แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด สำหรับหนังสืออรรถาธิบายอัลกุรอานอย่างสรุป (อัลมุคตะศ็อร ฟีตัฟซีร อัลกุรอานิลกะรีม)

หมายเลข​หน้า​: 112:106 close

external-link copy
32 : 5

مِنۡ أَجۡلِ ذَٰلِكَ كَتَبۡنَا عَلَىٰ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ أَنَّهُۥ مَن قَتَلَ نَفۡسَۢا بِغَيۡرِ نَفۡسٍ أَوۡ فَسَادٖ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ ٱلنَّاسَ جَمِيعٗا وَمَنۡ أَحۡيَاهَا فَكَأَنَّمَآ أَحۡيَا ٱلنَّاسَ جَمِيعٗاۚ وَلَقَدۡ جَآءَتۡهُمۡ رُسُلُنَا بِٱلۡبَيِّنَٰتِ ثُمَّ إِنَّ كَثِيرٗا مِّنۡهُم بَعۡدَ ذَٰلِكَ فِي ٱلۡأَرۡضِ لَمُسۡرِفُونَ

لەبەر ئەوەی قابیل براکەی خۆی کوشت، ئێمەیش بەنو ئیسرائیلمان ئاگادار کردەوە کە ھەرکەسێک کەسێکی تر بکوژێت بەبێ ئەوەی بەناھەق کەسێکی تری کوشتبێت، یان خراپە و فەسادی بڵاو کردبێتەوە لەسەر زەوی بە بێباوەڕی یان بەتێکدانی ئەمن وئاسایشی کۆمەڵگە کە بە (حرابة) ناسراوە، ئەوە وەک ئەوە وایە ھەموو خەڵکی کوشتبێت، چونکە لای ئەو جیاوازی نیە لەنێوان کەسی بێتاوان و تاوانباردا، وە ھەر کەسێک واز بھێنێت وڕێگری بکات لەکوشتنی کەسێکی بێتاوان کە خوای گەورە کوشتنی حەرام کردوووە، وە باوەڕی ھەبێت بەحەرامی کوشتنی وە وازی ھێنا لەو کوشتنە، ئەوە وەک ئەوە وایە ھەموو خەڵکی زیندوو کردبێتەوە، چونکە ئەو کارەی سەلامەتی ھەموو خەڵکی تێدایە، وە بێگومان پێغەمبەرەکانمان ھاتن بۆلای بەنو ئیسرائیل بە بەڵگەی ڕوون وئاشکراوە، کەچی زۆرێکیان بە ئەنجامدانی تاوان وسەرپێچی پێغەمبەرەکانیان سنورەکانی خوای گەورەیان بەزاند. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 5

إِنَّمَا جَزَٰٓؤُاْ ٱلَّذِينَ يُحَارِبُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَسۡعَوۡنَ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَسَادًا أَن يُقَتَّلُوٓاْ أَوۡ يُصَلَّبُوٓاْ أَوۡ تُقَطَّعَ أَيۡدِيهِمۡ وَأَرۡجُلُهُم مِّنۡ خِلَٰفٍ أَوۡ يُنفَوۡاْ مِنَ ٱلۡأَرۡضِۚ ذَٰلِكَ لَهُمۡ خِزۡيٞ فِي ٱلدُّنۡيَاۖ وَلَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ

سەرەنجامی ئەوانەی کەدژایەتی خوا وپێغەمبەرەکەی دەکەن، وە بەرەنگاری دەبنەوە بە دژایەتی و بڵاوکردنەوەی خراپەکاری لەسەر زەویدا بە کوشتن وتاڵانکردنی سەروەت وسامانی خەڵکی وچەتەی و رێگری، سەرەنجامەکەیان یان دەبێت بکوژرێن بەبێ ھەڵواسین، یان کوشتنە لەگەڵ ھەڵواسین بەدارێکدا یان ھاوشێوەی دارێک، یان دەستی ڕاستی یەکێکیان ببڕێت لەگەڵ قاچی چەپی، جا ئەگەر ھاتوو ئەو کارەی دووبارە کردەوە ئەوا دەستی چەپی وقاچی ڕاستی دەبڕرێت، یان دوور دەخرێتەوە لەووڵات، ئەم سزایە بۆ ئەو جۆرە کەسانە ڕسوایی دونیای تێدایە لەگەڵ سزای گەورە وسەختی ڕۆژی دوایی. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 5

إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُواْ مِن قَبۡلِ أَن تَقۡدِرُواْ عَلَيۡهِمۡۖ فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

جگە ئەوانەیان نەبێت کە پێش ئەوەی ئێوەی دەسەڵاتداری موسڵمانان دەسەڵاتتان ھەبێت بەسەریاندا، تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە، جا بزانن کە خوای گەورە لێبوردە ومیھرەبانە بەرامبەریان دوای تەوبە و گەرانەوەیان، وە بەشێک لە میھرەبانیەکەی ئەوەیە سزا وتۆڵەکەی بۆ لابردوون. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 5

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱبۡتَغُوٓاْ إِلَيۡهِ ٱلۡوَسِيلَةَ وَجَٰهِدُواْ فِي سَبِيلِهِۦ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە، لەخوا بترسن، فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دوور بکەونەوە لە ڕێگریەکانی، وە بۆ نزیک بوونەوەشتان ھەرچی خوای گەورە فەرمانی پێکردوون جێ بەجێی بکەن وە دوور بکەونەوە لەوەی حەرامی کردوووە و ڕێگری کردووە لێتان، وە لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە جیھادی بێباوەڕان بکەن، بەڵکو ئەوەی کە لێی داوای دەکەن بەدەستی بھێنن، وە دوور بکەونەوە لەوەی کە دەتانترسێنێت پێی ئەگەر ھاتوو ئێوە ھەستان بە جێ بەجێ کردنی. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 5

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَوۡ أَنَّ لَهُم مَّا فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا وَمِثۡلَهُۥ مَعَهُۥ لِيَفۡتَدُواْ بِهِۦ مِنۡ عَذَابِ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ مَا تُقُبِّلَ مِنۡهُمۡۖ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ

ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە خوا و بە پێغەمبەرەکانی، ئەگەر بیانتوانیایە بە ئەندازەی ھەرچی خێر و بێرێک لە زەویدایە و ئەوەندەی تریشی لەگەڵدا بێت بۆ ئەوەی فدیە و بریتی بێت بۆ ئەوەی خۆیان ڕزگار بکەن لە سزای ڕۆژی قیامەت، ئەو فدیە و بریتیەیان لێ وەرناگیرێت، وە سزایەکی بەئازار بەخشیان بۆ ھەیە. info
التفاسير:
ประโยชน์​ที่​ได้รับ​:
• حرمة النفس البشرية، وأن من صانها وأحياها فكأنما فعل ذلك بجميع البشر، وأن من أتلف نفسًا بشرية أو آذاها من غير حق فكأنما فعل ذلك بالناس جميعًا.
پاراستن وڕێزی گیانی مرۆڤ، ھەرکەسێک ئەو گیانە بپارێزێت وزیندووی بکاتەوە، وەک ئەوە وایە ئەوەی لەگەڵ ھەموو مرۆژڤەکاندا ئەنجام دابێت، وە ھەرکەسێک گیان وڕۆحی مرۆڤێک لەناو ببات یان ئازاری بدات بەبێ بوونی ھەق ومافێک وەک ئەوە وایە ئەو کارەی لەگەڵ ھەموو مرۆڤەکاندا ئەنجام دابێت. info

• عقوبة الذين يحاربون الله ورسوله ممن يفسدون بالقتل وانتهاب الأموال وقطع الطرق هي: القتل بلا صلب، أو مع الصلب، أو قطع الأطرف من خلاف، أو بتغريبهم من البلاد؛ وهذا على حسب ما صدر منهم.
سزای ئەوانەی دژایەتی خوا و پێغەمبەری خوا دەکەن، ئەوانەی خراپەکاری لە زەویدا بڵاو دەکەنەوە بە کوشتن و ڕێگەگرتن و جەردەیی و تاڵانی، سزاکەیان کوشتنە بەبێ ھەڵواسین، یان کوشتنە لەگەڵ ھەڵواسین، یان بڕینی دەست و قاچیەتی بەپێچەوانەوە، یان دوور خستنەوەیەتی لە وڵات، ئەمەش بەپێی ئەو خراپەکاری و تاوانانەی ئەنجامیانداوە. info

• توبة المفسدين من المحاربين وقاطعي الطريق قبل قدرة السلطان عليهم توجب العفو.
تەوبە وگەڕانەوەی خراپەکاران لەوانەی دژایەتی خوا وپێغەمبەری خوا دەکەن لە دزو جەردە و رێگرەکان دەبێت پێش ئەوە بێت دەسەلاتداری موسڵمانان دەستگیریان بکات، ئەوجا بڕیاری لێبوردن دەیانگرێتەوە، وە ئەگەر نا بڕیارەکە نایانگرێتەوە. info