أَهُمۡ يَقۡسِمُونَ رَحۡمَتَ رَبِّكَۚ نَحۡنُ قَسَمۡنَا بَيۡنَهُم مَّعِيشَتَهُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۚ وَرَفَعۡنَا بَعۡضَهُمۡ فَوۡقَ بَعۡضٖ دَرَجَٰتٖ لِّيَتَّخِذَ بَعۡضُهُم بَعۡضٗا سُخۡرِيّٗاۗ وَرَحۡمَتُ رَبِّكَ خَيۡرٞ مِّمَّا يَجۡمَعُونَ
[ أَهُمْ يَقْسِمُونَ رَحْمَتَ رَبِّكَ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئایا ئه‌وان ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره، واته: پێغه‌مبه‌رایه‌تی دابه‌ش ئه‌كه‌ن و به خه‌ڵكی ئه‌به‌خشن [ نَحْنُ قَسَمْنَا بَيْنَهُمْ مَعِيشَتَهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] ئێمه ژیان و بژێوی ئه‌وانمان دابه‌ش كردووه له ژیانی دونیادا [ وَرَفَعْنَا بَعْضَهُمْ فَوْقَ بَعْضٍ دَرَجَاتٍ ] وه پله‌ی هه‌ندێكیانمان به‌رز كردۆته‌وه به‌سه‌ر هه‌ندێكیاندا له دونیادا به ده‌وڵه‌مه‌ندی و ده‌سه‌ڵات و هێزو توانا [ لِيَتَّخِذَ بَعْضُهُمْ بَعْضًا سُخْرِيًّا ] تا هه‌ندێكیان خزمه‌تی هه‌ندێكیان بكه‌ن به كر] و پاره، یان هه‌ندێكیان گاڵته به هه‌ندێكیان ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه هه‌یانه [ وَرَحْمَتُ رَبِّكَ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ (٣٢) ] به‌ڵام ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره باشترین شتێكه كه مرۆڤ كۆی بكاته‌وه نه‌ك ده‌سه‌ڵات و پاره‌و شته دونیاییه‌كان.
التفاسير: