قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

بەت نومۇرى:close

external-link copy
119 : 6

وَمَا لَكُمۡ أَلَّا تَأۡكُلُواْ مِمَّا ذُكِرَ ٱسۡمُ ٱللَّهِ عَلَيۡهِ وَقَدۡ فَصَّلَ لَكُم مَّا حَرَّمَ عَلَيۡكُمۡ إِلَّا مَا ٱضۡطُرِرۡتُمۡ إِلَيۡهِۗ وَإِنَّ كَثِيرٗا لَّيُضِلُّونَ بِأَهۡوَآئِهِم بِغَيۡرِ عِلۡمٍۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُعۡتَدِينَ

ئەی باوەڕداران چی شتێک ڕێگریتان لێدەکات کە لەو ئاژەڵ و گیاندارانە بخۆن کە لەکاتی سەربڕیندا ناوی خوایان لەسەر ھێنراوە، لە كاتێكدا خوای گەورە ئەوەی کە حەرامی کردووە لەسەرتان بۆی ڕوونکردونەتەوە، بۆیە پێویستە لەسەرتان وازی لێ بھێنن، ئیللا مەگەر کاتێک نەبێت لەبەر ناچاری ھانای بۆ بەرن، چونکە ناچاری حەرامەکان حەڵاڵ دەكات و ڕێگای پێدەدات، وە بێگومان زۆرێک لە بتپەرست و موشریکەکان شوێنکەوتوانیان دوور دەخەنەوە لەھەق و ڕاستی بەھۆی ئەو ڕا و بۆچوونە خراپانەی كە هەر بەنەفامی خۆیان لەسەرین، لە كاتێكدا ئەوەی خوای گەورە حەرامی کردووە بۆیان ئەوان حەڵاڵی دەکەن لە گۆشتی مردارەوە بوو و جگە لەوەش، وە ئەوەشی خوای گەورە حەڵاڵی کردووە بۆیان حەرامی دەکەن، لە بەحیرە (بەحیرە: بریتییە لە ووشترێک پێنج جار زاوزێی کردبێت و پێنجەم جار بەچكەیەكی مێی بووبێت ئەو كات گوێیان لەت دەكرد و حەرامیان دەكرد لە سەر خۆیان) و وەصیلە ( وەصیلە: بریتیە لەو ئاژەڵەی ئەگەر مێی بوایە ئەوا بۆ خۆیان بوو وە ئەگەر نێرەی بوایە بۆ بتەكانیان سەریان دەبڕی، وە ئەگەر نێرە و مێی بوایە دەیانگوت: بە براكەیدا گەیشت ئەوا چیتر نێرەكانیان بۆ بتەكانیان سەر نەدەبڕی) وە حامی و جگە لەوانەش ( حامی: ئەگەر نێرەی ئاژەڵێك لە وەچی (پشتی) دە مێ بهاتایە ئیتر ئەیانوت: ئەمە پشتی پارێزراوەو نابێت هیچ كەسێك سواری بێت و هیچ لەوەرگایەكی لێ قەەغە نەدەكرا) ، بێگومان ئەی پێغەمبەر خوای گەورە زاناتر و شارەزاترە بەوانەی کە سنوورەکانی خوا دەبەزێنن، وە لەڕۆژی دواییشدا سزای ئەوانە دەدات کە سنورەکانیان بەزاندووە. info
التفاسير:

external-link copy
120 : 6

وَذَرُواْ ظَٰهِرَ ٱلۡإِثۡمِ وَبَاطِنَهُۥٓۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكۡسِبُونَ ٱلۡإِثۡمَ سَيُجۡزَوۡنَ بِمَا كَانُواْ يَقۡتَرِفُونَ

ئەی خەڵکینە واز بھێنن لە ئەنجامدانی سەرپێچی خوا لە ئاشكراو نھێنیدا، چونکە بێگومان ئەوانەی کە بەنھێنی یان بەئاشکرا سەرپێچی ئەنجام دەدەن ئەوا خوای گەورە سزای ئەو کارانەیان دەداتەوە لەڕۆژی دواییدا. info
التفاسير:

external-link copy
121 : 6

وَلَا تَأۡكُلُواْ مِمَّا لَمۡ يُذۡكَرِ ٱسۡمُ ٱللَّهِ عَلَيۡهِ وَإِنَّهُۥ لَفِسۡقٞۗ وَإِنَّ ٱلشَّيَٰطِينَ لَيُوحُونَ إِلَىٰٓ أَوۡلِيَآئِهِمۡ لِيُجَٰدِلُوكُمۡۖ وَإِنۡ أَطَعۡتُمُوهُمۡ إِنَّكُمۡ لَمُشۡرِكُونَ

ئەی موسڵمانان ئەو گیاندارانەی کە ناوی خوایان لەسەر نەھێنراوە لەکاتی سەربڕیندا لێیان مەخۆن، جا ئەگەر ناوی غەیری خوای لەسەر ھێنرا بێت یان نەیشھێنرابێت، (واتە:پێویست دەکات ئاژەڵ وگیاندار لەکاتی سەربڕیندا ناوی خوایان لەسەر بھێنرێت)، وە بزانن خواردنی گۆشتی ئەوانە دەرچوونە لە گوێڕایەڵی فەرمانی خوا بۆ سەرپێچیكردنی ، وە بێگومان شەیتانەکانیش وەسوەسە دروست دەکەن بۆ دۆست و پشتیوانەکانیان تاوەکو دەمەقاڵێت لەگەڵدا بکەن لەسەر خواردنی گۆشتی مردارەوە بوو، جا ئەی موسڵمانان ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵیان بکەن لەو گومانانە - حەڵاڵكردنی گۆشتی مردارەوە بوو - ئەوا ئێوە و ئەوان وەک یەکتان لێدێت لە ھاوەڵ بڕیارداندا بۆ خوای گەورە، واتا: ئێوەش دەبنە موشریک وبتپەرست. info
التفاسير:

external-link copy
122 : 6

أَوَمَن كَانَ مَيۡتٗا فَأَحۡيَيۡنَٰهُ وَجَعَلۡنَا لَهُۥ نُورٗا يَمۡشِي بِهِۦ فِي ٱلنَّاسِ كَمَن مَّثَلُهُۥ فِي ٱلظُّلُمَٰتِ لَيۡسَ بِخَارِجٖ مِّنۡهَاۚ كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلۡكَٰفِرِينَ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

ئایا ئەو کەسەی کە پێش ھیدایەتی خوای گەورە بۆی کە وەک مردوو وابوو - لەو کوفر و بێباوەڕی و نەفامی و سەرپێچیەی لە سەری بوو- دواتر زیندوومان کردەوە بە ھیدایەتدانی بۆ ئیمان و زانست و گوێڕایەڵی خوای گەورە- ئایا یەکسانە لەگەڵ ئەو کەسەی کە لە تاریکی بێباوەڕی و نەفامی و سەرپێچی خوای گەورەدایە و ناتوانێت لێی دەربچێت، ئەو کەسە ڕێگای لێ تێکچووە و دەرگاکانی لێ تاریک بووە؟ ھەروەک چۆن شیرک و بتپەرستی و خواردنی مردارەوە بوو و دەمەقاڵێی بەناھەق ڕازێنراوەتەوە بۆ بتپەرست وموشریکەکان، ھەر بەو شێوەیە گوناھو تاوان ڕازێنراوەتەوە بۆ بێباوەڕان، تاوەکو خوای گەورە لە رۆژی دواییدا سزای ئەو کارانەیان بدات بەسزایەكی سەختی بەئێش وئازار. info
التفاسير:

external-link copy
123 : 6

وَكَذَٰلِكَ جَعَلۡنَا فِي كُلِّ قَرۡيَةٍ أَكَٰبِرَ مُجۡرِمِيهَا لِيَمۡكُرُواْ فِيهَاۖ وَمَا يَمۡكُرُونَ إِلَّا بِأَنفُسِهِمۡ وَمَا يَشۡعُرُونَ

هەروەک چۆن گەورە پیاوانی موشریک و بتپەرستانی مەککە دەستیان دایە کاری خراپ و لەمپەر دروستکردن لەسەر ڕێگای خوای گەورە، ھەر ئاوایش لەھەموو گوندێکدا گەورە پیاوان و دەسەڵاتدارمان داناوە بە فڕوفێڵ خەریکی بانگەوازن بۆ لای ڕێگای شەیتان و دژایەتی كردنی پێغەمبەران وشوێنکەوتوانیان، لەڕاستیشدا فڕوفێڵ و تەڵەبازییەکەیان ھەر ھەمووی دەگەڕێتەوە بۆ خۆیان، بەڵام لەبەر نەفامی و شوێن کەوتنی ھەوا وئارەزووی خۆیان ھەست بەوە ناکەن. info
التفاسير:

external-link copy
124 : 6

وَإِذَا جَآءَتۡهُمۡ ءَايَةٞ قَالُواْ لَن نُّؤۡمِنَ حَتَّىٰ نُؤۡتَىٰ مِثۡلَ مَآ أُوتِيَ رُسُلُ ٱللَّهِۘ ٱللَّهُ أَعۡلَمُ حَيۡثُ يَجۡعَلُ رِسَالَتَهُۥۗ سَيُصِيبُ ٱلَّذِينَ أَجۡرَمُواْ صَغَارٌ عِندَ ٱللَّهِ وَعَذَابٞ شَدِيدُۢ بِمَا كَانُواْ يَمۡكُرُونَ

ئەگەر بەڵگە و نیشانەیەك كە خوای گەورە دایبەزاندووەتە سەر پێغەمبەرەكەی بۆ گەورە پیاوانی موشریک و بتەپەرستەکان بێت، ئەوا دەڵێن : باوەڕ ناھێنین تاوەکو ئەوەی خوای گەورە ناردویەتی بۆ پێغەمبەران لە پەیام و پێغەمبەرایەتی نەیدا بە ئێمەیش، خوای گەورەش وەڵامی دانەوە بەوەی کە ئەو زاناتر و شارەزاترە بەو کەسەی کە شایستەی پەیام و پێغەمبەرایەتیە و ئەو کارە قورس و گرانەی پێ ھەڵدەسورێت و دەیکات بە پێغەمبەر و ھەڵبژاردەی خۆی، دڵنیا بن ئەو لەخوا یاخی و لەسنوور دەرچوانە سووکی و سەرشۆڕیان لە لایەن خواوە تووش دەبێت لەبەر خۆگەورە زانینیان بەسەر حەقدا و وەرنەگرتنی و سزایەكی توندیان تووش دەبێت بەھۆی فڕوفێڵەكەیانەوە. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• الأصل في الأشياء والأطعمة الإباحة، وأنه إذا لم يرد الشرع بتحريم شيء منها فإنه باق على الإباحة.
ئەسڵ وبنەما لەھەموو شت وخواردنێکدا ئەوەیە کە حەڵاڵ و ڕێگا پێدراوە، ئەگەر ھاتوو لەشەریعەتی ئیسلامدا بەڵگەیەک نەھات لەسەر حەرامی و یاساغ کردنی، ئەو کات لەسەر حەڵاڵی و ڕێگا پێدراوی خۆی دەمێنێتەوە. info

• كل من تكلم في الدين بما لا يعلمه، أو دعا الناس إلى شيء لا يعلم أنه حق أو باطل، فهو معتدٍ ظالم لنفسه وللناس، وكذلك كل من أفتى وليس هو بكفء للإفتاء.
ھەرکەسێک قسە لەسەر ئاین بکات بە نەزانین ونەفامی خۆی، یان خەڵکی بانگ بکات بۆ شتێک کە نەزانێت ئەو شتە ھەقە یان باتڵ و ناھەقە، ئەوە ئەو کەسە کەسێکی دەست درێژكارە و ستەمی لە خۆی و خەڵكی کردووە، ھەروەھا ھەركەسێکی تریش کە بەبێ ئەوەی شیاوی فەتوادان بێت بەبێ عیلم و زانست فەتوا بۆ خەڵکی بدات. info

• منفعة المؤمن ليست مقتصرة على نفسه، بل مُتَعدِّية لغيره من الناس.
سوود و قازانجی مرۆڤی باوەڕدار تەنھا بۆ خۆی نیە، بەڵکو بۆ کەسانی تریشە لە خەڵكی. info