وَٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ يَفۡرَحُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيۡكَۖ وَمِنَ ٱلۡأَحۡزَابِ مَن يُنكِرُ بَعۡضَهُۥۚ قُلۡ إِنَّمَآ أُمِرۡتُ أَنۡ أَعۡبُدَ ٱللَّهَ وَلَآ أُشۡرِكَ بِهِۦٓۚ إِلَيۡهِ أَدۡعُواْ وَإِلَيۡهِ مَـَٔابِ
ئەوانەی لە جولەکەکان تەوراتمان پێدان، وە لەگاورەکانیش ئینجیلمان پێدان، - ئەی پێغەمبەری خوا - ھەندێکیان دڵخۆشن بەو قورئانەی کە بۆ تۆ ھاتوەتە خوارەوە، ئەویش لەبەر ئەوەی لەگەڵ ھەندێک لەو کتێبانەی لایانە یەك دەگرێتەوە ، بەڵام ھەندێک لە دەستە وتاقمی جولەکە وگاورەکان نکۆڵی لەوە دەکەن بۆ تۆ دابەزیوە لەوەی لەگەڵ ھەواو ئارەزووی ئەواندا یەك ناگرێتەوە ، یان وەسفی ئەوان دەکات بەدەستکاری کردن و گۆڕانکاری تێیاندا، جا تۆیش - ئەی پێغەمبەری خوا - پێیان بڵێ: بە راستی خوای گەورە فەرمانی پێکردووم کە تەنھا خوای گەورە بپەرستم و ھیچ کەسێکیش نەکەم بە ھاوەڵ و شەریکی، تەنھا لەو داوا دەکەم و دەپارێمەوە، وە لەغەیری ئەو داوا ناکەم و لە ھیچ کەسیکی تر ناپاڕێمەوە، وە سەرنجام و گەڕانەوەیشم ھەر بۆ لای ئەوە، تەورات و ئینجیلیش کاتی خۆی ھەر بۆ ئەم مەبەستە ھاتبوون، بەڵام دەستکاری کران و مانا و مەبەستەکانیان گۆڕران.
التفاسير: