แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด สำหรับหนังสืออรรถาธิบายอัลกุรอานอย่างสรุป (อัลมุคตะศ็อร ฟีตัฟซีร อัลกุรอานิลกะรีม)

หมายเลข​หน้า​:close

external-link copy
84 : 3

قُلۡ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ عَلَيۡنَا وَمَآ أُنزِلَ عَلَىٰٓ إِبۡرَٰهِيمَ وَإِسۡمَٰعِيلَ وَإِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ وَٱلۡأَسۡبَاطِ وَمَآ أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَٱلنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمۡ لَا نُفَرِّقُ بَيۡنَ أَحَدٖ مِّنۡهُمۡ وَنَحۡنُ لَهُۥ مُسۡلِمُونَ

ئەی پێغەمبەر بڵێ: باوەڕمان ھێناوە بەخوای گەورە، وە گوێڕایەڵی ئەوین لەوەی فەرمانی پێکردووین، وە باوەڕمان ھەیە بەو وەحی و سروشەی کە دایبەزاندووە بۆمان، وە بەوەیش کە دایبەزاندووە بۆ سەر ئیبراھیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب، وە بەوەیش دایبەزاندووە بۆ سەر ئەو پێغەمبەرانەی لە نەوەکانی یەعقوبن، وە باوەڕیشمان ھەیە بەو تەورات و ئینجیلەی کە بۆ موسی و عیسی ھاتووە، وە بە ئەوەیشی بۆ ھەموو پێغەمبەران ھاتووە لە پەڕاو و پەرتووک و ئایەتەکانیان لە لایەن پەروەردگاریانەوە، وە بەھیچ شێوەیەک جیاوازی ناکەین لە نێوانیاندا بەوەی باوەڕمان بەھەندێکیان ھەبێت و بێباوەڕ بین بە ھەندێکی تریان، وە ئێمە ملکەچ و گوێڕایەڵی خوای تاک و تەنھاین و سەرپێچی لەھیچ بڕیارێکی خوای بەرز وبڵند ناکەین و بەتەواوی تەسلیمی بووین. info
التفاسير:

external-link copy
85 : 3

وَمَن يَبۡتَغِ غَيۡرَ ٱلۡإِسۡلَٰمِ دِينٗا فَلَن يُقۡبَلَ مِنۡهُ وَهُوَ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ

ھەرکەسێک جگە لە ئاینی ئیسلام بە ھەر دینێکی تر ڕازی بێت کە خوای گەورە پێی ڕازی بووە، وە ھەڵی بژێرێت وبیکات بە ئاینی خۆی ئەوا خوای گەورە لێی وەرناگرێت، وە لەڕۆژی دواییشدا لە خەسارۆمەندان دەبێت، خەسارۆمەندن بەوەی دەچنە ئاگری دۆزەخەوە. info
التفاسير:

external-link copy
86 : 3

كَيۡفَ يَهۡدِي ٱللَّهُ قَوۡمٗا كَفَرُواْ بَعۡدَ إِيمَٰنِهِمۡ وَشَهِدُوٓاْ أَنَّ ٱلرَّسُولَ حَقّٞ وَجَآءَهُمُ ٱلۡبَيِّنَٰتُۚ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ

چۆن خوای گەورە ھیدایەت وڕێنمونی گەلێک دەکات دوای ئەوەی باوەڕیان ھێنا بە خوای گەورە و شاھیدیاندا بەوەی کە موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناوەیەتی ڕاست ودروستە، بەڵگە ونیشانەی ڕوون و ئاشکریان بۆھات، کەچی دوای ئەوە جارێکی تر بێباوەڕ بوونەوە؟؟ خوای گەورە ھەرگیز ڕێنومای گەلی ستەمکار ناکات بۆ لای باوەڕ، ئەو گەلەی کە لەبری ھیدایەت و ڕێنوێنی گومڕایی و سەر لێشێواویان ھەڵبژارد. info
التفاسير:

external-link copy
87 : 3

أُوْلَٰٓئِكَ جَزَآؤُهُمۡ أَنَّ عَلَيۡهِمۡ لَعۡنَةَ ٱللَّهِ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ وَٱلنَّاسِ أَجۡمَعِينَ

بێگومان پاداشتی ئەو ستەمکارانە، ئەوانەی کە ناھەقی و ڕێگای پڕوپوچیان ھەڵبژارد نەفرینی خوا و فریشتەکان و تەواوی خەڵکیە، ئەوانە لە ڕەحم و میھرەبانی خوا بەدوورن لێی دەرکراون. info
التفاسير:

external-link copy
88 : 3

خَٰلِدِينَ فِيهَا لَا يُخَفَّفُ عَنۡهُمُ ٱلۡعَذَابُ وَلَا هُمۡ يُنظَرُونَ

بە ھەمیشەیی لە ئاگری دۆزەخدا دەمێننەوە و لێی دەرناچن، وە سزایشیان لەسەر سووک ناکرێت، وە مۆڵەتی ئەوەشیان پێ نادرێت کە تەوبە بکەن و بڕ وبیانوو بھێننەوە. info
التفاسير:

external-link copy
89 : 3

إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُواْ مِنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَ وَأَصۡلَحُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ

جگە ئەوانە نەبێت پاش بێباوەڕی و ستەمەکەیان تەوبەیان کرد و گەڕانەوە بۆلای خوای گەورە، و کار وکردەوەی باشیان کرد، بێگومان خوای گەورە زۆر لێبوردە ولێخۆش بووە بۆ ئەو بەندانەی کە تەوبەیان کرد و گەڕانەوە، وە زۆریش بەڕەحم ومیھرەبانە بەرامبەریان. info
التفاسير:

external-link copy
90 : 3

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بَعۡدَ إِيمَٰنِهِمۡ ثُمَّ ٱزۡدَادُواْ كُفۡرٗا لَّن تُقۡبَلَ تَوۡبَتُهُمۡ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلضَّآلُّونَ

بێگومان ئەوانەی پاش ئەوەی باوەڕیان ھێنا بێباوەڕ بوونەوە، وە لەسەر بێباوەڕیەکەشیان بەردەوام بوون تا بەچاوی خۆیان مردنیان بینی، ئەوانە خوای گەورە لەسەرە مەرگدا تەوبەیان لێ قبوڵ ناکات، چونکە کاتی تەوبە کردن بەسەرچووە، ئەوانە ئەو کەسانەن کە لایانداوە لەسەر ڕێگای ڕاست کە دەیانگەیەنێت بە خوای گەورە. info
التفاسير:

external-link copy
91 : 3

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَمَاتُواْ وَهُمۡ كُفَّارٞ فَلَن يُقۡبَلَ مِنۡ أَحَدِهِم مِّلۡءُ ٱلۡأَرۡضِ ذَهَبٗا وَلَوِ ٱفۡتَدَىٰ بِهِۦٓۗ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ

بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون وە بە بێباوەڕیش مردن وگەڕانەوە بۆلای خوا، ئەگەر بێتۆ پڕ ھەموو زەوی زێڕ ببەخشن لە پێناو ئەوەی لە سزای ئاگر ڕزگاریان بێت لێیان قبوڵ ناکرێت، ئەوانە سزای زۆر سەختیان بۆ ھەیە، وە ھیچ کەسێکیش لەڕۆژی دواییدا بەھانایانەوە نایەت کە بتوانێت سزایان لێ بگێڕێتەوە یان لەسەریان سووک بکات. info
التفاسير:
ประโยชน์​ที่​ได้รับ​:
• يجب الإيمان بجميع الأنبياء الذين أرسلهم الله تعالى، وجميع ما أنزل عليهم من الكتب، دون تفريق بينهم.
واجبە مرۆڤی موسڵمان باوەڕی بەسەرجەم ئەو پێغەمبەرانە ھەبێت کە خوای گەورە ڕەوانەی کردوون، وە باوەڕیشی ھەبێت بەسەرجەم ئەو پەڕاو پەرتووکانەشی کە دابەزیووە بۆیان، بەبێ ئەوەی جیاوازی بکات لە نێوانیاندا. info

• لا يقبل الله تعالى من أحد دينًا أيًّا كان بعد بعثة النبي محمد صلى الله عليه وسلم إلا الإسلام الذي جاء به.
خوای گەورە و بەرز وبڵند پاش ڕەوانە کردنی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ڕازی نیە بەندەکانی ھیچ ئاینێکی تر جگە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ھەڵبژێرین. info

• مَنْ أصر على الضلال، واستمر عليه، فقد يعاقبه الله بعدم توفيقه إلى التوبة والهداية.
ھەرکەسێک سوور بێت لەسەر گومڕایی و بەردەوام بێت لەسەری، ئەوا خوای گەورە بەوە سزای دەدات کە تەوفیقی نادات و ڕێنوێنی ناکات بۆ ھیدایەت و تەوبە کردن. info

• باب التوبة مفتوح للعبد ما لم يحضره الموت، أو تشرق الشمس من مغربها، فعندئذ لا تُقْبل منه التوبة.
دەرگای تەوبە کردن وگەڕانەوە بۆلای خوای گەورە لەسەر پشتە بۆ بەندەکانی خوا، تا ئەو کاتەی نەگەنە سەرە مەرگ، یان ئەو کاتەی ڕۆژ لە ڕۆژئاواوە ھەڵبێت، ئەو کاتە ئیتر تەوبە لەھیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت. info

• لا ينجي المرء يوم القيامة من عذاب النار إلا عمله الصالح، وأما المال فلو كان ملء الأرض لم ينفعه شيئًا.
ھیچ کەسێک لەڕۆژی دواییدا ھیچ شتێک فریای ناکەوێت ولەئاگری ڕزگاری ناکات کاروکردەوەی چاکەی خۆی نەبێت، ماڵو سەروەت وسامانی دونیاش ئەگەر پڕ زەوییش ببەخشیت تازە ھیچ سودێکی نیە، چونکە کار لەکار ترازاوە و کاتی چاکە کردن کۆتایی ھات. info