আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - কুৰ্দি অনুবাদ- ছালাহুদ্দিন

পৃষ্ঠা নং:close

external-link copy
65 : 22

أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَٱلۡفُلۡكَ تَجۡرِي فِي ٱلۡبَحۡرِ بِأَمۡرِهِۦ وَيُمۡسِكُ ٱلسَّمَآءَ أَن تَقَعَ عَلَى ٱلۡأَرۡضِ إِلَّا بِإِذۡنِهِۦٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِٱلنَّاسِ لَرَءُوفٞ رَّحِيمٞ

{هەندێك لە بەخششەكانی خوای گەورە} [ أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ سَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي الْأَرْضِ ] ئایا نابینی هه‌رچی له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه‌ له‌ ئاژه‌ڵ و دارو ڕووبارو گیاندارو بێگیان خوای گه‌وره‌ هه‌مووی بۆ ئێوه‌ ژێربار كردووه‌و خستوویه‌تییه‌ ژێر ده‌ستانه‌وه‌ تا سوودی لێ ببینن [ وَالْفُلْكَ تَجْرِي فِي الْبَحْرِ بِأَمْرِهِ ] وه‌ ئه‌و كه‌شتیانه‌ش له‌ناو ده‌ریادا به‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ ئه‌ڕۆن [ وَيُمْسِكُ السَّمَاءَ أَنْ تَقَعَ عَلَى الْأَرْضِ إِلَّا بِإِذْنِهِ ] وه‌ ئاسمانی ڕاگرتووه‌ نایه‌ڵێت به‌ربێته‌وه‌و بكه‌وێ به‌سه‌ر زه‌ویدا ئیلا مه‌گه‌ر به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ [ إِنَّ اللَّهَ بِالنَّاسِ لَرَءُوفٌ رَحِيمٌ (٦٥) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ سه‌باره‌ت به‌ خه‌ڵكی زۆر به‌ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌یی و میهره‌بانه‌ كه‌ ئه‌م شتانه‌ی بۆ دروستكردوون و ژێرباری كردووه‌و خستۆتییه‌ ژێر ده‌ستیان. info
التفاسير:

external-link copy
66 : 22

وَهُوَ ٱلَّذِيٓ أَحۡيَاكُمۡ ثُمَّ يُمِيتُكُمۡ ثُمَّ يُحۡيِيكُمۡۗ إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ لَكَفُورٞ

[ وَهُوَ الَّذِي أَحْيَاكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ی دروست كردووه‌ پاشان ئه‌تانمرێنێ له‌ پاش مردنیش له‌ رۆژى قیامه‌ت زیندووتان ئه‌كاته‌وه‌ [ إِنَّ الْإِنْسَانَ لَكَفُورٌ (٦٦) ] به‌ دڵنیایى مرۆڤ زۆر كوفرانه‌ی نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ ئه‌كات وه‌ نكوڵی لێ ئه‌كات. info
التفاسير:

external-link copy
67 : 22

لِّكُلِّ أُمَّةٖ جَعَلۡنَا مَنسَكًا هُمۡ نَاسِكُوهُۖ فَلَا يُنَٰزِعُنَّكَ فِي ٱلۡأَمۡرِۚ وَٱدۡعُ إِلَىٰ رَبِّكَۖ إِنَّكَ لَعَلَىٰ هُدٗى مُّسۡتَقِيمٖ

[ لِكُلِّ أُمَّةٍ جَعَلْنَا مَنْسَكًا هُمْ نَاسِكُوهُ فَلَا يُنَازِعُنَّكَ فِي الْأَمْرِ ] ئێمه‌ بۆ هه‌موو ئوممه‌تێك دروشمى تایبه‌تمان به‌ دینه‌كه‌ی خۆیان داناوه‌ كه‌ ئه‌وان له‌سه‌ری ئه‌ڕۆن وه‌ جێبه‌جێی ئه‌كه‌ن، ئه‌میش وا ئه‌خوازێ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - كه‌ كافران كێشه‌ له‌گه‌ڵ تۆدا دروست نه‌كه‌ن و گوێڕایه‌ڵی تۆ بكه‌ن [ وَادْعُ إِلَى رَبِّكَ ] وه‌ تۆ بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكه‌ بۆ لای په‌روه‌ردگارت [ إِنَّكَ لَعَلَى هُدًى مُسْتَقِيمٍ (٦٧) ] به‌ دڵنیایى تۆ له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌ی [ وَإِنْ جَادَلُوكَ ] وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌هلی كتاب ده‌مه‌قاڵێ و مشتومڕیان له‌گه‌ڵدا كردى. info
التفاسير:

external-link copy
68 : 22

وَإِن جَٰدَلُوكَ فَقُلِ ٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا تَعۡمَلُونَ

[ فَقُلِ اللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَعْمَلُونَ (٦٨) ] ئه‌وا پێیان بڵێ: خوای گه‌وره‌ زاناتره‌ به‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن، واته‌: كاره‌كه‌یان بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ كه‌ ئه‌میش هه‌ڕه‌شه‌ كردنه‌ لێیان. info
التفاسير:

external-link copy
69 : 22

ٱللَّهُ يَحۡكُمُ بَيۡنَكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ فِيمَا كُنتُمۡ فِيهِ تَخۡتَلِفُونَ

[ اللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] خوای گه‌وره‌ خۆی له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا بڕیار له‌ نێوانتان ئه‌دات (له‌ نێوان موسڵمانان و كافراندا) [ فِيمَا كُنْتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ (٦٩) ] له‌و شتانه‌ی كه‌ له‌ دونیادا ناكۆكی هه‌بووه‌ له‌ نێوانتاندا له‌ كاروباری دیندا. info
التفاسير:

external-link copy
70 : 22

أَلَمۡ تَعۡلَمۡ أَنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِۚ إِنَّ ذَٰلِكَ فِي كِتَٰبٍۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٞ

[ أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] ئایا نازانی كه‌ هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ زانیاری به‌ هه‌مووی هه‌یه‌ [ إِنَّ ذَلِكَ فِي كِتَابٍ ] وه‌ هه‌موو ئه‌م شتانه‌ له‌ كتابێكدا لای خوای گه‌وره‌ نووسراوه‌ كه‌ (لوح المحفوظ)ه [ إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ (٧٠) ] ئه‌م شته‌ش كه‌ خوای گه‌وره‌ زانیاری به‌ هه‌موو شت هه‌یه‌ له‌ زه‌وى و ئاسمان به‌ دڵنیایی لای خوای گه‌وره‌ شتێكی زۆر ئاسانه‌. info
التفاسير:

external-link copy
71 : 22

وَيَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَمۡ يُنَزِّلۡ بِهِۦ سُلۡطَٰنٗا وَمَا لَيۡسَ لَهُم بِهِۦ عِلۡمٞۗ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِن نَّصِيرٖ

[ وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا ] وه‌ كافران جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ عیباده‌ت بۆ كه‌سان و شتانێك ئه‌كه‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ هیچ به‌ڵگه‌ی نه‌ناردۆته‌ خواره‌وه‌ له‌سه‌ری [ وَمَا لَيْسَ لَهُمْ بِهِ عِلْمٌ ] وه‌ خۆیشیان هیچ زانیاریه‌كیان نیه‌ له‌سه‌ری ته‌نها به‌لاسایی كردنه‌وه‌ی كوێرانه‌ بۆ باوك و باپیرانیان ده‌یانپه‌رستن [ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ نَصِيرٍ (٧١) ] وه‌ ئه‌م موشریك و سته‌مكارانه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا هیچ كه‌سێك نییه‌ پشتیوانیان بێت و سزای خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر لادات. info
التفاسير:

external-link copy
72 : 22

وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٖ تَعۡرِفُ فِي وُجُوهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱلۡمُنكَرَۖ يَكَادُونَ يَسۡطُونَ بِٱلَّذِينَ يَتۡلُونَ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِنَاۗ قُلۡ أَفَأُنَبِّئُكُم بِشَرّٖ مِّن ذَٰلِكُمُۚ ٱلنَّارُ وَعَدَهَا ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ

[ وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ ] وه‌ كاتێك ئایه‌ته‌ ڕوون و ئاشكراكانی ئێمه‌یان بۆ ده‌خوێندرێته‌وه‌ [ تَعْرِفُ فِي وُجُوهِ الَّذِينَ كَفَرُوا الْمُنْكَرَ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ كافرو بێباوه‌ڕن پێناخۆش بوون له‌ ڕوویاندا ده‌رئه‌كه‌وێت و ئه‌بینی كه‌ ڕوویان گرژ ئه‌كه‌ن [ يَكَادُونَ يَسْطُونَ بِالَّذِينَ يَتْلُونَ عَلَيْهِمْ آيَاتِنَا ] نزیكه‌ به‌ لێدان یان به‌ قسه‌ كردن زاڵ بن به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ئه‌خوێننه‌وه‌و نزیكه‌ په‌لاماریان بده‌ن [ قُلْ أَفَأُنَبِّئُكُمْ بِشَرٍّ مِنْ ذَلِكُمُ النَّارُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا هه‌واڵتان پێ بده‌م له‌مه‌ خراپتر كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن چیه‌؟ ئاگره‌، واته‌: ئه‌مه‌ى كه‌ تووڕه‌ ئه‌بن به‌ بیستنی ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ له‌مه‌ خراپتر ئێوه‌ بیبینن یان بیبیستن ئاگری دۆزه‌خه‌ [ وَعَدَهَا اللَّهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ] كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی داوه‌ به‌ كافران كه‌ ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن شوێنی ئه‌وان ئاگری دۆزه‌خه‌ [ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ (٧٢) ] كه‌ خراپترین سه‌ره‌نجامه‌ بۆی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌. info
التفاسير: