Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - 简易古兰经经注库尔德语版

Số trang:close

external-link copy
71 : 5

وَحَسِبُوٓاْ أَلَّا تَكُونَ فِتۡنَةٞ فَعَمُواْ وَصَمُّواْ ثُمَّ تَابَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمۡ ثُمَّ عَمُواْ وَصَمُّواْ كَثِيرٞ مِّنۡهُمۡۚ وَٱللَّهُ بَصِيرُۢ بِمَا يَعۡمَلُونَ

واگومانیان برد کە پەیمان وبەڵێن شکێنی وباوەڕنەبوون وکوشتنی پێغەمبەران ھیچ زیانێک بەدوای خۆیدا ناھێنێت بۆیان، نەخێر وانەبوو زیانی بەدوای خۆیدا ھێنا وبەو شێوەیە نەبوو کە گومانیان دەبرد، کوێر بوون لەئاست ھەق وڕاستی، وڕێنوێنی نەکران بۆی، وە کەڕ بوون لەبیستنی ھەق بیستنی ڕازی بوون پێی، وە پاشان بەفەزڵی خۆی خوای گەورە تەوبەی لێ گیرا کردن، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا دواتر کوێر بوون لەبینینی ھەق وکەڕ بوون لەبیستنی، ئەمەش ڕوویدا لەزۆربەیان، وە خوای گەورە بینەری ھەموو کاروکردەوەیانە، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە نیە، وە سزای ھەموو ئەو کارانەشیان دەدات. info
التفاسير:

external-link copy
72 : 5

لَقَدۡ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓاْ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡمَسِيحُ ٱبۡنُ مَرۡيَمَۖ وَقَالَ ٱلۡمَسِيحُ يَٰبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمۡۖ إِنَّهُۥ مَن يُشۡرِكۡ بِٱللَّهِ فَقَدۡ حَرَّمَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِ ٱلۡجَنَّةَ وَمَأۡوَىٰهُ ٱلنَّارُۖ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنۡ أَنصَارٖ

گاورەکان بێباوەڕ بوون ئەوانەی کە ووتیان خوا مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە، چونکە ئولوھیەت وھەقی پەرستنیان دایە غەیری اللە تەعالا، لەگەڵ ئەوەدا مەسیح عیسای کوڕی مەریەم خۆی پێ ووتن: ئەی نەوەکانی ئیسرائیل خوای گەورە بەتاک وتەنھایی بپەرستن، کە ھەر ئەو پەروەردگاری من وئێوەشە، ھەموومان یەکسانین لەبەندایەتی کردن بۆی، جا ھەرکەسێک ھاوەڵی بۆ بڕیار بدات ئەوە خوای گەورە ناھێڵێت بچێتە بەھەشتی ھەتا ھەتاییەوە، وە جێگای ھەمیشەییان ئاگری دۆزەخە، وە لەلایەن خوای گەورەوە ھیچ کۆمەکی ویارمەتیدەرێکیشی نیە، وە ھیچ فریاد ڕەسێکیشی نیە ڕزگاری بکات لەو سزایەی کە چاوەڕوانیەتی. info
التفاسير:

external-link copy
73 : 5

لَّقَدۡ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓاْ إِنَّ ٱللَّهَ ثَالِثُ ثَلَٰثَةٖۘ وَمَا مِنۡ إِلَٰهٍ إِلَّآ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞۚ وَإِن لَّمۡ يَنتَهُواْ عَمَّا يَقُولُونَ لَيَمَسَّنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٌ

گاورەکان بێباوەڕ بوون ئەوانەی کە ووتیان: خوا لەسێ کەس پێکھاتووە: باوک وکوڕ وڕۆحی پیرۆز، خوا (اللە تەعالا) بەرزوبڵند وگەورەیە لەوەی لەبارەیەوە دەیڵێن، چونکە خوا ھەر یەک دانەیە وچەند دانەیەک نیە، تاکو تەنھا وبێ ھاوەڵە، جا ئەگەر ئەوانە وازنەھێنن لەو وورتە وورت وبوھاتانانەیان بەرامبەر خوای گەورە ئەوا سزای بەسۆی بەئازاریان پێ دەگات. info
التفاسير:

external-link copy
74 : 5

أَفَلَا يَتُوبُونَ إِلَى ٱللَّهِ وَيَسۡتَغۡفِرُونَهُۥۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

ئایا ئەوانە واز ناھێنن لەو گوفتارانەیان وتەوبە ناکەن وناگەڕێنەوە بۆلای خوای گەورە، وە داوای لێخۆش بوونی لێ ناکەن لەو ھاوەڵدانانەی کە بۆیان بڕیار داوە؟! بێگومان خوای گەورە لێبووردەیە بەرامبەر ھەر کەسێک کە تەوبە بکات وبگەرێتەوە لەھەر گوناھو تاوانێک کە ئەنجامی داوە، ھەرچەند ئەو گوناە وتاوانەیش بێباوەڕ بوون بێت پێی، وە پەروەردگار زۆر بەڕەحم ومیھرەبانە بۆ باوەڕداران. info
التفاسير:

external-link copy
75 : 5

مَّا ٱلۡمَسِيحُ ٱبۡنُ مَرۡيَمَ إِلَّا رَسُولٞ قَدۡ خَلَتۡ مِن قَبۡلِهِ ٱلرُّسُلُ وَأُمُّهُۥ صِدِّيقَةٞۖ كَانَا يَأۡكُلَانِ ٱلطَّعَامَۗ ٱنظُرۡ كَيۡفَ نُبَيِّنُ لَهُمُ ٱلۡأٓيَٰتِ ثُمَّ ٱنظُرۡ أَنَّىٰ يُؤۡفَكُونَ

مەسیح عیسای کوڕی مەریەم تەنھا پێغەمبەرێکە لەناو پێغەمبەرەکانی تردا، وە لەوە زیاتر ھیچ شتێکی تر نیە، ھەروەک ئەوان چۆن مردن ئەویش دەمرێت، وە مەریەمی دایکیشی کەسێکی زۆر ڕاستگۆ وبەڕاست دانەری پەیامەکەی خوایە، ھەردووکیان کوڕ ودایک وەک ھەر مرۆڤێکی تر نان وشیویان دەخوارد، چونکە پێویستیان بەخواردن ھەبوو، دەی ئیتر چۆن دەکرێت ئەوان ھەردوووک خوابن، لەکاتێکدا پێویستیان بەخواردن ھەبێت؟! جا ئەی پێغەمبەر تێڕامێنە وسەیر بکە چۆن بەڵگە ونیشانەکانیان لەسەر تاک وتەنھایی خوا وپووچ وبەتاڵی ئەوە بیروباوەڕەی لەسەرینی بۆ ڕوون بکەینەوە کە زۆر زیادەڕۆیان کردووە لەبەخوا دانانی کەسانێک جگە لەخوای گەورە؟! لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان باوەڕ بەو بەڵگە ونیشانانە ناکەن، پاشان سەرنج بدە وتێڕامێنە ئەوانە چۆن ئەو ھەموو بەڵگە ونیشانە ھەیە لەسەر تاک وتەنھایی خوا کەچی لەسەر ڕێگای ھەق وڕاستی لادەدەن وباوەڕی پێ ناھێنن؟! info
التفاسير:

external-link copy
76 : 5

قُلۡ أَتَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَمۡلِكُ لَكُمۡ ضَرّٗا وَلَا نَفۡعٗاۚ وَٱللَّهُ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ

ئەی پێغەمبەر ناڕازیبە لەبەرامبەر ئەو پەرستنەی کە ئەنجامی دەدەن بۆ جگە لەخوا وپێیان بڵێ: ئایا شتێک دەپەرستن کە ھیچ سوود وقازانجێکتان پێ ناگەیەنن؟ وە ناتوانن ھیچ زەرەر وزیانێکتان لێ دوور بخەنەوە؟ ئەو دەسەوسانە لە ئەنجامدانی وەھا کارێک، بەڵام خوای گەورە دەسەوسان نیە، تەنھا خوای گەورە بیسەری گوفتار و ووتارتانە وھیچ شتێکی لەدەست دەرناچێت، ئەو زاتە زۆر زانا وئاگادارە بەکاروکردەوەتان، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە نیە، وە پاداشت وسزای ھەموو ئەوەش ئەنجامی دەدەن پێتان دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
77 : 5

قُلۡ يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ لَا تَغۡلُواْ فِي دِينِكُمۡ غَيۡرَ ٱلۡحَقِّ وَلَا تَتَّبِعُوٓاْ أَهۡوَآءَ قَوۡمٖ قَدۡ ضَلُّواْ مِن قَبۡلُ وَأَضَلُّواْ كَثِيرٗا وَضَلُّواْ عَن سَوَآءِ ٱلسَّبِيلِ

ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئەو سنوورە مەبەزێنن کە فەرمانتان پێکراوە بە نەبەزاندنی کەشوێنکەوتنی ھەق وڕاستیە، وە ڕۆمەچن لەبەگەورە دانانی ئەوانەی کە فەرمانتان پێکراوە بەگەورەیان دابنێن، وەک پێغەمبەران، بەوەی بیانبەنە ڕیزی خواوە، ھەروەک چۆن عیسای کوڕی مەریەمتان کرد بەخوا، ئەویش بەھۆی چاولێکردنی پێشینە گومڕاکانتان کە زۆرێک لەخەڵکیان گومڕا کرد، وە لەسەر ڕێگای ھەق وڕاستی لایاندا وگومڕا بوون. info
التفاسير:
Trong những bài học trích được của các câu Kinh trên trang này:
• بيان كفر النصارى في زعمهم ألوهية المسيح عليه السلام، وبيان بطلانها، والدعوةُ للتوبة منها.
ڕوونکردنەوەی بێباوەڕی گاورەکان لەوەی باوەڕیان وایە کە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم خوایە، وە روونکردنەوەی پووچ وبەتاڵی ئەو بیبروباوەڕە، وە بانگ کردنیان بۆ تەوبە کردن وگەڕانەوە بۆلای خوای گەورە. info

• من أدلة بشرية المسيح وأمه: أكلهما للطعام، وفعل ما يترتب عليه.
یەکێک لەو بەڵگانەی کە بەڵگەن لەسەر مرۆڤ بوونی مەسیح ودایکی ئەوەیە: کە ھەردووکیان وەک ھەر مرۆڤێکی تر خواردنیان دەخوارد، وە ئەوەشی لەسەر ئەو کرداری نانخواردنە پەیدا دەبێت، لەپێویستی چوونە سەر ئاو وخۆپاکردنەوە وھتد... info

• عدم القدرة على كف الضر وإيصال النفع من الأدلة الظاهرة على عدم استحقاق المعبودين من دون الله للألوهية؛ لكونهم عاجزين.
بێدەسەڵاتی لە نەگێڕانەوەی زەرەر و زیان و سوود پێ نەگەیاندن یەکێکن لەھەرە بەڵگە ڕوون و ئاشکراکان لەسەر ئەوەی ھەندێک لە بەندەکانی پەروەردگار بەخوا بزانرێت، چونکە دەسەوسانن و ناتوانن وەھا کارێک ئەنجام بدەن. info

• النهي عن الغلو وتجاوز الحد في معاملة الصالحين من خلق الله تعالى.
ڕێگری کردن لەسنوور بەزاندن لەمامەڵە کردن لەگەڵ پیاوچاکان وخواناسانی ناو دروستکراوەکانی خوای گەورە. info