ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
11 : 42

فَاطِرُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ جَعَلَ لَكُم مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ أَزۡوَٰجٗا وَمِنَ ٱلۡأَنۡعَٰمِ أَزۡوَٰجٗا يَذۡرَؤُكُمۡ فِيهِۚ لَيۡسَ كَمِثۡلِهِۦ شَيۡءٞۖ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡبَصِيرُ

[ فَاطِرُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] خوای گه‌وره‌ دروستكاری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌ [ جَعَلَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا ] له‌ نه‌فس و شێوه‌ی خۆتان خێزانی بۆ دروست كردوون و كردوتانی به‌ نێرو مێ [ وَمِنَ الْأَنْعَامِ أَزْوَاجًا ] وه‌ له‌ ئاژه‌ڵانیش نێرو مێی دروست كردووه‌، (ئه‌نعام) بریتییه‌ له‌: وشترو مانگاو مه‌ڕو بزن [ يَذْرَؤُكُمْ فِيهِ ] ئێوه‌ له‌ناو ره‌حم و سكی ئافره‌تاندا، یان له‌سه‌ر زه‌ویدا بڵاوتان ئه‌كاته‌وه‌ وه‌ زۆرتان ئه‌كات به‌هۆی ژن و ژنخوازیه‌وه‌، [ لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ ] هیچ شت و كه‌سێك له‌ خوای گه‌وره‌ ناچێت، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ تاك و ته‌نهایه‌و دروستكاره‌ [ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ (١١) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌ره‌ به‌وته‌و قسه‌تان، وه‌ زۆر بینه‌ره‌ به‌ كرده‌وه‌تان، وه‌ هه‌موو شتێك ده‌بیستێت و ده‌بینێت. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 42

لَهُۥ مَقَالِيدُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُۚ إِنَّهُۥ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ

[ لَهُ مَقَالِيدُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] خه‌زێنه‌و كلیله‌كانی ئاسمانه‌كان و زه‌وی ته‌نها به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌ [ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ وَيَقْدِرُ ] به‌ فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی ڕزق و ڕۆزی بۆ هه‌ر كه‌سێك فراوان ئه‌كات كه‌ ویستی لێ بێت، وه‌ ته‌سك و كه‌می ئه‌كاته‌وه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ ویستی لێ بێت به‌ دادپه‌روه‌ری و حیكمه‌تی خۆی [ إِنَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (١٢) ] وه‌ هه‌ر خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌ هه‌موو شته‌كان. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 42

۞ شَرَعَ لَكُم مِّنَ ٱلدِّينِ مَا وَصَّىٰ بِهِۦ نُوحٗا وَٱلَّذِيٓ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ وَمَا وَصَّيۡنَا بِهِۦٓ إِبۡرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَىٰٓۖ أَنۡ أَقِيمُواْ ٱلدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُواْ فِيهِۚ كَبُرَ عَلَى ٱلۡمُشۡرِكِينَ مَا تَدۡعُوهُمۡ إِلَيۡهِۚ ٱللَّهُ يَجۡتَبِيٓ إِلَيۡهِ مَن يَشَآءُ وَيَهۡدِيٓ إِلَيۡهِ مَن يُنِيبُ

[ شَرَعَ لَكُمْ مِنَ الدِّينِ مَا وَصَّى بِهِ نُوحًا وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى ] خوای گه‌وره‌ ته‌شریع و یاسای بۆ ئێوه‌ داناوه‌ له‌م دینه‌دا، وه‌ وه‌سیه‌ت و ئامۆژگاری بۆ نوح پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - كردووه‌ به‌ یه‌كخواپه‌رستی وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌وه‌حی بۆ تۆمان ناردووه‌، وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئامۆژگاری ئیبراهیم و موسی و عیسامان پێكردووه‌ كه‌ له‌ ته‌وحید دا هه‌موویان یه‌ك بوونه‌ {جێگیر كردنى دین و په‌رته‌وازه‌ نه‌بوون} [ أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ ] ئامۆژكاری بۆ هه‌ر هه‌موویان ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ دینی خوای گه‌وره‌ بڵاو بكه‌نه‌وه‌و جێگیرو دامه‌زراوی بكه‌ن، به‌ڵام ته‌فره‌قه‌و په‌رته‌وازه‌یی و پارچه‌ پارچه‌یی له‌ دیندا دروست مه‌كه‌ن [ كَبُرَ عَلَى الْمُشْرِكِينَ مَا تَدْعُوهُمْ إِلَيْهِ ] ئه‌و یه‌كخواپه‌رستیه‌ی كه‌ بانگی موشریكانی بۆ ده‌كه‌ی ئه‌وان زۆر له‌سه‌ریان قورسه‌و له‌لایان گه‌وره‌یه‌ [ اللَّهُ يَجْتَبِي إِلَيْهِ مَنْ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره‌ خۆی ویستی له‌ هه‌ر كه‌سێك بێت هه‌ڵیئه‌بژێرێ [ وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ يُنِيبُ (١٣) ] وه‌ هیدایه‌تی هه‌موو كه‌سێكیش ئه‌دات كه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 42

وَمَا تَفَرَّقُوٓاْ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلۡعِلۡمُ بَغۡيَۢا بَيۡنَهُمۡۚ وَلَوۡلَا كَلِمَةٞ سَبَقَتۡ مِن رَّبِّكَ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى لَّقُضِيَ بَيۡنَهُمۡۚ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ أُورِثُواْ ٱلۡكِتَٰبَ مِنۢ بَعۡدِهِمۡ لَفِي شَكّٖ مِّنۡهُ مُرِيبٖ

[ وَمَا تَفَرَّقُوا إِلَّا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْعِلْمُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ ] وه‌ ئه‌هلی كتاب یان كافران ته‌فره‌قه‌و ناكۆكی و په‌رته‌وازه‌یی نه‌كه‌وته‌ نێوانیانه‌وه‌ ئیلا له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ زانیاریان بۆ هات و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا جێگیر كرا، وه‌ ئه‌ویش له‌ حه‌سوودیدا بوو [ وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِنْ رَبِّكَ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر پێشتر خوای گه‌وره‌ بڕیاری نه‌دایه‌ كه‌ سزادانیان دوا ئه‌خات بۆ كاتی دیاریكراو كه‌ رۆژی قیامه‌ته‌ ئه‌وا خوای گه‌وره‌ سزایانی پێش ئه‌خست و له‌ناوی ده‌بردن [ وَإِنَّ الَّذِينَ أُورِثُوا الْكِتَابَ مِنْ بَعْدِهِمْ ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ كتابیان به‌ میراتی بۆ ماوه‌ته‌وه‌ له‌ پاش پێغه‌مبه‌رانیان، واته‌: جوله‌كه‌و گاور كه‌ ته‌ورات و ئینجیلیان بۆ ماوه‌ته‌وه‌ [ لَفِي شَكٍّ مِنْهُ مُرِيبٍ (١٤) ] ئه‌وان له‌ دوودڵی و گوماندان و باوه‌ڕی ته‌واویان پێی نیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 42

فَلِذَٰلِكَ فَٱدۡعُۖ وَٱسۡتَقِمۡ كَمَآ أُمِرۡتَۖ وَلَا تَتَّبِعۡ أَهۡوَآءَهُمۡۖ وَقُلۡ ءَامَنتُ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِن كِتَٰبٖۖ وَأُمِرۡتُ لِأَعۡدِلَ بَيۡنَكُمُۖ ٱللَّهُ رَبُّنَا وَرَبُّكُمۡۖ لَنَآ أَعۡمَٰلُنَا وَلَكُمۡ أَعۡمَٰلُكُمۡۖ لَا حُجَّةَ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكُمُۖ ٱللَّهُ يَجۡمَعُ بَيۡنَنَاۖ وَإِلَيۡهِ ٱلۡمَصِيرُ

[ فَلِذَلِكَ فَادْعُ وَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ده‌عوه‌و بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكه‌ بۆ ئه‌م دینه‌ پاكه‌، وه‌ خۆت دامه‌زراو به‌ له‌سه‌ر دینه‌كه‌ به‌و شێوازه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێ كردوویت [ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ ] وه‌ شوێن هه‌واو ئاره‌زووی كافران مه‌كه‌وه‌ [ وَقُلْ آمَنْتُ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ مِنْ كِتَابٍ ] وه‌ پێیان بلێ: من ئیمانم هێناوه‌ به‌ هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رانی دابه‌زاندووه‌ [ وَأُمِرْتُ لِأَعْدِلَ بَيْنَكُمُ ] وه‌ فه‌رمانم پێكراوه‌ كه‌ له‌ نێوان ئێوه‌شدا دادپه‌روه‌ر بم و سته‌م له‌ كه‌ستان نه‌كه‌م [ اللَّهُ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ ] هه‌ر (الله)یه‌ په‌روه‌ردگاری ئێمه‌و ئێوه‌یه‌ [ لَنَا أَعْمَالُنَا وَلَكُمْ أَعْمَالُكُمْ ] ئێمه‌ كرده‌وه‌ی خۆمان بۆ هه‌یه‌و ئێوه‌یش كرده‌وه‌ی خۆتان بۆ هه‌یه‌ تایبه‌ت به‌خۆتان و ئێمه‌ به‌رین له‌ كرده‌وه‌ی ئێوه‌ كه‌ شه‌ریك دانانه‌ بۆ خوای گه‌وره‌ [ لَا حُجَّةَ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ ] هیچ مشتومڕێك له‌ نێوان ئێمه‌و ئێوه‌دا نیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌ق ئاشكرا بووه‌و ده‌ركه‌وتووه‌و ئێستا ئه‌یزانن [ اللَّهُ يَجْمَعُ بَيْنَنَا وَإِلَيْهِ الْمَصِيرُ (١٥) ] له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش خوای گه‌وره‌ خۆی كۆمان ئه‌كاته‌وه‌، وه‌ سه‌ره‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه‌ له‌وێ هه‌موو شتێك یه‌كلا ئه‌بێته‌وه‌. info
التفاسير: