แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด สำหรับหนังสืออรรถาธิบายอัลกุรอานอย่างสรุป (อัลมุคตะศ็อร ฟีตัฟซีร อัลกุรอานิลกะรีม)

หมายเลข​หน้า​: 110:106 close

external-link copy
18 : 5

وَقَالَتِ ٱلۡيَهُودُ وَٱلنَّصَٰرَىٰ نَحۡنُ أَبۡنَٰٓؤُاْ ٱللَّهِ وَأَحِبَّٰٓؤُهُۥۚ قُلۡ فَلِمَ يُعَذِّبُكُم بِذُنُوبِكُمۖ بَلۡ أَنتُم بَشَرٞ مِّمَّنۡ خَلَقَۚ يَغۡفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُۚ وَلِلَّهِ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَاۖ وَإِلَيۡهِ ٱلۡمَصِيرُ

ھەریەک لەجولەکە وگاورەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە کوڕان و خۆشەویستی خوان، جا تۆیش ئەی پێغەمبەر لەوەڵامیاندا پێیان بڵێ: ئەگەر وایە بۆچی خوای گەورە لەسەر ئەو گوناھو تاوانانەی ئەنجامی دەدەن سزاتان دەدات؟! ئەگەر ئێوە وەک وای دەبینن کە خۆشەویستی خوان بۆچی خوای گەورە بە کوشتن وسڕینەوەی ڕوخسارتان لە دونیادا سزاتان دەدات؟! وە لەڕۆژی دواییشدا بە ئاگری دۆزەخ؟ چونکە ھەرکەسێک ھەرکێی خۆش بوێت ھەرگیز سزای نادات، نەخێر وانیە بەڵکو ئێوە وەک ھەموو مرۆڤەکانی تر مرۆڤن وھیچ جیاوازیەکتان نیە، ھەر کەسێک باشە بکات خوای گەورە بە بەھەشت پاداشتی دەداتەوە، وە ھەرکەسێکیش خراپە بکات بە ئاگر تۆڵەی لێ دەسێنێت، وە خوای گەورە ھەرکەسێکی بوێت بە فەزڵی خۆی لەگوناھەکانی خۆش دەبێت، وە ھەر کەسیشی بوێت بە دادگەری خۆی سزای دەدات، وە ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لەنێوانیاندا ھەیە ھەر ھەمووی موڵکی خوای گەورەیەوە گەڕانەوەیش تەنھا ھەر بۆلای ئەوە. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 5

يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ قَدۡ جَآءَكُمۡ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمۡ عَلَىٰ فَتۡرَةٖ مِّنَ ٱلرُّسُلِ أَن تَقُولُواْ مَا جَآءَنَا مِنۢ بَشِيرٖ وَلَا نَذِيرٖۖ فَقَدۡ جَآءَكُم بَشِيرٞ وَنَذِيرٞۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ

ئەی خاوەن نامەکان (ئەی جولەکە وگاور) موحەمەدی پێغەمبەرمان (صلی اللە علیە وسلم) پاش بچڕانی پێغەمبەرایەتی وپێویستیەکی زۆر بەھاتنی ئەو ھات بۆلاتان، تاوەکو دواتر بەھانەتان نەبێت وبڵێن: ھیچ پێغەمبەرێک نەھات بۆلامان موژدەمان بداتێ بە پاداشتی نەبڕاوەی خوا، وە بمانترسێنێت بەسزای سەختی دۆزەخ، ئەوەتانێ ئێستا موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ھاتووە بۆلاتان موژدەتان دەداتێ بە پاداشتی نەبڕاوەی خوا و دەیشتان ترسێنێت بە سزای دۆزەخ، وە خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە دەسەوسان نیە لەبەردەم ھیچ شتێکدا، لەدەسەڵاتەکانیشی ناردنی پێغەمبەرانە، کە کۆتا پێغەمبەریان موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم )ە. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 5

وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوۡمِهِۦ يَٰقَوۡمِ ٱذۡكُرُواْ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ إِذۡ جَعَلَ فِيكُمۡ أَنۢبِيَآءَ وَجَعَلَكُم مُّلُوكٗا وَءَاتَىٰكُم مَّا لَمۡ يُؤۡتِ أَحَدٗا مِّنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ

ئەی پێغەمبەر وەبیریان بھێنەرەوە کاتێک موسی (سەلامی خوای لێ بێت) بەگەلەکەی بەنو ئیسرائیلی ووت: ئەی گەلەکەم بەدڵ وزمانتان سوپاسی ئەو ناز ونیعمەتانە بکەن کە خوای گەورە پێی بەخشیوون کە پێغەمبەرانی بۆ ناردون کە بانگتان بکەن بۆ ھیدایەت وڕێنوێنی، وە کردونی بە پاشا و دەسەڵاتداری خۆتان کە پێشتر بەندە وکۆیلەی خەڵکی تر بوون، وە ئەوەندە لە نازو نیعمەتی خۆی پێ بەخشیوون لە سەردەمی خۆتاندا کە نەیداوە بەھیچ کەسێکی تر لە جیھاندا. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 5

يَٰقَوۡمِ ٱدۡخُلُواْ ٱلۡأَرۡضَ ٱلۡمُقَدَّسَةَ ٱلَّتِي كَتَبَ ٱللَّهُ لَكُمۡ وَلَا تَرۡتَدُّواْ عَلَىٰٓ أَدۡبَارِكُمۡ فَتَنقَلِبُواْ خَٰسِرِينَ

موسی ووتی: ئەی گەلەکەم بچنە ناو ئەو زەویە پاکوخاوێنەوە (بیت المقدس و دەوروبەرەکەی) ئەو زەویەی کە خوا بەڵێنی پێدان کە بچنە ناویەوە وبجەنگن لەگەڵ بێباوەڕەکانی ناویدا، وە پشت ھەڵنەکەن و نەشکێن لە بەرامبەر مڵھوڕ و ستەمکارەکاندا، وە ئەگەر نا خەسارۆمەندی دونیا ودواڕۆژ دەبن. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 5

قَالُواْ يَٰمُوسَىٰٓ إِنَّ فِيهَا قَوۡمٗا جَبَّارِينَ وَإِنَّا لَن نَّدۡخُلَهَا حَتَّىٰ يَخۡرُجُواْ مِنۡهَا فَإِن يَخۡرُجُواْ مِنۡهَا فَإِنَّا دَٰخِلُونَ

گەلەکەی پێیان ووت: ئەی موسی لەناو زەوی پاکوخاوێن گەلێکی بەھێز وخاوەن دەسەڵاتی تێدایە، و ئەوە ناھیڵێت بچینە ناویەوە، بۆیە ئێمە ناچینە ناویەوە ھەتا ئەوانی تێدا بێت، چونکە ئێمە دەسەڵات و توانای بەرەنگار بوونەوەیانمان نیە وە ناتوانین لەگەڵیاندا بجەنگین، بۆیە ئەگەر ھاتوو ئەوان چوونە دەرەوە ئەوا ئێمە دەچینە ناویەوە. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 5

قَالَ رَجُلَانِ مِنَ ٱلَّذِينَ يَخَافُونَ أَنۡعَمَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمَا ٱدۡخُلُواْ عَلَيۡهِمُ ٱلۡبَابَ فَإِذَا دَخَلۡتُمُوهُ فَإِنَّكُمۡ غَٰلِبُونَۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَتَوَكَّلُوٓاْ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ

دوو پیاوی لەخواترس لەھاوەڵانی موسی، ئەوانەی لەسزا وتۆڵەی خوا دەترسان ئەو دوو پیاوە خوای گەورە ناز ونیعمەتی خۆی بەسەردا ڕشتبوون بەوەی یارمەتی دابوون کە تاعەت وگوێڕایەڵی خوا بکەن، ھانی گەلەکەیاندا لەسەر گوێڕایەڵی کردنی فەرمانەکانی موسی وبەگەلەکەیان ووت: لە دەروازەی شارەوە بچنە سەریان، جا کاتێک دەرگاکەتان گرت و چوونە ناو شارەکەوە، ئیتر ئێوە بەیارمەتی خوای گەورە بەسەریاندا زاڵ دەبن، متمانە بە سووننەتی خوا بەوەی سەرکەوتنی بەستوەتەوە بە گرتنەبەری ھۆکارەکان لە باوەڕی بتەو وبەھێز بەخوای گەورە وە ئامادەکردنی ھۆکارە مادیەکانی تر لە چەک و تفاقی شەڕ، وە تەنھا ئێوە پشت وپەناتان با ھەر خوا بێت، وە پشت ھەر بەو ببەستن ئەگەر ئێوه بەڕاستی باوەڕدارن، چونکە باوەڕ بەخوا ئەوە دەخوازێت کە مرۆڤ تەنھا پشت وپەنای خوای گەورە بێت. info
التفاسير:
ประโยชน์​ที่​ได้รับ​:
• تعذيب الله تعالى لكفرة بني إسرائيل بالمسخ وغيره يوجب إبطال دعواهم في كونهم أبناء الله وأحباءه.
سزای خوای گەورە بۆ بێباوەڕانی بەنی ئیسرائیل بەوەی شێوەی ڕوخساری گۆڕین وچەندان سزای تریش، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر بەتاڵ بوونەوەی ئەو بانگەشەیەی کە دەیانکرد بەوەی گوایە ئەوان کوڕان وخۆشەویستی خوای گەورەن. info

• التوكل على الله تعالى والثقة به سبب لاستنزال النصر.
پشت بەخوا بەستن و باوەڕ ومتمانە پێ بوونی ھۆکاری دابەزینی سەرکەوتنە لای خواوە بۆ بەندەکانی. info

• جاءت الآيات لتحذر من الأخلاق الرديئة التي كانت عند بني إسرائيل.
ئەم ئایەتانە بۆ ئەوە ھاتوون کە موسڵمانان ئاگادار بکاتەوە لەو خووڕەوشتە نەگریسانەی کە بەنو ئیسرائیل ھەیانە. info

• الخوف من الله سبب لنزول النعم على العبد، ومن أعظمها نعمة طاعته سبحانه.
ترسان لەخوای گەورە ھۆکاری دابەزینی ناز ونیعەمەتەکانی خوان بۆ سەر بەندەکانی، گەورەترینیان نیعمەتی گوێڕایەڵی پەروەردگارە. info