আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

পৃষ্ঠা নং:close

external-link copy
14 : 13

لَهُۥ دَعۡوَةُ ٱلۡحَقِّۚ وَٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ مِن دُونِهِۦ لَا يَسۡتَجِيبُونَ لَهُم بِشَيۡءٍ إِلَّا كَبَٰسِطِ كَفَّيۡهِ إِلَى ٱلۡمَآءِ لِيَبۡلُغَ فَاهُ وَمَا هُوَ بِبَٰلِغِهِۦۚ وَمَا دُعَآءُ ٱلۡكَٰفِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَٰلٖ

بانگەوازی ھەق و ڕاست و دروست کە بریتیە لە بانگەوازکردن بۆ یەکخواپەرستی تەنھا ھەر بۆ ئەوە، وە ھیچ کەسێکی تری تێدا بەشدار نییە، وە نموونەی ئەو بتانەی کە بتپەرست وموشریکەکان ھانا و ھاواری بۆ دەبەن و وەڵامی ھیچ داوا و پرسیارێکیشیان نادەنەوە، وەک نموونەی ئەو کەسە تینوە وایە کە لە دوورەوە دەستی بۆ ئاو درێژ کردبێت تاوەکو بگاتە دەمی وتینوێتی بشکێنێت، دیارە بەو شێوەیە دەست درێژکردن بۆ ئاو تینوێتی ناشکێنێت، بێگومان ھانا و ھاواری بێباوەڕانیش لەو بتانە تەنھا گومڕایی وسەرلێشێواوی و دوورییە لەڕاستی، چونکە ئەو بتانە نەدەتوانن سودێکیان پێ بگەیەنن، وە نە زیانێکیشیان لێ دوور ببخەنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 13

وَلِلَّهِۤ يَسۡجُدُۤ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ طَوۡعٗا وَكَرۡهٗا وَظِلَٰلُهُم بِٱلۡغُدُوِّ وَٱلۡأٓصَالِ۩

ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە بیانەوێت یان نەیانەوێت ملکەچی خوای گەورەن و سوژدەی بۆ دەبەن، لەمەشدا باوەڕدار و بێباوەڕ وەک یەکن، تەنھا جیاوازیان ئەوەیە باوەڕداران بە ئارەزووی خۆیان ملکەچی پەروەردگایانن و بە ویستی خۆیان سوژدەی بۆ دەبەن، بەڵام بێباوەڕان بێ پێخۆش بوون و ویستی خۆیان ملکەچی خوا دەبن، چونکە فیترەتیان ئەوەیان پێ دەڵێت بە ناچاری ملکەچی ئەو بن، ھەروەھا ئەو دروستکراوانەیش کەسێبەریان ھەیە لەسەرەتای ڕۆژ و کۆتاییەوە ملکەچی فەرمانی ئەون و ناتوانن لێی لابدەن. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 13

قُلۡ مَن رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ قُلِ ٱللَّهُۚ قُلۡ أَفَٱتَّخَذۡتُم مِّن دُونِهِۦٓ أَوۡلِيَآءَ لَا يَمۡلِكُونَ لِأَنفُسِهِمۡ نَفۡعٗا وَلَا ضَرّٗاۚ قُلۡ هَلۡ يَسۡتَوِي ٱلۡأَعۡمَىٰ وَٱلۡبَصِيرُ أَمۡ هَلۡ تَسۡتَوِي ٱلظُّلُمَٰتُ وَٱلنُّورُۗ أَمۡ جَعَلُواْ لِلَّهِ شُرَكَآءَ خَلَقُواْ كَخَلۡقِهِۦ فَتَشَٰبَهَ ٱلۡخَلۡقُ عَلَيۡهِمۡۚ قُلِ ٱللَّهُ خَٰلِقُ كُلِّ شَيۡءٖ وَهُوَ ٱلۡوَٰحِدُ ٱلۡقَهَّٰرُ

- ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بێباوەڕانە بڵێ کە لەگەڵ خوای گەورە شتێکی تر دەپەرستن: کێ بەدیھێنەر و پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوییە، وە کێ ھەڵسوڕێنەر و بەڕێوەبەریانە؟ - ئەی پێغەمبەر - تۆ بڵێ ھەر خوای گەورە بەدیھێنەر و بەڕێوەبەریانە، ئێوەیش دان بەمەدا دەنێن، - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئایا جگە لە خوای گەورە کەسێکی تر دەکەنە پشتیوانی خۆتان کە توانای ھیچ شتێکیان نییە، ئەوانە ناتوانن سوودێک بە خۆیان بگەیەنن، یان زیانێک لەخۆیان دوور بخەنەوە، ئیتر چۆن دەتوانن کارێکی لەو شێوەیە بۆ غەیری خۆیان بکەن؟! - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئایا ئەو بێباوەڕەی کە دڵی کوێرە وھیچ حاڵی نابێت، وەک ئەو باوەڕدارە دڵ زیندووە وایە کە شوێن ڕێنومایی پەروەدگار کەوتووە؟! وە ئایا بێباوەڕی کەپارچەیەکە لەشەوە زەنگ و تاریکی، وەک نوور و ڕوناکی باوەڕ وایە؟ ئایا بەلای ئێوەوە وەک یەک و یەکسانن؟! یان ئەوانەی ئەوان کردویانن بە شەریک وھاوەڵی خوا بەلایانەوە وایە وەک خوای گەورە دروستکەر و بەدیھێنەرن؟ بەمەش لێیان تێکچوو بێت و لێیان شێوا بێت و چەواشە بووبن، وایان زانی بێت ئەوانەی خوای گەورە بەدیھێناون و دروستی کردوون خواکانی خۆیان دروستیان کردوون و بە دیانھێناون؟ - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: تەنھا خوای گەورە اللە (جل جلالە) بەدیھێنەر و دروستکەری ھەموو شتێکە، وە ھیچ شەریک و ھاوەڵێکیشی نییە لەمەدا، تەنھا ئەو شایستەی پەرستنە بە تاک و تەنھا، وئەو گەردنکەچکاری هەموو شتێکە. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 13

أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَسَالَتۡ أَوۡدِيَةُۢ بِقَدَرِهَا فَٱحۡتَمَلَ ٱلسَّيۡلُ زَبَدٗا رَّابِيٗاۖ وَمِمَّا يُوقِدُونَ عَلَيۡهِ فِي ٱلنَّارِ ٱبۡتِغَآءَ حِلۡيَةٍ أَوۡ مَتَٰعٖ زَبَدٞ مِّثۡلُهُۥۚ كَذَٰلِكَ يَضۡرِبُ ٱللَّهُ ٱلۡحَقَّ وَٱلۡبَٰطِلَۚ فَأَمَّا ٱلزَّبَدُ فَيَذۡهَبُ جُفَآءٗۖ وَأَمَّا مَا يَنفَعُ ٱلنَّاسَ فَيَمۡكُثُ فِي ٱلۡأَرۡضِۚ كَذَٰلِكَ يَضۡرِبُ ٱللَّهُ ٱلۡأَمۡثَالَ

خوای گەورە بۆ لەناوچوونی ناھەق و باتڵ، وە مانەوەی ھەق و ڕاستی، نموونە بە ئاوی باران دەھێنێتەوە کە لە ئاسمانەوە دەبارێت و شیو و دۆڵەکان ھەریەكەیان بە ئەندازەی گەورەی و بچوکی خۆی پڕ ئاو کرد، جا ئەو لافاوە پووش و پەڵاش و کەفێکی زۆری بەسەر ئاوەکەوە لەگەڵ خۆیدا ھەڵگرت، لەپاشان ئاوەکە بەڕوونی دەرکەوت و پووش و پەڵاشەکەی لێ جیا بوویەوە، ھەروەھا نموونەیەکەی تر بۆ مانەوەی (ھەق و ڕاستی) و دوابڕاوی (باتڵ و ناھەق) بەو کانزا گران بەھا و بەنرخانە دەھێنێتەوە کە لەسەر ئاگر دەتوێنرێنەوە، بەمەبەستی پوختە و پاڵفتەکردن و بەدەستھێنانی کەرەستەی جوان و خشڵی خۆڕازاندنەوە، خوای گەورە بۆ مانەوەی ھەق و ڕاستی و لەناوچوونی باتڵ و ناھەقی ئەم دوو نموونە دەھێنێتەوە، باتڵ و ناھەقی وەک پوش و پەڵاش و کەفی سەر ئاو، وە ئەو ژەنگ و ژار و پیسیەی کە لە کانزا بەنرخە کە جیا دەبێتەوە وایە، ھەق و ڕاستیش وەک ئەو ئاوە ڕوون و پاک و خاوێنە وایە کە خەڵکی دواتر لێی دەخۆنەوە و دار و درەخت و بەروبوم و لەوەڕگای پێ سەوز دەبێت، وە وەک ئەو کانزا پاڵفتەیەش وایە کە خاوێن و پاکژ دەکرێتەوە و خەڵکی سوودی لێ دەبینن، جا خوای گەورە ھەروەک ئەم نموونانەی بۆ ھێناونەتەوە، بەھەمان شێوە نمونەی تر دەھێنێتەوە تاوەکو ھەق و ڕاستی لە باتڵ گومڕایی بۆ خەڵکی ڕوون بێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 13

لِلَّذِينَ ٱسۡتَجَابُواْ لِرَبِّهِمُ ٱلۡحُسۡنَىٰۚ وَٱلَّذِينَ لَمۡ يَسۡتَجِيبُواْ لَهُۥ لَوۡ أَنَّ لَهُم مَّا فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا وَمِثۡلَهُۥ مَعَهُۥ لَٱفۡتَدَوۡاْ بِهِۦٓۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ سُوٓءُ ٱلۡحِسَابِ وَمَأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمِهَادُ

ئەو باوەڕدارانەی کە وەڵامی پەروەردگاریان دایەوە، کاتێک بانگی کردن بۆ یەکخواپەرستی و تاعەت وگوێڕایەڵی خۆی، پەروەردگار لە ڕۆژی دواییدا پاداشتی باشتر وچاکتری بۆ ئامادە کردوون، ئەویش بەھەشتی نەبڕاوەی ھەتا ھەتاییە، وە بێباوەڕانیش کە وەڵامی بانگەوازی خوایان بۆ یەکخواپەرستی وگوێڕایەڵیکردنی نەدایەوە، ئەگەر ھەرچی لە زەویدا ھەیە لە سەروەت وسامان وماڵی دونیا ھی ئەوان بێت، ھێندەی تریشی لەگەڵدا بێت دەیبەخشن بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێت لە سزای دۆزەخ، بەڵام لێیان قبوڵ ناکرێت، جا ئەوانەی وەڵامی بانگەوازەکەی خوایان نەدایەوە لەسەر تەواوی خراپە وتاوانەکانیان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، وە جێگا و مەئوایشیان ئاگری دۆزەخە و دەبێتە ڕایەخیش بۆیان، ئای چی جێگا و ڕایەخێکی خراپە ئاگری دۆزەخ بۆ ئەوان. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• بيان ضلال المشركين في دعوتهم واستغاثتهم بغير الله تعالى، وتشبيه حالهم بحال من يريد الشرب فيبسط يده للماء بلا تناول له، وليس بشارب مع هذه الحالة؛ لكونه لم يتخذ وسيلة صحيحة لذلك.
ڕوونکردنەوەی گومڕایی و سەرگەردانی بتپەرست و ھاوەڵدانەران بۆ خوا لەو بانگردن و ھاوارکردنەی کە بۆ غەیری خوای دەکەن، وە نموونەشیان وەک نموونەی ئەو کەسە تینوە وایە کە دەست بۆ ئاو ڕادەکێشێت کەچی دەستی پێی ناگات و ناتوانێت بیخواتەوە، چونکە ھۆکاری ڕاست و دروستیان نەگرتووەتە بەر. info

• أن من وسائل الإيضاح في القرآن: ضرب الأمثال وهي تقرب المعقول من المحسوس، وتعطي صورة ذهنية تعين على فهم المراد.
یەکێک لە ھۆکارەکانی ڕوونکردنەوە لە قورئانی پیرۆزدا: بریتیە لە ھێنانەوەی نموونە، چونکە نموونە ھێنانەوە ئەوەی بە عەقل و لۆژیک ڕێی تێدەچێت لە ھەستەوەرەکانەوە نزیکی دەکاتەوە، وە وێنەیەکی ھزری دەدات بە خوێنەر و گوێگر کە یارمەتیدەری دەبێت بۆ زیاتر لێ تێگەیشتنی. info

• إثبات سجود جميع الكائنات لله تعالى طوعًا، أو كرهًا بما تمليه الفطرة من الخضوع له سبحانه.
سەلماندنی ئەوەی ھەرچی دروستکراوەکانی خوای گەورە ھەیە لە گەردوندا بە ویستی خۆیان بێت یان بە زۆر و ملکەچکردن بێت سوژدە بۆ خوا دەبەن، جا ئەوەی بە زۆر وملکەچکردنە سوژدە دەبات فیترەتی ئەوەی لێ داوا دەکات کە ملکەچی فەرمانی ئەو بێت. info