قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - كۇرتچە تەرجىمىسى- سالاھىددىن

بەت نومۇرى:close

external-link copy
87 : 17

إِلَّا رَحۡمَةٗ مِّن رَّبِّكَۚ إِنَّ فَضۡلَهُۥ كَانَ عَلَيۡكَ كَبِيرٗا

[ إِلَّا رَحْمَةً مِنْ رَبِّكَ ] به‌ڵام كه‌ وا ناكه‌ین ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌ بۆ تۆ [ إِنَّ فَضْلَهُ كَانَ عَلَيْكَ كَبِيرًا (٨٧) ] به‌ دڵنیایی فه‌زڵی خوای گه‌وره‌ به‌سه‌رته‌وه‌ یه‌كجار زۆره‌ كه‌ كردووتی به‌ پێغه‌مبه‌رو كتابی بۆ دابه‌زاندووى. info
التفاسير:

external-link copy
88 : 17

قُل لَّئِنِ ٱجۡتَمَعَتِ ٱلۡإِنسُ وَٱلۡجِنُّ عَلَىٰٓ أَن يَأۡتُواْ بِمِثۡلِ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ لَا يَأۡتُونَ بِمِثۡلِهِۦ وَلَوۡ كَانَ بَعۡضُهُمۡ لِبَعۡضٖ ظَهِيرٗا

{قورئان تەحەددای مرۆڤ ‌و جن دەكات} [ قُلْ لَئِنِ اجْتَمَعَتِ الْإِنْسُ وَالْجِنُّ عَلَى أَنْ يَأْتُوا بِمِثْلِ هَذَا الْقُرْآنِ لَا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان و جنیه‌كان هه‌ر هه‌موویان كۆببنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌م قورئانه‌ بێنن ناتوانن هاوشێوه‌ی قورئان بێنن [ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيرًا (٨٨) ] ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیان پشتیوان و سه‌رخه‌ری هه‌ندێكی تریان بن و یارمه‌تی هه‌ندێكی تریان بده‌ن (چونكه‌ قورئان كه‌لامى خوایه‌و چۆن قسه‌ى مرۆڤـ وه‌كو قسه‌ى خواى گه‌وره‌ ده‌بێت؟!) . info
التفاسير:

external-link copy
89 : 17

وَلَقَدۡ صَرَّفۡنَا لِلنَّاسِ فِي هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٖ فَأَبَىٰٓ أَكۡثَرُ ٱلنَّاسِ إِلَّا كُفُورٗا

[ وَلَقَدْ صَرَّفْنَا لِلنَّاسِ فِي هَذَا الْقُرْآنِ مِنْ كُلِّ مَثَلٍ ] به‌دڵنیایى له‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌دا ئێمه‌ هه‌موو نموونه‌و به‌ڵگه‌یه‌كمان تیادا هێناوه‌ته‌وه‌و درێژه‌مان پێداوه‌و باسمان كردووه‌ [ فَأَبَى أَكْثَرُ النَّاسِ إِلَّا كُفُورًا (٨٩) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ته‌نها كوفرانه‌بژێریان هه‌ڵبژاردووه‌و ئیمانیان پێ نه‌هێناوه‌. info
التفاسير:

external-link copy
90 : 17

وَقَالُواْ لَن نُّؤۡمِنَ لَكَ حَتَّىٰ تَفۡجُرَ لَنَا مِنَ ٱلۡأَرۡضِ يَنۢبُوعًا

{پەڵپ‌و بیانووە بێ‌ بنەماكانی كافران!} [ وَقَالُوا لَنْ نُؤْمِنَ لَكَ حَتَّى تَفْجُرَ لَنَا مِنَ الْأَرْضِ يَنْبُوعًا (٩٠) ] وه‌ كافره‌ ناودارو گه‌وره‌گانی مه‌ككه‌ وتیان: ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئیمانت پێ ناهێنین تا له‌م زه‌ویه‌وه‌ كانیمان بۆ هه‌ڵنه‌قوڵێنیت و ئاوه‌كه‌ی به‌به‌رچاومانه‌وه‌ نه‌ڕوات. info
التفاسير:

external-link copy
91 : 17

أَوۡ تَكُونَ لَكَ جَنَّةٞ مِّن نَّخِيلٖ وَعِنَبٖ فَتُفَجِّرَ ٱلۡأَنۡهَٰرَ خِلَٰلَهَا تَفۡجِيرًا

[ أَوْ تَكُونَ لَكَ جَنَّةٌ مِنْ نَخِيلٍ وَعِنَبٍ ] یاخود باخت نه‌بێت له‌ دار خورماو ترێ [ فَتُفَجِّرَ الْأَنْهَارَ خِلَالَهَا تَفْجِيرًا (٩١) ] وه‌ له‌ناو ئه‌وانیشدا كانی هه‌ڵبقوڵێنی وه‌ به‌خێرایی ئاو له‌ ناوه‌ڕاستیاندا هه‌ڵبقوڵێت و ده‌رپه‌ڕێ. info
التفاسير:

external-link copy
92 : 17

أَوۡ تُسۡقِطَ ٱلسَّمَآءَ كَمَا زَعَمۡتَ عَلَيۡنَا كِسَفًا أَوۡ تَأۡتِيَ بِٱللَّهِ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ قَبِيلًا

[ أَوْ تُسْقِطَ السَّمَاءَ كَمَا زَعَمْتَ عَلَيْنَا كِسَفًا ] یاخود ئاسمان پارچه‌ پارچه‌ بكه‌یت و به‌ری بده‌یته‌وه‌ بان سه‌رمان چۆن ده‌ڵێیت له‌ قیامه‌تدا واى لێدێت [ أَوْ تَأْتِيَ بِاللَّهِ وَالْمَلَائِكَةِ قَبِيلًا (٩٢) ] یان خوای گه‌وره‌و مه‌لائیكه‌ته‌كان كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ بێنی تا به‌چاو خۆمان بیانبینین. info
التفاسير:

external-link copy
93 : 17

أَوۡ يَكُونَ لَكَ بَيۡتٞ مِّن زُخۡرُفٍ أَوۡ تَرۡقَىٰ فِي ٱلسَّمَآءِ وَلَن نُّؤۡمِنَ لِرُقِيِّكَ حَتَّىٰ تُنَزِّلَ عَلَيۡنَا كِتَٰبٗا نَّقۡرَؤُهُۥۗ قُلۡ سُبۡحَانَ رَبِّي هَلۡ كُنتُ إِلَّا بَشَرٗا رَّسُولٗا

[ أَوْ يَكُونَ لَكَ بَيْتٌ مِنْ زُخْرُفٍ ] یان ئه‌بێ ماڵێكت هه‌بێ له‌ زێڕو ڕازاوه‌ بێت [ أَوْ تَرْقَى فِي السَّمَاءِ ] یاخود به‌رز بیته‌وه‌ بۆ ئاسمان [ وَلَنْ نُؤْمِنَ لِرُقِيِّكَ حَتَّى تُنَزِّلَ عَلَيْنَا كِتَابًا نَقْرَؤُهُ ] كه‌ به‌رزیش بوویته‌وه‌ بۆ ئاسمان و هه‌ڵفڕیت ئه‌وا ئیمان به‌ به‌رز بوونه‌وه‌كه‌تیش ناهێنین تا له‌و سه‌ره‌وه‌ گه‌ڕایته‌وه‌ كتابێكمان بۆ نه‌هێنی له‌ لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ به‌ڵگه‌ بێ له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تیت و خۆمان كتابه‌كه‌ بخوێنینه‌وه‌، ئه‌بێ ئه‌وه‌نده‌ شته‌ بكه‌ی ئه‌و كاته‌ ئیمانت پێ دێنین [ قُلْ سُبْحَانَ رَبِّي ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره‌ كه‌ توانای هه‌موو شتێكی هه‌یه‌ [ هَلْ كُنْتُ إِلَّا بَشَرًا رَسُولًا (٩٣) ] به‌ڵام من هیچ شتێك نیم ته‌نها مرۆڤێكم و پێغه‌مبه‌ری خوام و توانای هیچ شتێك له‌مانه‌م نیه‌و مه‌لائیكه‌ت نیم تا به‌رز ببمه‌وه‌ بۆ ئاسمان. info
التفاسير:

external-link copy
94 : 17

وَمَا مَنَعَ ٱلنَّاسَ أَن يُؤۡمِنُوٓاْ إِذۡ جَآءَهُمُ ٱلۡهُدَىٰٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓاْ أَبَعَثَ ٱللَّهُ بَشَرٗا رَّسُولٗا

[ وَمَا مَنَعَ النَّاسَ أَنْ يُؤْمِنُوا إِذْ جَاءَهُمُ الْهُدَى ] چی ڕێگری له‌ خه‌ڵكی ئه‌كات كه‌ ئیمان بێنن كاتێك كه‌ هیدایه‌تیان بۆ هات [ إِلَّا أَنْ قَالُوا أَبَعَثَ اللَّهُ بَشَرًا رَسُولًا (٩٤) ] ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ ئه‌یانوت: ئایا خوای گه‌وره‌ مرۆڤێكی كردووه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر؟! ئه‌یانوت چۆن ئه‌بێ پێغه‌مبه‌ر مرۆڤ بێ. info
التفاسير:

external-link copy
95 : 17

قُل لَّوۡ كَانَ فِي ٱلۡأَرۡضِ مَلَٰٓئِكَةٞ يَمۡشُونَ مُطۡمَئِنِّينَ لَنَزَّلۡنَا عَلَيۡهِم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَلَكٗا رَّسُولٗا

[ قُلْ لَوْ كَانَ فِي الْأَرْضِ مَلَائِكَةٌ يَمْشُونَ مُطْمَئِنِّينَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌ویدا فریشته‌ بژیایه‌و به‌هێمنی و ئارامی به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕۆیشتنایه‌ [ لَنَزَّلْنَا عَلَيْهِمْ مِنَ السَّمَاءِ مَلَكًا رَسُولًا (٩٥) ] ئه‌وه‌ ئێمه‌ش له‌ ئاسمانه‌وه‌ مه‌لائیكه‌تێكمان بۆ ده‌ناردن و ئه‌مانكرد به‌ پێغه‌مبه‌ر، به‌ڵام ئه‌وان ئیمان به‌ مرۆڤه‌كه‌ ناهێنن چۆن ئیمانیان به‌ مه‌لائیكه‌ت ئه‌هێنا. info
التفاسير:

external-link copy
96 : 17

قُلۡ كَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدَۢا بَيۡنِي وَبَيۡنَكُمۡۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرَۢا بَصِيرٗا

[ قُلْ كَفَى بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - بڵێ: خوای گه‌وره‌ به‌سه‌ شایه‌ت بێت له‌ نێوان من و ئێوه‌دا كه‌ په‌یامی خوای گه‌وره‌م پێ ڕاگه‌یاندوون [ إِنَّهُ كَانَ بِعِبَادِهِ خَبِيرًا بَصِيرًا (٩٦) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ به‌ به‌نده‌كانی خۆی زۆر زانیاری وردی هه‌یه‌ وه‌ زۆر بینایه‌و هه‌موو شتێكیان ئه‌بینێ و هیچ شتێك له‌ خوای گه‌وره‌ ناشاردرێته‌وه‌. info
التفاسير: