قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

بەت نومۇرى:close

external-link copy
102 : 6

ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمۡۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ خَٰلِقُ كُلِّ شَيۡءٖ فَٱعۡبُدُوهُۚ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ وَكِيلٞ

ئەی خەڵکینە ئەو خوایە کەخاوەنی ئەو سیفەتە جوانانەیە پەروەردگاری ئێوەیە، جگە لەویش ھیچ پەروەردگارێکی ترتان نیە، وە ھیچ پەرستراوێکی بەھەقیشتان جگە لەو نیە، ھەر ئەویش خالق ودروستکەری ھەموو شتێکە، دەسا ئێوەیش ھەر ئەو بپەرستن، چونکە تەنھا ئەو شایستەی پەرستنە، وە ھەر ئەویش پارێزەری ھەموو شتێکە. info
التفاسير:

external-link copy
103 : 6

لَّا تُدۡرِكُهُ ٱلۡأَبۡصَٰرُ وَهُوَ يُدۡرِكُ ٱلۡأَبۡصَٰرَۖ وَهُوَ ٱللَّطِيفُ ٱلۡخَبِيرُ

چاوەکان ناتوانن ئەو ببینن ودەرکی ئەو ناکەن، لەکاتێکدا ئەو ھەموو چاوەکان دەبینیت ودەرکیان پێدەکات وئاگاداری ھەموویانە، زاتی ئەو زۆر نەرم ونیانە بەرامبەر بەندە چاک وساڵحەکانی، وە زۆریش شارەزا وئاگادارە پێیان. info
التفاسير:

external-link copy
104 : 6

قَدۡ جَآءَكُم بَصَآئِرُ مِن رَّبِّكُمۡۖ فَمَنۡ أَبۡصَرَ فَلِنَفۡسِهِۦۖ وَمَنۡ عَمِيَ فَعَلَيۡهَاۚ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيۡكُم بِحَفِيظٖ

ئەی خەڵکینە لەلایەن پەروەردگارتانەوە بەڵگە ونیشانەی ڕوون ئاشکراتان بۆ ھاتووە، ھەرکەسێک لێی تێگەیشت وڕێێ پێدەرکرد وگوێڕایەڵی ئەوا بێگومان سوود وقازانجەکەی بۆ خۆی دەبێت، وە ھەرکەسیش لەئاستیدا کوێر بوو، وە دڵی نەداپێی ولێی تێنەکەیشت وگوێرایەڵی نەبوو، ئەوا زەرەر و زیانی تەنھا بۆ خۆی دەبێت وتاوانەکەی دەکەوێتە سەر خۆی، وە ئەی موحەممەد پێیان بڵێ کە من چاودێر نیم بەسەرتانەوە کە کاروکردەوەکانتان لەسەر بژمێرم وتۆماری بکەم لەسەرتان، بەڵکو من تەنھا پێغەمبەرێکم لەلایەن خواوە ڕەوانەکراوم، کە ئەو چاودێرە بەسەرتانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
105 : 6

وَكَذَٰلِكَ نُصَرِّفُ ٱلۡأٓيَٰتِ وَلِيَقُولُواْ دَرَسۡتَ وَلِنُبَيِّنَهُۥ لِقَوۡمٖ يَعۡلَمُونَ

ھەروەک بەڵگەکانمان جۆراو جۆر کردن لەسەر دەسەڵات وقودرەتی خوای گەورە ھەر بەو شێوەیە ئایەت ونیشانەکانیش جۆرا وجۆر دەکەین بۆ ھەڕەشە کردن وموژدەدان وئامۆژکاری بەندەکان، وە بتەپەرست وموشریکەکانیش دەڵێن: ئەم قورئانەی کەدەڵێیت: وەحی ونیگای خوایە ولەلایەن ئەوەوە بۆم ھاتووە وانیە، بەڵکو لای خاوەن کتێب وپەرتووكەکانی پێش خۆت خوێندووتە، وە دەشمانەوێت ھەق وڕاستی بۆ خەڵکی ڕوون بکەینەوە ئەویش بەوەی بەڵگە ونیشانەکان جۆرا وجۆر بکەین بۆ باوەڕدارانی ئومەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) چونکە ئەوان بەھەق وڕاستی ڕازین وشوێنی دەکەون. info
التفاسير:

external-link copy
106 : 6

ٱتَّبِعۡ مَآ أُوحِيَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ وَأَعۡرِضۡ عَنِ ٱلۡمُشۡرِكِينَ

ئەی پێغەمبەر شوێن ئەو ھەق وڕاستیە بکەوە کە پەورەردگارت نیگای بۆ کردویت وبەوەحی بۆی دابەزاندوویت، جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نیە، تۆیش خۆت سەرقاڵ مەکە بەسەرسەختی بێباوەڕان، چونکە لێپرسینەوەی ئەوان لای خوایە، وپشتیان لێ بکە وڕوو بکەرە پەروەردگارت. info
التفاسير:

external-link copy
107 : 6

وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ مَآ أَشۡرَكُواْۗ وَمَا جَعَلۡنَٰكَ عَلَيۡهِمۡ حَفِيظٗاۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيۡهِم بِوَكِيلٖ

ئەگەر پەروەردگارت بیویستایە کە ھیچ کەس ھاوبەشی بۆ دانەنایە، ئەوا ھیچ کەس ھاوبەشی بۆ دانەدەنا ونەیاندەتوانی ھاوبەشی بۆدابنێن، بەڵکو ھەموویان ڕێگای ڕاستیان دەەگرتەبەر، ئەوەش بزانە ئەی پێغەمبەر کەئێمە تۆمان نەکردووە بەچاودێر بەسەریانەوە کە کاروکردەوەیان بژمێريت وتۆماری بکەیت لەسەریان، وە پارێزەر وبریکاری کاروباریشیان نیە، بەڵکو تۆ تەنھا پێغەمبەر ونێردراوی خوایت، وە تەنھا ئەوەشت لەسەرە ئەوەی خوای گەورەش پێی ڕاگەیاندوویت بەوانی ڕابگەیەنیت. info
التفاسير:

external-link copy
108 : 6

وَلَا تَسُبُّواْ ٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَيَسُبُّواْ ٱللَّهَ عَدۡوَۢا بِغَيۡرِ عِلۡمٖۗ كَذَٰلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمۡ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِم مَّرۡجِعُهُمۡ فَيُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

ئەی باوەڕداران جنێو مەدەن بەو بتانەی کە ئەو موشریک وبتپەرستانە لەگەڵ خوا دەیانپەرستن، ئەگەرچی ئەو بتانە ڕسواترین شتن وھەر شایانی تانە وتەشەر وجنێو پێدانن، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەوانیش بە جەھل ونەفامی خۆیان جنێو نەدەن بەخوای گەورە وسنوور نەبەزێنن لەبەرامبەریدا ئێوە جنێو مەدەن بەخواکانیان، ھەروەک چۆن گومڕایی وسەرلێشێواویەکانیانمان بۆ ڕازاندونەتەوە، ھەر بەو شێوەیە بۆ ھەموو گەل ونەتەوەیەکیش کاروکردەوەکانیانمان لەچاکە وخراپە بۆ ڕازاندونەتەوە، ئەوانیش ھەر ئەوەی بۆیان ڕازێنرابوویەوە کاریان پێکرد وجێ بەجێیان کرد، لەپاشانیش لەڕۆژی دواییدا ھەر بۆلای خوای گەورە دەگەڕێنەوە، ئەویش لەھەموو کاروکردەوەیەک کەلە دونیادا کردوویانە ئاگاداریان دەکاتەوە، وە پاداشت وسزاشیان لەسەر دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
109 : 6

وَأَقۡسَمُواْ بِٱللَّهِ جَهۡدَ أَيۡمَٰنِهِمۡ لَئِن جَآءَتۡهُمۡ ءَايَةٞ لَّيُؤۡمِنُنَّ بِهَاۚ قُلۡ إِنَّمَا ٱلۡأٓيَٰتُ عِندَ ٱللَّهِۖ وَمَا يُشۡعِرُكُمۡ أَنَّهَآ إِذَا جَآءَتۡ لَا يُؤۡمِنُونَ

موشریک وبتەپەرستەکان سوێندی قورسیان بەخوا خوارد ووتیان: ئەگەر ھاتوو موحەممەد ئەو بەڵگە ونیشانانەی بۆ ھێنان کە داوایان کردبوو ئەوا باوەڕی پێدەھێنن، جا تۆیش ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: بەڵگە ونیشانەکان لای من نیه تاوەکو بۆتان دابەزێنم بەڵکو لەلای خوای گەورەن ئەو ھەرکاتێک وویستی دایان دەبەزێنێت، ئەی باوەڕداران ئایا ئێوە دەزانن ئەو بتپەرستانە ئەگەر ئەو بەڵگە ونیشانە وموعجیزانەشیان بۆ بێت کە داوایان کردبوو ئایا باوەڕ ناھێنن؟ نەخێر ھەرگیز باوەڕ ناھێنن وبەردەوام دەبن لەسەر سەرسەختی وملھوڕی خۆیان، چونکە ئەوان نایانەوێت باوەڕ بھێنن وشوێن ھیدایەت وھەق وڕاستی بکەون. info
التفاسير:

external-link copy
110 : 6

وَنُقَلِّبُ أَفۡـِٔدَتَهُمۡ وَأَبۡصَٰرَهُمۡ كَمَا لَمۡ يُؤۡمِنُواْ بِهِۦٓ أَوَّلَ مَرَّةٖ وَنَذَرُهُمۡ فِي طُغۡيَٰنِهِمۡ يَعۡمَهُونَ

ئیتر ئێمە چاو ودڵیان لەئاست ھەق وڕاستیدا وەردەگێڕین، ھەروەک چۆن بەھۆی سەرسەختی وملھوریانەوە لەسەرەتاوە ڕوومان وەرگێران لەھیدایەت وباوەڕھێنان بەخوای گەورە، کەوابوو ھەر بەڵگە ونیشانە وموعجیزەیەکی تریشیان بۆبێت باوەڕناھێنن، بۆیە لەبەرامبەر ئەو کارەیاندا ئێمەیش لەسەرگەرادنی وسەرکەشی وگومڕایی خۆیاندا دەیانھێلینەوە تاوەکو لەگێژاوی بێباوەڕیدا ھەر بتلێنەوە. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• تنزيه الله تعالى عن الظلم الذي ترسِّخُه عقيدة (الجَبْر)، وبيان أن كفر العباد وشركهم أمر يحدث باختيارهم.
پاکوبێگەردی بۆ خوای گەورە لەو زوڵم وستەمەی کە بیروباوەڕی (جەبریەکان) دەیدەنە پاڵ خوا، وە ڕوونکردەوەی ئەو بیروباوەڕەی کەبەندەکانی خوا بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە خۆیان کوفر وشیرک ھەڵدەبژێرن نەک خوا ناچاریان بکات پێی. info

• ليس بمقدور نبي من الأنبياء أن يأتي بآية من عند نفسه، أو متى شاء، بل ذلك أمر مردود لله تعالى، فهو القادر وحده على ذلك، وهو الحكيم الذي يُقَدِّر نوع الآية ووقت إظهارها.
ھیچ پێغەمبەرێک لە پێغەمبەران ناتوانێت ھەرکاتێک خۆی وویستی بەڵگە ونیشانە وموعجیزە بھێنێت بۆ نەیارەکانی، بەڵکو وەھا کارێک بەوویست وئیرادەی خوایە، ھەر ئەو دەتوانێت کارێکی لەو شێوەیە بکات، ھەر ئەویش دانا وکاربەجێی کە توانای ئەوەی ھەیە کە بەڵگە ونیشانەکان جۆراو جۆر بکات وھەر خۆشی کاتی ئاشکراکردنی دیاری دەکات. info

• النهي عن سب آلهة المشركين حذرًا من مفسدة أكبر وهي التعدي بالسب على جناب رب العالمين.
ڕێگری کردن لە جنێودان بەخوا پەرستراوی موشریک وبتپەرستەکان بۆ ئەوەیە کە باوەڕداران نەکەونە ناو خراپەیەکی گەورەتر، ئەویش ئەوەیە بێباوەرانیش لەبەرامبەر وەھا کارێکدا جنێو وتانە وتەشەر دەدەن لە زاتی ھەق تەعالای الله. info

• قد يحول الله سبحانه وتعالى بين العبد والهداية، ويُصرِّف بصره وقلبه على غير الطاعة؛ عقوبة له على اختياره الكفر.
پێدەچیت خوای گەورە حاجزێک دروست بکات لەنێوان بەندەکان وھیدایەت وڕێنوێنیدا، وە دڵ وچاویان وەرگێڕێت بۆ غەیری گوێڕایەڵی خوا، ئەویش وەک سزایەک لەبەرامبەر ئەوەی ئەوان ھەر بێباوەڕی ھەڵدەبژێرن وڕوو ناکەنە ئەو ھیدایەتەی کە خوا بۆیانی ناردووە. info