Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht

Numri i faqes:close

external-link copy
88 : 16

ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ زِدۡنَٰهُمۡ عَذَابٗا فَوۡقَ ٱلۡعَذَابِ بِمَا كَانُواْ يُفۡسِدُونَ

ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە خوای گەورە و خەڵکیش لادەدەن لە ڕێگای خوا، لە پاداشتی ناپاکی و خراپکردنی کۆمەڵگە بەگومڕاکردنی کەسانی تر سزا لەسەر سزا بۆیان زیاد دەکەین کە شایستەیانە لەبەرامبەر کوفر و بێباوەڕییان. info
التفاسير:

external-link copy
89 : 16

وَيَوۡمَ نَبۡعَثُ فِي كُلِّ أُمَّةٖ شَهِيدًا عَلَيۡهِم مِّنۡ أَنفُسِهِمۡۖ وَجِئۡنَا بِكَ شَهِيدًا عَلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِۚ وَنَزَّلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ تِبۡيَٰنٗا لِّكُلِّ شَيۡءٖ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٗ وَبُشۡرَىٰ لِلۡمُسۡلِمِينَ

- ئەی پێغەمبەری خوا - باسی ئەوە بکە بۆ بێباوەڕانی ھۆز و گەلەکەت ڕۆژێک دێت لەناو ھەر ئوممەت و گەلێک ئەو پێغەمبەرەی کە بەزمانی خۆیان قسە دەکات و لەناو خۆیان ڕەوانە کراوە بۆ لایان دەکەین بەشاھید بەسەریانەوە بۆ ئەوەی شاھیدی بدات لەسەر بێباوەڕی یان لەسەر باوەڕداریان، - ئەی پێغەمبەر- تۆیش دەکەین بەشاھید بەسەر تەواوی ئوممەتەکانی ترەوە، وە ئەم قورئانەیشمان بۆت دابەزاندووە تاوەکو ھەموو شتێک ڕوون بکاتەوە، ئەوەشی ڕوون نییە و پێویست بەڕوونکردنەوە دەکات لە حەڵاڵ و حەرام و پاداشت و تۆڵە و ئەحکامەکانی تر تۆ بۆیانی ڕوون بکەیتەوە، وە ئەم قورئانەمان بۆیە دابەزاندووە بۆت تاوەکو ببێتە ڕێنومایی و ڕەحمەت و میھرەبانی بۆ ئەوانەی باوەڕی پێ دەھێنن و کاروکردەوەی پێدەکەن، ھەروەھا موژدەدەریشە بۆ ئەوانەی باوەڕیان بەخوا ھەیە و چاوەڕێی نیعمەت و بەخششی ھەتاھەتایی نەبڕاوەی خوان. info
التفاسير:

external-link copy
90 : 16

۞ إِنَّ ٱللَّهَ يَأۡمُرُ بِٱلۡعَدۡلِ وَٱلۡإِحۡسَٰنِ وَإِيتَآيِٕ ذِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَيَنۡهَىٰ عَنِ ٱلۡفَحۡشَآءِ وَٱلۡمُنكَرِ وَٱلۡبَغۡيِۚ يَعِظُكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَذَكَّرُونَ

بێگومان خوای گەورە فەرمان دەکات بە بەندەکانی کە دادگەر بن، بەوەی بەندەکانی خوا مافەکانی خوا و مافی خەڵکیش جێ بەجێ بکەن، وە لە حوکم داندا فەزڵی ھیچ کەسێک نەدەن بەسەر ھیچ کەسێکی تردا، مەگەر بەماف و ھەقێک نەبێت شایستەی ئەو فەزڵدانە بێت، وە فەرمان دەکات بە ئیحسان و چاکەکاری لەبەرامبەر مافی ئەودا، ئەویش بەوەی بەندەکانی خوا کارێک ئەنجام بدەن کە واجب و پێویست نەکراوە لە سەریان، وەک ماڵ بەخشینێک کە خوای گەورە وەک زەکات پێویستی نەکردووە لەسەریان، وە لێبوردن لە کەسێک ستەمی لێکردوویت بە تایبەت لە کاتی دەسەڵاتتدا، وە خوای گەورە فەرمانی کردووە مرۆڤی باوەڕدار بەچاکە کردن لەگەڵ خزمان بە بەخشینی ئەو شتانەی پێویستیان پێیەتی، وە ڕێگریشی کردووە لە ھەموو کارێکی دزێو، وەک جنێودان و قسەی ناشیرین و داوێن پیسی، وە ڕێگریشی کردووە لەھەر شتێک شەرعی خوا بە خراپەی دانابێت، کە بریتیە لە ھەموو گوناھ و تاوان و سەرپێچییەک، وە خوای گەورە ڕێگری کردووە لە زوڵم و ستەم و خۆ بە زلزانین و خۆ ھەڵکێشان بەسەر خەڵکیدا، خوای گەورە ئامۆژگاریتان دەکات بە ئەنجامدانی ئەوەی فەرمانی پێکردوون، وە ڕێگریتان لێ دەکات لە ئەنجامدانی ھەر شتێک قەدەغەی کردبێت لێتان لەم ئایەتەدا بەڵکو پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن. info
التفاسير:

external-link copy
91 : 16

وَأَوۡفُواْ بِعَهۡدِ ٱللَّهِ إِذَا عَٰهَدتُّمۡ وَلَا تَنقُضُواْ ٱلۡأَيۡمَٰنَ بَعۡدَ تَوۡكِيدِهَا وَقَدۡ جَعَلۡتُمُ ٱللَّهَ عَلَيۡكُمۡ كَفِيلًاۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا تَفۡعَلُونَ

ھەرکاتێک پەیمانێکتان بە خوای گەورە یان بە خەڵکیدا جێ بەجێی بکەن، وە سوێند و پەیمانەکانتان مەشکێنن دوای ئەوەی بە سوێند خواردن بە خوای گەورە جەختان کردەوە لەسەری، لە کاتێکدا خواتان کردووە بە شاھید بەسەر خۆتانەوە کە سوێندەکانتان جێ بەجێ دەکەن، بێگومان خوای گەورە دەزانێت ئێوە چی دەکەن، وە ھیچ شتێکی ئێوەی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشت و تۆڵەی ھەموویشتان دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
92 : 16

وَلَا تَكُونُواْ كَٱلَّتِي نَقَضَتۡ غَزۡلَهَا مِنۢ بَعۡدِ قُوَّةٍ أَنكَٰثٗا تَتَّخِذُونَ أَيۡمَٰنَكُمۡ دَخَلَۢا بَيۡنَكُمۡ أَن تَكُونَ أُمَّةٌ هِيَ أَرۡبَىٰ مِنۡ أُمَّةٍۚ إِنَّمَا يَبۡلُوكُمُ ٱللَّهُ بِهِۦۚ وَلَيُبَيِّنَنَّ لَكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ مَا كُنتُمۡ فِيهِ تَخۡتَلِفُونَ

بە شکاندنی پەیمانەکانتان خۆتان گێل و کاڵفام مەکەن، ھەروەک ئەو ژنە بێ عەقڵەی کە ماندوو دەبوو بە خوری یان بە لۆکە ڕێسانەوە، کەچی دوای ئەو ھەموو ماندووبوونە دەھات ھەرچی ڕێسابوو ھەڵیدەوەشاندەوە و دەیکردەوە بە خوری و لۆکە، ئەوەی مەبەستی بوو دەستی نەدەکەوت، پەیماندان بە تووندی و پاشان ھەڵوەشاندنەوەی بە ئاسانی وەک کاری ئەو ژنە وایە ڕێسەکەی دەکردەوە بە خوری، سوێند و پەیمانەکانتان بەو نیاز و مەبەستە نەبێت فڕوفێڵی پێ لە یەکتری بکەن، بۆ ئەوەی ھۆز و گەلەکەتان زۆرتر و بەھێزتر بێت لە گەل و ھۆزی دوژمنەکانتان، دیارە خوای گەورە دەیەوێت تاقیتان بکاتەوە بە پەیمان و سوێندەکانتان، ئایا جێ بەجێی دەکەن یان دەیشکێنن و گوێی پێنادەن؟ وە بێگومان لە ڕۆژی دواییش ئەوەتان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە لە دونیا لەسەری ڕاجیاواز بوون، ھەق و ڕاستی ڕوون دەکاتەوە لە ناھەق و پوچەڵ، وە ڕاستگۆکان لە درۆزنەکان جیا دەکاتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
93 : 16

وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَعَلَكُمۡ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗ وَلَٰكِن يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهۡدِي مَن يَشَآءُۚ وَلَتُسۡـَٔلُنَّ عَمَّا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ

ئەگەر خوای گەوە بیویستایە ئەوا ھەمووتانی دەکردە یەک ئوممەت و یەک خاوەن ئاین کە ھەمووتان کۆک بوونایە لەسەر ھەق و ڕاستی، بەڵام لەبەر ھەر حیکمەتێک بوو وای نەکرد بەڵکو ئەوەی خوای گەورە ویستی لەسەر بێت بە عەدل و دادگەری خۆی گومڕای دەکات بەوەی لەھەق و جێ بەجێکردنی پەیمانەکان لایدەدات، وە ھەر کەسێکیشی ویست بە فەزڵ و بەخششی خۆی ھیدایەتی دەدات و ڕێنوێنی دەکات، بێگومان لە ڕۆژی قیامەت لەسەر تەواوی ئەوەی لەدونیا ئەنجامتان داوە لێتان دەپرسێتەوە. info
التفاسير:
Dobitë e ajeteve të kësaj faqeje:
• للكفار الذين يصدون عن سبيل الله عذاب مضاعف بسبب إفسادهم في الدنيا بالكفر والمعصية.
ئەو بێباوەڕانەی کە دەبنە ڕێگر لەبەردەم پەیام و ئاینی خوای گەورە لە ڕۆژی دوایی سزای چەند قاتیان بۆ ھەیە، بە ھۆی ئەو خراپەکاری و فەسادەی لە دونیا لە کوفر و بێباوەڕی و سەرپێچی خوادا ئەنجامیان دەدا. info

• لا تخلو الأرض من أهل الصلاح والعلم، وهم أئمة الهدى خلفاء الأنبياء، والعلماء حفظة شرائع الأنبياء.
زەوی ھەرگیز بەتاڵ نابێت لە کەسانی چاکەکار و چاکەخواز و زانا و دانا، ئەوانە پێشەوای ھیدایەت و ڕێنمونی کەرانی خەڵکین، ئەوانە جێنشینی پێغەمبەرانن، ئەوانە زانا و پارێزەری شەریعەتی پێغەمبەرانن. info

• حدّدت هذه الآيات دعائم المجتمع المسلم في الحياة الخاصة والعامة للفرد والجماعة والدولة.
ئەم ئایەتە پیرۆزانە کۆڵەکەی سەرەکی کۆمەڵگەی موسڵمانن لە ژیانی تایبەتی و ژیانی گشتی تاکە کەس و کۆمەڵگە و دەوڵەتیش. info

• النهي عن الرشوة وأخذ الأموال على نقض العهد.
ئەم ئایەتانە ڕێگری ونەهی دەکەن لە بەرتیل و ماڵی خەڵک خواردن لەبەرامبەر پەیمان شکاندن. info