Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - 简易古兰经经注库尔德语版

Số trang:close

external-link copy
37 : 5

يُرِيدُونَ أَن يَخۡرُجُواْ مِنَ ٱلنَّارِ وَمَا هُم بِخَٰرِجِينَ مِنۡهَاۖ وَلَهُمۡ عَذَابٞ مُّقِيمٞ

کاتێک چوونە ناو ئاگرەوە دەیانەوێت لێی بێنە دەرەوە، ئای کەناتوانن؟! ھەرگیز ھاتنە دەرەوەیان نیە، وە سزای ھەمیشەییان بۆ ھەیە. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 5

وَٱلسَّارِقُ وَٱلسَّارِقَةُ فَٱقۡطَعُوٓاْ أَيۡدِيَهُمَا جَزَآءَۢ بِمَا كَسَبَا نَكَٰلٗا مِّنَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٞ

ئەی دەسەڵاتداران پیاو وژنی دز کە دزیان کرد دەستی ڕاستی ھەرکەسەیان دەبڕرێت، لەتۆڵەی ئەو کارەی کردیان، وە وەک سزایەکی خوای گەورەش بۆیان لەبەرامبەر ئەوەی بەناھەق ماڵی خەڵکیان بردووە بۆخۆیان، وە چاوترساندی کەسانی تریش بێت کە توخنی کاری لەو شێوەیە بکەونەوە، خوای گەورە زۆر بەدەسەڵاتە وھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە زۆر دانا وکاربەجێیە لە ئەندازەگیری وشەریعەت ویاساکانیدا. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 5

فَمَن تَابَ مِنۢ بَعۡدِ ظُلۡمِهِۦ وَأَصۡلَحَ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَتُوبُ عَلَيۡهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ

ھەرکەس لەدزیەکەی تەوبەی کرد وگەڕایەوە، وە کار وکردەوەکانی چاکرد، بێگومان خوای گەورە بەفەزڵی خۆی تەوبەی لێ وەردەگرێت، لەبەر ئەوەی خوای گەورە زۆر لێبووردەیە بەرامبەر تاوانی ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن وپەشیمان دەبنەوە، وە زۆر میھرەبانیشە بۆی، بەڵام بە تەوبە کردن سزای دەست بڕینی لەسەر ھەڵناگیرێت ئەگەر ھاتوو کێشەکە گەیشتە لای قازی ودەسەڵات. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 5

أَلَمۡ تَعۡلَمۡ أَنَّ ٱللَّهَ لَهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ يُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ وَيَغۡفِرُ لِمَن يَشَآءُۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ

ئەی پێغەمبەر تۆ دەزانیت کە ئاسمانەکان و زەوی ھەر ھەمووی موڵکی خوای گەورەیە، وە بەو شێوەیەی خۆی دەیەوێت ھەڵسوکەوتی لەگەڵدا دەکات، وە بەدادگەری خۆی ھەر کەسێکی بوێت سزای دەدات، وە ھەر کەسێکیشی بوێت بە فەزڵی خۆی لێی دەبورێت، بێگومان خوای گەورە دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ شتێکیش دەسەوسانی ناکات. info
التفاسير:

external-link copy
41 : 5

۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلرَّسُولُ لَا يَحۡزُنكَ ٱلَّذِينَ يُسَٰرِعُونَ فِي ٱلۡكُفۡرِ مِنَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِأَفۡوَٰهِهِمۡ وَلَمۡ تُؤۡمِن قُلُوبُهُمۡۛ وَمِنَ ٱلَّذِينَ هَادُواْۛ سَمَّٰعُونَ لِلۡكَذِبِ سَمَّٰعُونَ لِقَوۡمٍ ءَاخَرِينَ لَمۡ يَأۡتُوكَۖ يُحَرِّفُونَ ٱلۡكَلِمَ مِنۢ بَعۡدِ مَوَاضِعِهِۦۖ يَقُولُونَ إِنۡ أُوتِيتُمۡ هَٰذَا فَخُذُوهُ وَإِن لَّمۡ تُؤۡتَوۡهُ فَٱحۡذَرُواْۚ وَمَن يُرِدِ ٱللَّهُ فِتۡنَتَهُۥ فَلَن تَمۡلِكَ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِ شَيۡـًٔاۚ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَمۡ يُرِدِ ٱللَّهُ أَن يُطَهِّرَ قُلُوبَهُمۡۚ لَهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَا خِزۡيٞۖ وَلَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٞ

ئەی پێغەمبەر ئەو کەسانە دڵتەنگت نەکەن کە پێشبڕکیانە لە ئاشکرا کردنی بێباوەڕیان بۆ ئەوەی دڵتەنگ وناڕەحەتت بکەن لە دووڕوەکان، ئەوانەی باوەڕی خۆیان ئاشکرا دەکەن و بێباوەڕیەکەیان دەشارنەوە، وە جولەکەکانیش دەڵتەنگت نەکەن ئەوانەی کە گوێ ڕادێڕن بۆ درۆ و دەلەسەی گەورەکانیان و بەگوێیان دەکەن، ئەوانە لاسایی سەرۆک و گەورەکانیان دەکەنەوە، ئەوانەی کە ھێشتا نەھاتونەتە لای تۆ تاوەکو پشت لەبانگەوازەکەت بکەن، ئەوانە کەلام وگوفتاری خوای گەورە لە تەوراتدا دەگۆڕن بەو شێوەیەی کە ھاوتای حەز وئارەزوەکانی خۆیان بێت، وە بەشوێنکەوتەکانیان دەڵێن: ئەگەر ھاتوو حوکمەکەی موحەمەد ھاوتای حەز وئارەزوەکانتان بوو ئەوا وەری بگرن و شوێنی بکەون، خۆ ئەگەر ھاتوو پێچەوانەی ئارەزوەکانتان بوو ئەوا ووریا بن بەگوێی نەکەن، جا ئەگەر خوای گەورە وویستی کەسێک سەرلێشێواو وگومڕا بکات ئەوا ئەی پێغەمبەر کەسێک نیە بتوانێت گومڕایی لێ دوور بخاتەوە وڕێنوێنی بکاتب بۆ سەر ریگای ھەق وڕاستی، ئا ئەوانەی کە ئەوە سیفات و خوو ڕەوشتیانە لە جولەکە و دووڕووەکان ئەوانە ئەوانەن کە خوای گەورە نایەوێت دڵ ودەروونیان پاک بکاتەوە لە بێباوەڕی، لە دونیادا ڕسوا وسەر شۆڕ دەبن، وە لەڕۆژی دواییشدا سزای سەخت و بەئازار چاوەڕییان دەکات کە ئاگری دۆزەخە. info
التفاسير:
Trong những bài học trích được của các câu Kinh trên trang này:
• حكمة مشروعية حد السرقة: ردع السارق عن التعدي على أموال الناس، وتخويف من عداه من الوقوع في مثل ما وقع فيه.
حیکمەتی سزای دەست بڕین لەشەریعەتی ئیسلامدا: وازھێنانی دزە لە دەست درێژی کردنە سەر ماڵو سامانی خەڵکی، وە ترساندنی کەسانی تریشە تاوەکو دوور بکەونەوە لەدزی کردن. info

• قَبول توبة السارق ما لم يبلغ السلطان وعليه إعادة ما سرق، فإذا بلغ السلطان وجب الحكم، ولا يسقط بالتوبة.
قبوڵ کردنی تەوبەی دز ودەست نەبڕینی پێش ئەوەی سکاڵا لەسەری بگاتە لای دەسەڵات، وە دەبێت ئەوەشی دزیویەتی بیگرێتەوە بۆ خاوەنەکانیان، بەڵام ئەگەر سکاڵا لەسەری گەیشتە لای دەسەڵات ئەوا حوکمەکەی بەسەردا جێ بەجێ دەکرێت، وە بە تەوبە کردن ئەو سزایە ھەڵناوەشێنرێتەوە. info

• يحسن بالداعية إلى الله ألَّا يحمل همًّا وغمًّا بسبب ما يحصل من بعض الناس مِن كُفر ومكر وتآمر؛ لأن الله تعالى يبطل كيد هؤلاء.
نابێت بانگخواز لەبەر بێباوەڕی وفڕوفیڵ وپیلانی بێباوەران خۆی دڵتەنگ ونارەحەت بکات، چونکە خوای گەورە فڕوفێڵ و پیلانیان بەتاڵ وپووچەڵ دەکاتەوە. info

• حِرص المنافقين على إغاظة المؤمنين بإظهار أعمال الكفر مع ادعائهم الإسلام.
سوور بوونی دووڕووەکان لەسەر تووڕەکردن وناڕەحەت کردنی باوەڕداران، بەوەی کاروکردەوەی بێباوەڕییان ئاشکرا دەکەن لەگەڵ ئەوەشدا بانگەشەی ئیمان وئیسلامەتی دەکەن. info