আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

পৃষ্ঠা নং:close

external-link copy
6 : 13

وَيَسۡتَعۡجِلُونَكَ بِٱلسَّيِّئَةِ قَبۡلَ ٱلۡحَسَنَةِ وَقَدۡ خَلَتۡ مِن قَبۡلِهِمُ ٱلۡمَثُلَٰتُۗ وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغۡفِرَةٖ لِّلنَّاسِ عَلَىٰ ظُلۡمِهِمۡۖ وَإِنَّ رَبَّكَ لَشَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ

- ئەی پێغەمبەری خوا - بتپەرست و موشریکەکان پەلەی ئەوەت لێ دەکەن کە سزای خوایان بۆ دابەزێت، پێش ئەوەی ئەو ناز و نیعمەتانەی کە خوای گەورە تەقدیری کردووە بۆیان تەواو و کامڵ ببێت، بێگومان پێش ئەوان کەسانێکی تر لە ئوممەتەکانی پێشین کە پەیامی خوایان بە درۆ زانی سزا دران، کەواتە ئیتر چۆن پەند و عیبرەتیان لێ وەرنەگرت؟ - ئەی پێغەمبەر - لەگەڵ ئەوەی خەڵکی ڕۆچوون لەناو زوڵم و ستەمدا بێگومان پەروەردگارت چاوپۆشیان لێ دەکات و مۆڵەتیان دەدات و پەلە ناکات لە سزادانیان تاوەکو تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای، وە بێگومان پەروەردگارت سزا و تۆڵەی زۆر توندە بۆ ئەو کەسانەی کە لەسەر بێباوەڕی خۆیان سوور و بەردەوامن ئەگەر تەوبە نەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 13

وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَوۡلَآ أُنزِلَ عَلَيۡهِ ءَايَةٞ مِّن رَّبِّهِۦٓۗ إِنَّمَآ أَنتَ مُنذِرٞۖ وَلِكُلِّ قَوۡمٍ هَادٍ

ئەوانەی بێباوەڕن بە خوای گەورە ڕۆچوون لەسەرکەشی و عینادی کردن لەگەڵ پێغەمبەری خوا و پێی دەڵێن: بۆچی موعجیزە و نیشانەیەکی وەک موعجیزە و نیشانەکانی موسا و عیسا نایەتە خوارەوە بۆ موحەممەد، - ئەی پێغەمبەر - ئەمە بە دەست تۆ نییە بەڵکو تۆ تەنھا ترسێنەری خەڵکیت بە سزای خوای گەورە، وە جگە ئەو بەڵگە و نیشانانەی کەخوای گەورە پێی داویت ھیچ نیشانەیەکی ترت لا نییە، وە بۆ ھەموو گەل و نەتەوەیەکیش پێغەمبەرێک ڕەوانە کراوە تاوەکو ڕێنوماییان بکات بۆ سەر ڕێگای ڕاست. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 13

ٱللَّهُ يَعۡلَمُ مَا تَحۡمِلُ كُلُّ أُنثَىٰ وَمَا تَغِيضُ ٱلۡأَرۡحَامُ وَمَا تَزۡدَادُۚ وَكُلُّ شَيۡءٍ عِندَهُۥ بِمِقۡدَارٍ

خوای گەورە دەزانێت ھەموو مێینەیەک چی لە سکیدایە و ئاگاداری ھەموو شتێکیەتی، وە دەزانێت مناڵدان چی لێ زیاد و کەم دەبێت، یان تەندروستی چۆنە و دووچاری چی نەخۆشیەک دەبێتەوە، وە ھەموو شتێک لای خوای گەورە بە ئەندازەگیریەکی زۆر وردە کە ھیچی لێ زیاد یان کەم ناکرێت. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 13

عَٰلِمُ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ٱلۡكَبِيرُ ٱلۡمُتَعَالِ

چونکە خوای گەورە زانا و ئاگادارە بە تەواوی ئەو کاروبار و شتانەی کە نادیارن لای حەواس و ھەستی دروستکراوەکان بە تایبەت لای مرۆڤەکان، وە زانا و ئاگاداریشە بە تەواوی ئەو شتانەیشی کە ھەستەوەرەکانی ئەوان درکی دەکەن، خوای گەورە مەزن و بڵندە لە سیفات و ناو و کاروکردارەکانیدا ، وە بەزات و سیفاتی بەرز و بڵندیشە بەسەر ھەموو بەدێھێنراوەکانیدا. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 13

سَوَآءٞ مِّنكُم مَّنۡ أَسَرَّ ٱلۡقَوۡلَ وَمَن جَهَرَ بِهِۦ وَمَنۡ هُوَ مُسۡتَخۡفِۭ بِٱلَّيۡلِ وَسَارِبُۢ بِٱلنَّهَارِ

ھەر ئەویش زانا و ئاگادارە بەو شتانەی نھێنی و نادیارن، - ئەی خەڵکینە - چون یەکە لای ئەو ئەگەر کەسێک لە ئێوە بە نھێنی وتەیەک بڵێت یان ئاشکرای بکات، ھەروەھا لای خوای گەورە وەک یەکە کەسێک لە تاریکی شەو و دوور لە چاوی خەڵکی کارێک بکات، یاخود بە ڕۆژی ڕووناک و بە ئاشکرا ئەنجامی بدات، خوای گەورە زانا و ئاگادارە پێی ھیچ جیاوازیەکی نییە لای ئەو. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 13

لَهُۥ مُعَقِّبَٰتٞ مِّنۢ بَيۡنِ يَدَيۡهِ وَمِنۡ خَلۡفِهِۦ يَحۡفَظُونَهُۥ مِنۡ أَمۡرِ ٱللَّهِۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوۡمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنفُسِهِمۡۗ وَإِذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِقَوۡمٖ سُوٓءٗا فَلَا مَرَدَّ لَهُۥۚ وَمَا لَهُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَالٍ

پەروەردگار (سبحانە وتعالی) کۆمەڵێک فریشتەی ھەن لە پاش وپێشی ئادەمیزادەوە بەدوای یەکدا دێن، ھەندێکیان بە شەو دێن وھەندێکی تریان بە ڕۆژ، بە فەرمانی خوای گەورە پارێزگاری لێ دەکەن لە چوار چێوەی ئەو قەدەرەی خوای گەورە لەسەری نووسیوە و ڕێگری کردووە لێی، ھەرچی گوفتار وکرداریانە دەینوسن، بێگومان خوای گەورە ھیچ گۆڕانکاریەک بەسەر ھیچ گەل و ھۆزێکدا ناھێنێت لە حاڵێکی باش و نایابەوە بۆ حاڵ و گوزەرانێکی ناخۆش و دژوار ھەتاوەکو ئەو گەل و ھۆزە خۆیان ناشکور نەبوبن بە نازو نیعمەتەکانی خوا، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیەوێت ھەر گەل وھۆزێک لەناو ببات ھیچ کەسێک ناتوانێت ببێتە بەربەست لەبەردەم ویست وئیرادەی ئەودا، - ئەی خەڵکینە - جگە لە خوای گەورە ھیچ پشتیوان وسەرپەرشتیکارێکتان نییە کاروبارەکانتان بۆ بەرێوە ببات، کەوابوو ڕوو بکەنە خوا و ھانای بۆ بەرن تاوەکو ئەو بەڵاو موسیبەتەی دووچاری بوون لە سەرتانی ھەڵگرێت. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 13

هُوَ ٱلَّذِي يُرِيكُمُ ٱلۡبَرۡقَ خَوۡفٗا وَطَمَعٗا وَيُنشِئُ ٱلسَّحَابَ ٱلثِّقَالَ

- ئەی خەڵکینە - ھەر ئەو زاتەیە کە ھەورە بروسکەتان نیشان دەدات، ترس وھیواتان بە ھۆیەوە بۆ کۆ دەکاتەوە، دەترسن لە دەنگ و بروسکەکەی کە بتانسوتێنێت، وە ئومێدیشتان ھەیە لەگەڵیدا بارانتان بۆ ببارێنێت، ھەر زاتی بەرزی اللەیە ھەوری پڕ لە ئاوی زۆرتان بۆ پێک دەەھێنێت و بارانی خوڕەم و لێزەمەتان بۆ دەبارێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 13

وَيُسَبِّحُ ٱلرَّعۡدُ بِحَمۡدِهِۦ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ مِنۡ خِيفَتِهِۦ وَيُرۡسِلُ ٱلصَّوَٰعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَن يَشَآءُ وَهُمۡ يُجَٰدِلُونَ فِي ٱللَّهِ وَهُوَ شَدِيدُ ٱلۡمِحَالِ

ھەورە بروسکە تەسبیحات و ستایشی پەروەردگاری دەکات و پاک و بێگەردی بۆ دەنوێنێت، وە فریشتەکانیش لەبەر ترس و بیمی دەسەڵاتی بێ سنووری ئەو تەسبیحات و ستایشی دەکەن وپاکو بێگەردی بۆ دەنوێنن، وە ھەر ئەویشە ھەورە تریشقەی لەناوبەر دەنێرێت ئەمجا ئەگەر ویستی لەھەرکەسێک و لەھەر دروستکراوێکی بدات و بیسوتێنێت دەیسوتێنێت و لەناوی دەبات، لەگەڵ ئەو ھەموو بەڵگە و نیشانانە لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە کەچی ھێشتا بێباوەڕان سەرگەرمی دەمەقاڵێن لەسەر تاکو و تەنھایی زاتی پیرۆزی ئەو، بێگومان خوای گەورە زۆر بەھێز و توندە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە سەرپێچی فەرمانەکانی دەکەن. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• عظيم مغفرة الله وحلمه عن خطايا بني آدم، فهم يستكبرون ويَتَحَدَّوْنَ رسله وأنبياءه، ومع هذا يرزقهم ويعافيهم ويحلم عنهم.
مەزنی لێبوردەیی خوای گەورە ولەسەرخۆیی ئەو لە بەرامبەر گوناھ و تاوان وھەڵەی ئادەمیزاد، ئەوان زۆر خۆ بەزلزان ولووت بەرزن بەرامبەر پێغەمبەران وبەردەوام خەریکی دژایەتی ئەوانیشن، لەگەڵ ھەموو ئەوانەیشدا کەچی خوای گەورە ھێندە میھرەبان ولەسەرخۆیە رزق وڕۆزیان دەدات ولەشیان ساغ دەکات وپەلەش ناکات لەسەریان. info

• سعة علم الله تعالى بما في ظلمة الرحم، فهو يعلم أمر النطفة الواقعة في الرحم، وصَيْرُورتها إلى تخليق ذكر أو أنثى، وصحته واعتلاله، ورزقه وأجله، وشقي أو سعيد، فعلمه بها عام شامل.
فراوانی زانست و زانیاری خوای گەورە کە دەزانێت چی لە تاریکی ناو مناڵداندا ڕوو دەدات، وە چیشی تێدایە، ئەو تەواو ئاگاداری ئەو دڵۆپە ئاوەیە کە دەکەوێتە ناو مناڵدانەوە، وە ئاگاداری ھەموو ئەو گۆڕانکاریانەیشە کە بەسەریدا دێت تا ئەبێتە کۆرپەیەکی نێرینە یاخود مێینە، وە ئاگاداری باری تەندروستی و نالەباریەتی، وە ڕزق و ڕۆزی و ئەجەلیشی بۆ دیاری دەکات، وە دەیشزانێت ئەم کۆرپەیە لە دواڕۆژدا بەختەوەرە یان سەرگەردان، زانستی خوای گەورە زانستێکی تەواو وردە بە چارەنوسی ئەو دڵۆپە ئاوەی کە پاشتر مرۆڤی لێ بەدی دێت. info

• عظيم عناية الله ببني آدم، وإثبات وجود الملائكة التي تحرسه وتصونه وغيرهم مثل الحَفَظَة.
مەزنی یارمەتیدانی خوای گەورە بۆ ئادەمیزاد، وە سەلماندنی بوونی فریشتەکان ئەوانەی کە مرۆڤی باوەڕدار دەپارێزن وچاودیری دەکەن. info

• أن الله تعالى يغير حال العبد إلى الأفضل متى ما رأى منه اتباعًا لأسباب الهداية، فهداية التوفيق منوطة باتباع هداية البيان.
خوای گەورە حاڵ وگوزەرانی بەندەکانی بەرەو باشتر دەگۆڕێت ھەرکاتێک بینی بەندەکانی ڕێگا وھۆکارەکانی ھیدایەتیان گرتوەتەبەر، بۆیە ھیدایەتی تەوفیق کە لەلایەن خوای گەورەوەیە پەیوەستە بە شوێنکەوتنی ھیدایەتی ڕوونکردنەوەوە لەلایەن بەندەکانیەوە. info