قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

بەت نومۇرى:close

external-link copy
138 : 6

وَقَالُواْ هَٰذِهِۦٓ أَنۡعَٰمٞ وَحَرۡثٌ حِجۡرٞ لَّا يَطۡعَمُهَآ إِلَّا مَن نَّشَآءُ بِزَعۡمِهِمۡ وَأَنۡعَٰمٌ حُرِّمَتۡ ظُهُورُهَا وَأَنۡعَٰمٞ لَّا يَذۡكُرُونَ ٱسۡمَ ٱللَّهِ عَلَيۡهَا ٱفۡتِرَآءً عَلَيۡهِۚ سَيَجۡزِيهِم بِمَا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ

موشریک و بتپەرستەکان ووتیان: ئەم ئاژەڵ و مەڕ و ماڵات و کشتوکاڵە قەدەغە و یاساغن ، بە پێی درۆ و دەلەسەی خۆیان هیچ كەسێك لێی ناخوات تەنها ئەوانە نەبێت کە خۆیان دەیانەوێت لە ئەو کەسانەی كە خزمەتکاری بت و خواکانیانن و جگە لەوان ، وە ئەم ئاژەڵ و مەڕ وماڵات و حوشترانە حەرام کراوە کە کەس سواریان بێت و کەسیش باریان پێ ببات، ئەوانیش بریتین لە (بەحیرە و سائیبە و حامی) -کە پێشتر بە ووردی ڕاڤەمان کردن- وە ئەو ئاژەڵ و ماڵاتەیش ناوی خوای گەورەی لەسەر ناهێنن لە كاتی سەربڕیندا ، بەڵکو بەناوی بتەکانیانەوە سەریان دەبڕن ، ھەموو ئەوانەیان ئەنجامدا بەدرۆ و دەلەسە بە ناوی خواوە کە گوایە لەلایەن خواوە ھاتووە، دڵنیابن بە ھۆی ئەو درۆ و دەلەسانەی کە بە ناو خواوە کردیان خوای گەورە بەسزای خۆی سزایان دەدات. info
التفاسير:

external-link copy
139 : 6

وَقَالُواْ مَا فِي بُطُونِ هَٰذِهِ ٱلۡأَنۡعَٰمِ خَالِصَةٞ لِّذُكُورِنَا وَمُحَرَّمٌ عَلَىٰٓ أَزۡوَٰجِنَاۖ وَإِن يَكُن مَّيۡتَةٗ فَهُمۡ فِيهِ شُرَكَآءُۚ سَيَجۡزِيهِمۡ وَصۡفَهُمۡۚ إِنَّهُۥ حَكِيمٌ عَلِيمٞ

وە ووتیان: ئەوەی لە سکی ئەم ئاژەڵانەدایە، ئەگەر ھاتوو بێچوویان بە زیندوویی بوو ئەوا ھەر بۆ نێرینە و پیاوەکانمان حەڵاڵە و بۆ ژن و مێینەکانمان حەرامە، وە ئەگەر ھاتوو ئەوەی لەسکیدایە بە مردوویی لەدایک بوو، ئەوا ژن و پیاو تێیدا بەشدار دەبن، دڵنیابن كەوا خوای گەورە تۆڵەی ئەو ووتە و حوکمە ناڕەوایانەیان لێ دەسێنێت بە شێوەیەک شایستەیانە، خوای گەورە دانا و کاربەجێیە لەتەشریع و یاسادانان و بەڕێوەبردنی کاروباری دروستکراوەکانیدا، وە زانا و شارەزایە پێیان. info
التفاسير:

external-link copy
140 : 6

قَدۡ خَسِرَ ٱلَّذِينَ قَتَلُوٓاْ أَوۡلَٰدَهُمۡ سَفَهَۢا بِغَيۡرِ عِلۡمٖ وَحَرَّمُواْ مَا رَزَقَهُمُ ٱللَّهُ ٱفۡتِرَآءً عَلَى ٱللَّهِۚ قَدۡ ضَلُّواْ وَمَا كَانُواْ مُهۡتَدِينَ

بێگومان تیاچوون و بەھیلاک چوون ئەوانەی کە لەبەر کاڵفامی و نەزانین و بێ ئاگاییان مناڵەکانی خۆیان کوشت، وە ئەوەی خوای گەورە لە ئاژەڵ و مەڕ و ماڵات ڕزق و ڕۆزی پێ دابوون، حەرامبوونی ئەوانە بەدرۆ و دەلەسە دابویانە پاڵ خوا كاتێك لەسەر خۆیان حەرامیان کرد، بێگومان ئەوانە لە ڕێگای ڕاست دوور کەوتنەوە و ڕێنوینی نەبوون بۆی و لە هیدایەت دراوان نەبوون. info
التفاسير:

external-link copy
141 : 6

۞ وَهُوَ ٱلَّذِيٓ أَنشَأَ جَنَّٰتٖ مَّعۡرُوشَٰتٖ وَغَيۡرَ مَعۡرُوشَٰتٖ وَٱلنَّخۡلَ وَٱلزَّرۡعَ مُخۡتَلِفًا أُكُلُهُۥ وَٱلزَّيۡتُونَ وَٱلرُّمَّانَ مُتَشَٰبِهٗا وَغَيۡرَ مُتَشَٰبِهٖۚ كُلُواْ مِن ثَمَرِهِۦٓ إِذَآ أَثۡمَرَ وَءَاتُواْ حَقَّهُۥ يَوۡمَ حَصَادِهِۦۖ وَلَا تُسۡرِفُوٓاْۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُسۡرِفِينَ

خوای گەورە پاکوبێگەردی بۆ ئەو ھەر ئەوە کە جۆرەھا باخ و باخاتی بەدیھێناوە، ھەندێکان بە بێ قەد بەڕووی زەویدا پەلیان داوە و ھەندێکی تریشیان لەسەر قەدی خۆیان بەرز بوونەتەوە، ھەروەھا جۆرەھا دارەخورما و کشتوکاڵی بەدیھێناوە کە جیاوازن لە تام و شێوە و ڕەنگدا، ھەر ئەو خوایەیە کە زەیتون و ھەناریشی بەدیھێناوە کە گەڵاكانی لەڕواڵەتدا لەیەک دەچن، بەڵام تامیان لەیەک ناچن و جیاوازن، -ئەی خەڵکینە- کاتێک وەبەردێن لەبەرەکانیان بخۆن، وە لە کاتی دروێنەیدا ھەق ومافی خودای لێ دەربکەن (واتا: زەکاتەکەی بدەن)، وە ئەو سنورەی کە شەرع دیاری کردووە لەخواردن و بەخشیندا نەیبەزێنن، چونکە بێگومان خوای گەورە کەسانی لەسنوور دەرچووی خۆش ناوێت لە ئەوانە و غەیری ئەوانەیشدا، بەڵکو ڕقیشی لێیان دەبێتەوە، بێگومان ئەوەی ئەو ھەمووە ناز و نیعمەتانەی دروستکردووە ھەر ئەویش بۆ بەندەکانی حەڵاڵی کردووە، بۆیە بتپەرست و موشریکەکان ناتوانن لەخۆیانەوە حەرام و یاساغی بکەن لەسەر ھیچ کەسێک. info
التفاسير:

external-link copy
142 : 6

وَمِنَ ٱلۡأَنۡعَٰمِ حَمُولَةٗ وَفَرۡشٗاۚ كُلُواْ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ وَلَا تَتَّبِعُواْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِۚ إِنَّهُۥ لَكُمۡ عَدُوّٞ مُّبِينٞ

خوا ھەر ئەو خوایەیە کە ئاژەڵ و ماڵاتی بۆ دروستکردوون تیایاندا هەیە دەشێن باریان لێ بنێن و کەلوپەلیان پێ بگوێزنەوە وەک گەورە ووشترەکان، وە ھەندێکیشان بۆ ئەوە ناشێن باریان لێ بنێن، وەکو وشترە بچووكەكان و مەڕ، جا کەوایە -ئەی خەڵکینە- ئەوەی خوای گەورە ڕزق و ڕۆزی داوون و بۆی حەڵاڵ کردوون لەو شتانە ئەوا لێیان بخۆن، وە شوێن ھەنگاوەکانی شەیتان مەکەون لە حەڵاڵ کردنی ئەو شتانەی کە خوا حەرامی كردوون و حەرام کردنی ئەوانەی حەڵاڵی كردووە ھەروەک چۆن بتپەرست و موشریکەکان دەیكەن، بێگومان -ئەی خەڵکینە- شەیتان دوژمنێکی ڕوون و ئاشکرای ئێوەیە، کە دەیەوێت بە ئەنجامدانی ئەو گوناھو تاوانانە سەرپێچی خوای گەورەتان پێ بکات. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• ذم الله المشركين بسبع صفات هي : الخسران والسفاهة وعدم العلم وتحريم ما رزقهم الله والافتراء على الله والضلال وعدم الاهتداء؛ فهذه أمور سبعة، وكل واحد منها سبب تام في حصول الذم.
خوای گەورە بەحەوت سیفەت زەمی بتپەرست و موشریکەکانی كردووە : ئەوانیش: خەسارۆمەندی و کاڵفامی و نەزانین و حەرامکردنی ئەوەی خوا کردبوویە ڕزق وڕۆزیان و درۆ و دەلەسە ھەڵبەستن بە ناو خواوە و گومڕایی و سەرلێشێواوی و دوور لەھیدایەت و رێنوێنی، جا ئەم حەوت سیفاتە، ھەردانەیەکیان ھۆکاری تەواون بۆ ئەوەی خوای گەورە زەمیان بكات و بە خراپە باسیان بکات. info

• الأهواء سبب تحريم ما أحل الله وتحليل ما حرم الله.
شوێنکەوتنی ھەواو و ئارەزوو ھۆکاری حەرامکردنی ئەو شتانەیە خوای گەورە حەڵاڵی کردوون، وە ھۆکاریشە بۆ حەڵاڵکردنی ئەو شتانەی خوای گەورە حەرامی کردوون. info

• وجوب الزكاة في الزروع والثمار عند حصادها، مع جواز الأكل منها قبل إخراج زكاتها، ولا يُحْسَب من الزكاة.
واجب بوونی زەکات لە کشتوکاڵ و بەروبوومەكاندا لەکاتی دروێنە و چنینیاندا، لەگەڵ ئەوەشدا دروستە لە پێش ئەوەی زەکاتەکەیان دەر بکرێت لێیان بخورێت، بەبێ ئەوەی لە زەکات ھەژمار بکرێت. info

• التمتع بالطيبات مع عدم الإسراف ومجاوزة الحد في الأكل والإنفاق.
تام و لەزەت بردن لە شتە پاکوخاوێنەکاندا بەبێ ئەوەی زیادەڕۆیی و سنوور بەزاندنی تێدا بکرێت لە خواردن و بەخشیندا. info