আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - কুৰ্দি অনুবাদ- ছালাহুদ্দিন

পৃষ্ঠা নং:close

external-link copy
31 : 22

حُنَفَآءَ لِلَّهِ غَيۡرَ مُشۡرِكِينَ بِهِۦۚ وَمَن يُشۡرِكۡ بِٱللَّهِ فَكَأَنَّمَا خَرَّ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَتَخۡطَفُهُ ٱلطَّيۡرُ أَوۡ تَهۡوِي بِهِ ٱلرِّيحُ فِي مَكَانٖ سَحِيقٖ

[ حُنَفَاءَ لِلَّهِ غَيْرَ مُشْرِكِينَ بِهِ ] وه‌ له‌ شیرك لاده‌ن بۆ ته‌وحیدو شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار مه‌ده‌ن [ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَكَأَنَّمَا خَرَّ مِنَ السَّمَاءِ فَتَخْطَفُهُ الطَّيْرُ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار بدات وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌ر بێته‌وه‌ سه‌ر زه‌وی و پارچه‌ پارچه‌ بێت و هه‌ر باڵنده‌یه‌ك پارچه‌یه‌كی به‌رێت [ أَوْ تَهْوِي بِهِ الرِّيحُ فِي مَكَانٍ سَحِيقٍ (٣١) ] یاخود با فڕێی بداته‌ شوێنێكی دوورو قووڵ و نزمه‌وه‌، ئه‌مه‌ نموونه‌یه‌ بۆ كه‌سێك كه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار ئه‌دات كه‌ شه‌یتانه‌كان زاڵ ده‌بن به‌سه‌ریداو پارچه‌ پارچه‌ى ده‌كه‌ن، وه‌ شوێنه‌ دووره‌ قووڵه‌كه‌ش ئاگری دۆزه‌خه‌ كه‌ هه‌ر كه‌سێك شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار بدا ئه‌یخاته‌ ناو قووڵایی ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 22

ذَٰلِكَۖ وَمَن يُعَظِّمۡ شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقۡوَى ٱلۡقُلُوبِ

[ ذَلِكَ وَمَنْ يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ ] به‌م شێوازه‌ هه‌ر كه‌سێك دروشمه‌كانی دین و فه‌رمانى خواى گه‌وره‌و حه‌ج كردن به‌ گه‌وره‌ بزانێ، یان ئاژه‌ڵى قه‌ڵه‌و و گه‌وره‌و چاك سه‌رببڕێت [ فَإِنَّهَا مِنْ تَقْوَى الْقُلُوبِ (٣٢) ] ئه‌مه‌ نیشانه‌ی ته‌قوای دڵی ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌سێكه‌ ته‌قوا له‌ دڵیدایه‌. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 22

لَكُمۡ فِيهَا مَنَٰفِعُ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى ثُمَّ مَحِلُّهَآ إِلَى ٱلۡبَيۡتِ ٱلۡعَتِيقِ

[ لَكُمْ فِيهَا مَنَافِعُ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى ] وه‌ ئه‌م ئاژه‌ڵانه‌ ئه‌م وشترانه‌ ئه‌توانن تا كاتی دیاریكراوی خۆی سوودیان لێ ببینن به‌ سواربوون و شیره‌كه‌ی و وه‌چه‌كه‌ی و موه‌كه‌ی [ ثُمَّ مَحِلُّهَا إِلَى الْبَيْتِ الْعَتِيقِ (٣٣) ] پاشان ئه‌یهێنن بۆ لای كه‌عبه‌ی پیرۆزو له‌وێ سه‌ری ئه‌بڕن. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 22

وَلِكُلِّ أُمَّةٖ جَعَلۡنَا مَنسَكٗا لِّيَذۡكُرُواْ ٱسۡمَ ٱللَّهِ عَلَىٰ مَا رَزَقَهُم مِّنۢ بَهِيمَةِ ٱلۡأَنۡعَٰمِۗ فَإِلَٰهُكُمۡ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞ فَلَهُۥٓ أَسۡلِمُواْۗ وَبَشِّرِ ٱلۡمُخۡبِتِينَ

[ وَلِكُلِّ أُمَّةٍ جَعَلْنَا مَنْسَكًا ] وه‌ هه‌موو ئوممه‌تێك جه‌ژن و دروشمی خۆیان و شوێنی عیباده‌ت و ئاژه‌ڵ سه‌ربڕینی خۆیانمان بۆ داناون [ لِيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ عَلَى مَا رَزَقَهُمْ مِنْ بَهِيمَةِ الْأَنْعَامِ ] تا ناوی خوای گه‌وره‌ بێنن له‌سه‌ر ئه‌و ڕزقه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێى به‌خشیوون له‌و ئاژه‌ڵانه‌، واته‌: بسم الله، الله أكبر بكه‌ن [ فَإِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ ] وه‌ ئێوه‌ هه‌رچه‌نده‌ شه‌ریعه‌تى پێغه‌مبه‌رانتان جۆراو جۆرو جیاواز بێت به‌ڵام یه‌ك خواو په‌رستراوێكی حه‌قتان هه‌یه‌ جگه‌ له‌و په‌رستراوی ترتان نیه‌ كه‌ الله یه‌ [ فَلَهُ أَسْلِمُوا ] وه‌ ئێوه‌ هه‌مووتان خۆتان ته‌سلیمی ئه‌و خوایه‌ بكه‌ن و ملكه‌چ و گوێڕایه‌ڵى بن و عیباده‌تی بكه‌ن [ وَبَشِّرِ الْمُخْبِتِينَ (٣٤) ] وه‌ موژده‌ بده‌ به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دڵسۆزو ملكه‌چ و خۆبه‌كه‌مزانن بۆ عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ به‌ پاداشتی گه‌وره‌. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 22

ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَجِلَتۡ قُلُوبُهُمۡ وَٱلصَّٰبِرِينَ عَلَىٰ مَآ أَصَابَهُمۡ وَٱلۡمُقِيمِي ٱلصَّلَوٰةِ وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ

[ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كاتێك كه‌ یادی خوای گه‌وره‌و ناوی خوای گه‌وره‌یان له‌لا بهێنی دڵیان دێته‌ ترس و ئه‌ترسێت و ئه‌له‌رزێت [ وَالصَّابِرِينَ عَلَى مَا أَصَابَهُمْ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئارامگرن له‌ كاتێك كه‌ هه‌ر به‌ڵاو ناخۆشی و موسیبه‌تێك تووشیان بێت [ وَالْمُقِيمِي الصَّلَاةِ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن [ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ (٣٥) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی كه‌ پێمان به‌خشیوون ئه‌وانیش له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌یبه‌خشن. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 22

وَٱلۡبُدۡنَ جَعَلۡنَٰهَا لَكُم مِّن شَعَٰٓئِرِ ٱللَّهِ لَكُمۡ فِيهَا خَيۡرٞۖ فَٱذۡكُرُواْ ٱسۡمَ ٱللَّهِ عَلَيۡهَا صَوَآفَّۖ فَإِذَا وَجَبَتۡ جُنُوبُهَا فَكُلُواْ مِنۡهَا وَأَطۡعِمُواْ ٱلۡقَانِعَ وَٱلۡمُعۡتَرَّۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرۡنَٰهَا لَكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ

[ وَالْبُدْنَ جَعَلْنَاهَا لَكُمْ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ ] وه‌ ئه‌و حوشترانه‌ كه‌ ئه‌یهێنن بۆ كه‌عبه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ سه‌ری ببڕن ئه‌مانه‌مان داناوه‌ بۆ ئێوه‌ كه‌ له‌ دروشمی خوای گه‌وره‌یه‌ [ لَكُمْ فِيهَا خَيْرٌ ] بۆ ئێوه‌ خێرو سوودێكی دونیایی زۆری تیایه‌ وه‌كو سه‌ربڕین و سواربوون و شیره‌كه‌ی و وه‌چه‌كه‌ی و موه‌كه‌ی، وه‌ سوودی قیامه‌تیش كه‌ له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ سه‌ری ئه‌بڕن و پاداشت و ره‌زامه‌ندى و به‌هه‌شتى خواى گه‌وره‌ى پێ به‌ده‌ست دێنن [ فَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهَا ] وه‌ كاتێك كه‌ سه‌ری ئه‌بڕن ناوی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێنن و بسم الله، الله أكبر بكه‌ن [ صَوَافَّ ] وه‌ ئه‌و حوشترانه‌ ڕێك بخه‌ن و ده‌ستى چه‌پى ببه‌ستنه‌وه‌و به‌پێوه‌ سه‌ریببڕن و ته‌نها نیه‌تتان بۆ خوا بێت [ فَإِذَا وَجَبَتْ جُنُوبُهَا ] وه‌ كاتێك كه‌ لایه‌كی كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وی له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌ربڕاو ڕوحی تیا نه‌ما [ فَكُلُوا مِنْهَا ] وه‌ ئه‌و كاته‌ لێی بخۆن [ وَأَطْعِمُوا الْقَانِعَ ] وه‌ به‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ش بده‌ن كه‌ قه‌ناعه‌تیان هه‌یه‌ به‌و به‌شه‌ى كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیوون و داوا له‌ كه‌س ناكه‌ن (وَالْمُعْتَرَّ) ئه‌و هه‌ژاره‌یه‌ كه‌ داوات لێ ئه‌كات [ كَذَلِكَ سَخَّرْنَاهَا لَكُمْ ] به‌م شێوازه‌ ئێمه‌ ئه‌م ئاژه‌ڵانه‌مان بۆ موسه‌خه‌رو ژێربارو ده‌سته‌مۆ كردوون [ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (٣٦) ] به‌ڵكو ئێوه‌ شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م نیعمه‌تانه‌. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 22

لَن يَنَالَ ٱللَّهَ لُحُومُهَا وَلَا دِمَآؤُهَا وَلَٰكِن يَنَالُهُ ٱلتَّقۡوَىٰ مِنكُمۡۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرَهَا لَكُمۡ لِتُكَبِّرُواْ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمۡۗ وَبَشِّرِ ٱلۡمُحۡسِنِينَ

[ لَنْ يَنَالَ اللَّهَ لُحُومُهَا وَلَا دِمَاؤُهَا ] خه‌ڵكى سه‌رده‌مى نه‌فامى گۆشت و خوێنى ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌دا له‌ ماڵه‌كانیان، هاوه‌ڵان وتیان ئێمه‌ شایانترو له‌ پێشترین له‌وان به‌م كاره‌، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌م حوشترو ئاژه‌ڵانه‌ كه‌ ئێوه‌ سه‌ری ئه‌بڕن نه‌ گۆشتی نه‌ خوێنی به‌ خوای گه‌وره‌ ناگات [ وَلَكِنْ يَنَالُهُ التَّقْوَى مِنْكُمْ ] به‌ڵكو ته‌نها ته‌قواكه‌ی ئێوه‌ به‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌گات كه‌ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن [ كَذَلِكَ سَخَّرَهَا لَكُمْ ] به‌م شێوازه‌ ئه‌م ئاژه‌ڵانه‌ی بۆ ئێوه‌ ژێربارو ده‌سته‌مۆ كردوو [ لِتُكَبِّرُوا اللَّهَ ] تا الله أكبر بكه‌ن له‌ كاتی سه‌ربڕیندا [ عَلَى مَا هَدَاكُمْ ] له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ڕێنمایی كردوون به‌م شێوازه‌ ئێوه‌ خۆتان له‌ خوای گه‌وره‌ نزیك بكه‌نه‌وه‌ [ وَبَشِّرِ الْمُحْسِنِينَ (٣٧) ] وه‌ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - موژده‌ بده‌ به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ چاكه‌كارن كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌جرو پاداشتی چاكیان ئه‌داته‌وه‌ له‌سه‌ر چاكه‌ كردنه‌كه‌یان. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 22

۞ إِنَّ ٱللَّهَ يُدَٰفِعُ عَنِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ خَوَّانٖ كَفُورٍ

[ إِنَّ اللَّهَ يُدَافِعُ عَنِ الَّذِينَ آمَنُوا ] به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ به‌رگری له‌ باوه‌ڕداران ئه‌كات و ده‌یانپارێزێت له‌ نه‌خشه‌و پیلانی كافران [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ خَوَّانٍ كَفُورٍ (٣٨) ] به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ كه‌سانێكی خۆش ناوێت كه‌ زۆر خیانه‌تكارو ناپاك بن وه‌ زۆر كوفر بكه‌ن. info
التفاسير: