আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - কুৰ্দি অনুবাদ- ছালাহুদ্দিন

পৃষ্ঠা নং:close

external-link copy
47 : 22

وَيَسۡتَعۡجِلُونَكَ بِٱلۡعَذَابِ وَلَن يُخۡلِفَ ٱللَّهُ وَعۡدَهُۥۚ وَإِنَّ يَوۡمًا عِندَ رَبِّكَ كَأَلۡفِ سَنَةٖ مِّمَّا تَعُدُّونَ

[ وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - كافران په‌له‌ ئه‌كه‌ن له‌ داوای سزا كردن وه‌كو گاڵته‌ پێكردن و سووكایه‌تی پێ كردن ده‌ڵێن بۆ خوایه‌كه‌ت سزامان نادات [ وَلَنْ يُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ ] پێیان ڕابگه‌یه‌نه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی خۆی ئه‌باته‌ سه‌رو جێبه‌جێی ئه‌كات به‌ڵام با كاتی دیاریكراوی خۆی بێت [ وَإِنَّ يَوْمًا عِنْدَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ (٤٧) ] وه‌ ڕۆژێكیش له‌لای خوای گه‌وره‌ كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ وه‌كو هه‌زار ساڵی دونیا به‌سه‌ر كافران تێ ئه‌په‌ڕێ له‌ سه‌ختی و سه‌غڵه‌تی و ناخۆشیدا. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 22

وَكَأَيِّن مِّن قَرۡيَةٍ أَمۡلَيۡتُ لَهَا وَهِيَ ظَالِمَةٞ ثُمَّ أَخَذۡتُهَا وَإِلَيَّ ٱلۡمَصِيرُ

[ وَكَأَيِّنْ مِنْ قَرْيَةٍ أَمْلَيْتُ لَهَا ] وه‌ چه‌نده‌ها خه‌ڵكى شارو دێی تر له‌ زاڵمان و سته‌مكاران و موشریكان مۆڵه‌تمان دان تا كاتی دیاریكراوی خۆیان [ وَهِيَ ظَالِمَةٌ ] كه‌ زاڵم و سته‌مكار بوون و شه‌ریكیان بۆ خوا دائه‌نا [ ثُمَّ أَخَذْتُهَا وَإِلَيَّ الْمَصِيرُ (٤٨) ] به‌ڵام كه‌ كاتی سزادانیان هات سزامان دان و بردماننه‌وه‌، وه‌ سه‌ره‌نجامیش هه‌ر بۆ لای من ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 22

قُلۡ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّمَآ أَنَا۠ لَكُمۡ نَذِيرٞ مُّبِينٞ

[ قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّمَا أَنَا لَكُمْ نَذِيرٌ مُبِينٌ (٤٩) ] كه‌ كافران داواى پێشخستنى سزایان كرد خواى گه‌وره‌ فه‌رمووى: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵكی من ته‌نها ئاگاداركه‌ره‌وه‌و ترسێنه‌رێكی ئاشكرای ئێوه‌م و ئه‌و شتانه‌ به‌ده‌ستى من نیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 22

فَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَرِزۡقٞ كَرِيمٞ

[ فَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) [ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ (٥٠) ] ئه‌وانه‌ لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌و ڕزق و ڕۆزیه‌كی به‌ڕێزیان بۆ هه‌یه‌ له‌ به‌هه‌شتدا. info
التفاسير:

external-link copy
51 : 22

وَٱلَّذِينَ سَعَوۡاْ فِيٓ ءَايَٰتِنَا مُعَٰجِزِينَ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَحِيمِ

[ وَالَّذِينَ سَعَوْا فِي آيَاتِنَا مُعَاجِزِينَ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه‌ هه‌وڵیان داوه‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ به‌درۆ بزانن به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌و بێ ده‌سه‌ڵات بوونه‌، وه‌ رێگرى خه‌ڵكیان كردووه‌ له‌ شوێنكه‌وتنى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - [ أُولَئِكَ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ (٥١) ] ئا ئه‌وانه‌ هاوه‌ڵی ئاگری دۆزه‌خن. info
التفاسير:

external-link copy
52 : 22

وَمَآ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ مِن رَّسُولٖ وَلَا نَبِيٍّ إِلَّآ إِذَا تَمَنَّىٰٓ أَلۡقَى ٱلشَّيۡطَٰنُ فِيٓ أُمۡنِيَّتِهِۦ فَيَنسَخُ ٱللَّهُ مَا يُلۡقِي ٱلشَّيۡطَٰنُ ثُمَّ يُحۡكِمُ ٱللَّهُ ءَايَٰتِهِۦۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ

[ وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ وَلَا نَبِيٍّ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - له‌ پێش تۆدا هیچ (ره‌سول و نه‌بی)یه‌كمان نه‌ناردووه‌ (ره‌سول): ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ وه‌حی و شه‌ریعه‌تیشی بۆ دێت، به‌ڵام (نه‌بی): وه‌حی بۆ دێت به‌ڵام شه‌ریعه‌تی بۆ نایات و شوێن شه‌ریعه‌تی ره‌سوله‌كه‌ی پێش خۆی ئه‌كه‌وێ [ إِلَّا إِذَا تَمَنَّى ] ئیلا هه‌ر كاتێك ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ وه‌حیه‌كه‌ی خوێندبێته‌وه‌ (تَمَنَّى) به‌ مانای خوێندنه‌وه‌ دێت [ أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ ] كه‌ وه‌حی بۆ خه‌ڵكى خوێندبێته‌وه‌ شه‌یتان ڕێگری كردووه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌كه‌ی به‌وه‌ی كه‌ گومان و دوودڵی بۆ خه‌ڵكى دروست كردووه‌، یاخود (إِلَّا إِذَا تَمَنَّى) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ ئاواته‌خواز بووبێ كه‌ خه‌ڵكى ئیمان بێنن و هه‌وڵی دابێت ئیلا ئه‌و كاته‌ (أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ) شه‌یتان ڕێگرو به‌ربه‌ست بووه‌ له‌و هیواو ئاواته‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌وه‌ى كه‌ ڕێگری خه‌ڵكی كردووه‌و شوبهه‌و گومانی بۆ دروست كردوون له‌ ئیمان هێنان، به‌ڵام [ فَيَنْسَخُ اللَّهُ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ ] ئه‌و گومان و ڕێگریانه‌ی كه‌ شه‌یتان ئه‌یكردو گومانی ئه‌خسته‌ دڵی خه‌ڵكیه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ لای ئه‌بات و نایهێلێ [ ثُمَّ يُحْكِمُ اللَّهُ آيَاتِهِ ] پاشان خوای گه‌وره‌ ئایه‌ته‌كانی خۆی موحكه‌م و جێگیر ئه‌كات وه‌ دینه‌كه‌ی خۆی بڵاو ئه‌كاته‌وه‌ [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (٥٢) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زاناو كاربه‌جێیه‌ له‌ وته‌و كرده‌وه‌كانیدا. info
التفاسير:

external-link copy
53 : 22

لِّيَجۡعَلَ مَا يُلۡقِي ٱلشَّيۡطَٰنُ فِتۡنَةٗ لِّلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ وَٱلۡقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمۡۗ وَإِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ لَفِي شِقَاقِۭ بَعِيدٖ

[ لِيَجْعَلَ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ فِتْنَةً لِلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ وَالْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمْ ] تا ئه‌و دوودڵى و گومانانه‌ی كه‌ شه‌یتان بڵاوی ئه‌كاته‌وه‌و ئه‌یخاته‌ ناو دڵی خه‌ڵكیه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌مه‌ ئه‌كاته‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نه‌خۆشی گومان و دوودڵی له‌ دڵیاندا هه‌یه‌ له‌ مونافیقان، وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه‌ دڵیان ڕه‌قه‌ له‌ موشریكان ئه‌مه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وان [ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ لَفِي شِقَاقٍ بَعِيدٍ (٥٣) ] وه‌ به‌ دڵنیایى سته‌مكاران له‌ دژایه‌تیه‌كی زۆر سه‌ختی باوه‌ڕداراندان دژایه‌تی و به‌دبه‌ختیه‌كی زۆر دوور. info
التفاسير:

external-link copy
54 : 22

وَلِيَعۡلَمَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ أَنَّهُ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَيُؤۡمِنُواْ بِهِۦ فَتُخۡبِتَ لَهُۥ قُلُوبُهُمۡۗ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهَادِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ

[ وَلِيَعْلَمَ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكَ ] وه‌ تا باوه‌ڕداران بزانن كه‌ ئه‌مه‌ی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ بڵاوی ئه‌كاته‌وه‌ حه‌قه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌ [ فَيُؤْمِنُوا بِهِ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ باوه‌ڕی پێ بێنن، یان ئیمانیان زیاد بكات، یان دامه‌زراو بن له‌سه‌ر ئیمانه‌كه‌یان [ فَتُخْبِتَ لَهُ قُلُوبُهُمْ ] وه‌ دڵیان ئارام و ملكه‌چ بێت بۆ خوای گه‌وره‌ [ وَإِنَّ اللَّهَ لَهَادِ الَّذِينَ آمَنُوا إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٥٤) ] وه‌ به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی باوه‌ڕداران ئه‌دات بۆ ڕێگا ڕاسته‌كه‌ی خۆی كه‌ هیچ گێڕیه‌كی تیا نیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
55 : 22

وَلَا يَزَالُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فِي مِرۡيَةٖ مِّنۡهُ حَتَّىٰ تَأۡتِيَهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغۡتَةً أَوۡ يَأۡتِيَهُمۡ عَذَابُ يَوۡمٍ عَقِيمٍ

[ وَلَا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي مِرْيَةٍ مِنْهُ ] وه‌ به‌رده‌وام كافران له‌ گوماندان له‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ یان له‌ دینه‌كه‌دا [ حَتَّى تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً ] تا ڕۆژی قیامه‌ت دێت له‌ ناكاو و كوتوپڕدا [ أَوْ يَأْتِيَهُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَقِيمٍ (٥٥) ] یاخود سزایه‌كیان بۆ دێت له‌ ڕۆژێكی نه‌زۆكدا كه‌ سزای ڕۆژی قیامه‌ته‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ دوای ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ هیچ ڕه‌حم و به‌زه‌ییان پێ ناكات، یان تووشی هیچ خێرێك نابن. info
التفاسير: