ශුද්ධවූ අල් කුර්ආන් අර්ථ කථනය - කුර්දි පරිවර්තනය - සලාහුද්දීන්

පිටු අංක:close

external-link copy
23 : 43

وَكَذَٰلِكَ مَآ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ فِي قَرۡيَةٖ مِّن نَّذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتۡرَفُوهَآ إِنَّا وَجَدۡنَآ ءَابَآءَنَا عَلَىٰٓ أُمَّةٖ وَإِنَّا عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِم مُّقۡتَدُونَ

[ وَكَذَلِكَ مَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ فِي قَرْيَةٍ مِنْ نَذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتْرَفُوهَا إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءَنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِمْ مُقْتَدُونَ (٢٣) ] وه‌ به‌م شێوازه‌ش له‌ پێش تۆشدا بۆ هیچ شارو دێیه‌ك پێغه‌مبه‌رو ترسێنه‌رو ئاگاداركه‌ره‌وه‌مان نه‌ناردووه‌ ئیلا ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارو ناودار بوونه‌ وتوویانه‌ ئێمه‌ باوك و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ر جۆره‌ عیباده‌تێك بینیوه‌ته‌وه‌ وه‌ ئێمه‌ش به‌ شوێنه‌واری ئه‌واندا پێ هه‌ڵئه‌گرین و شوێنی شوێنه‌واری ئه‌وان ئه‌كه‌وین و لاساییان ده‌كه‌ینه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 43

۞ قَٰلَ أَوَلَوۡ جِئۡتُكُم بِأَهۡدَىٰ مِمَّا وَجَدتُّمۡ عَلَيۡهِ ءَابَآءَكُمۡۖ قَالُوٓاْ إِنَّا بِمَآ أُرۡسِلۡتُم بِهِۦ كَٰفِرُونَ

[ قَالَ أَوَلَوْ جِئْتُكُمْ بِأَهْدَى مِمَّا وَجَدْتُمْ عَلَيْهِ آبَاءَكُمْ ] پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ پێی وتوون: ئایا ئه‌وه‌ی كه‌ من بۆم هێناون هیدایه‌تده‌رتر نیه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ باوك و باپیرانی خۆتان له‌سه‌ری بینیوه‌ته‌وه‌؟ [ قَالُوا إِنَّا بِمَا أُرْسِلْتُمْ بِهِ كَافِرُونَ (٢٤) ] ئه‌وانیش له‌ وه‌ڵامدا وتوویانه‌: ئه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خوا ئه‌و دینه‌ی كه‌ ئێوه‌ی پێ نێردراون و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ هێناوتانه‌ ئێمه‌ پێی كافرین و باوه‌ڕمان به‌و شته‌ نیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 43

فَٱنتَقَمۡنَا مِنۡهُمۡۖ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُكَذِّبِينَ

[ فَانْتَقَمْنَا مِنْهُمْ ] ئێمه‌یش تۆڵه‌مان لێ سه‌ندن و له‌ناومان بردن [ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ (٢٥) ] ده‌ی ته‌ماشا بكه‌و بزانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌رانی خۆیان به‌درۆ زانیوه‌ سه‌ره‌نجامیان چۆن بووه‌و خوای گه‌وره‌ چۆن له‌ناوی بردوون. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 43

وَإِذۡ قَالَ إِبۡرَٰهِيمُ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦٓ إِنَّنِي بَرَآءٞ مِّمَّا تَعۡبُدُونَ

{به‌رائه‌ت كردن له‌ خوا پوچه‌ڵه‌كان} [ وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِ إِنَّنِي بَرَاءٌ مِمَّا تَعْبُدُونَ (٢٦) ] وه‌ كاتێك كه‌ ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - به‌ باوك و قه‌ومه‌كه‌ی وت: من به‌ریم له‌و بت و خوایانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یپه‌رستن. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 43

إِلَّا ٱلَّذِي فَطَرَنِي فَإِنَّهُۥ سَيَهۡدِينِ

[ إِلَّا الَّذِي فَطَرَنِي ] ته‌نها خوای گه‌وره‌ نه‌بێ كه‌ منی دروست كردووه‌ [ فَإِنَّهُ سَيَهْدِينِ (٢٧) ] وه‌ هه‌ر ئه‌ویش ڕێنماییم ئه‌كات بۆ دینه‌كه‌و دامه‌زراوم ئه‌كات له‌سه‌ری. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 43

وَجَعَلَهَا كَلِمَةَۢ بَاقِيَةٗ فِي عَقِبِهِۦ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ

[ وَجَعَلَهَا كَلِمَةً بَاقِيَةً فِي عَقِبِهِ ] وه‌ ئه‌م (لا إله إلا الله) و وشه‌ی ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستیه‌ی له‌ناو نه‌وه‌كانیدا هێشته‌وه‌و به‌رده‌وام ئه‌وان له‌سه‌ر ته‌وحیدی خوای گه‌وره‌ بوونه‌ [ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (٢٨) ] به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای (لا إله إلا الله) و وشه‌ی ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی و شوێنی بكه‌ون. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 43

بَلۡ مَتَّعۡتُ هَٰٓؤُلَآءِ وَءَابَآءَهُمۡ حَتَّىٰ جَآءَهُمُ ٱلۡحَقُّ وَرَسُولٞ مُّبِينٞ

[ بَلْ مَتَّعْتُ هَؤُلَاءِ وَآبَاءَهُمْ حَتَّى جَاءَهُمُ الْحَقُّ وَرَسُولٌ مُبِينٌ (٢٩) ] به‌ڵكو ئه‌مانه‌ بۆیه‌ له‌ ڕێی ڕاست لایانداوه‌و له‌ خشته‌ براون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان و باوك و باپیرانیشیانم ژیاند، واته‌: زوو سزام نه‌دان، تا ئه‌و حه‌قه‌ كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ وه‌ پێغه‌مبه‌رێكی ئاشكرایان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ بۆ هات كه‌ ئه‌یانناسی كه‌ محمدی پێغه‌مبه‌ری خوا بوو - صلی الله علیه وسلم - . info
التفاسير:

external-link copy
30 : 43

وَلَمَّا جَآءَهُمُ ٱلۡحَقُّ قَالُواْ هَٰذَا سِحۡرٞ وَإِنَّا بِهِۦ كَٰفِرُونَ

[ وَلَمَّا جَاءَهُمُ الْحَقُّ قَالُوا هَذَا سِحْرٌ وَإِنَّا بِهِ كَافِرُونَ (٣٠) ] وه‌ كاتێك كه‌ حه‌قیشیان بۆ هات كه‌ ئه‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ بوو، له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌ ئیمانی پێبێنن و شوێنی بكه‌ون له‌ لووتبه‌رزی و عینادیدا وتیان: ئه‌مه‌ قورئان نیه‌و له‌لایه‌ن خواوه‌ نه‌هاتووه‌ به‌ڵكو ئه‌مه‌ سیحره‌ وه‌ ئێمه‌ پێی كافرو بێباوه‌ڕین. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 43

وَقَالُواْ لَوۡلَا نُزِّلَ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانُ عَلَىٰ رَجُلٖ مِّنَ ٱلۡقَرۡيَتَيۡنِ عَظِيمٍ

{كافران پێشنیارى نابه‌جێ ده‌كه‌ن} [ وَقَالُوا لَوْلَا نُزِّلَ هَذَا الْقُرْآنُ عَلَى رَجُلٍ مِنَ الْقَرْيَتَيْنِ عَظِيمٍ (٣١) ] وه‌ وتیان: باشه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ قورئانه‌و له‌لایه‌ن خواوه‌ هاتووه‌ بۆ ئه‌م قورئانه‌ دانه‌به‌زیوه‌ته‌ سه‌ر پیاوێكی گه‌وره‌ له‌م دوو شاره‌ (له‌ مه‌ككه‌و تائیف). info
التفاسير:

external-link copy
32 : 43

أَهُمۡ يَقۡسِمُونَ رَحۡمَتَ رَبِّكَۚ نَحۡنُ قَسَمۡنَا بَيۡنَهُم مَّعِيشَتَهُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۚ وَرَفَعۡنَا بَعۡضَهُمۡ فَوۡقَ بَعۡضٖ دَرَجَٰتٖ لِّيَتَّخِذَ بَعۡضُهُم بَعۡضٗا سُخۡرِيّٗاۗ وَرَحۡمَتُ رَبِّكَ خَيۡرٞ مِّمَّا يَجۡمَعُونَ

[ أَهُمْ يَقْسِمُونَ رَحْمَتَ رَبِّكَ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئایا ئه‌وان ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌، واته‌: پێغه‌مبه‌رایه‌تی دابه‌ش ئه‌كه‌ن و به‌ خه‌ڵكی ئه‌به‌خشن [ نَحْنُ قَسَمْنَا بَيْنَهُمْ مَعِيشَتَهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] ئێمه‌ ژیان و بژێوی ئه‌وانمان دابه‌ش كردووه‌ له‌ ژیانی دونیادا [ وَرَفَعْنَا بَعْضَهُمْ فَوْقَ بَعْضٍ دَرَجَاتٍ ] وه‌ پله‌ی هه‌ندێكیانمان به‌رز كردۆته‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌ندێكیاندا له‌ دونیادا به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی و ده‌سه‌ڵات و هێزو توانا [ لِيَتَّخِذَ بَعْضُهُمْ بَعْضًا سُخْرِيًّا ] تا هه‌ندێكیان خزمه‌تی هه‌ندێكیان بكه‌ن به‌ كر] و پاره‌، یان هه‌ندێكیان گاڵته‌ به‌ هه‌ندێكیان ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌ هه‌یانه‌ [ وَرَحْمَتُ رَبِّكَ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ (٣٢) ] به‌ڵام ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ باشترین شتێكه‌ كه‌ مرۆڤ كۆی بكاته‌وه‌ نه‌ك ده‌سه‌ڵات و پاره‌و شته‌ دونیاییه‌كان. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 43

وَلَوۡلَآ أَن يَكُونَ ٱلنَّاسُ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗ لَّجَعَلۡنَا لِمَن يَكۡفُرُ بِٱلرَّحۡمَٰنِ لِبُيُوتِهِمۡ سُقُفٗا مِّن فِضَّةٖ وَمَعَارِجَ عَلَيۡهَا يَظۡهَرُونَ

{بێنرخى سه‌روه‌ت و سامان و دونیا} [ وَلَوْلَا أَنْ يَكُونَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً ] وه‌ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌بوایه‌ كه‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكی نه‌زان و نه‌فام وایان گومان ده‌برد كه‌ به‌خشینی ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر خۆشویستنمان بۆیان و هه‌ر هه‌موویان له‌سه‌ر كوفر كۆببه‌نه‌وه‌ [ لَجَعَلْنَا لِمَنْ يَكْفُرُ بِالرَّحْمَنِ لِبُيُوتِهِمْ سُقُفًا مِنْ فِضَّةٍ وَمَعَارِجَ عَلَيْهَا يَظْهَرُونَ (٣٣) ] ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كوفریان به‌ خوای گه‌وره‌ بكردایه‌ دونیامان پێ ئه‌به‌خشین به‌ڵام له‌به‌ر دڵی باوه‌ڕداران پێیان نابه‌خشین، وه‌ سه‌قفی ماڵه‌كان و پلیكان و په‌یژه‌كان كه‌ پیایدا سه‌رئه‌كه‌ون هه‌موویمان بۆ ئه‌كردن به‌ زیو. info
التفاسير: