ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
116 : 3

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَن تُغۡنِيَ عَنۡهُمۡ أَمۡوَٰلُهُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُهُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيۡـٔٗاۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ

[ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا لَنْ تُغْنِيَ عَنْهُمْ أَمْوَالُهُمْ وَلَا أَوْلَادُهُمْ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا ] به‌دڵنیایى كافران نه‌ ماڵیان نه‌ مناڵیان هیچ سوودێكیان پێ ناگه‌یه‌نێ له‌ سزای خوای گه‌وره‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ سزایان بدات وه‌ تێكیانبشكێنێ به‌رامبه‌ر به‌ موسڵمانان [ وَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (١١٦) ] وه‌ ئه‌مانه‌ هاوه‌ڵ و ئه‌هلی دۆزه‌خن وه‌ به‌ نه‌مری و به‌هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ . info
التفاسير:

external-link copy
117 : 3

مَثَلُ مَا يُنفِقُونَ فِي هَٰذِهِ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا كَمَثَلِ رِيحٖ فِيهَا صِرٌّ أَصَابَتۡ حَرۡثَ قَوۡمٖ ظَلَمُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ فَأَهۡلَكَتۡهُۚ وَمَا ظَلَمَهُمُ ٱللَّهُ وَلَٰكِنۡ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ

[ مَثَلُ مَا يُنْفِقُونَ فِي هَذِهِ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ماڵی خۆیان ئه‌به‌خشن له‌ ژیانی دونیادا له‌ دژایه‌تی خواو پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - [ كَمَثَلِ رِيحٍ فِيهَا صِرٌّ ] وه‌كو نموونه‌ی بایه‌ك وایه‌ كه‌ سه‌رمایه‌كی زۆر سه‌ختی له‌گه‌ڵدابێ [ أَصَابَتْ حَرْثَ قَوْمٍ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ فَأَهْلَكَتْهُ ] كه‌ بدات له‌ زه‌رعات و كێڵگه‌ی كه‌سانێك كه‌ زوڵمیان له‌ نه‌فسی خۆیان كردبێ به‌تاوان كه‌ ئه‌و كێڵگه‌و كشتوكاڵ و زه‌رعاته‌ هه‌مووی له‌ناو ئه‌بات [ وَمَا ظَلَمَهُمُ اللَّهُ وَلَكِنْ أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ (١١٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زوڵمیان لێ ناكات به‌ڵكو ئه‌وان خۆیان زوڵمیان له‌ نه‌فسی خۆیان كرد به‌ شیرك و به‌ كوفرو دژایه‌تی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌مه‌ نموونه‌یه‌ك بوو واته‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێك بكه‌ن ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ كوفردا لێیان وه‌رناگرێ. info
التفاسير:

external-link copy
118 : 3

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُواْ بِطَانَةٗ مِّن دُونِكُمۡ لَا يَأۡلُونَكُمۡ خَبَالٗا وَدُّواْ مَا عَنِتُّمۡ قَدۡ بَدَتِ ٱلۡبَغۡضَآءُ مِنۡ أَفۡوَٰهِهِمۡ وَمَا تُخۡفِي صُدُورُهُمۡ أَكۡبَرُۚ قَدۡ بَيَّنَّا لَكُمُ ٱلۡأٓيَٰتِۖ إِن كُنتُمۡ تَعۡقِلُونَ

{كافر جێگای متمانە نیە} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا بِطَانَةً مِنْ دُونِكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ كه‌سانێكی كافر مه‌كه‌ن به‌ خاوه‌ن نهێنى خۆتان و نهێنی خۆتان لای ئه‌وان ئاشكرا مه‌كه‌ن و مه‌دركێنن چونكه‌ [ لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًا ] ئه‌وان كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌ن له‌ ئاشووبگێڕان دژی ئێوه‌ [ وَدُّوا مَا عَنِتُّمْ ] وه‌ ئه‌وان ئاواته‌خوازى هه‌موو شتێكن كه‌ ئێوه‌ تووشی مه‌شه‌قه‌ت و ناڕه‌حه‌تى و زیان بكات [ قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاءُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ ] له‌به‌ر سه‌ختی ڕق و كینه‌یان ڕق و كینه‌ له‌ ده‌میانه‌وه‌ ده‌رئه‌كه‌وێت و به‌ڕوویانه‌وه‌ دیاره‌ ناتوانن بیشارنه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ كینه‌ له‌ دڵن [ وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ ] هێشتا ئه‌وه‌یشی له‌ دڵیاندا شاردوویانه‌ته‌وه‌ یه‌كجار زۆرتره‌ [ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ الْآيَاتِ إِنْ كُنْتُمْ تَعْقِلُونَ (١١٨) ] به‌دڵنیایى ئێمه‌ ئایه‌ته‌كانی خۆمانتان بۆ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ عه‌قڵتان هه‌بێ و لێی تێ بگه‌ن . info
التفاسير:

external-link copy
119 : 3

هَٰٓأَنتُمۡ أُوْلَآءِ تُحِبُّونَهُمۡ وَلَا يُحِبُّونَكُمۡ وَتُؤۡمِنُونَ بِٱلۡكِتَٰبِ كُلِّهِۦ وَإِذَا لَقُوكُمۡ قَالُوٓاْ ءَامَنَّا وَإِذَا خَلَوۡاْ عَضُّواْ عَلَيۡكُمُ ٱلۡأَنَامِلَ مِنَ ٱلۡغَيۡظِۚ قُلۡ مُوتُواْ بِغَيۡظِكُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ

[ هَا أَنْتُمْ أُولَاءِ تُحِبُّونَهُمْ وَلَا يُحِبُّونَكُمْ ] ئێوه‌ى ئیماندارن كه‌ دووڕووه‌كانتان خۆش ئه‌وێ كه‌ باوه‌ڕیان ئاشكرا كردووه‌ به‌ڵام ئه‌وان ئێوه‌یان خۆش ناوێ [ وَتُؤْمِنُونَ بِالْكِتَابِ كُلِّهِ ] ئێوه‌ ئیمانتان به‌هه‌موو كتابه‌ ئاسمانیه‌كان هه‌یه‌ [ وَإِذَا لَقُوكُمْ قَالُوا آمَنَّا ] كاتێ ئه‌وان ئه‌گه‌ن به‌ ئێوه‌ ئه‌ڵێن: ئێمه‌ ئیمانمان هێناوه‌ [ وَإِذَا خَلَوْا عَضُّوا عَلَيْكُمُ الْأَنَامِلَ مِنَ الْغَيْظِ ] به‌ڵام كاتێك كه‌ پشت له‌ ئێوه‌ هه‌ڵئه‌كه‌ن و ئه‌ڕۆن و خاڵی ئه‌بنه‌وه‌ و ته‌نها ئه‌بنه‌وه‌ په‌نجه‌ی خۆیان ئه‌گه‌زن له‌ ڕق و كینه‌و خه‌فه‌ت خواردندا [ قُلْ مُوتُوا بِغَيْظِكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: بمرن به‌ ڕق و كینه‌ی خۆتانه‌وه‌ [ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (١١٩) ] به‌ڕاستى خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌و دڵه‌ى كه‌ له‌ناو سینگتاندایه‌ . info
التفاسير:

external-link copy
120 : 3

إِن تَمۡسَسۡكُمۡ حَسَنَةٞ تَسُؤۡهُمۡ وَإِن تُصِبۡكُمۡ سَيِّئَةٞ يَفۡرَحُواْ بِهَاۖ وَإِن تَصۡبِرُواْ وَتَتَّقُواْ لَا يَضُرُّكُمۡ كَيۡدُهُمۡ شَيۡـًٔاۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا يَعۡمَلُونَ مُحِيطٞ

[ إِنْ تَمْسَسْكُمْ حَسَنَةٌ تَسُؤْهُمْ ] ئه‌گه‌ر هه‌ر چاكه‌یه‌ك تووشی ئێوه‌ بێت له‌سه‌ركه‌وتن و هێزو هه‌بوونى ئه‌وان پێیان ناخۆشه‌ و خه‌فه‌تبار ئه‌بن [ وَإِنْ تُصِبْكُمْ سَيِّئَةٌ يَفْرَحُوا بِهَا ] وه‌ ئه‌گه‌ر تووشی خراپه‌یه‌كیش بن له‌ نه‌بوونى یان تێكشكان له‌ شه‌ڕدا ئه‌وان به‌و شته‌ دڵخۆش ئه‌بن [ وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا لَا يَضُرُّكُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئًا ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه‌ صه‌بر بگرن وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و ئه‌وانتان خۆش نه‌وێ ئه‌وا نه‌خشه‌و پیلانی ئه‌وان هیچ زیانێك به‌ئێوه‌ ناگه‌یه‌نێ و خوای گه‌وره‌ ئه‌تانپارێزێ [ إِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌ (١٢٠) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زانایه‌ وه‌ زانیاری خوای گه‌وره‌ ده‌وری ئه‌وانی داوه‌و ئاگای لێیانه‌ كه‌ هه‌ر شتێك بكه‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
121 : 3

وَإِذۡ غَدَوۡتَ مِنۡ أَهۡلِكَ تُبَوِّئُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ مَقَٰعِدَ لِلۡقِتَالِۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ

{چەند دیمەنێك لە غەزای ئوحود} [ وَإِذْ غَدَوْتَ مِنْ أَهْلِكَ تُبَوِّئُ الْمُؤْمِنِينَ مَقَاعِدَ لِلْقِتَالِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه‌ كاتێك تۆ به‌یانی له‌ ماڵى خۆت ده‌رئه‌چیت و ئه‌ڕۆی بۆ لای ئیمانداران وه‌ شوێنی جه‌نگیان بۆ ده‌ست نیشان ئه‌كه‌ی، باسی جه‌نگی ئوحوده‌ كه‌ رۆژى شه‌ممه‌ له‌مانگى شه‌ووال له‌ ساڵى سێى كۆچى روویدا [ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (١٢١) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌رو زانایه‌ . info
التفاسير: