ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
195 : 3

فَٱسۡتَجَابَ لَهُمۡ رَبُّهُمۡ أَنِّي لَآ أُضِيعُ عَمَلَ عَٰمِلٖ مِّنكُم مِّن ذَكَرٍ أَوۡ أُنثَىٰۖ بَعۡضُكُم مِّنۢ بَعۡضٖۖ فَٱلَّذِينَ هَاجَرُواْ وَأُخۡرِجُواْ مِن دِيَٰرِهِمۡ وَأُوذُواْ فِي سَبِيلِي وَقَٰتَلُواْ وَقُتِلُواْ لَأُكَفِّرَنَّ عَنۡهُمۡ سَيِّـَٔاتِهِمۡ وَلَأُدۡخِلَنَّهُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ ثَوَابٗا مِّنۡ عِندِ ٱللَّهِۚ وَٱللَّهُ عِندَهُۥ حُسۡنُ ٱلثَّوَابِ

[ فَاسْتَجَابَ لَهُمْ رَبُّهُمْ ] په‌روه‌ردگاریش وه‌ڵامی دوعاكه‌ی دانه‌وه‌ [ أَنِّي لَا أُضِيعُ عَمَلَ عَامِلٍ مِنْكُمْ مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى بَعْضُكُمْ مِنْ بَعْضٍ ] كه‌ من كرده‌وه‌ی هیچ كه‌سێك له‌ ئێوه‌ نافه‌وتێنم ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی چاكی كردبێت پاداشتی ئه‌ده‌مه‌وه‌ ئیتر ئه‌گه‌ر نێر بێ یان مێ جیاوازی نیه‌، ئافره‌تیش وه‌كو پیاو وایه‌ له‌ گوێڕایه‌ڵی و كرده‌وه‌ی چاك و پاداشتدا [ فَالَّذِينَ هَاجَرُوا وَأُخْرِجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كۆچیان كردبێ چ پیاو بن یان ئافره‌ت وه‌ له‌ ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ركرابێتن [ وَأُوذُوا فِي سَبِيلِي ] وه‌ له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ئازار درابێتن له‌ لایه‌ن موشریكانه‌وه‌ [ وَقَاتَلُوا وَقُتِلُوا ] وه‌ كوشتاری دوژمنانی خوای گه‌وره‌یان كردبێ وه‌ له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا كوژرابێتن [ لَأُكَفِّرَنَّ عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ ] ئه‌وه‌ هه‌رچی خراپه‌یان كردبێ هه‌ر هه‌موویان بۆ ئه‌سڕمه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیجره‌ت كردن و جیهاد كردن و شه‌هید بوون له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ هه‌موو تاوانی مرۆڤـ ئه‌سڕێته‌وه‌ ته‌نها قه‌رزارى نه‌بێت [ وَلَأُدْخِلَنَّهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] وه‌ ئه‌یانخه‌مه‌ ناو به‌هه‌شتانێك كه‌ باخ و داره‌كانی جۆگه‌له‌ ئاوی به‌ژێردا ئه‌ڕوات [ ثَوَابًا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ] ئه‌مه‌ پاداشتێكه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ [ وَاللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الثَّوَابِ (١٩٥) ] وه‌ باشترین پاداشت له‌لای خوای گه‌وره‌یه‌ . info
التفاسير:

external-link copy
196 : 3

لَا يَغُرَّنَّكَ تَقَلُّبُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فِي ٱلۡبِلَٰدِ

[ لَا يَغُرَّنَّكَ تَقَلُّبُ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي الْبِلَادِ (١٩٦) ] ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ خشته‌ت نه‌به‌ن و پێیان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێی كه‌ به‌هۆى بازرگانی و سه‌فه‌ره‌وه‌ سه‌روه‌ت و سامانیان زۆره‌ . info
التفاسير:

external-link copy
197 : 3

مَتَٰعٞ قَلِيلٞ ثُمَّ مَأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمِهَادُ

[ مَتَاعٌ قَلِيلٌ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و شتانه‌ی پێیان به‌خشیوه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌مه‌ له‌ ژیانی دونیا ڕائه‌بوێرن [ ثُمَّ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمِهَادُ (١٩٧) ] پاشان سه‌ره‌نجامیان بۆ دۆزه‌خه‌ كه‌ خراپترین شوێنی مانه‌وه‌یه‌ . info
التفاسير:

external-link copy
198 : 3

لَٰكِنِ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ رَبَّهُمۡ لَهُمۡ جَنَّٰتٞ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا نُزُلٗا مِّنۡ عِندِ ٱللَّهِۗ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيۡرٞ لِّلۡأَبۡرَارِ

[ لَكِنِ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌و له‌ خوای گه‌وره‌ ترساون [ لَهُمْ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ] ئه‌مانه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌یانخاته‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌ كه‌ پڕه‌ له‌ باخ و باخات كه‌ جۆگه‌له‌ ئاو به‌ ژێر باخ و داره‌كاندا ئه‌ڕوات به‌هه‌میشه‌یی و نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ [ نُزُلًا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ] ئه‌مه‌ شوێنێكه‌ كه‌ تیایدا دائه‌به‌زن وه‌ بۆیان ئاماده‌كراوه‌ له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه‌ [ وَمَا عِنْدَ اللَّهِ خَيْرٌ لِلْأَبْرَارِ (١٩٨) ] هێشتا ئه‌وه‌ی لای خوای گه‌وره‌یه‌ بۆ چاكه‌كاران باشترین شته‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆیانی ئاماده‌كردووه‌ . info
التفاسير:

external-link copy
199 : 3

وَإِنَّ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ لَمَن يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡكُمۡ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡهِمۡ خَٰشِعِينَ لِلَّهِ لَا يَشۡتَرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ ثَمَنٗا قَلِيلًاۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ أَجۡرُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ

[ وَإِنَّ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَمَنْ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ ] پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - كاتێك هه‌واڵى مردنى (نه‌جاشى) پاشاى حه‌به‌شه‌ى بیست نوێژى جه‌نازه‌ى غائیبى له‌سه‌ر كرد، وترا ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نوێژ له‌سه‌ر به‌نده‌یه‌كى حه‌به‌شى ده‌كه‌یت؟ خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، وه‌ ئه‌هلی كتاب له‌ جووله‌كه‌و له‌ گاوره‌كان هه‌موویان وه‌كو یه‌ك نین هه‌یانه‌ ئیمان به‌خوای گه‌وره‌و به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دێنێ [ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِمْ ] وه‌ ئیمان به‌و كتابه‌ دێنێ كه‌ بۆ ئێوه‌ دابه‌زیوه‌ كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ وه‌ به‌وه‌ی كه‌ بۆ خۆیان دابه‌زیوه‌ [ خَاشِعِينَ لِلَّهِ ] وه‌ ملكه‌چن بۆ خوای گه‌وره‌ [ لَا يَشْتَرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ] وه‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ ناگۆڕنه‌وه‌ به‌ دونیایه‌كی كه‌م یان واز ناهێنن له‌ شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له‌به‌ر ده‌سه‌ڵات و پله‌و پایه‌، یان سیفه‌تى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ناشارنه‌وه‌ كه‌ له‌ كتابه‌كانیاندا باسكراوه‌ [ أُولَئِكَ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] ئه‌مانه‌ ئه‌جرو پاداشتی خۆیان بۆ هه‌یه‌ لای په‌روه‌ردگار به‌ڵكو دوو ئه‌جریان هه‌یه‌ ئه‌جرێكیان كه‌ ئیمانیان به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان هێناوه‌ ئه‌جرێكیش كه‌ ئیمانیان به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا هێناوه‌ - صلی الله علیه وسلم - [ إِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ (١٩٩) ] به‌ دڵنیایى حیساب و لێپرسینه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ زۆر خێرایه‌ . info
التفاسير:

external-link copy
200 : 3

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱصۡبِرُواْ وَصَابِرُواْ وَرَابِطُواْ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اصْبِرُوا ] ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕتان هێناوه‌ ئارام بگرن [ وَصَابِرُوا ] وه‌ صه‌برێكی زیاتر به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ دوژمنان له‌ كاتی سه‌ختی و سه‌غڵه‌تی جه‌نگدا زۆر دان به‌خۆتاندا بگرن به‌رامبه‌ر دوژمن و زۆر ئارامگر بن [ وَرَابِطُوا ] وه‌ له‌ پاسه‌وانیدا بن له‌ به‌رامبه‌ر دوژمن ئه‌وه‌ (ڕیباطى) پێ ئه‌ووترێ كه‌ ئه‌جرو پاداشتێكی زۆری هه‌یه‌، یان له‌ شوێنى عیباده‌ت كردنتان جێگیرو به‌رده‌وام بن، یان چاوه‌ڕوانى نوێژ له‌ دواى نوێژ بن [ وَاتَّقُوا اللَّهَ ] وه‌ ئێوه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن [ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (٢٠٠) ] به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ سه‌رفرازتان بكات له‌ دونیاو له‌ قیامه‌تدا، به‌م شێوازه‌ ته‌فسیری سووره‌تی (ئالی عیمران) كۆتایی هات، والحمد لله . info
التفاسير: