قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

بەت نومۇرى:close

external-link copy
111 : 6

۞ وَلَوۡ أَنَّنَا نَزَّلۡنَآ إِلَيۡهِمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ وَكَلَّمَهُمُ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَحَشَرۡنَا عَلَيۡهِمۡ كُلَّ شَيۡءٖ قُبُلٗا مَّا كَانُواْ لِيُؤۡمِنُوٓاْ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ يَجۡهَلُونَ

ئەگەر بێتو ئەوەی پێشنیاریان کردبوو وەڵامیانمان بدایەتەوه و بۆمان بھێنایه و فریشتەمان بۆ دابەزاندایەتە خوارەوە و بەچاوی خۆیان بیانبینایە، وە مردووەکانیش لەگەڵیاندا قسەیان بکردایە و ھەواڵی راستی ئەوەیان بدانایەتێ کە تۆ ھێناوتە بۆیان ، وە ھەرچیەکیش ئەوان پێشنیاریان کردبوو ھەر ھەموویمان بۆ کۆ بکردنایەتەوە و بەدووچاوی سەری خۆیان بیانبینایە، ئەوا ھەر باوەڕیان نەدەھێنا بەو ئاینەی کە تۆ بۆت ھێناون، جگە لەوانە نەبێت کە خوای گەورە ویستی بێت کە ھیدایەت بدرێن و ڕێنوێنی بکرێن، بەڵام زۆربەیان بێ ئاگان لەوە، ئەوان پەنا نابەنە بەر خوای گەورە تاوەکو تەوفیقیان بدات بۆ ھیدایەت و ڕێنوێنی. info
التفاسير:

external-link copy
112 : 6

وَكَذَٰلِكَ جَعَلۡنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوّٗا شَيَٰطِينَ ٱلۡإِنسِ وَٱلۡجِنِّ يُوحِي بَعۡضُهُمۡ إِلَىٰ بَعۡضٖ زُخۡرُفَ ٱلۡقَوۡلِ غُرُورٗاۚ وَلَوۡ شَآءَ رَبُّكَ مَا فَعَلُوهُۖ فَذَرۡهُمۡ وَمَا يَفۡتَرُونَ

ھەروەک چۆن تۆمان دووچاری تاقیکردنەوە کردووە بەوەی ئەو بتپەرست وموشریکانە دوژمنایەتیت دەکەن وباوەڕت پێ ناھێنن، بەھەمان شێوە هەموو پێغەمبەرانی پێش تۆیشمان تووشی تاقیکردنەوە کردووه ، بۆ ھەر یەكێك لەو پێغەمبەرانە دوژمنانێك لە مرۆڤی سەركەش و دەرچوو له گوێڕایەڵی خوای گەوره و لە جنۆکەی سەركەشمان بۆ داناون ، کە ھەندێکیان وەسوەسە دەخەنە دڵی ھەندێکی تریانەوە و خراپە و ناھەقییان بۆ جوان دەکەنەوە و دەیڕازێننەوە بۆیان بۆ ئەوەی لەخشتەیان ببەن و فێڵیان لێ بکەن، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە کە ئەو کارە نەکەن ئەوا نەیاندەکرد، بەڵام خوای گەوره ئەو تاقیكردنەوەی ویستووه بۆیان ، کەواتە تۆیش ئەی پێغەمبەر واز لەخۆیان و لەو درۆ ودەلەسەیەی ئەوان له بێباوەڕی وکاری بەتاڵیان بھێنە وخۆتیان پێوە ماندوو مەکه. info
التفاسير:

external-link copy
113 : 6

وَلِتَصۡغَىٰٓ إِلَيۡهِ أَفۡـِٔدَةُ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ وَلِيَرۡضَوۡهُ وَلِيَقۡتَرِفُواْ مَا هُم مُّقۡتَرِفُونَ

با ئەوانەیش کە باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی نیە دڵی خۆیان بدەنه ئەو وەسوەسەی بۆ یەكتر دەیكەن و گوێی بۆ ڕابگرن، وە بۆ نەفس و ناخی خۆیان پێی قایل بن و ڕازی بن پێی، وە ھەر تاوان وگوناهێکیش دەکەن بابیکەن. info
التفاسير:

external-link copy
114 : 6

أَفَغَيۡرَ ٱللَّهِ أَبۡتَغِي حَكَمٗا وَهُوَ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ إِلَيۡكُمُ ٱلۡكِتَٰبَ مُفَصَّلٗاۚ وَٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ يَعۡلَمُونَ أَنَّهُۥ مُنَزَّلٞ مِّن رَّبِّكَ بِٱلۡحَقِّۖ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُمۡتَرِينَ

ئەی پێغەمبەر بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ کە لەگەڵ خوای گەورەدا جگە لە ئەو دەپەرستن، ئایا ماقووڵە و دەكرێ كەوا ڕازیبم بەوەی جگە لە خوای گەورە کەسێکی تر بکەمە دادوەری نێوان من و ئێوە ؟ کە ھەر ئەو خوایەیە ئەم قورئانەی دابەزاندووەتە سەرتان کە ھەموو شتێکی ڕوون کردووەتەوە و بە جوانی باسی كردووە ، وە ئەو جولەکانەی کە تەوراتمان پێدان، وە ئەو گاورانەیش کە ئینجیلمان پێدان ، چاک دەزانن ئەم قورئانەی كە دابەزێندراوەتە سەر تۆ ھەموو ھەق و ڕاستیەکی لە خۆ گرتووە ، چونکە لە ئەو دوو کتێبەی ئەواندا بەڵگەی ڕوون و ئاشکرایان تێدا بە دی كردووە لەسەر ئەوە ، کەوابوو ئیتر تۆ ھیچ گومان ودوو دڵیەکت نەبێت لەسەر ئەوەی وەحیمان بۆ كردووی . info
التفاسير:

external-link copy
115 : 6

وَتَمَّتۡ كَلِمَتُ رَبِّكَ صِدۡقٗا وَعَدۡلٗاۚ لَّا مُبَدِّلَ لِكَلِمَٰتِهِۦۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ

قورئانی پیرۆز گەیشتووەتە ئەوپەڕی ڕاستگۆیی لەگوفتار وھەواڵەکانیدا، کەس ناتوانێت دەستکاری وشەكانی بکات بیانگۆڕێت، هەر خوای گەورەیە بیسەری ووتار وگوفتاری بەندەکانیەتی و زانا وئاگاداریشە پێیان و ھیچ شتێکیشی لا نھێنی وشاراوە نیە، وە سزای سەختی ئەوانەیش دەدات کە دەیانەوێت گوفتار وکەلامی بگۆڕن. info
التفاسير:

external-link copy
116 : 6

وَإِن تُطِعۡ أَكۡثَرَ مَن فِي ٱلۡأَرۡضِ يُضِلُّوكَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَإِنۡ هُمۡ إِلَّا يَخۡرُصُونَ

ئەی پێغەمبەر ئەگەر تەقدیر وا بوایە کە گوێڕایەڵی زۆربەی خەڵکی سەر زەویت بکردایە ئەوا لەسەر ڕێگای دینی خوای گەورە لایان دەدایت وگومڕایان دەکردیت ، بەڵام سوننەتی خوای گەورە وایە کە ھەق و ڕاستی لەگەڵ کەمینەدایە، چونکە زۆربەی خەڵکی تەنھا شوێنی ئەو گومان ودوو دڵییە دەکەون کەھیچ بەڵگە و پاڵپشتیەکی نییە، ئەوان وایان گومان دەبرد کە پەرستراوەکانیان لەخوایان نزیک دەکەنەوە، کەچی ئەوان لەوەدا درۆ دەكەن. info
التفاسير:

external-link copy
117 : 6

إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ مَن يَضِلُّ عَن سَبِيلِهِۦۖ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُهۡتَدِينَ

ئەی پێغەمبەر پەروەردگارت زاناترە و زۆر باشتر ئاگاداری حاڵی ئەو کەسانەیە کە گومڕا بوون و لەسەر ڕێگاکەی ئەو لایانداوە، وە زاناترین كەسە بە ئەو کەسانەی ھیدایەتیان وەرگرتووە وڕێنوێنی کراون، وە ھیچ شتێکی لەوانە لا شاراوە و نھێنی نییە. info
التفاسير:

external-link copy
118 : 6

فَكُلُواْ مِمَّا ذُكِرَ ٱسۡمُ ٱللَّهِ عَلَيۡهِ إِن كُنتُم بِـَٔايَٰتِهِۦ مُؤۡمِنِينَ

دەسا ئەی خەڵکینە ئێوە لەو ئاژەڵ وگیاندارانە بخۆن کە لەکاتی سەربڕیندا ناوی خوایان لەسەر ھێنراوە، ئەگەر ئێوە بەڕاستی باوەڕتان ھەیە بە بەڵگە و نیشانە ڕوون وئاشکراکانی. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• يجب أن يكون الهدف الأعظم للعبد اتباع الحق، ويطلبه بالطرق التي بيَّنها الله، ويعمل بذلك، ويرجو عَوْن ربه في اتباعه، ولا يتكل على نفسه وحوله وقوته.
گەورەترین ئامانج لە ژیاندا بۆ بەندەکانی خوا ئەوەیە کە شوێن ھەق و ڕاستی بکەون، وە بەو شێوە و ڕێگایانە داوای بکات کە خوای گەورە ڕوونی کردووەتەوە، وە پاشانیش کار بە ئەوە بکات، وە ئۆمێدی یارمەتی خوای گەورەی هەبێت بە شوێنكەوتنی، وە پشت بە خۆی و توانا و ھێزی خۆی نەبەستێت لەوەدا. info

• من إنصاف القرآن للقلة المؤمنة العالمة إسناده الجهل والضلال إلى أكثر الخلق.
لە دادپەروەری قورئانی پیرۆز بۆ كەمینە ئیماندارە زانا و شارەزاكە ئەوەیە ، نەفامی و گومڕایی داوەتە پاڵ زۆرینەی خەڵكی. info

• من سنّته تعالى في الخلق ظهور أعداء من الإنس والجنّ للأنبياء وأتباعهم؛ لأنّ الحقّ يعرف بضدّه من الباطل.
لە سوننەتی خوای گەورە لە دروستکراوەکانیدا ئەوەیە ھەمیشە دوژمنانێك لە مرۆڤ و جنۆکەکان دەردەکەون بۆ پێغەمبەران و شوێنکەوتوانیان، چونکە ھەق بەدژەکەی دەناسرێتەوە لە ناھەقی وپڕوپوچی. info

• القرآن صادق في أخباره، عادل في أحكامه،لا يُعْثَر في أخباره على ما يخالف الواقع، ولا في أحكامه على ما يخالف الحق.
قورئانی پیرۆز ڕاستگۆیە لەو ھەواڵانەی کە باسیان دەکات، وە دادپەروەرە لە هەموو حوکمەکانیدا، ھیچ کاتێک لە ئەو ھەواڵانەی ئەو باسی کردوون پێچەوانەی واقعی تێدا نادۆزرێتەوە، وە لە حوکمەکانیشیدا ھەرگیز شتێک نادۆزرێتەوە کە پێچەوانەی ھەق وڕاستی بن. info