ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
160 : 26

كَذَّبَتۡ قَوۡمُ لُوطٍ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

{گفتوگۆی نێوان لوگ پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ كَذَّبَتْ قَوْمُ لُوطٍ الْمُرْسَلِينَ (١٦٠) ] قه‌ومی لوطيش - صلی الله علیه وسلم - سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ زانی، كه‌ باوه‌ڕیان به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان نه‌بوو واته‌: باوه‌ڕیان به‌ سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران نه‌بووه‌ (له‌ سه‌دوم نیشته‌جێ بوونه‌ نزیك بیت المقدس، وه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ناوى بردون و له‌شوێنى ئه‌وان ده‌ریاچه‌یه‌كى بۆگه‌نى داناوه‌، لوط كوڕى هاران كوڕى ئازه‌ر بووه‌ برازاى ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بووه‌). info
التفاسير:

external-link copy
161 : 26

إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ لُوطٌ أَلَا تَتَّقُونَ

[ إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ لُوطٌ أَلَا تَتَّقُونَ (١٦١) ] كاتێك لوط - صلی الله علیه وسلم - كه‌ له‌ هۆزو عه‌شیره‌تی خۆیان بوو پێی فه‌رموون: ئه‌وه‌ بۆ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ناكه‌ن وه‌ ئیمان ناهێنن. info
التفاسير:

external-link copy
162 : 26

إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ

[ إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ (١٦٢) ] به‌دڵنیایى من پێغه‌مبه‌رێكی ئه‌مینم بۆ ئێوه‌و په‌یامى خواى گه‌وره‌تان وه‌كو خۆى پێده‌گه‌یه‌نم به‌بێ زیادو كه‌م. info
التفاسير:

external-link copy
163 : 26

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ

[ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ (١٦٣) ] ده‌ى ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن وه‌ گوێڕایه‌ڵی من بكه‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
164 : 26

وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

[ وَمَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ] وه‌ من داوای هیچ ئه‌جرو پاداشتێك له‌ ئێوه‌ ناكه‌م له‌ گه‌یاندنی دینه‌كه‌ [ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ (١٦٤) ] به‌ڵكو ئه‌جرو پاداشتی من ته‌نها له‌سه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره‌ ئه‌جرو پاداشتم ئه‌داته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
165 : 26

أَتَأۡتُونَ ٱلذُّكۡرَانَ مِنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ

[ أَتَأْتُونَ الذُّكْرَانَ مِنَ الْعَالَمِينَ (١٦٥) ] ئایا ئێوه‌ ئه‌ڕۆن نێربازی ئه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئاده‌میزاددا. info
التفاسير:

external-link copy
166 : 26

وَتَذَرُونَ مَا خَلَقَ لَكُمۡ رَبُّكُم مِّنۡ أَزۡوَٰجِكُمۚ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٌ عَادُونَ

[ وَتَذَرُونَ مَا خَلَقَ لَكُمْ رَبُّكُمْ مِنْ أَزْوَاجِكُمْ ] وه‌ واز له‌و ئافره‌تانه‌ دێنن كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆ ئێوه‌ی دروست كردوون [ بَلْ أَنْتُمْ قَوْمٌ عَادُونَ (١٦٦) ] به‌ڵكو ئێوه‌ قه‌ومێكن به‌ڕاستی سنوورتان به‌زاندووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
167 : 26

قَالُواْ لَئِن لَّمۡ تَنتَهِ يَٰلُوطُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُخۡرَجِينَ

[ قَالُوا لَئِنْ لَمْ تَنْتَهِ يَا لُوطُ لَتَكُونَنَّ مِنَ الْمُخْرَجِينَ (١٦٧) ] وتیان: ئه‌ی (لوط) ئه‌گه‌ر واز له‌م قسانه‌ نه‌هێنی ئه‌وا شاربه‌ده‌رت ئه‌كه‌ین. info
التفاسير:

external-link copy
168 : 26

قَالَ إِنِّي لِعَمَلِكُم مِّنَ ٱلۡقَالِينَ

[ قَالَ إِنِّي لِعَمَلِكُمْ مِنَ الْقَالِينَ (١٦٨) ] (لوط) - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: من ڕقم له‌م كرده‌وه‌ی ئێوه‌یه‌و پێى رازی نیم و به‌ریم لێى. info
التفاسير:

external-link copy
169 : 26

رَبِّ نَجِّنِي وَأَهۡلِي مِمَّا يَعۡمَلُونَ

[ رَبِّ نَجِّنِي وَأَهْلِي مِمَّا يَعْمَلُونَ (١٦٩) ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار خۆم و شوێنكه‌وتوانم ڕزگار بكه‌ له‌م كرده‌وه‌ خراپه‌ی ئه‌مان كاتێك كه‌ سزایان ئه‌ده‌ی. info
التفاسير:

external-link copy
170 : 26

فَنَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ

[ فَنَجَّيْنَاهُ وَأَهْلَهُ أَجْمَعِينَ (١٧٠) ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: خۆی و كه‌سوكاری واته‌: شوێنكه‌وتوانی هه‌موومان ڕزگار كردن. info
التفاسير:

external-link copy
171 : 26

إِلَّا عَجُوزٗا فِي ٱلۡغَٰبِرِينَ

[ إِلَّا عَجُوزًا فِي الْغَابِرِينَ (١٧١) ] ته‌نها پیره‌ژنێك نه‌بێ كه‌ خێزانه‌كه‌ی بوو له‌ناو سزادا مایه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌هێنابوو، وه‌ لوط - صلی الله علیه وسلم - میوانى بهاتایا خه‌ڵگى ئاگادار ده‌كرده‌وه‌ تا بێنه‌سه‌ر میوانه‌كانى و ده‌ستدرێژى بكه‌نه‌ سه‌ریان، خوای گه‌وره‌ ئه‌ویشی سزاداو له‌ناوى بردو به‌ردبارانى كردن. info
التفاسير:

external-link copy
172 : 26

ثُمَّ دَمَّرۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ

[ ثُمَّ دَمَّرْنَا الْآخَرِينَ (١٧٢) ] پاشان ئه‌وانه‌ی ترمان هه‌موو له‌ناوبرد. info
التفاسير:

external-link copy
173 : 26

وَأَمۡطَرۡنَا عَلَيۡهِم مَّطَرٗاۖ فَسَآءَ مَطَرُ ٱلۡمُنذَرِينَ

[ وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِمْ مَطَرًا ] وه‌ به‌ردبارانمان كردن له‌ ئاسمانه‌وه‌ [ فَسَاءَ مَطَرُ الْمُنْذَرِينَ (١٧٣) ] كه‌ به‌ڕاستی خراپترین به‌ردبارانێك بوو كه‌ ئه‌وان پێی به‌ردباران كران ئه‌وانه‌ی كه‌ ئاگادار كرابوونه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
174 : 26

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ

[ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً ] به‌دڵنیایى ئه‌مه‌ هه‌مووی به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌ له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ [ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُؤْمِنِينَ (١٧٤) ] هه‌ر چه‌نده‌ زۆربه‌یان باوه‌ڕیان نه‌هێناوه‌و باوه‌ڕدار نه‌بوون. info
التفاسير:

external-link copy
175 : 26

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ

[ وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ (١٧٥) ] وه‌ به‌ دڵنیایى په‌روه‌ردگارت زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌سته‌ بۆ كافران، وه‌ زۆر به‌ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌ییه‌ به‌ باوه‌ڕداران. info
التفاسير:

external-link copy
176 : 26

كَذَّبَ أَصۡحَٰبُ لۡـَٔيۡكَةِ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

