আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

পৃষ্ঠা নং:close

external-link copy
35 : 13

۞ مَّثَلُ ٱلۡجَنَّةِ ٱلَّتِي وُعِدَ ٱلۡمُتَّقُونَۖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ أُكُلُهَا دَآئِمٞ وَظِلُّهَاۚ تِلۡكَ عُقۡبَى ٱلَّذِينَ ٱتَّقَواْۚ وَّعُقۡبَى ٱلۡكَٰفِرِينَ ٱلنَّارُ

سیفەت و وێنەی ئەو بەھەشتەی خوای گەورە بەڵێنی داوە پێی بە خواناسان (خواناسانێک فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن ودوور دەکەونەوە لە سەرپێچیەکانی) بەو شێوەیە کە لە بن درەخت و کۆشک و تەلارەکانیەوە چەندین ڕووبار گوزەر دەکەن، بەروبوم و میوەکانی نابڕێنەوە و تەواو نابن، پێچەوانەی بەروبومی دونیا کە دەبڕێنەوە و کۆتاییان دێت ، وە سێبەریشیان ھەردەمێنی و کەم ناکات، ئا ئەوە سەرەنجامی ئەو کەسانەیە لە خواترساون بەجێ بەجێکردنی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لەسەرپێچیەکانی، وە سەرەنجامی بێباوەڕانیش ئاگری دۆزەخە بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 13

وَٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ يَفۡرَحُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيۡكَۖ وَمِنَ ٱلۡأَحۡزَابِ مَن يُنكِرُ بَعۡضَهُۥۚ قُلۡ إِنَّمَآ أُمِرۡتُ أَنۡ أَعۡبُدَ ٱللَّهَ وَلَآ أُشۡرِكَ بِهِۦٓۚ إِلَيۡهِ أَدۡعُواْ وَإِلَيۡهِ مَـَٔابِ

ئەوانەی لە جولەکەکان تەوراتمان پێدان، وە لەگاورەکانیش ئینجیلمان پێدان، - ئەی پێغەمبەری خوا - ھەندێکیان دڵخۆشن بەو قورئانەی کە بۆ تۆ ھاتوەتە خوارەوە، ئەویش لەبەر ئەوەی لەگەڵ ھەندێک لەو کتێبانەی لایانە یەك دەگرێتەوە ، بەڵام ھەندێک لە دەستە وتاقمی جولەکە وگاورەکان نکۆڵی لەوە دەکەن بۆ تۆ دابەزیوە لەوەی لەگەڵ ھەواو ئارەزووی ئەواندا یەك ناگرێتەوە ، یان وەسفی ئەوان دەکات بەدەستکاری کردن و گۆڕانکاری تێیاندا، جا تۆیش - ئەی پێغەمبەری خوا - پێیان بڵێ: بە راستی خوای گەورە فەرمانی پێکردووم کە تەنھا خوای گەورە بپەرستم و ھیچ کەسێکیش نەکەم بە ھاوەڵ و شەریکی، تەنھا لەو داوا دەکەم و دەپارێمەوە، وە لەغەیری ئەو داوا ناکەم و لە ھیچ کەسیکی تر ناپاڕێمەوە، وە سەرنجام و گەڕانەوەیشم ھەر بۆ لای ئەوە، تەورات و ئینجیلیش کاتی خۆی ھەر بۆ ئەم مەبەستە ھاتبوون، بەڵام دەستکاری کران و مانا و مەبەستەکانیان گۆڕران. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 13

وَكَذَٰلِكَ أَنزَلۡنَٰهُ حُكۡمًا عَرَبِيّٗاۚ وَلَئِنِ ٱتَّبَعۡتَ أَهۡوَآءَهُم بَعۡدَ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلۡعِلۡمِ مَا لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن وَلِيّٖ وَلَا وَاقٖ

ھەروەکو چۆن پەرتووک و کتێبە پێشووەکانمان بۆ پێغەمبەران بەزمانی گەل و نەتەوەکانی خۆیان بووە، ھەر بەو شێوەیەش قورئان کە بە ڕوونی وڕاشکاوی ھەق و راستیەکانی ڕوون کردوەتەوە بەزمانی عەرەبی بۆ تۆ دابەزاندووە تاوەکو گشت حوکم و بڕیارێکت بەگوێرەی ئەو بێت، -ئەی پێغەمبەر - ئەگەر بێتۆ شوێن ھەواو ئارەزووی خاوەن کتێبەکان (جولەکە و گاورەکان) بکەویت بەوەی واز لەو شتانە بھێنیت کە لەگەڵ ھەواو ئارەزووی ئەواندا یەك ناگرێتەوە دوای ئەو ھەق و زانست و زانیارییە کە خوای گەورە فێری کردویت، ئەوا خوای گەورە پشتیوان و پشتگیرت نابێت وە سەرت ناخات بەسەر دوژمنەکانتدا، وە ھیچ شتێکیش ناتوانێت بتپارێزێت لە سزای سەختی خوای گەورە. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 13

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا رُسُلٗا مِّن قَبۡلِكَ وَجَعَلۡنَا لَهُمۡ أَزۡوَٰجٗا وَذُرِّيَّةٗۚ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَن يَأۡتِيَ بِـَٔايَةٍ إِلَّا بِإِذۡنِ ٱللَّهِۗ لِكُلِّ أَجَلٖ كِتَابٞ

- ئەی پێغەمبەری خوا - پێش تۆ چەندین پێغەمبەری ترمان لەناو مرۆڤەکان ناردووە، تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت کە ژن دێنیت، بەڵکو ئەوانیش وەکو تەواوی مرۆڤەکانی تر ژن و مناڵ و وەچە و زوڕییەتمان بۆ بڕیاردان، ئەوانمان وەک فریشتەکان دروست نەکردووە کە ژن ناھێنن و وەچەو مناڵ ناخەنەوە، وە تۆ لەو پێغەمبەرانەیت وەک تەواوی مرۆڤەکانی تر مرۆڤن کە ژن دەھێنن و مناڵیان دەبێت، ئیتر ئەو بتپەرست و موشریکانە بۆچی سەریان لەوە سوڕ دەمێنێت تۆیش بەو شێوەیەیت؟! ھیچ پێغەمبەرێک بۆی نییە لە خۆیەوە بەبێ ئیزن و مۆڵەتی خوای گەورە بەڵگە و نیشانە و موعجیزەیەک بھێنێت بۆ گەل و نەتەوەکەی، ھەموو کارێک خوای گەورە بڕیاری لەسەردابێت لەتێنوسێکدا نوسراوەتەوە و باسکراوە، وە ماوەیەکی دیاری کراویشی ھەیە بەھیچ شێوەیەک پێش و پاش ناکەوێت و لە کاتی خۆیدا ڕوو دەدات. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 13

يَمۡحُواْ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ وَيُثۡبِتُۖ وَعِندَهُۥٓ أُمُّ ٱلۡكِتَٰبِ

ئەوەی خوای گەورە بیەوێت لەخێر و شەڕ، لە بەختەوەری و بەدبەختی، لەھەر شتێکی تر خۆی بیەوێت دەیسڕێتەوە و نایھڵێت و ئەوەی بیەوێ جێگیری دەكات ، وە ئەو (لوح المحفوظ) ی لایە کە سەرچاوەی ھەموو شتێکە وھەموو شتەکان لەوێ نوسراونەتەوە، ئەوەی دەسڕێتەوە یان جیگیر دەکرێت تەواو وەک ئەوە وایە لەوێدا ھاتووە و تۆمار کراوە. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 13

وَإِن مَّا نُرِيَنَّكَ بَعۡضَ ٱلَّذِي نَعِدُهُمۡ أَوۡ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِنَّمَا عَلَيۡكَ ٱلۡبَلَٰغُ وَعَلَيۡنَا ٱلۡحِسَابُ

- ئەی پێغەمبەری خوا - یان لە دونیا ھەندێک لەو سزایانەی کە بەڵێنمان دابوو بە بێباوەڕان سزایان بدەین پیشانت دەدەین و بە چاوی خۆت دەیبینیت، یان پێش ئەوەی بە چاوی خۆت بیبینیت دەتمرێنین، بێگومان تۆ تەنھا گەیاندنی ئەوەت لەسەرە کە فەرمانمان پێ کردوویت بە گەیاندنی، پاداشت دانەوە و سزادانیان کاری تۆ نییە، ئەوەیان کاری ئێمەیە و خۆمان پاداشتیان دەدەینەوە و تۆڵەیان لێ دەسێنین. info
التفاسير:

external-link copy
41 : 13

أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّا نَأۡتِي ٱلۡأَرۡضَ نَنقُصُهَا مِنۡ أَطۡرَافِهَاۚ وَٱللَّهُ يَحۡكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكۡمِهِۦۚ وَهُوَ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ

ئایا ئەو بێباوەڕانە نەیاندی کە ئێمە سەر زەوی ئەوانمان لە ھەموو لاکانیەوە بە بڵاوکردنەوەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ڕزگار کردنیان کەم و کورت کردەوە، خوای گەورە لە نێو بەندەکانیدا بەو شێوەیەی دەیەوێت حوکم و بڕیار دەدات، وە ھیچ کەسێک ناتواتێت و دەسەڵاتی ئەوەی نییە حوکم و بڕیاری ئەو ھەڵبوەشێنێتەوە یان بیگۆڕێت یان نەیھڵێت، پاکوبێگەردی بۆ ئەو کە زۆر بەخێرایی لێپریسنەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات، لێپرسینەوەی تەواوی خەڵکی لەسەرەتاوە تا کۆتایی ھەمووی بە ڕۆژێک ئەنجام دەدات. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 13

وَقَدۡ مَكَرَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ فَلِلَّهِ ٱلۡمَكۡرُ جَمِيعٗاۖ يَعۡلَمُ مَا تَكۡسِبُ كُلُّ نَفۡسٖۗ وَسَيَعۡلَمُ ٱلۡكُفَّٰرُ لِمَنۡ عُقۡبَى ٱلدَّارِ

ئوممەتانی پێشووتریش فڕوفێڵیان لەگەڵ پێغەمبەرەکانیان کرد و پلانیان دژ گێڕان، وە باوەڕیان پێ نەکردن و ئەوەی لە وەحی بۆیان ھێنابوون بە درۆیان زانی، ئەوەش بزانە ھەموو پیلانێکی سەرکەوتوو ھەر بۆ خوایە، ئەی ئایا ئەوان بە پیلانەکانیان چیان دژ بە پێغەمبەرەکانیان ئەنجامدا؟! بێگومان ھیچ شتێک، چونکە پیلانی سەرکەوتوو تەنھا پیلانی خوایە و بەس، ھەر ئەویش ئاگاداری ئەوەیە ھەر کەسێک چی ئەنجام دەدات و چۆن پاداشتیان دەداتەوە یان تۆڵەیان لێدەسێنێت، ئەو کاتە بێباوەڕان دەزانن چی ھەڵەیەکی گەورەیان کردووە کە باوەڕیان نەھێنا و کافر بوون، وە باوەڕدارانیش چەندە لەسەر ھەق و راستی بوون، لەبەرامبەر ئەوەیشدا خوای گەورە بەھەشتی پێبەخشین کە چەند سەرەنجامێکی باش و چاکە بۆ باوەڕداران. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• الترغيب في الجنة ببيان صفتها، من جريان الأنهار وديمومة الرزق والظل.
ھاندانی خەڵکی بۆ بەدەستھێنانی بەھەشت ئەویش بەوەی خوای گەورە شێوە و سیفەتی ڕوون کردوەتەوە بۆیان، بەوەی ڕووبارەکان بە ژێر کۆشک و تەلارەکانیاندا گوزەر دەکەن، وە ناز و نیعمەتەکانی لە بەروبووم و سێبەری چڕوپڕی ھەمیشەیین و کۆتاییان نایەت. info

• خطورة اتباع الهوى بعد ورود العلم وأنه من أسباب عذاب الله.
مەترسی شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوو دوای ئەوەی شارەزای ئەوە بویت کە شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوو ھۆکاری سزای سەختی خوای گەورەیە. info

• بيان أن الرسل بشر، لهم أزواج وذريات، وأن نبينا صلى الله عليه وسلم ليس بدعًا بينهم، فقد كان مماثلًا لهم في ذلك.
ڕوونکردنەوەی ئەوەی پێغەمبەران وەک ھەموو مرۆڤەکانی تر ئەوانیش مرۆڤ بوون، ژن و مناڵ و وەچە و نەوەیان ھەبووە، وە پێغەمبەری خۆمان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ئەویش ھەروەک پێغەمبەرانی تر مرۆڤ بووە و ھیچ جیاوازی نەبووە لێیان. info