیکە، وە دڵیش سەرقاڵی شتی تر نابێت. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 3

شَهِدَ ٱللَّهُ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَأُوْلُواْ ٱلۡعِلۡمِ قَآئِمَۢا بِٱلۡقِسۡطِۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ

خوای گەورە شاھیدی دەدات کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نیە جگە لەخۆی، ئەویش بەوەی لە گەردوندا کۆمەڵێک بەڵگە ونیشانەی ڕوون و ئاشکرای بەرقەرار کردووە کە بەڵگەیە لەسەر خوایەتی زاتی ھەق تەعالای خۆی، وە ھەروەھا فریشتەکانیش ئەم شاھیدیە دەدەن، وە زانایانیش بە ڕوون کردنەوەی یەکخواپەرستی وبانگەواز کردن بۆی گەورەترین شاھیدی دەدەن لەسەر یەکخواناسی ویەکخواپەرستی و بەقەراربوونی دادگەری پەروەردگار لە دروستکراوەکان وشەریعەتەکەیدا، کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نیە جگە لە زاتی گەورەی باڵادەستی خۆی کە ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، کە زۆر دانا وکاربەجێیە لە دروستکراوەکان وبەرێوەبردن وشەریعەت ویاسا وڕیساکانیدا. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 3

إِنَّ ٱلدِّينَ عِندَ ٱللَّهِ ٱلۡإِسۡلَٰمُۗ وَمَا ٱخۡتَلَفَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلۡعِلۡمُ بَغۡيَۢا بَيۡنَهُمۡۗ وَمَن يَكۡفُرۡ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ

بێگومان ئاینی وەرگیراو وپەسەند لای خوای گەورە تەنھا ئاینی پیرۆزی ئیسلامە، ئەویش بریتیە لە ملکەچی تەواو بۆ خوای گەورە بەتاک وتەنھایی، بە گوێڕایەڵی وتەسلیم بوون پێی بە ھەموو ماناکانی پەرستن، وە باوەڕ بوون بە سەرجەم پێغەمبەرەکانی تا دەگاتە کۆتا پێغەمبەر کە موحەمەد المصطفی یە (صلی اللە علیە وسلم)، کە کۆتایی ھێنا بە پێغەمبەرایەتی، وە جگە لە شەریعەتەکەی ئەو ھیچ شەریعەتێکی تر لای خوای گەورە پەسەند نیە، وە جولەکە وگاورەکانیش کە لەناو خۆیاندا پێک نەھاتن ودوو بەرەکیان تێکەوت وبوون بە چەند دەستە وتاقمێکەوە دوای ئەوە ھات کە بەڵگە ونیشانە و زانیاری تەواویان بۆ ھات لەسەر ڕاستی ودروستی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، بەڵام لەبەر ڕژدی وحەسوودی وسوور بوونیان لەسەر دونیا باوەڕیان پێ نەھێنا، وە ھەر کەسێک بێباوەڕ بێت بەو بەڵگە ونیشانە وئایەتانەی کە دابەزیوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەی، ئەوا بێگومان خوای گەورە زۆر خێرا وچەسپانە لە لێپرسینەوە وموحاسەبە کردنیان لە ڕۆژی دواییدا. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 3

فَإِنۡ حَآجُّوكَ فَقُلۡ أَسۡلَمۡتُ وَجۡهِيَ لِلَّهِ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِۗ وَقُل لِّلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡأُمِّيِّـۧنَ ءَأَسۡلَمۡتُمۡۚ فَإِنۡ أَسۡلَمُواْ فَقَدِ ٱهۡتَدَواْۖ وَّإِن تَوَلَّوۡاْ فَإِنَّمَا عَلَيۡكَ ٱلۡبَلَٰغُۗ وَٱللَّهُ بَصِيرُۢ بِٱلۡعِبَادِ

ئەی پێغەمبەر ئەگەر ھاتوو ئەوانە لەسەر ئەو ھەق وڕاستیەی کە دابەزیووە بۆ سەرت دەمەقاڵێ وچەن وچونیان لەگەڵ کردیت، لەوەڵامیاندا بڵێ: من وئەوانەیش شوێن من کەوتوون لە باوەڕداران خۆمان تەسلیم بە خوای گەورە کردووە وملکەچی فەرمانەکانی بووین، وە بڵێ بە گاور وجولەکە و بت پەرستەکانیش: ئایا پاش ئەو ھەمووە بەڵگە ونیشانانە ئیتر کاتی ئەوە نەھاتووە ئێوەش بە دڵسۆزی وئیخلاصەوە ملکەچی خوای گەورە و ئەوەی من ھێناومە ببن؟ جا ئەگەر ملکەچی خوای گەورە بوون وشوێن شەریعەت وبەرنامەکەی تۆ کەوتن ئەوا بێگومان شوێن ڕێنومایی وھیدایەت کەوتون، خۆ ئەگەر پشتیان ھەڵکرد لە ئیسلام، ئەوا بێگومان ئەرکی تۆ تەنھا گەیاندنی پەیامەکەتە، پاش ئەوە ئیتر بیاندەرە دەست خوای گەورە چونکە لێپرسنەوەیان لەسەر ئەوە، ھەر ئەویش بە بەندەکانی شارەزا وبینایە، وە پاداشت و سزای کارو کردەوەشیان دەداتەوه. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 3

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكۡفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَيَقۡتُلُونَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ بِغَيۡرِ حَقّٖ وَيَقۡتُلُونَ ٱلَّذِينَ يَأۡمُرُونَ بِٱلۡقِسۡطِ مِنَ ٱلنَّاسِ فَبَشِّرۡهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ

بێگومان ئەوانەی (لە جولەکە وگاورەکان) بێباوەڕ بوون بەو بەڵگە ونیشانانەی کە دابەزیووە بۆ سەریان، وە پێغەمبەرەکانیش بە ناھەق و ستەم ودوژمنکاری دەکوژن، وە ئەوانەش دەکوژن کە فەرمان بە دادگەری دەکەن لە نێو خەڵیکدا، ئەو کەسانەی فەرمان بەچاکە وڕێگری لە خراپەکاری دەکەن، ئەی موحەمەد موژدەی سزای بە سوێ وبە ئازار بەو بێباوەڕە خوین مژە بکوژانە بدە کە خوای گەورە تۆڵەیان لێدەسێنێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 3

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ حَبِطَتۡ أَعۡمَٰلُهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ

ئا ئەوانەی کە ئەوە خو وسیفاتیانە ھەموو کار وکردەوەیان پووچ وبەتاڵە، وە ھیچ سودێکیان نە لە دونیا و نە لە دوا ڕۆژدا پێ ناگەیەنن، چونکە باوەڕیان بەخوای گەورە نیە، وە ھیچ کەسێکیش ناتوانێت سەریان بخات ولە سزای خوا ڕزگاریان بکات. info
التفاسير:
Bu sayfadaki ayetlerin faydaları:
• من أعظم ما يُكفِّر الذنوب ويقي عذاب النار الإيمان بالله تعالى واتباع ما جاء به الرسول صلى الله عليه وسلم.
گەورەترین شتێک کە دەبێتە ھۆی سڕینەوەی گوناھەکان وڕزگار بوون لە ئاگری دۆزەخ باوەڕ بوونە بەخوای گەورە و شوێن کەوتنی ئەوەیە کە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی. info

• أعظم شهادة وحقيقة هي ألوهية الله تعالى ولهذا شهد الله بها لنفسه، وشهد بها ملائكته، وشهد بها أولو العلم ممن خلق.
گەورەترین شاھیدیدان وڕاستی بریتیە لە یەکخواپەرستی اللە تەعالا، ھەر لەبەر ئەوەیشە خوای گەورە شاھیدی پێداوە بۆ خۆی، وە فریشتەکان و زانایانیش ھەمان شاھیدیان داوە پێی. info

• البغي والحسد من أعظم أسباب النزاع والصرف عن الحق.
ستەم وحەسادەت له گەورەترین هۆكاری دووبەرەكی ولادانن له حەق وڕاستی. info