{گفتوگۆی نێوان شوعەیب پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ كَذَّبَ أَصْحَابُ الْأَيْكَةِ الْمُرْسَلِينَ (١٧٦) ] (ئه‌صحابی ئه‌یكه‌) واته‌: قه‌ومی شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - كه‌ دارێكیان ئه‌په‌رست لای (مه‌دیه‌ن) خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌وانیش سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ زانی. info
التفاسير:

external-link copy
177 : 26

إِذۡ قَالَ لَهُمۡ شُعَيۡبٌ أَلَا تَتَّقُونَ

[ إِذْ قَالَ لَهُمْ شُعَيْبٌ أَلَا تَتَّقُونَ (١٧٧) ] شوعه‌یب - صلی الله علیه وسلم - پێی فه‌رموون: ئه‌وه‌ بۆ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ناكه‌ن به‌وه‌ی كه‌ ئیمان بێنن. info
التفاسير:

external-link copy
178 : 26

إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ

[ إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ (١٧٨) ] من پێغه‌مبه‌رێكی ئه‌مینم بۆ ئێوه‌و په‌یامى خواى گه‌وره‌تان وه‌كو خۆى پێده‌گه‌یه‌نم به‌بێ زیادو كه‌م. info
التفاسير:

external-link copy
179 : 26

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ

[ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ (١٧٩) ] ده‌ى ئێوه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن وه‌ گوێڕایه‌ڵی من بكه‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
180 : 26

وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

[ وَمَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ] وه‌ من داوای هیچ ئه‌جرو پاداشتێك له‌ ئێوه‌ ناكه‌م له‌سه‌ر گه‌یاندنی دینه‌كه‌ [ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ (١٨٠) ] به‌ڵكو ئه‌جرو پاداشتی من ته‌نها له‌سه‌ر په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌و ئه‌و ئه‌جرو پاداشتم ئه‌داته‌وه. info
التفاسير:

external-link copy
181 : 26

۞ أَوۡفُواْ ٱلۡكَيۡلَ وَلَا تَكُونُواْ مِنَ ٱلۡمُخۡسِرِينَ

‌[ أَوْفُوا الْكَيْلَ ] با كێشانه‌و پێوانه‌تان به‌ته‌واوی بێت [ وَلَا تَكُونُوا مِنَ الْمُخْسِرِينَ (١٨١) ] وه‌ له‌و كه‌سانه‌ مه‌بن كه‌ له‌ فرۆشتندا به‌ كه‌می و سوكى ئه‌یكێشن و كه‌م به‌ خه‌ڵكى ئه‌ده‌ن، به‌ڵام بۆ خۆیان بیكڕن به‌ قورسى ده‌یكێشن. info
التفاسير:

external-link copy
182 : 26

وَزِنُواْ بِٱلۡقِسۡطَاسِ ٱلۡمُسۡتَقِيمِ

[ وَزِنُوا بِالْقِسْطَاسِ الْمُسْتَقِيمِ (١٨٢) ] وه‌ به‌ پێوانه‌و كێشانه‌و ته‌رازویه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ شت به‌ خه‌ڵكی بده‌ن و حه‌قی خۆیان پێ بده‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
183 : 26

وَلَا تَبۡخَسُواْ ٱلنَّاسَ أَشۡيَآءَهُمۡ وَلَا تَعۡثَوۡاْ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُفۡسِدِينَ

[ وَلَا تَبْخَسُوا النَّاسَ أَشْيَاءَهُمْ ] وه‌ شتێكتان به‌ خه‌ڵكدا مافی خه‌ڵكى به‌ كه‌م مه‌زانن و به‌ كه‌م و سوك مه‌یانده‌نێ [ وَلَا تَعْثَوْا فِي الْأَرْضِ مُفْسِدِينَ (١٨٣) ] وه‌ له‌سه‌ر زه‌ویشدا ئاشووب مه‌گێڕن و رێگرى مه‌كه‌ن. info
التفاسير: