আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

পৃষ্ঠা নং:close

external-link copy
29 : 13

ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ طُوبَىٰ لَهُمۡ وَحُسۡنُ مَـَٔابٖ

ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بەخوای گەورە و ئەو کاروکردەوە چاکانەیان ئەنجامداوە کە لە خوای گەورە نزيکیان دەکاتەوە، لە ڕۆژی دواییدا ژیانێکی بەختەوەر و ئاسودەیان ھەیە، وە دواڕۆژ و عاقیبەتێکی باشیشیان ھەیە کە بەھەشتی نەبڕاوەی ھەتاھەتاییە. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 13

كَذَٰلِكَ أَرۡسَلۡنَٰكَ فِيٓ أُمَّةٖ قَدۡ خَلَتۡ مِن قَبۡلِهَآ أُمَمٞ لِّتَتۡلُوَاْ عَلَيۡهِمُ ٱلَّذِيٓ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ وَهُمۡ يَكۡفُرُونَ بِٱلرَّحۡمَٰنِۚ قُلۡ هُوَ رَبِّي لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ عَلَيۡهِ تَوَكَّلۡتُ وَإِلَيۡهِ مَتَابِ

- ئەی پێغەمبەری خوا - ھەروەک چۆن پێغەمبەرانی ترمان نارد بۆ لای گەل و ھۆزەکانیان تێپەڕین و ڕۆیشتن، ھەر بەو شێوەیە تۆیشمان نارد بۆ لای ئوممەتێک، تاوەکو ئەو قورئانەی بۆمان ناردویت بۆیانی بخوێنیتەوە، چونکە ئەو قورئانە بەسە بەڵگە بێت لەسەر ڕاستگۆیی تۆ، بەڵام گەل و ھۆزەکەت نکۆڵی ئەم بەڵگە و نیشانانە دەکەن، چونکە ئەوان بێباوەڕن بەھۆی تاوان و بتپەرستیانەوە نکوڵی پەرستنی خوای بە بەزەیی دەکەن، لەگەڵ ئەودا بتەکانیش دەپەرستن، - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئەو خوا بە بەزەییەی کە ئێوە ھاوەڵی بۆ بڕیار دەدەن و شتی تری لەگەڵدا دەپەرستن ئەو خوایە پەروەردگاری منە کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لەو، وە من لە ھەموو کاروبارێکمدا پشت بەو دەبەستم و ھەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێمەوە و تەوبەی بۆ لا دەکەم. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 13

وَلَوۡ أَنَّ قُرۡءَانٗا سُيِّرَتۡ بِهِ ٱلۡجِبَالُ أَوۡ قُطِّعَتۡ بِهِ ٱلۡأَرۡضُ أَوۡ كُلِّمَ بِهِ ٱلۡمَوۡتَىٰۗ بَل لِّلَّهِ ٱلۡأَمۡرُ جَمِيعًاۗ أَفَلَمۡ يَاْيۡـَٔسِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَن لَّوۡ يَشَآءُ ٱللَّهُ لَهَدَى ٱلنَّاسَ جَمِيعٗاۗ وَلَا يَزَالُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ تُصِيبُهُم بِمَا صَنَعُواْ قَارِعَةٌ أَوۡ تَحُلُّ قَرِيبٗا مِّن دَارِهِمۡ حَتَّىٰ يَأۡتِيَ وَعۡدُ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُخۡلِفُ ٱلۡمِيعَادَ

ئەگەر ھەر کتێب و پەرتووکێک لە کتێب و پەرتووکە ئیلاھییەکان (یان قورئانی پیرۆز) بەو شێوەیە بن کە چیاکانی لە شوێن خۆی پێ لاببرایە، یان زەوی پێ شەق بکرایە و کانی و ڕووباری لێ ھەڵبقوڵایە، یان مردووی زیندوو بکردایەتەوە و بھاتایەتە قسە، ئەوا بێگومان ھەر باوەڕیان نەدەھێنا، ئیتر بۆچی داوای موعجیزەیەکی لەو شێوەیە دەکەن؟! - ئەی پێغەمبەری خوا - ئەو قورئانەی بۆ تۆ دابەزیووە بەڵگە و نیشانەکانی زۆر ڕوون و ئاشکران، وە کاریگەری گەورەی ھەیە ئەگەر ئەوان خاوەنی دڵانێکی زیندوون. بەڵام ئەوان ھەر ئینکاری دەکەن و باوەڕ ناھێنن، موعجیزە ھێنان و ھەموو کاروبارێک ھەر بۆ خوا خۆیەتی، ئایا ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە تا ئێستاش بێ ھیوا نەبوون لە بڕواھێنانی ئەو بێباوەڕانە؟ دەی با باوەڕداران چاک بزانن ئەگەر خوای گەورە بیویستایە بەبێ دابەزینی بەڵگە نیشانە و موعجیزە ھیدایەتی ھەموو خەڵکی دەدا، بەڵام ویستی خوای گەورە بەو شێوەیە نییە، ئەوانەیشی بێباوەڕ بوون ھەر بەو شێوەیە لەسەر کوفر و بێباوەڕی خۆیان بەردەوام دەبن و باوەڕ ناھێنن، ھەتاوەکو بەھۆی کاروکردەوەی خراپ و ناڕێکیانەوە دووچاری بەڵاو نەھامەتی سەخت دەبن، یان لە نزیک ماڵەکانیان دادەبارێت، تا ئەو کاتەی بەڵێنی خوای گەورە دێتە دی و سزای سەختیان بۆ دادەبەزێت، بێگومان خوای گەورەش بەڵێنی خۆی دێنێتە دی و بێ بەڵێنی ناکات ئەگەر کاتی دیاری کراوی خۆی ھات. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 13

وَلَقَدِ ٱسۡتُهۡزِئَ بِرُسُلٖ مِّن قَبۡلِكَ فَأَمۡلَيۡتُ لِلَّذِينَ كَفَرُواْ ثُمَّ أَخَذۡتُهُمۡۖ فَكَيۡفَ كَانَ عِقَابِ

- ئەی پێغەمبەر - تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت کە گەل و ھۆزەکەی باوەڕیان پێ نەھێنا بیت و بەدرۆیان زانی بیت و گاڵتەیان پێ کردبیت، بەڵکو ئوممەت و گەلانی پێشووتریش ھەر بەو شێوەیە گاڵتەیان بە پێغەمبەرەکانیان کرد و باوەڕیان پی نەھێنان، وە خوای گەورە مۆڵەتی ئەوانەی دا کەباوەڕیان نەھێنا بە پێغەمبەرەکانیان، تا کار گەیشتە ئەوەی گومانیان وابوو کە من ئەوانە لەناو نابەم، پاش ئەوەی مۆڵەتم دان قارم لێگرتن و لەناوم بردن و سزای خۆمم بەسەردا ڕشتن، جا بینیت - ئەی پێغەمبەری خوا - چۆن بوو سزا و تۆڵەی من؟! info
التفاسير:

external-link copy
33 : 13

أَفَمَنۡ هُوَ قَآئِمٌ عَلَىٰ كُلِّ نَفۡسِۭ بِمَا كَسَبَتۡۗ وَجَعَلُواْ لِلَّهِ شُرَكَآءَ قُلۡ سَمُّوهُمۡۚ أَمۡ تُنَبِّـُٔونَهُۥ بِمَا لَا يَعۡلَمُ فِي ٱلۡأَرۡضِ أَم بِظَٰهِرٖ مِّنَ ٱلۡقَوۡلِۗ بَلۡ زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُواْ مَكۡرُهُمۡ وَصُدُّواْ عَنِ ٱلسَّبِيلِۗ وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنۡ هَادٖ

ئایا ئەو زاتە پیرۆزەی کە ڕۆزیدەری ھەموو دروستکراوەکانە، وە چاودێری کاروکردەوەیانە و پاداشتیان لەسەر دەداتەوە، شایستە ترە لەھەموو کەسێکی تر کە بپەرسترێت، یان ئەو بتانەی کە بێ ئاگا و غافڵن لە ھەموو شتێک و شایانی ئەوە نین کە بپەرسترێن؟ بێباوەڕان بە ستەم و درۆ و بوھتان کردونیان بە ھاوەڵ و شەریکی خوا، - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: دەسا ناو و سیفەتی ئەوانە باس بکەن کە کردوتانن بە شەریک و ھاوەڵی خوا ئەگەر ڕاست دەکەن لەو بانگەشەیەی دەیکەن، یان دیارە ئێوە ھەواڵ بەخوا دەدەن کەلەسەر زەوی چەند ھاوبەش و شەریکێکی ھەیە و ئەو پێی نازانێت، یان ھەر ئەوەتانێ بە ڕواڵەت ھەواڵێکی پێ دەدەن کە ھیچ ھەقیقەت و ڕاستیەکی نییە؟ بەڵام نەخێر ئەوە شەیتانە کە قسە و گوفتاری نابەجێی بێباوەڕان جوان و ڕازاوە دەکات، ئەوانیش سەرەنجام بێباوەڕ بوون و لە رێگای ڕاست لایدان و گومڕا بوون، جا ھەر کەسێک خوای گەورە گومڕای بکات و لەسەر رێگای ھیدایەت لایدات و ڕێنموونی نەکات، ئەوا ھیچ کەسێک ناتوانێت ڕێنمونی بکات و ھیدایەتی بدات. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 13

لَّهُمۡ عَذَابٞ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ وَلَعَذَابُ ٱلۡأٓخِرَةِ أَشَقُّۖ وَمَا لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن وَاقٖ

ئەو بێباوەڕانە ھەر لە ژیانی دونیادا خوای گەورە دووچاری سزایان دەکات، بەوەی ڕووبەڕووی کوشتن و بەدیل گرتن و ڕاوەدوونان دەبنەوە بەدەست باوەڕداران، دیارە سزای ڕۆژی دواییش کە چاوەڕوانیان دەکات قورستر و ناڕەحەترە لە سزای دونیا، چونکە سزای ڕۆژی داویی ھەمیشەییە و نابڕێتەوە، وە ھیچ شتێکیش نییە لە ڕۆژی قیامەتدا بیانپارێزێت لە سزای سەختی خوای گەورە. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• أن الأصل في كل كتاب منزل أنه جاء للهداية، وليس لاستنزال الآيات، فذاك أمر لله تعالى يقدره متى شاء وكيف شاء.
بنەمای ھەموو ئەو کتێب و پەرتووکانەی ھاتون بۆ سەرجەم پێغەمبەران ئەوەیە بۆ ھیدایەتدان و رێنمونی کردنی خەڵکی ھاتوون، نەک بۆ ئەوە ھاتبن کە بەڵگە و نیشانە و موعجیزە بن تاوەکو خەڵکی باوەڕ بھێنن، ئەگەر شتێکی وایش ھەبێت ئەوە بە قەدەر و ویستی خوای گەورەیە ھەرکات و ساتێک بیەوێت جێ بەجێی دەکات. info

• تسلية الله تعالى للنبي صلى الله عليه وسلم، وإحاطته علمًا أن ما يسلكه معه المشركون من طرق التكذيب، واجهه أنبياء سابقون.
دڵدانەوەی خوای گەورە بۆ پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) وە پێی ڕاگەیاندووە کە بتپەرست و موشریکەکانی مەککە ھەمان ڕێچکەی بێباوەڕانی ئوممەتانی پێشوو دەگرنەبەر لەباوەڕ نەکردن و بەدرۆ زانینی پەیامی پێغەمبەرەکانیان. info

• يصل الشيطان في إضلال بعض العباد إلى أن يزين لهم ما يعملونه من المعاصي والإفساد.
شەیتان دەگاتە ئاستێک لە گومڕاکردنی ھەندێک لە بەندەکانی خوا، بەشێوەیەک گوناھ و تاوان و بێباوەڕیان لا شیرین و جوان و ڕازاوە دەکات، تاوەکو بەردەوام بن لەسەری و وازی لێ نەھێنن. info