แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด สำหรับหนังสืออรรถาธิบายอัลกุรอานอย่างสรุป (อัลมุคตะศ็อร ฟีตัฟซีร อัลกุรอานิลกะรีม)

หมายเลข​หน้า​:close

external-link copy
71 : 3

يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ لِمَ تَلۡبِسُونَ ٱلۡحَقَّ بِٱلۡبَٰطِلِ وَتَكۡتُمُونَ ٱلۡحَقَّ وَأَنتُمۡ تَعۡلَمُونَ

ئەی خاوەن نامەکان (لەجولەکە وگاورەکان) بۆچی ئەو ھەق وڕاستیەی کە لە پەرتووکەکەتاندا ھاتووە تێکەڵاوی ناھەقی ونڕاستیەکانی خۆتانی دەکەن؟ وە ئەو ھەق وڕاستی وھیدایەتەی کە تێیدا ھاتووە دەیشارنەوە؟ یەکێک لەو ھەق وڕاستیانەش ڕاستی ودروستی پێغەمبەرایەتی موحەمەدە (صلی اللە علیە وسلم)، لەکاتێکدا ئێوە چاک دەزانن ھەق وڕاستی لە ناھەق وبەتاڵ، وە ھیدایەت لە گومڕایی جودا بکەنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
72 : 3

وَقَالَت طَّآئِفَةٞ مِّنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ ءَامِنُواْ بِٱلَّذِيٓ أُنزِلَ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَجۡهَ ٱلنَّهَارِ وَٱكۡفُرُوٓاْ ءَاخِرَهُۥ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ

دەستەیەک لە زاناکانی جولەکە بە شوێنکەوتەکانیان ووتیان: لەسەرەتای ڕۆژەوە بەڕواڵەت باوەڕ بەو قورئانە بھێنن کە ھاتووە بۆ باوەڕداران، لە کۆتایی ڕۆژیشەوە بێباوەڕ ببنەوە، تاوەکو بەھۆی ئەوەی کە ئێوە باوەڕتان پێھێنا و پاشانیش ھەڵگەڕانەوە و بێباوەڕ بوونەوە ئەوانیش گومان بکەوێتە دڵیانەوە بەرامبەر ئاینەکەیان و پاشگەز ببنەوە لێی و بڵێن: تەماشاکەن ئەو جولەکانە کە لە ئێمە زاناترن بە پەرتووکەکانی خودا کەچی پاشگەز بوونەوە لە باوەڕ ھێنان بە قورئان. info
التفاسير:

external-link copy
73 : 3

وَلَا تُؤۡمِنُوٓاْ إِلَّا لِمَن تَبِعَ دِينَكُمۡ قُلۡ إِنَّ ٱلۡهُدَىٰ هُدَى ٱللَّهِ أَن يُؤۡتَىٰٓ أَحَدٞ مِّثۡلَ مَآ أُوتِيتُمۡ أَوۡ يُحَآجُّوكُمۡ عِندَ رَبِّكُمۡۗ قُلۡ إِنَّ ٱلۡفَضۡلَ بِيَدِ ٱللَّهِ يُؤۡتِيهِ مَن يَشَآءُۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٞ

وە ھەروەھا وتیان: باوەڕ نەھێنن و شوێنی ھیچ کەس نەکەون ھی ئەوانە نەبێت کە لەسەر ئاینەکەی خۆتانن، جا ئەی پێغەمبەر تۆیش پێیان بڵێ: بێگومان ھیدایەت و ڕێنموێنی بۆ لای ھەق و ڕاستی ھەر ئەو ھیدایەت و ڕێنموێنیەیە کە خوای گەورە دەیکات، ئەو درۆ و دەلەسەیە نییە کە ئێوەی لەسەرن، لەترسی ئەوەی نەوەک ئەو فەزڵ و بەھرانەی بە ئێوە دراوە ئەوانیش فێری ببن، یان لەترسی ئەوەی ئەگەر بێتو ئێوە دان بنێین بەوە لەلای ئەوانە ئەو کاتە لای خوای گەورە دەیکەن بە بەڵگە و دەڵێن باوەڕدارانی موسڵمانیش دانیان ناوە بەوانەی ئێمەدا، جا ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ھەموو فەزڵ و بەھرە و چاکەیەک ھەمووی بەدەست خوایە، بۆ ھەر کەسێک لە بەندەکانی بیەوێت پێیان دەبەخشێت، فەزڵ و گەورەيی خودا کورت نەکراوەتەوە لە ئوممەتێکدا و بۆ ئوممەتێکی تر نەبێت، بێگومان خوای گەورە خاوەن فەزڵی فراوانە، زانایە بەو کەسانەش کە شایستەی ئەو فەزڵ و بەھرانەن. info
التفاسير:

external-link copy
74 : 3

يَخۡتَصُّ بِرَحۡمَتِهِۦ مَن يَشَآءُۗ وَٱللَّهُ ذُو ٱلۡفَضۡلِ ٱلۡعَظِيمِ

ھەرکەسێک خۆی بیەوێت لەدروستکراوەکانی بەر ڕەحمەت ومیھرەبانی خۆی دەخات، بە فەزڵ و گەورەیی خۆی ڕێنمونی وپێغەمبەرایەتی و ھەموو جۆرە بەخششێکی پێ عەطا دەکات، بێگومان خوای گەورە خاوەن فەزڵی زۆر گەورەی بێ سنوورە. info
التفاسير:

external-link copy
75 : 3

۞ وَمِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ مَنۡ إِن تَأۡمَنۡهُ بِقِنطَارٖ يُؤَدِّهِۦٓ إِلَيۡكَ وَمِنۡهُم مَّنۡ إِن تَأۡمَنۡهُ بِدِينَارٖ لَّا يُؤَدِّهِۦٓ إِلَيۡكَ إِلَّا مَا دُمۡتَ عَلَيۡهِ قَآئِمٗاۗ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَالُواْ لَيۡسَ عَلَيۡنَا فِي ٱلۡأُمِّيِّـۧنَ سَبِيلٞ وَيَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلۡكَذِبَ وَهُمۡ يَعۡلَمُونَ

لەناو خاوەن نامەکاندا کەسی واھەیە ئەگەر ماڵێکی زۆری بە ئەمانەت لادا بنێیت، ھێندە دەست پاکە وەک خۆی بۆت دەگێڕێتەوە، وەھەشیانە ئەگەر ماڵێکی کەمیش لادا بنێیت بۆت ناگێڕێتەوە، مەگەر خۆت لەسەری ڕابوەستیت و زۆری لێ بکەیت ولای دادوەر سکاڵای لێ بکەیت، ئەویش لەبەر گووتار و گومانی خراپیان کە دەیانووت: خواردنی ماڵی ئەو عەرەبانە ھیچ گوناھو وتاوان نیە، چونکە خوا بۆی حەڵاڵ کردووین، ئەوان لەکاتێکدا ئەم درۆ ودەلەسەیە دەکەن خۆشیان باش دەزانن کە درۆ بەدەم خوای گەورەوە دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
76 : 3

بَلَىٰۚ مَنۡ أَوۡفَىٰ بِعَهۡدِهِۦ وَٱتَّقَىٰ فَإِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُتَّقِينَ

ئەو کارە بەو شێوەیە نیە کە لێی تیگەیشتوون، بەڵکو قورس وگرانە لەسەریان، ھەرکەسێک وەفای ھەبێت بەو پەیمان وبەڵێنەی کە داویەتی بەخوای گەورە، بەوەی باوەڕی بەخۆی و بە پێغەمبەرەکانی بھێنێت، وە پەیمانی خۆی جێ بەجێ بکات لەگەڵ خەڵکیدا وە ئەمانەت وسپاردەکانیان بۆ بگێڕێتەوە، وە لەخوای گەورە بترسێت بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکات ودوور بکەوێتەوە لەو شتانەی ڕێگری لێکردووە، ئەوە بێگومان خوای گەورە کەسانی خواناسی خۆش دەوێت، وە پاداشتی تەواویان دەداتەوە لەسەر کارە باشەکانیان. info
التفاسير:

external-link copy
77 : 3

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَشۡتَرُونَ بِعَهۡدِ ٱللَّهِ وَأَيۡمَٰنِهِمۡ ثَمَنٗا قَلِيلًا أُوْلَٰٓئِكَ لَا خَلَٰقَ لَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ ٱللَّهُ وَلَا يَنظُرُ إِلَيۡهِمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمۡ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ

بێگومان ئەوانەی پەیمانی خۆیان لەگەڵ خوای گەورە و سوێندەکانیان بە نرخێکی کەم گۆڕیەوە بە کەمێک لەماڵی دونیا، ئەوانە بەڵێنیاندا و سوێندیان خوارد ھەرکاتێک پێغەمبەر ھات باوەڕی پێ بھێنن و یارمەتیدەری بن، بەڵام ھەموو ئەو پەیمان و بەڵێن و سوێندانەیان گۆڕیەوە بەکەمێک لە پارە و پوڵی دونیا، ئا ئەوانە لە دواڕۆژدا ھیچ بەشێکیان نییە لە پاداشتی خێر و چاکە، وە خوای گەورە بە شێوەیەک دڵیان خۆش بکات لەگەڵیان نادوێت، وە بە چاوی ڕەحمەت و میھرەبانیشەوە بۆیان ناڕوانێت لە ڕۆژی قیامەتدا، ولە پیسی تاوان و کوفرەکانیان پاکیان ناکاتەوە و سزای زۆر سەختیشیان بۆ ھەیە. info
التفاسير:
ประโยชน์​ที่​ได้รับ​:
• من علماء أهل الكتاب من يخدع أتباع ملتهم، ولا يبين لهم الحق الذي دلت عليه كتبهم، وجاءت به رسلهم.
ھەندێک لە زانایانی ئەھلی کتاب (لە جولەکە وگاورەکان)، شوێنکەوتوانیان دەخەڵەتێنن، وە ئەو ڕاستیانەیان بۆ ڕوون ناکەنەوە کە لە پەڕاوەکانیاندا ھاتووە، وە پێغەمبەرەکانیان بۆیان ھێناون. info

• من وسائل الكفار الدخول في الدين والتشكيك فيه من الداخل.
یەکێک لەھۆکاری فڕوفێڵی بێباوەڕان ئەوەیە بەڕواڵەت واپیشان دەدەن کە باوەڕیان ھێناوە و ھاتونەتە ناو ئیسلامەوە، بەڵام لەڕاستیدا ئەو کارەیان تەنھا بۆ دروستکردنی شک و گومانە بۆ باوەڕداران. info

• الله تعالى هو الوهاب المتفضل، يعطي من يشاء بفضله، ويمنع من يشاء بعدله وحكمته، ولا ينال فضله إلا بطاعته.
اللەی بەرز وبڵند ھەر ئەوە بەخشندە و خاوەن فەزڵ وکەرەم، بە فەزڵ وگەورەی خۆی بەھەرکەسێکی بوێت پێی دەبەخشێت، وە بە عەدل ودادگەری و حیکمەتی خۆیشی لەھەرکەسێکی بوێت دەیگرێتەوە، وە فەزڵ و میھرەبانی ئەو بە طاعەت وگوێڕایەڵی نەبێت بەدەست نایەت. info

• كل عِوَضٍ في الدنيا عن الإيمان بالله والوفاء بعهده - وإن كان عظيمًا - فهو قليل حقير أمام ثواب الآخرة ومنازلها.
ھەموو بریتی وەرگرتنێک لە دونیا لەبەرامبەر باوەڕ بەخوا و وەفا بە بەڵێن وپەیمانەکانی، ھەرچەند گەورە وگرانبەھایش بن، بەڵام لەبەرامبەر پاداشتی خوای گەورە وپلە وپایەی ھەر بێ نرخ وسووکن. info