Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht

Numri i faqes:close

external-link copy
7 : 16

وَتَحۡمِلُ أَثۡقَالَكُمۡ إِلَىٰ بَلَدٖ لَّمۡ تَكُونُواْ بَٰلِغِيهِ إِلَّا بِشِقِّ ٱلۡأَنفُسِۚ إِنَّ رَبَّكُمۡ لَرَءُوفٞ رَّحِيمٞ

ئەم ئاژەڵانەی کە بۆ خزمەتکردنی ئێوە بەدیمان ھێناوە کەلوپەل و باری قورستان لەگەشت و سەفەرتاندا لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر بۆ دەگوازنەوە، ئەگەر ئەوانە نەبونایە بە زەحمەت و ماندووبونێکی زۆر دەتانتوانی بیگوازنەوە، -ئەی خەڵکینە- بێگومان پەروەردگارتان زۆر بە بەزەیی و زۆریش میھرەبانە بەرامبەرتان، لەوەی کە ئەم ئاژەڵانەی بۆ ڕام ھێناون و خستویەتیە خزمەتتانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 16

وَٱلۡخَيۡلَ وَٱلۡبِغَالَ وَٱلۡحَمِيرَ لِتَرۡكَبُوهَا وَزِينَةٗۚ وَيَخۡلُقُ مَا لَا تَعۡلَمُونَ

وە خوای گەورە ماین و ئەسپ و ھێستر و گوێدرێژی بۆ بەدیھێناون تاوەکو کاتێک دەچن بۆ جێگایەک سواری ببن و کەلوپەلەکانتانی لێ بار بکەن، وە ببنە مایەی جوانی و زینەتی دونیاتان لەناو خەڵکدا، وە جگە لەوانەیش باسکرا خوای گەورە شتی تری واتان بۆ بەدی دەھێنێت کە زانیاریتان دەربارەیان نییە. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 16

وَعَلَى ٱللَّهِ قَصۡدُ ٱلسَّبِيلِ وَمِنۡهَا جَآئِرٞۚ وَلَوۡ شَآءَ لَهَدَىٰكُمۡ أَجۡمَعِينَ

لەسەر خوای گەورەیە ئەو ڕێگا ڕاستە ڕوون بکاتەوە کە دەبێتە مایەی ڕەزامەندی خۆی کە مەبەست پێی ئاینی پیرۆزی ئیسلامە، وە ھەندێک ڕێگا و ڕیچکەی تریش ھەن کە ڕێگا و ڕێچکەی شەیتانن کە لەھەق وڕاستی لایانداوە، ھەر ڕێگایەکی تر جگە لە ڕێگای ئیسلام ھەمووی خوار و خێچە و خوای گەورە پێی ڕازی نییە، ئەگەر خوای گەورە بیەوێت ھەمووتان موەفەق و سەرکەوتوو دەکات و ھیدایەتتان دەدات بۆ گرتنە بەری ڕێگای ڕاست ، کە ڕێگای باوەڕە. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 16

هُوَ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗۖ لَّكُم مِّنۡهُ شَرَابٞ وَمِنۡهُ شَجَرٞ فِيهِ تُسِيمُونَ

خوای گەورە ھەر ئەو زاتە بەرز و پیرۆزەیە کە لە ھەورەکانەوە بارانتان بۆ دەبارێنێت، بۆ ئەوەی بیخۆنەوە، وە ئاوی ئاژەڵەکانیشتانی پێ بدەن، وە ھەر لەو ئاوەیش خوای گەورە ھەموو جۆرە ڕووەک و دار و درەختێکی بۆ ڕواندوون تاوەکو مەڕوماڵات و ئاژەڵەکانی خۆتانی تێدا بلەوەڕێنن. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 16

يُنۢبِتُ لَكُم بِهِ ٱلزَّرۡعَ وَٱلزَّيۡتُونَ وَٱلنَّخِيلَ وَٱلۡأَعۡنَٰبَ وَمِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّقَوۡمٖ يَتَفَكَّرُونَ

ھەر خوای گەورە بەو ئاوی بارانە کشتوکاڵی بۆ ڕواندوون کە لێی دەخۆن، وە ھەر بەو بارانە باخە زەیتون و باخە خورما و باخە ترێیشی بۆ ڕواندوون، وە ھەموو جۆرە بەروبوومێکی تریشی بۆ بەرھەم ھێناون، بێگومان لە بەدیھێنانی ئەم ئاوە و ئەوەیشی پێی دەڕوێت و سەوز دەبێت بەڵگە و نیشانە گەلێکی زۆر ھەیە بۆ گەل و دەستە و تاقمێک کە سەرنج بدەن و تێڕامێنن لە وردی وتۆکمەیی بەدیهێنراوەکانی، تاوەکو بیکەن بە بەڵگە لەسەر دەسەڵات وگەورەیی ومەزنى زاتی (اللە) تەعالا. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 16

وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ وَٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَۖ وَٱلنُّجُومُ مُسَخَّرَٰتُۢ بِأَمۡرِهِۦٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ

وە خوای گەورە شەوی بۆ ڕام ھێناون تاوکو تێیدا بحەوێنەوە و پشووی تێدا بدەن، وە ڕۆژیشی بۆ گێڕاون بەمایەی ژیان و گوزەرانتان، وە ڕۆژی بۆ ژێربار کردوون کە ببێتە مایەی ڕووناکی بۆتان، وە مانگیش ببێتە نوور و ڕوناکی، وە ئەستێرەکانی تریشی بەفەرمانی قەدەری خۆی بۆ ملکەچ کردوون، تاوەکو بەھۆیانەوە لە تاریکی شەو و ناو دەریادا ڕێگایان پێ بدۆزنەوە، وە بۆ زانینی کاتەکان و ساڵ و حیساب و ژماردن و سوودی تریشی لێ ببینن، بێگومان لەڕامھێنانی ئەمانەدا بەڵگە و نیشانە گەلێکی زۆر ڕوون و ئاشکران لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە بۆ کەسانێک ژیری خۆیان بخەنە کار و لێی تێبگەن، چونکە ئەوانە ھەست بەحیکمەت و دانایی لەو شتانەدا دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 16

وَمَا ذَرَأَ لَكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُخۡتَلِفًا أَلۡوَٰنُهُۥٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّقَوۡمٖ يَذَّكَّرُونَ

وە لەم زەویەشدا چەندین شتی جۆراو جۆر و ڕەنگا و ڕەنگ و لێکجودای لە کانزا و ئاژەڵ و ڕووەک و کشتوکاڵ بۆ دروست کردوون، بێگومان لەوانەی باسکران لە بەدیھێنراوەکانی خوا و ڕامھێنانیان بەڵگە و نیشانەی ڕوون ھەن لەسەر گەورەیی دەسەڵاتی خوا بۆ خەڵک و کەسانێک بیر بکەنەوە و ئامۆژگاری لێ وەربگرن، وە ھەست بکەن کە خوای گەورە دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە و ھەر ئەویش خاوەن ھەموو نیعمەتەکانە. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 16

وَهُوَ ٱلَّذِي سَخَّرَ ٱلۡبَحۡرَ لِتَأۡكُلُواْ مِنۡهُ لَحۡمٗا طَرِيّٗا وَتَسۡتَخۡرِجُواْ مِنۡهُ حِلۡيَةٗ تَلۡبَسُونَهَاۖ وَتَرَى ٱلۡفُلۡكَ مَوَاخِرَ فِيهِ وَلِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ

ھەر ئەو خوایەیە کە دەریاکانی بۆ ڕامھێناون، وە وای لێکردون بتوانن بەناویدا بڕۆن و ھەرچی شتی بەسوودیشە لێ دەربھێنن، تاوەکو ماسی و نەھەنگەکانی لێ ڕاو بکەن و بەتەڕ و تازەیی لێی بخۆن، وە ھەر لە دەریایشدا خشڵ و مرواری و مەرجان و ئەوانە دەربکەن کە خۆتان و ژنەکانتانی پێ بڕازێننەوە و لەبەری بکەن، وە دەبینیت کەشتییەکان دێن و دەچن بەسنگی خۆیان ئاوی دەریا لەت دەکەن، وە ئێوە سواری ئەو کەشتیانە دەبن تاوەکو بەھۆی قازانجی بازرگانیەوە ڕزق و ڕۆزی خوا پەیدا بکەن، بەڵکو سوپاس و شوکری خوا بکەن لەبەرامبەر ئەو نیعمەتانەی پێی بەخشیوون، وە تەنھا ھەر ئەویش بپەرستن. info
التفاسير:
Dobitë e ajeteve të kësaj faqeje:
• من عظمة الله أنه يخلق ما لا يعلمه جميع البشر في كل حين يريد سبحانه.
لەگەورەیی خوای مەزن و باڵادەست ئەوەیە بە شتی وا دەخوڵقێنێت کەتەواوی مرۆڤەکان نایزانن و بێ ئاگان لێی، ئەمەش لەھەموو کاتێکدایە کە خوای باڵادەست بیەوێت. info

• خلق الله النجوم لزينة السماء، والهداية في ظلمات البر والبحر، ومعرفة الأوقات وحساب الأزمنة.
خوای گەورە ئەستێرەکانی بەدیھێناوە بۆ ڕازاندنەوەی ئاسمانەکان و ڕێگایان پێ دەدۆزنەوە لە تاریکی شەو و بیابان و ناو دەریا، وە بۆ ناسینی کاتەکان و حساب کردنی ساڵ و مانگ و ڕۆژەکان. info

• الثناء والشكر على الله الذي أنعم علينا بما يصلح حياتنا ويعيننا على أفضل معيشة.
سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی ئەو ھەمووە نیعمەتەی پێی بەخشیووین کە لەگەڵ ژیانماندا بگونجێت، وە یارمەتیدەریشمان بێت لەسەر بەدەست ھێنانی باشترین ژیان و گوزەران. info

• الله سبحانه أنعم علينا بتسخير البحر لتناول اللحوم (الأسماك)، واستخراج اللؤلؤ والمرجان، وللركوب، والتجارة، وغير ذلك من المصالح والمنافع.
خوای گەورە نیعمەتەکانی خۆی بەسەردا ڕشتووین، بەڕام ھێنان و موسەخەرکردنی دەریا تاوەکو گۆشتی تەڕ و تازە (ماسی) تێدا بەدەست بھێنین، وە تاوەکو مرواری و مەرجانیشی لێ دەربھێنین، وە بۆ سواربوونی کەشتی و بازرگانی (( وە بۆ بەرگری و ڕێگری کردن لە ئازاری داگیرکەران و دوژمنکاریان)) وە بۆ جگە لەمانە لە بەرژوەندی و سوودی زۆر. info